هەواڵەکانهەواڵەکان

ھاوکات پەرلەمان پێشنیازە یاسای ھەمواری بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی شارەوانی، کە زێدەڕۆییان کراوەتە سەر پەسەند کرد.


پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا پەرلەمانتاران بۆچوونی خۆیان لە بارەی لێبڕینی مووچە و ئازادی ڕادەربڕین و کێشەکانی کەمی ئاو و کارەبا خستەڕوو، بەھۆی دروستبوونی دەمەقاڵی لە نێوان پەرلەمانتاران کۆبوونەوەکە بۆ ماوەیەک ڕاگیرا و دوای دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکەش سەرۆکایەتی پەرلەمان ڕێگەی نەدا ئەو پەرلەمانتارانە بەشداری کۆبوونەوە بکەن کە پشێوییان دروستکرد و پێشنیازە یاسای ھەمواری بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی شارەوانیش، کە زێدەڕۆییان کراوەتە سەر پەسەند کرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لێپرسراوانی کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانیی ناوخۆیی ڕووسیا، ڕایانگەیاند، فڕۆکەیەک بە ٢٩ سەرنشینەوە بەر لەوەی بگاتە فڕۆکەخانەی دوورگەی کامچاتکا بە دووری ٩ کیلۆمەتر لە دوورگەکە کەوتووەتە دەریاوە.


ھاوکات سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا بڕیاریدا لیژنەیەک بە سەرۆکایەتی وەزیری گواستنەوە پێکبھێنێت بۆ لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە پێکبھێنێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"بەرزان كەریم" بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەكانی گەرمیان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە بارەی ئەو سكاڵایەی كە لەلایەن ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیەوە لەسەر ناوچەی پیشەسازی ڕزگاری جوڵێنراوە، ڕایگەیاند، هیچ ڕووبەرێك بۆ ناوچەی پیشەسازی ڕزگاری زیاد نەكراوە.


ڕوونیشیكردەوە، مامەڵەكانی كۆتایی پڕۆژەكە نێردراوە بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم، بەڵام لەبەر ئەوەی مامەڵەكان ماوەی ٩٦ ڕۆژ لە بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی گەرمیان بووە، ئەوە ناونراوە گەندەڵی. ڕاشیگەیاند، ئەو كەیسە هێشتا لە دادگایە و چاوەڕێی وەڵامی دادگان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی نوێی ڕووسیا کرد و ھیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە نوێیەکەیدا بۆ خواست.


جێگری سەرۆک وەزیران، ستایشی ڕۆڵی ڕووسیای کرد لە عێراق و ھەرێمی کوردستان، بە تایبەت چالاکی کۆمپانیا ڕووسییەکان و ھیواشی خواست پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوان ھەرێم و ڕووسیا پەرەی زیاتری پێ بدرێت و داوایکرد لە باڵیۆزی ڕووسیا ھانی زیاتری کۆمپانیا ڕووسییەکان بدات بۆ وەبەرھێنەران لە ھەرێمی کوردستان.


لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا باسی پەرەپیدانی پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا  و ھەرێمی کوردستان کرا و قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و ڕووسیا پەیوەندییەکی مێژووییە و ئامانجی ھەرێمی کوردستان ئەوەیە کە بەھێزتر و پتەوتر بکرێن. 


لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی سیاسی عێراق و ھەرێم کرا و لای خۆیەوە قوباد تاڵەبانی نیگەرانی دەربڕی کە سەرباری ئەوەی ھەرێمی کوردستان ھەموو پابەندییەکی بە یاسای بودجەی فیدراڵی جێبەجێ کردووە، بەڵام ھێشتا حکومەتی بەغدا شایستە داراییەکانی ھەرێمی خەرج نەکردووە.


جێگری سەرۆک وەزیران داوایکرد حکومەتی فیدرال پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ بکات بۆ ئەوەی ھەردوولا بتوانن بە شێوەیەکی بونیادنەرانە درێژە بە دانووستانەکانیان بدەن بۆ چارەسەرکردنی ھەموو کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی تر.


