هەواڵەکانهەواڵەکان

لەنوسراوێکدا کە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی کردوە، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، ھەڵپەساردنی بابەتەکانی بیرکاری، زیندەوەرزانی، کیمیا و فیزیا بۆ پۆلی ١٢ی ئامادەیی زانستی ھەڵوەشاوەتەوە و بەپێی نوسراوەکە ھەمو بڕگەوبابەتەکان بۆ تاقیکردنەوە گشتییەکانی ئەمساڵ داواکراودەبێت.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی ناخۆی ئیتاڵیا رایگەیاند: لە ماوەی شەش مانگی رابردوو (٢٠) ھەزار و (٨٥٤) کۆچبەر بە شێوەی نایاسایی گەیشتونەتە ئەو وڵاتە، کە (١٨٣)یان منداڵن.

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: لیبیا بووەتە یەکێک لە گرنگترین خاڵەکانی پەڕینەوەی کۆچبەرانی ئەفریقا، کە لە دەست ھەژاریی و شەڕو پێکدادانەکان، وڵاتەکانیان بەرەو ئەورووپا جێدەھێڵن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حازم گۆران بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ساڵانی رابردوو بەپێی ئاماری ساڵی ١٩٥٧ فەرمانبەرانی عێراق و ھەرێمی کوردستان لە ١ی تەمموزدا خانەنشین دەبوون ، بەڵام ئەمساڵ گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە و خانەنشینی فەرمانبەرانی ھەرێم لە مانگی یەک دەستیپێکردوە و لە دایکبوانی ساڵی ١٩٥٨ خانەنشین دەبن ، تا مانگی تەمموزیش نزیکەی سێ ھەزار فەرمانبەر خانەنشین کراون.


وتیشی، گۆڕانکاری بەسەر ئەو پاداشتەشدا ھاتووە لە کۆتایی راژەی فەرمانبەری دەدرێت بە خانەنشینان، ساڵانی رابردوو پاداشتەکە بە چوار گوژمە دەدرا بە خانەنشینان ، بەڵام لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە ئەوانەی خانەنشین دەبن، پاداشتەکە بەیەک جار وەردەگرن و بە پێی موچەی بنەڕەتی لە ١٥ ملیۆن دینارەوە دەست پێدەکات تا نزیکەی ٥٠ ملیۆن دینار.


بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی ھەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، وەزارەت و فەرمانگەکان ئاماری تەوایان پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی ھەرێم نەکردوە، بەڵام بەپێی سیستمی بایۆمەتری موچە تا ئێستا ٢٤٢ ھەزار خانەنشین لە ھەرێم تۆمار کراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، حاڵەتەکانی سکچون و رشانەوە لە ھەرێمی کوردستان نەگەیشتووەتە رێژەی مەترسیدارو تاوەکو ئێستاش ئەوەی ھەبووە کۆنترۆڵکراوە و لە ھەرێمی کوردستانیش ھیچ حاڵەتێکی کۆلێرا تۆمار نەکراوە.


لەلایەکی دیکەوە حەمزە رزیکی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستی دھۆک بۆ کوردسات نیوز دڵنیاییدا لەوەی لە پارێزگای دھۆک ھیچ حاڵەتێکی کۆلێرا تۆمار نەکراوە و راشیگەیاند، ئەوەی ئێستا بووەتە مەترسی پەتای کۆرۆنا لە پارێزگاکە بەراورد بە دوو ھەفتەی رابردوو ٢٠% زیادیکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەسەن سەرتیپ بەڕێوەبەری گشتی پرۆگرام و چاپەمەنییەکان بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، وەکو وەزارەتی پەروەردە پلانی کورتخایەن و پلانی درێژخایەنمان داناوە بۆ گۆرانکاری لە پرۆگرامەکانی خوێندن و وەکو پلانی کورتخایەنیش بۆ ساڵی داھاتوو ٢٢ ملیۆن پەرتوکی خوێندنی سەرجەم قۆناغەکان چاپدەکرێتەوەو چەند گۆرانکارییەک کراوەو یەک دوو پرۆگرام بۆ قۆناغەکانی خوێندن زیاد کراوە.


باسی لەوەشکرد، گۆرانکارییەکان بۆ سەرجەم پەروەردەکانە و لە کەرکوکیش ئەو گۆرانکارییانە دەکرێت.


لەبارەی گۆرانکارییەکان بەڕێوەبەری گشتی پرۆگرام و چاپەمەنییەکان لە وەزارەتی پەروەردە وتی، پرۆگرامی ئینگلیزی، کوردی، کۆمپیوتەر، بەھا کۆمەڵایەتییەکان، پەروەردەی ئیسلامی و چەند پرۆگرامێکی دیکەی قۆناغە جیاوازەکان گۆڕانکاری تێداکراوە و ژمارەیەک بەندی خوێندنیش خراونەتە قۆناغەکانی دیکەو ئەو بابەتانەش ھەڵپەساردنیان بۆ دەکرا بۆ ساڵی داھاتوو بەشێوزاێکی باشتر چاپ دەکرێتەوە و دەخوێندرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەمید شەماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری ئاسایشی کوڵەجۆ لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، شەوی رابردوو تیرۆرستانی داعش چوار ھاوڵاتی گوندی "بنەباخ"یان لە ناحیەی گوڵاڵە رفاند و دوای سەعاتێک دووان لە ھاوڵاتییەکان ئازاد کران، دواتر دانیشتوانی سنورەکە لەناوخۆیاندا ھێزی چەکداریان کۆکردەوە بۆ رزگارکردنی دوو ھاوڵاتیەکەی تر و روبەڕوی تیرۆرستان بوونەوە، لە ئەنجامیشدا پێنج ھاوڵاتی شەھیدبوون و دووانی تریش برینداربوون. 

