رۆژانە ٧٠٠ کەس لە ھەڵەبجە ڤاکسين وەردەگرن
کوردسات نیوز
٢٩ی ئابی ٢٠٢١
ڤاکسین لە ھەڵەبجە
کوردسات نیوز
٢٩ی ئابی ٢٠٢١
ڤاکسین لە ھەڵەبجە
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە راپۆرتێکدا لەژێر ناونیشانی "عەرەبستانی سعودیە و عیراق لەنێو جەنگێکی شاراوەدان"، پەردەی لەسەر بەشداریی بەرفراوانی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە عیراق لاداوە، کە هێرش دەکەنە سەر خاکی سعودیە.
وۆڵ ستریت جۆرناڵ دەڵێت؛ لە ماوەی پێنج هەفتەی رابردوودا ئەو گروپانە دەیان درۆنی بۆمبڕێژکراویان ئاڕاستەی سعودیە و وڵاتانی دیکەی کەنداو کردووە.
ئەمەش جەنگێکی شاراوەی لەنێو جەرگەی ململانێکاندا دروست کردووە، کە ئەگەری هەیە گەورەترین بەرهەمهێنەرانی نەوت لە جیهاندا بەرەو روبەڕووبوونەوەی راستەوخۆ ببات.
"بەپێی هەڵسەنگاندنە ئەمنییەکان، نزیکەی نیوەی ئەو 1000 هێرشە درۆنییەی کراونەتە سەر سعودیە، لە خاکی عیراقەوە ئەنجامدراون" ئەمە بەشێکی تری زانیارییەکانی وۆڵ ستریت جۆرناڵ.
رۆژنامەکە ئەوەشی خستوەتەڕوو، لە هێرشي درۆنییەکاندا، کە لە عیراقەوە ئەنجامدراون ئامانجی سەرەکیان کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای رۆژهەڵات و پاڵاوگەی "ینبع" بووە لەسەر دەریای سوور کە یەکێکە لە پاڵاوگە گەورەکانی سعودیە.

دەسەڵاتدارانی ئێران مەرجی بەشداریی هەڵبژاردەی نیشتمانیی وڵاتەکەیان لە جامی جیهانیی ٢٠٢٦ بە دابینکردنی گرەنتی ئەمنی تەواو بۆ یاریزانان لە خاکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبەستنەوە.
ئاژانسی تەسنیم لە زاری ئەحمەد دونیا مالی، وەزیری وەرزشی ئێران بڵاویکردەوە، کە هەڵبژاردەی ئێران تەنها لەو کاتەدا گەشتی ئەمریکا دەکات کە سەلامەتی شاندەکەی بە تەواوی مسۆگەر بکرێت.
وەزیر ئاماژەی بەوەش کردبوو کە داوای گواستنەوەی یارییەکانی ئێرانیان بۆ مەکسیک کردبوو، بەڵام فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ (FIFA) ئەو داواکارییەی رەتکردەوە.
پێشتر وەزیری وەرزش لە سەرەتای مانگی ئازاردا رایگەیاندبوو، کە بەهۆی گرژییە سیاسییەکانی نێوان تاران و واشنتن، کەشێکی گونجاو بۆ بەشداریی هەڵبژاردەکە لەم پاڵەوانێتییەدا لەئارادا نییە.
جێی وەبیرهێنانەوەیە، تیروپشکی جامی جیهانی ٢٠٢٦ ئێرانی لە کۆمەڵەی حەوتەمدا لەگەڵ هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی بەلجیکا، میسڕ و نیوزیلەندا داناوە و بڕیارە یارییەکانی لە شارەکانی لۆس ئەنجلۆس و سیاتڵ لە نێوان ١١ی حوزەیران تا ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٦ بەڕێوەبچن.
رۆلاند لێسکۆر، وەزیری دارایی فەرەنسا رایگەیاند، جەنگی ئێران و لێکەوتەکانی لەسەر بازاڕی وزە، زیانێکی دارایی گەورەی بە وڵاتەکەی گەیاندووە، کە بڕەکەی لە نێوان چوار بۆ شەش ملیار یۆرۆدایە.
وەزیری دارایی فەرەنسا لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای وڵاتەکەی اماژەی بەوە کرد، سەرەڕای هەنگاوەکان بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی وڵاتەکەی بەهۆی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا بەرانبەر بە ئێران، بەڵام وڵاتەکەی زیانێکی زۆری پێگەیشتوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەکردوە، کە زیانەکان کاریگەریان لەسەر بەرزبونەوەی تێچوی قەرزە حکومییەکانیشی کردوە و بەرزی کردوەنەتەوە، کە بەهۆی رەوشی ئێستای بازاڕەوە دروست بووە.
هاوکات وەزیری دارایی فەرەنسا، جەختی کردەوە کە پاکێجێک بۆ سڕکردنی خەرجییەکان پێشکەش دەکات و بڕیاریشە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، سباستیان لێکۆرنۆ، سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا، زنجیرەیەک هەنگاوی نوێ بۆ هاوکاریکردنی هاووڵاتیان لە روبەڕوبونەوەی بەرزبوونەوەی نرخی وزەدا رابگەیەنێت.