لە کۆبوونەوەکەدا ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی نوێی ڕووسیا ئامادەیی خۆی و وڵاتەکەی دەربڕی بۆ ھاوکاری کردنی ھەردوو حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەریم و ئاماژەی بەوەشدا کە ھانی کۆمپانیا ڕوسییەکان دەدات کە بۆ وەبەرھێنان بێنە ھەرێمی کوردستان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازی کرد لە لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان و پێکەوە چۆنییەتی پەرەپێدانی توانا وەرزشییەکان و ڕێکخستنەوەی کەرتی وەرزشی کوردستانیان تاوتوێ کرد.


لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ لیژنەی ئۆڵۆمپی ھەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی جەختی لە دەرکردنی یاسایەک کردەوە بۆ ڕێکخستنی کاروباری وەرزش و پشتیوانی خۆی و حکومەتی ھەرێمیشی بۆ ئەم ھەنگاوە دەربڕی لە پێناو ئەوەی ماف و ئەرکی وەرزشەوانان ڕوون بێت و چوارچێوەیەک بۆ کارە وەرزشیەکان دیاری بکرێت.


جێگری سەرۆک وەزیران داوایکرد لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان ھەماھەنگی زیاتر بکەن لەگەڵ لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق و پێکەوە کار بکەن بۆ بەھێزکردن و بونیادنانەوەی ژێرخانی وەرزش و دروستکردنی پاڵەوان و ئەستێرەی وەرزشی کورد لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیھان.


لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی سەلاح حەسەن و ئەندامانی تری لیژنە سەرنج و داواکاریی خۆیان خستە بەردەم جێگری سەرۆک وەزیران و ئەویش لای خۆیەوە بەڵێنی بەدواداچوون و کار لەسەرکردنی پێدان و دڵنیای کردنەوە لەوەی گرنگیدان بە وەرزش لە پێشینەی کارەکانیانە.


ئەم کۆبوونەوەیە دوای کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی دێت لە چەند ڕۆژی پێشوو لەگەڵ ڕەعد حەمودی سەرۆکی لیژنەی ئۆلۆمپی عێراق و تێیدا تاوتوێی چۆنییەتی پەرەپێدانی کەرتی وەرزشی عێراق و ھەرێمی کوردستانیان کرد و قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی ھەماھەنگی زیاتری نێوان لیژنەی ئۆلۆمپی کوردستان و عێراق بۆ پێشخستن و گرنگیدانی زیاتر بە کەرتی وەرزش لە ھەرێمی کوردستان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئۆپراسیۆنەکە لە گوندی پەڵکانە و شۆراوە و ناوچەی تاوێرکەوە لە خۆرھەڵاتی قەزای خورماتوو ئەنجامدرا و چوار بۆمبی چێنراو پوچەڵکرانەوە و ژمارەیەک مۆڵگەی و شوێنی حەوانەوەی تیرۆرستانیش لەناوبران، بەڵام دواتر دوو بۆمبی چێنراو بە ھێزەکانی حەشدی شەعبیدا تەقینەوە و دوو کەسیان بریندار بوون.


ھاوکات لە ناوچەی زەرگەیش لە خۆرئاوای قەزاکە، سوپای عێراق کێوماڵێکی بۆ دەستگیرکردن و لەناوبردنی مۆڵگەکانی داعش ئەنجامدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کوبوونەوەکەدا کە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کەرکوک بەڕێوەچوو و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی ئامادەیبوون، دواین گۆڕانکاریەکانی ڕەوشی سیاسی کوردستانی بۆ ئامادەبووان ڕوونکردەوە.


ڕزگار عەلی ئاماژەی بە ڕەوشی ناوچە جێناکۆکەکاندا و وتی کەرکوک بە ڕەوشێکی ناجێگیری سیاسی و ئەمنی و خزمەتگوزاریدا تێپەڕ دەبێت.


ڕاشیگەیاند، ڕەوشی خزمەتکوزاری لە کەرکوک لە سایەی ئیدارەیەکی سەپێندراودا نەیتوانیوە خزمەتی دانیشتوانی کەرکوک بکات بە ھەموو پێکھاتەکانیەوە.


ڕزگار عەلی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕاشیگەیاند (ی.ن.ک) لەسەر ھەموو ئاستەکان ھەوڵەکانی درێژە پێ دەدات لە پێناو ئاساییکردنەوەی ڕەوشی ناوچە جێناکۆکەکان. ڕۆڵی ھاوسەرۆکانی یەکێتیشی بەرز نرخاند لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەی ناوچە جێناکۆکەکان لە بەغداد.