وتیشی، لەناو شەھیدەکان  پێشمەرگەیەکی بەرگری و فریاکەوتنی گەرمیان ھەیە و بە مۆڵەتی رەسمی لەماڵ بووە، بەڵام شانبەشانی گوندنشینان روبەڕوی تیرۆرستان شەڕی کردووە شەھید بووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، تا چواری تەموز بەشێک لەپارەی نەوت نەگەیشتووەتە ئاڕتی بانک و ھەروەھا ئەو بڕە پارەیەی دەبێت ھەولێر و دھۆک دابینی بکەن بۆ مووچە نەگەیشتووەتە بانکەکان.


ھەر بەپێی زانیارییەکان سلێمانی و ھەولێر تا مانگی پێنج لە داھاتی ناوخۆ یەک ترلیۆن و ٥٤٠ ملیار و ٥٠ ملیۆن دیناریان بۆ مووچە دابین کردووە.


لە مانکی یەک تا مانگی پێنجی ٢٠٢١ تەنھا سلێمانی ٦٦٥ ملیار و ٩٢٩ ملیۆن دیناری بۆ مووچە دابینکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی ئیسنای ئێرانی لە زاری جەعفەریەوە بڵاویکردوەتەوە، دوای راگرتنی بۆ ماوەی دوو ھەفتە، لە رۆژی یەک شەممەوە کارکردن لە وێستگەی ئەتۆمی بوشەھر دەستپێکردوەتەوە و دووبارە بەستراوەتەوە بە تۆڕی کارەبای نیشتمانییەوە. 


ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ھۆکاری راگرتنی کارەکانی ئەو وێستگەیە، کێشەیەکی تەکنیکی بووە.


وێستگەی بوشەھری ئەتۆمی ھەزار مێگاوات کارەبا بەرھەمدەھێنێت، لە ساڵی ٢٠١٦شەوە ئێران و روسیا پێکەوە کاردەکەن بۆ زیادکردنی بڕی بەرھەمھێنانی کارەبا لەو وێستگەیە بۆ ٣ ھەزار مێگاوات، پێشبینیش دەکرێت کارەکان لە ماوەی ١٠ ساڵدا کۆتایی بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرھاد شامی بەڕێوەبەری راگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات ھەسەدە رایگەیاند، شەوی رابردوو دوو موشەک لە شوێنێکی نادیارەوە ئاراستەی بەشی خۆرئاوای کێڵگەی نەوتی ئەلعەمر لە دێرزوور کراون.


ئاماژەی بەوەشکرد، لەو ھێرشەدا ھیچ یەک لە ھێزەکانی سوریای دیموکرات و ھاوپەیمانان زیانیان پێ نەگەیشتووە.


ھاوکات واین مارۆتۆ وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی رەتیکردەوە ھێرش کرابێتە سەر ھێزەکانیان و رایگەیاند، ئەو راپۆرتانەی ئاماژە بە ھێرشکردنە سەر ھێزەکانی ئەمریکا لە سوریا دەکەن، دوورن لە راستییەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوھەیل شاھین وتەبێژی تاڵیبان لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، نابێت تا مانگی ئەیلول ھیچ ھێزێکی ئەمریکی و ناتۆ لە خاکی ئەفغانستان بمێننەوە، ئەگەر نا روبەڕووی مەترسی دەبنەوە و بە داگیرکەر دادەنرێن. 
وتیشی، ھەر ھێزێک بمێنێتەوە پێچەوانەی رێککەوتنی "دەوحە"یە. 


وتەبێژەکەی تاڵیبان دەڵێت، دژی ھێزی سەربازیی بیانین نەک دیبلۆماسییەکان، ھیچ دیبلۆماسی و رێکخراوێکی حکومیش ناکرێنە ئامانج و پێویستیان بە ھێشتنەوەی ھێز نابێت بۆ پاراستنیان.


ئەو ھۆشدارییەی تاڵیبان دوای ئەو دەنگۆیانە دێن باس لە مانەوەی ھەزار سەربازی ئەمریکا دەکرێت، بۆ پاراستنی نێردە دیبلۆماسییەکان و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کابوڵ. 


