کۆبوونەوەی لوتکەی سەرکردەکانی ئەوروپا رۆژانی ٢٤ و ٢٥ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و چەند دۆسێیەک گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت، لەوانەش رەوشی خۆرھەڵاتی دەریای ناوەڕاست و چالاکییەکانی تورکیا لەو ناوچەیەدا، لەگەڵ پەیوەدنییەکانی ئەنقەرە و وڵاتانی ئەوروپا.
یەکێکی دیکە لە دۆسێکانی لوتکەکە بابەتی کۆچبەرانە لەنێوان تورکیا و وڵاتانی ئەوروپا و زانیارییەکانیش باس لەوە دەکەن، ئەوروپا پلانی ھەیە بڕی سێ میار و ٥٠٠ ملیۆن یۆرۆ بە تورکیا بدات بۆ بابەتی کۆچبەران، چونکە نزیکەی چوار ملیۆن سوری لە تورکیا دەژین و ئەنقەرەش داوای ھاوکاریی دارایی لە وڵاتانی ئەوروپا دەکات.
بەشار جەعفەری جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا رایگەیاند، قسەکانی سەدات پەکەر، مافیای بەناوبانگی تورکیا کە وتبووی لە تورکیاوە چەند بارھەڵگرێک چەک و تەقەمەنی رەوانەی بەرەی نوسرە کراوە، راست و دروستن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، دەیەوێت بە ھەموان بڵێت سەرجەم زانیارییەکانی سەدات پەکەر راست و دروستن و پێشتریش لەبارەی رۆڵی خراپی تورکیا لە سوریا قسەی لەگەڵ لایەنە دەرەکییەکان کردووە. وتیشی، خێزانی ئەردۆغان راستەوخۆ سەرپەرشتی بردنی نەوت و غازی سروشتی سوریایان کردووە.
لە چەند ھەفتەی رابردوودا سەدات پەکەر کە لە تورکیا ھەڵاتووە، چەند نھێنییەکی ئاشکرا کرد و لە یەکێک لە ڤیدیۆکانیدا وتی، جگە لە تورکمانەکانی سوریا، چەند بارھەڵگرێک چەکی تورکی رەوانەی بەرەی نوسرەش کراوە.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٥٩٩ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و٦ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٤٨٠تووشبووی تری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID١٩ ژمارە ( ٤٨٤ )
١. پشکنین: ( ٧٨٧٨ پشکنینی نوێ)
• ( ٢٤٥٢) ھەولێر
• ( ١٧٩٧) سلێمانی
• ( ٢٩٩٧) دھۆک
• ( ٣٢) ھەڵەبجە
• ( ٥٢٨) گەرمیان
• ( ٧٢) ڕاپەڕین
•
٢. تووشبوو: ( ٥٩٩ تووشبووی نوێ)
• ( ١٣٢) ھەولێر
• ( ٢٠٦) سلێمانی
• ( ٢١٣) دھۆک
• ( ١) ھەڵەبجە
• ( ٤٦) گەرمیان
• ( ١) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: ( ٤٨٠ چاکبوون)
• ( ٨٨) ھەولێر
• ( ٢٠٨) سلێمانی
• ( ١٤٦) دھۆک
• ( ٣) ھەڵەبجە
• ( ٣٣) گەرمیان
• ( ٢) ڕاپەڕین
•
٤. ٤. مردن: ( ٦ مردن)
• ( ١) ھەولێر
• ( ٣) سلێمانی
• ( ١) دھۆک
• ( ٠) ھەڵەبجە
• ( ١) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین
•
ئاماری گشتی:
کەرەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٢٠٧١٠١٦ (٧٢٠٠٩٣ ھەولێر، ٥٠١٨٨١ سلێمانی، ٨٣٣٠٧٦ دھۆک، ١٥٩٦٦ ھەڵەبجە)
تووشبوون ١٨٢٢٦٧ (٥٥٠٩٧ ھەولێر، ٥٩٧٨٣ سلێمانی، ٦٣٦٢٤ دھۆک، ٣٧٦٣ ھەڵەبجە)
چاکبوون ١٧٠٥٧٧ ( ٥٢٨٢٨ ھەولێر، ٥٣٥٥٨ سلێمانی، ٦٠٥٩٨ دھۆک، ٣٥٩٣ ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٧٢٥١ (١٠٦٦ ھەولێر، ٤١٨٨ سلێمانی، ١٩٧٨ دھۆک، ١٩ ھەڵەبجە)
مردن ٤٤٣٩ (١٢٠٣ ھەولێر، ٢٠٣٧ سلێمانی، ١٠٤٨ دھۆک، ١٥١ ھەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی ھەرێمی کوردستان
٢٤ی حوزەیران ٢٠٢١
وتیشی، دوا بەدوای فەرمانی ژمارە ٤٧٤ لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١، بڕیاردراوە بە خەرجکردنی منحەی ١٩٧ زیندانیی سیاسی وەک قۆناغی دووەم، ئەو کەسانەی ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێنامەی دادنوسیان تەواوکردووە لە کاتی ڕاگەیاندنی خشتەی موچەی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان، منحەی مانگی ئایار و حوزەیرانی ٢٠٢١ وەردەگرن.
(ئیڤان فایەق) وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند: گەڕاندنەوەی زۆرە ملێی پەنابەرانی عێراقی لە وڵاتانی دیکەوە ڕەتدەکەنەوە، بە تایبەتی ئەوانەی دوای پێدانی ڕەگەزنامە ڕەوانە دەکرێنەوە.