لە تەوەرێکی تری کوبوونەوەکەدا باس لە گرنگی ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی عێراق کرا و ڕزگار عەلی گرنگی پێگەی ناوچە جێناکۆکەکانی لەو ھەڵبژاردەدا خستەڕوو و لەو ڕووەوە وتی ئەو ھەڵبژاردنە کاریگەری دەبێت بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەکان لە ناوچە جێناکۆکەکانیش.


لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ڕزگار عەلی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاماژەی بۆ گرنگی پێکھێنانی ھاوپەیمانی کوردستان کرد بۆ ھەڵبژاردنی داھاتوودا و وتی دەبێت بە ھەموو لایەک کار بۆ سەرخستنی کارنامەی ھاوبەشی ھاوپەیمانی کوردستان بکەین.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کارەبای ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئەمریکا بە قەرزی درێژخایەن چەند پڕۆژەیەک لە کەرتی کارەبای کوردستان جێبەجێ دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش بەرپرسی دیسکی ئابووری لە کونسوڵخانەی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ھەولێر لەگەڵ وەزیری کارەبای ھەرێم کۆبۆوە.

وەزیری کارەبای ھەرێم رایگەیاند، لە چەند بوارێکدا پێویستییان بە پرۆژەی وەبەرھێنانە، وەک دامەزراندنی وێستگەی بەرھەمھێنانی کارەبا بە سوتەمەنی گازی بەفیڕۆچووی کێلگە نەوتییەکان و پرۆژەی سکادا بۆ کۆنترۆڵکردنی کارەبا و راکێشانی ھێڵ و دامەزراندنی وێستگەی ٤٠٠ کەیڤی و راکێشانی بۆری گازی سروشتی بۆ وێستگەی کواشی لە دھۆک.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوکات لەرێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە د.سۆران جەمال تاھیر ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان بە ئامادەبوونی  سەرکەوت محەمەد غەفور ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییەکانی دەرەوە و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەب بەشدارییان کرد لە دیداری لوتکەی نێوان پارتی کۆمۆنیستی چین و حزبە سیاسییەکانی جیھان.

ئەو دیدارە ھاوکاتە لەگەڵ بەڕێوەچوونی چالاکییەکانی تایبەت بە یادی ١٠٠ ساڵەی دامەزراندنی حزبی کۆمۆنیستی چین کە زیاتر لە ھەفتەیەکە دەستی پێکردووە، تیایدا شی جین پینگ سەرۆکی کۆماری چینی میللی و سەرۆک و نوێنەرانی زیاتر لە ٥٠٠ حزبی سیاسی جیھان لە وڵاتانی جیاجیاوە بەشدارییان کرد.

سەرەتای دیدادرەکە سەرۆکی کۆماری چینی میللی کە ھاوکات سەرۆکی پارتی کۆمۆنیستی چین-یشە، وتارێکی پێشکەشکرد، تیایدا ئاماژەی بە دوایین پێشھات و گۆرانکارییەکانی جیھان کرد لە رووی سیاسی و ئابوری و بازرگانی و سەربازی و تەندروستییەوە، جەختی لەسەر پێویستی ھەماھەنگی و ھاوکاری گەلانی جیھان کردەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆناو ھەژاری و پاراستنی ژینگەو ھاوسەنگی سەرچاوە سروشتییەکان، ھاوکات تیشکی خستە سەر پێویستی چارەسەری کێشەو ململانێ سیاسی و سەربازییەکانی جیھان لە رێگەی گفتوگۆی ئاشتیانەو سەقامگیری ئاسایشی جیھان لەپێناو بەختەوەری بۆ ھەموو مرۆڤایەتی.

