logoLIVE
  • راپۆرت
  • بەرنامەکان
logo

هەواڵەکان

-

ئیشکردن لە پڕۆژە تەواو نەکراوەکان دەستپێدەکاتەوە

ئیشکردن لە پڕۆژە تەواو نەکراوەکان دەستپێدەکاتەوە

کوردسات نیوز

١٨ی ئابی ٢٠٢١

article-image
 
نوێترین هەواڵەکاننوێترین هەواڵەکان

پوتن ژمارەی سەربازانی سوپای روسیا بۆ دوو ملیۆن و 441 هەزار کەس زیاد دەکات
جیهان١٢ خولەک لەمەوبەر

پوتن ژمارەی سەربازانی سوپای روسیا بۆ دوو ملیۆن و 441 هەزار کەس زیاد دەکات

سەرۆکی رووسیا فەرمانێکی بۆ زیادکردنی ژمارەی سەربازانی سوپا دەرکرد. 

ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا، فەرمانێکی سەرۆکایەتیی ئیمزا کرد کە تێیدا ژمارەی گشتیی ئەندامانی هێزە چەکدارەکانی روسیا بۆ دوو ملیۆن و 441 هەزار و 630 کەس زیاد دەکات.

بەپێی ئەو فەرمانەی کە لە سیستمی زانیاریی حکومیی روسیا بۆ یاساکان بڵاوکرایەوە و لە دوێنیوە دووشەممە لە کاتی ئیمزاکردنیدا کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، لە کۆی گشتیی ئەندامان، ملیۆنێک و 550 هەزار و 500 کەسیان سەربازی جەنگاوەر دەبن. بەم بڕیارە نوێیە، ژمارەی سەربازانی سوپای روسیا بڕی 15 هەزار و 500 کەس زیادیکرد.

جێی باسە پوتن لە مانگی تەممووزی رابردووشدا بە فەرمانێکی دیکە ژمارەی ئەندامانی سوپای روسیای بۆ دوو ملیۆن و 426 هەزار و 130 کەس زیاد کردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
هەرێم وعیراق رێککەوتن لەسەر زیادکردنی کورسییە هاوبەشەکانی نێوانیان بۆ 1250 کورسی لە خوێندنی باڵادا
کوردستان١٥ خولەک لەمەوبەر

هەرێم وعیراق رێککەوتن لەسەر زیادکردنی کورسییە هاوبەشەکانی نێوانیان بۆ 1250 کورسی لە خوێندنی باڵادا

وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق رێککەوتنێکی لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم ئیمزا کرد، بە مەبەستی زیادکردنی ژمارەی کورسییەکانی وەرگرتنی هاوبەشی خوێندکاران بۆ 1250 کورسی.

وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق رایگەیاند، بە رێککەوتن لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم، رێککەوتن لەسەر زیادکردنی کورسییە هاوبەشەکانی نێوانیان بە جۆرێک، لە خوێندنی بەکالۆریۆس ژمارەی کورسییەکان لە 400 کورسییەوە بۆ 1000 خوێندکار زیاد کرا، بۆ پلەکانی ماستەر و دکتۆراش ژمارەکە 100 کورسییەوە  کراوە بە 250 کورسی.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتەکە، ئەم بڕیارە لە کۆبونەوەیەکی بەرفراواندا هاتوە، بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبد زەهد، بریکاری وەزارەت و بە ئامادەبونی سەباح ئیبراهیم وەێس، راوێژکاری وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم، لەگەڵ بەڕێوەبەرە گشتییەکانی فەرمانگەکانی خوێندن.

هاوکات لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی دۆسیە زانستییە هاوبەشەکان و میکانیزمەکانی بەهێزکردنی هاوکاریی ئەرکادیمی و چارەسەرکردنی کێشە ئیداری و فنییەکانی بەردەم پڕۆسەی وەرگرتنی هاوبەش و یەکسانکردنی بڕوانامەکان کرا.

بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، ئەنجامی کۆبونەوەکە بریتی بوو لە فراوانکردنی ئاسۆی وەرگرتنی خوێندکاران بۆ ساڵی خوێندنی داهاتوو؛ بە جۆرێک لە خوێندنی بەکالۆریۆس ژمارەی کورسییەکان لە 400 کورسییەوە بۆ 1000 خوێندکار زیاد کرا، بۆ پلەکانی ماستەر و دکتۆراش ژمارەکە 100 کورسییەوە بۆ  250خوێندکار بۆ هەردوولا بەرز کرایەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
حزبوڵای عیراق هۆشداریی دەدات لە بەردەوامیی گەمارۆی سەر هێڵی ئاسمانیی ئێران 
عیراق١ سەعات لەمەوبەر

حزبوڵای عیراق هۆشداریی دەدات لە بەردەوامیی گەمارۆی سەر هێڵی ئاسمانیی ئێران 

حزبوڵای عیراق هۆشداریی دەدات لە بەردەوامبوونی گەمارۆی سەر هێڵی ئاسمانیی ئێران لە دوای 30ی ئەیلولەوە و دەڵێت هەڵوێستی توندیان دەبێت. هەر فڕۆکەکیش ئاسمانی عیراق ببەزێنێت دەیخەینە خوارەوە. 

ئەبومجاهید عەساف لێپرسراوی ئەمنی كەتائیبی حزبوڵای عیراق لە راگەیانراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە رۆژی یەكی تشرینی یەكەمی داهاتووەوە كە هێزە بیانییەكان لە عیراق نەماون و بە تەواوی كشاونەتەوە، رۆژێكی گرنگ  ئاهەنگێكی گەورەیە و گەڕانەوەی سەروەریی و لە ئەستۆگرتنی دۆسێی ئەمنییە بە تەواوی لەلایەن سوپا و هێزە ئەمنییەكانی عیراقەوە، لەگەڵ ئەوەشدا رۆژێكە هەموو عیراقییەكان چاوەڕوانی بوون.

راشیگەیاندووە، لە دوای كشانەوەی هێزە بیانییەكان، پێویستە حكومەتی عیراق خاوەنی بڕیاری سیاسی و ئابووریی سەربەخۆی خۆی بێت و نەكەوێتە ژێر كاریگەریی هیچ بڕیارێكی دەرەكییەوە، بۆئەوەش پێویستە یەكەم هەنگاوی شكاندنمی گەمارۆی سەر هێڵی ئاسمانیی ئێران و دەستپێكردنەوەی گەشتەكان بێت، بە پێچەوانەشەوە، گەلی عیراق و بەرەی مقاوەمەش هەڵوێستی توندیان دەبێت.



 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
Kurdsat News logo

کوردسات نیوز پلاتفۆرمێکی هەواڵی کوردییە، ڕوماڵی ڕاستەوخۆی ڕووداوە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکات بە تایبەتی هەواڵەکانی هەرێمی کوردستان.


هەواڵڕاپۆرتبیروڕابەرنامەکانتەندروستیفەرهەنگیڤیدیۆ

سەردانی پێگەکانی ترمان بکە
Channel logoChannel logoChannel logoChannel logo
Social media iconSocial media iconSocial media iconSocial media icon
|
کوردسات نیوز ©️ ٢٠٢٦. هەموو مافەکان پارێزراوە.