وەزیری کۆچی عێراق داوایکردووە "دۆسیەی پێدانی مافی پەنابەریەتی بۆ ھاوڵاتیانی عێراق ئاسایی بکرێتەوە بە تایبەتی بۆ ئەو عێراقیانەی کە لە ڕێگەی نوسینگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە (تورکیا و ئوردن)، زیاتر لە ٥ ساڵە چاوەڕێی وەرگرتنی ڕەزامەندین بۆ چوونیان بۆ وڵاتی سێیەم.
وەزارەتی تەندروستی عێراق سەبارەت بە بەرزبوونەوەی ئامارەکانی کۆرۆنا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا زیادی کردووە و چوونەتە ناو شەپۆلی سێیەمی پەتاکەوە، و ھیچ جێگرەوەیەکیش نیە بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی، جگە لە خۆپارێزی و بەکارھێنانی ڤاکسین نەبێت.
وەزارەتی تەندروستی عێراق داوا لە ھاووڵاتیان دەکات پەلە بکەن لە خۆکوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا، دەشلێت" بڕێکی زۆری ڤاکسین دەستەبەرکراوە و لە ھەفتەکانی داھاتووشدا بڕێکی زیاتر دەگات.
کازمی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی عێراقییە ڕایگەیاند، حکومەتەکەی سورە لەسەر بەرەنگاربوونەوەی گروپە تاوانکارییەکان و زیاتر لە ٣٠ ھەزار فەرمانی دەستگیرکردنیان لە دژی گروپەکانی تاوانکاری جێبەجێکردووە.
وتیشی، حکومەتی ئێستا دوای ١٧ ساڵ پشێوی و گەندەڵی ھاتووە و سورە لەسەر ئەنجامدانی چاکسازی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، لە کاتێکدا لە ٥٠ ساڵی ڕابردوودا چاکسازی ئابوری لە عێراق نەکراوە.
ڕوونیشیکردەوە، وەرەقەی سپی چاکسازی ئاستی پشت بەستنی نەوتی لە بودجەدا لە ٩٥٪ەوە کەمکردووەتەوە بۆ ٧٠٪.
کازمی ڕاشیگەیاند، ھەر ژمارەیەکی بودجە کە دەستکاری کراوە و لە ئەنجومەنی نوێنەران یاری پێکراوە لە دادگای فیدراڵی تانەیان لێداوە. دووپاتیشیکردەوە، بڕیاری خۆکاندیدنەکردنی بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەخت لە یەکەم ساتەوە داوە و لێی پەشیمان نیە.
لە ھەواڵێکی ئاژانسەکاندا ئاماژەی بەوەکراوە ، دوای ئەوەی ملیاردێرێکی بەناوبانگی جیھان " جێف بیزوس " کە دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمازۆنە ئاشکرای دەکات لەگەڵ براکەیدا بەنیازن لە مانگی حەوت ئەمساڵ بە گەشتی ئاسمانی " New Shepard" گەشتێک بە بۆشایی ئاسماندا بکەین، بەڵام ئەوەی جێ سەرنجە ئەم کارە ناڕەزایەکی زۆری لێدەکەوێتەوە لەلایەن خەڵکەوە و زیاتر لە ٩٢ ھەزار کەس ئیمزایان کۆکردووەتەوە دژی گەرانەوەی ئەم ملیادێرانە بۆ سەر زەوی و دەڵێن ، پێویستە بە ھیچ شێوەیەک ملیاردێرەکان نە لە سەر زەوی نە لە بۆشایی ئاسماندا بمێنن بەڵام ئەگەر بۆشایی ئاسمان ھەڵبژێرن بۆ ژیان دەتوانن لەوێ بمێننەوە .
ھاوکات لە نێو ئەم کەشتییەدا جێگەی سێ کەس دەبێت دوو لە جێگەکان بۆ ملیاردێر جێف بیزوس و براکەی دانراوە بەڵام جێگەی سێیەم لە رێگەی زیادکردنێکی ئاشكراوە لە ئینتەرنێت بە بری ٢٨ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە بە کەسێکی تر .
لە ھەواڵێکی مالپەری " دەیل مەیل" ی بەریتانیادا ئاماژە بەوەکراوە ، ئەم پاشماوانە مێژووەکەیان بۆ سەدەی ١٣ ی پێش زاین و سەردەمی دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتی حیسییەکان دەگەرێتەوە کاتێک ٩٠ تابلۆی شوێنەوارین لەسەر بەرد ھەڵکۆڵیوە کە ھەر یەکەیان لە شێوەی جۆراوجۆرن ھەندێکیان لەشێوەی ئاژەڵان و خواندەکان بوون .
ھاوکات ئاماژەی بەوەشکراوە ، لەو سەردەمەدا ئەو پاشماوەنەیان بەمەبەستی ساڵنامە و نەخشە بەکارھێنراون بۆ زانين و دیاریکردنی رۆژ و مانگ و ساڵ ، دەستنیشانکردنی سنوری وڵاتان.
ئەوەی جێگەی سەرنجە زانایان وشوێنەوارناسان نزیکەی ٢٠٠ ساڵیان پێویست بووە تا لە مەبەستی ھەڵکۆڵینی ئەو پاشماوان تێبگەن کە بۆ چ مەبەستێک بە کارھێنراون لەو سەردەمەدا.