پاشان ژمارەیەک لە سەرکردەو سەرۆکی وڵاتان و حزبە سیاسییەکان وتارو پەیامیان پێشکەشکرد، لەو چوارچێوەیەدا ھەریەکە لە ھاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە دوو پەیامی ڤیدیۆی و مەکتەبی پەیوەندییەکانیش بە وتارێکی ڤیدیۆی بەشداری ئەو دیداری لوتکەییەیان کرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپاتی کردەوە، بەم نزیکانە پرۆسەی دابەشکردنی زەوی  و شێوەیەکی دادپەروەرانە و دوور لە خزم خزمێنە دەست پێ دەکات. سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەشی راگەیاندوە، ھەموو خێزانێکی عێراقی مافی خۆیەتی شوێنێکی نیشتەجێبوونی ھەبێت .
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"رزگار عەلی" کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لەسنوری پارێزگای کەرکوک کۆبۆوە، دواین گۆڕانکارییەکانی رەوشی سیاسی کوردستان و رەوشی ئەمنی و سیاسی خزمەتگوزارییەکان لە ناوچە جێناکۆکەکان تاوتوێکرا.
کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد،  یەکێتی لەسەر ھەموو ئاستەکان ھەوڵەکانی درێژە پێ دەدات لەپێناو ئاساییکردنەوەی رەوشی ناوچە جێناکۆکەکان، ھاوکات ڕۆڵی ھاوسەرۆکانی یەکێتیشی بەرزنرخاند لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەی ناوچە جێناکۆکەکان لەبەغداد.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
تەقینەوەکە لە شاری شووشی سەر بە پارێزگای خوزستان بووە، لەو بارەیەوە قایمقامی شوش رایگەیاند، تەقینەوەکە لە کاتێکدا بوە، تیمێکی ئەندازیاران سەرگەرمی نۆژنکردنەوەی ھێڵەکەبوون و قوربانییەکانیش ئەندازیاری نەوتن.
بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری کوردسات نیوز کەوتوە، وەزیری نەوتی ئێران داواکاریییەکی ئاراستەی لێپرسراوانی ناوچەکە کردوە و داوای کردوە، وردەکاریی ھۆکاری روودانی تەقینەوەکە ئاشکرا بکەن.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق بڵاویانکردەوە" لە پارێزگای زیقار بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، تەقیوەتەوە، بەڵام ھیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە و تا ئێستاش ھیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکان، رانەگەیاندووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ھاوکات وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەنوسراوێکی فەرمی ژمارە( ١٧١٧) لەرێکەوتی ٢٩⁄ ٦⁄ ٢٠٢١  داوا لەسەرۆکایەتی داواکاری گشتی دەکات کە لەرێگەی دادگاکانی کوردستانەوە رێککاری یاسایی بەرامبەر ئەوکەسانە بگرنەبەر کە موڵکی وەقفیان داگیرکردووە یان زێدەرۆیان کردۆتە سەر  پرۆسەکە بەشێوەیەکی چرو ورد لەلایەن لێژنەیەکی پسپۆرەوە سەرپەرشتی دەکرێت بەپێی یاسا وەزارەتی ئەوقاف ئەو موڵکانە دەگێرێتەوە کە داگیر کراون یان زێدەرۆیان لەسەر کراوە، کەسی سەرپێچی کاریش سزای یاسایی دەدرێت
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
فەرماندەی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا  ئاشکرایکرد، بە رەسمی ٧ دامەزراوەی رادەستی وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان کردوەتەوە و بەوەش بەشێکی زۆری ھێزەکانی وڵاتەکەی پاشەکشێ پێکراوە.
پێشتر کۆشکی سپی ئەمریکا باسی لەوەکردبوو، واشنتۆن پابەندە بەو وادەیەکی کە بۆ پاشەکشێی ھێزەکانیان لە ئەفغانستان دیاریکراوە.
بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاندەوە، لە کۆتایی مانگی ئەیلولی داھاتوەوە ھەر ھێزێک لە ئەفغانستان بمێنێت وەک دوژمن مامەڵەی لەگەڵ دەکەن.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ھاوکات لە بەشێکی تری نامەکەدا سەرنج و تێبینی خۆی لە شێوازی دەربڕینی چەند ئەندامێکی پەرلەمان دەردەبڕێت کە لە دانیشتنی ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١، بەرامبەر بە تیمی حکومەت ئەنجامیاندا لەبەر ئەوەی ئەو وەزیرانەی ئامادەبوون بە دڵسۆزی ئەو متمانەیەیی لە پەرلەمان وەریانگرتووە، درێخیان نەکردووە لە ئەنجامدانی ئەرک و کارەکانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و ئەنجامدانی چاکسازی.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...881882883884885...984