لە مانگی ئایاری رابردووەوە، ئەمریکا کشانەوەی ھێزەکانی لە ئەفغانستان دەستپێکردوە، "تاڵیبان"یش کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی سەربازیی "باگرام" کە گەورەترین بنکەی ئەمریکا بووە لەو وڵاتە، بە گۆڕانکارییەکی مێژوویی وەسفکرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاندووە، ھێزەکان ئاسایشی سلێمانی بەسەر پەرشتی دەزگای ئاسایشی ھەرێم کوردستان،  توانیان لە رۆژی ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١، لەکۆگایەکی یەکێک لە نوسینگەکانی ھەواڵەکردنی پۆست لە ناوشاری سلێمانێدا، تۆمەتبارێک بەناوی ( ٲ ع ع ) لەدایک بووی ساڵی ١٩٧٩  کەرکوک دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی  ١٠٦٫٧٥  کگم ماددەی ھۆشبەر لە جۆری ھیرۆین.
ئاشکراشیکردووە، بەنیازبوون بەپێچراوەیی و بەشاراوە لەناو کەلوپەلی پۆستدا ڕەوانەی دەرەوەی ھەرێمی کوردستانی بکەن. 


ئاسیاشی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی  ٢٥  لە یاسای ماددە ھۆشبەرەکان راگیراوە و دەستبەسەر بڕە تلیاکەکەدا گیراوەو، لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە بەردەوامە .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەھۆی مۆڵەتی ئەندامی دادگای تاوانی دووی ھەولێر، دادگاییکردنی ژمارەیەک لە گیراوانی بادینان کە بڕیاربوو بەڕێوەبچێت دواخرا.


پارێزەرانی گیراوانی بادینان دەڵێن، لەگەڵ ئەوەی دادگایی کردنی گیراوانی بادینان دواخرا، بەڵام ژمارەیەکی زۆر لەھێزی ئەمنی لەناو دادگا و ھۆڵی دادگاییکردنەکە بەچەکەوە ئامادەبوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

غەریب ئەحمەد، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری پارێزگای ھەڵەبجە ڕاگەیاند، لە سنوری پارێزگای ھەڵەبجە زیاد لە ٣٠ ناوچەی گەشتیاری بوونیان ھەیە ساڵانە لە وەرزە جیاوازەکاندا بە ھەزاران گەشتیار لە پارێزگاکانی ھەرێم و پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقەوە سەردانیان دەکەن .


کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاو لە ھەرێمی کوردستان بە گشتی کاریگەری خراپی کردووەتە سەر کەرتی گەشتیاری، بەجۆرێک بەھۆی وشک بوونی زۆرێک لە سەرچاوە ئاوییەکانی ناوچە گەشتیارییەکان بە تایبەت لە سەیرانگای ئاوێسەرو چەند ناوچەیەکی دیکە بووەتە ھۆی ئەوەی ھاتنی گەشتیار بەڕێژەی لە %٥٠ کەم بکات، ئەوەش لە ڕووی ئابورییەوە زیان بە خاوەن باخ و دوکاندارەکانی ناو سەیرانگاکان دەگەیەنێت.


لە ئێستادا تەنھا سێ شوێنی گەشتیاری ماون کە گەشتیاران بتوانن ڕوویان لێبکەن ئەوانیش سەیرانگاکانی ئەحمەد ئاوا و چاوگ  و ئاوێسەرن لە ناوچەی ھەورامان .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەکەم کۆبونەوەی لیژنەی باڵای ھاوپەیمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی لاھور شێخ جەنگی سەرۆکی ھاوپەیمانییەکە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی بەڕێوەچوو و دوای کۆبوونەوەکەش لە راگەیەندراوی لیژنەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ھەنگاوە کرداریەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتن و  ھاوپەیمانی نێوان یەکێتیی و گۆڕان بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە وردی  گفتوگۆی لەسەر کرا و بڕیاری پێویستیش درا لەبارەی میکانیزمەکانی ھەماھەنگی و کاری ھاوبەش.


راشیگەیاندووە، لەکۆبوونەوەکەدا شێوازی کاری ھاوبەش و نەخشەرێگەی جێبەجێکردن بۆ داھاتوی ھاوپەیمانییەکە دیاریکرا و بڕیاردرا لەسەر چالاککردنی کاری لیژنە سەرەکی و ھاوبەشەکان لەسەر ئاستی بازنەکانی ھەڵبژاردن.


لەبەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، ئەم ھاوپەیمانییە ھەنگاوێکی بوێرانەی یەکێتیی و گۆڕانە لە پێناو بەرژەوەندی باڵای میللەت و ھێنانەدی یەکڕیزی نیشتیمانی و نەتەوەیی  و یەکدەنگی کورد لە بەغداد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە ھەرێمی کوردستان لە ٢٥ی تەمموزەوە دەست پێدەکات و ھیچ بڕیارێک بۆ دواخستنی نییە، ئەو نوسراوەشی لەبارەی دواخستنی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ و بەناوی وەزیری پەروەردە بڵاوکراوەتەوە ساختەیە. 


وەزیری پەروەردە راشیگەیاند، دواخستنی تاقیکردنەوەکان بڕیارێکی ئاسان نییە و لە ئێستادا ھیچ ھۆکارێک نییە بۆ بڕیاری لەو شێوەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...882883884885886...984