بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت" ماوەی دوو هەفتە دەبێت نرخی هێلكە لە شاری هەولێر بەرزبۆتەوە، ئەمەش نیگەرانی هاوڵاتیانی لێكەوتۆتەوە بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی هێلكە گەیشتن بەرێكەوتن تا نرخی هێلكە كەمبكرێتەوە، راشیگەیاند" رۆژانە 3200 كارتۆن هێلكە بەرهەم دەهێندرێت و، هەولێر پێویستی بە 2200 كارتۆنە، تا پێداویستیەكانی پارێزگای هەولێریش پڕنەكرێتەوە رێگە بەهاوردەكردنی هێلكە نادەن بۆدەرەوەی شاری هەولێر
ئیدارەی کەرکوکیش لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بە شێوەیەکی ھاوسەنگ خزمەتی ھەموو ناوچەکانی کەرکوکی نەکردووە و جیاوازیشی لە نێو ناوچەکانی کەرکوک و گەرەکەکانی شاری کەرکوکیش کردووە و ناوچە کوردنشینەکانی فەرامۆشکردووە.
لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرس و ئەندامانی مەکۆ باسیان لە دوا گۆڕانکارییە سیاسییەکان و ئامادەکارییەکانی دەستپێکردنی بانگەشەی ھەڵبژادن کرد. جەختیان لە گرنگی ھەماھەنگی نێوان یەکێتی و گۆڕان کردەوە لەم قۆناغەدا بۆ ئەوەی بتوانرێت بانگەشەیەکی شایستە ئەنجام بدرێت لە پێناو سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان و کاندیدەکانی.
ھەردوولاش ھاوڕا بوون سەرکەوتنی ھاوپەیمانی کوردستان ڕێگە خۆشکەر دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا و ھاوپەیمانی کوردستان دەتوانێت داکۆکیکاری مافە ڕەواکانی گەلی کورد بێت لە بەغدا لەسەر بنەمای دەستوری عێراق.
"ئەندرو پاترسن" لێپرسراوێکی ڕێکخراوی پڕۆگرامی خۆراکی جیھانی دەڵێت، شەڕ و ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەفغانستان وایکردووە ٢٠ ملیۆن کەس پێویستیان بە ھاوکاری ھەبێت، پڕۆگرامەکەشیان پێویستی بە ٢٠٠ ملیۆن دۆلارە بۆ ھاوکاریکردنی ئەو ئەفغانییانەی ئاسایشی خۆراکیان باش نییە.
"جەلال نوری" سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانی بەسەرکردەوە و وتی، سەبارەت بە کێشەکان بەدواداچوون دەکەن و لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێرانیش قسە دەکەن.
"عەلی تۆفیق" بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان ڕایگەیاند، کێشە و کەمبوونەوەی داھات پەیوەندی بە پێناسی گومرگییەوە ھەیە و پابەندین بەو پێناسە، بەڵام مەرزەکانی تری عێراق پابەند نابن پێوەی.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە ھەولێر کۆبوونەوەیەکی لە بارەی پێداچوونەوەی ڕسومات ئەنجامدا و بڕیاردرا میکانیزمێکی گونجاوتر دیاری بکرێت بۆ ڕێکخستنەوەی ڕسومات.
قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، دەبێت وەرگرتنی ڕسومات بە شێوەیەک ڕێکبخرێتەوە کە نەبێتە ھۆی سستبوونی جموجوڵی بازرگانی، بەڵکو بە پێچەوانەوە یارمەتیدەری جوڵەی بازرگانی و بووژانەوەی بازاڕ بێت، وتیشی، پێویستە لە دەزگاکانی حکومەت ڕۆتین کەم بکرێتەوە و کارئاسانی تەواو بۆ ھاوڵاتیان بکرێت.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا ڕاپۆرتێک لەسەر میکانیزمی ڕێکخستنەوەی ڕسومات خرایەڕوو و بڕیاری پێویستی لەسەر درا.
لە دانیشتنێکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی "پیدرسن" ڕایگەیاند، پێویستە لایەنەکانی سوریا پابەند بن بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و پاراستنی مەدەنییەکان و ژێرخانی ئابوری و دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان.
"مارتن گریفیس" بریکاری گشتی کاروباری مرۆییش دەڵێت، جەنگی سوریا زۆری خایاند و دەبێت سنورێکی بۆ دابنرێت، "لیندا توماس" نوێنەری ھەمیشەیی ئەمریکاش وتی، سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ڕژێمی سوریا مەدەنییەکان ناکاتە ئامانج.
وتیشی، کوالیەتی گەنمی گەرمیان لە ئاستێکی پێشکەوتوودایە و باشترین جۆری ئاردی لێ بەرھەم دەھێنرێت کە لە ئاردی ھاوردە کراوی وڵاتانی تر باشترە.
بە پێی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی کارەبای ھەرێم، بڕیاردراوە ڕۆتین کەم بکرێتەوە و میکانیزمێکی گونجاو بۆ خێرا بەڕێکردنی مامەڵەی ھاووڵاتیان بدۆزرێتەوە و ھەڵمەتەکانی نەھێشتنی سەرپێچییەکانی کارەبا و نەھێشتنی دوو سەرچاوەی کارەبا بۆ دەزگا و شوێنە گشتییەکان زیاد بکرێت لەگەڵ خێراترکردنی بەستنی پێوەری زیرەک.
بڕیاریشە لە کۆتایی ئەم مانگەدا ھەڵسەنگاندن بۆ کار و چالاکی بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دابەشکردنی کارەبا بکرێت لە پابەندبوون بە ڕێکخستنەوە و باشکردنی سیستمی دابەشکردنی پسوڵەی کارەبا.
ئاماژە بەوەشکراوە، دابینکردنی کارەبا بۆ بیرەکانی ئاو بەردەوام دەبێت و ئەو سەرپێچیانەی کراونەتە سەر ھێڵەکانی کارەبای بیرەکان ببڕدرێن و لێپرسینەوە لە سەرپێچیکاران بکرێت.
کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە ماوەی ٨ مانگی ڕابردوودا، ٦٩ دۆسیەی کوشتنی نادیار لە کەمپی ھۆل لە حەسەکە تۆمارکراوە، کە خێزانەکانی داعشی تێدا پەنادراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامارەکانی کوشتن و توندوتیژی لە مانگی تەموز زۆرترین حاڵەتی تۆمارکردووە، ئاسایشی ئیدارەی کەمپەکەش بڵاویکردووەتەوە، ڕووداوەکان پاکتاوکردنە و لە لایەن شانە نووستووەکانی داعشەوە ئەنجام دەدرێن.
"فالح فەیاز" سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە موسڵ لەگەڵ پارێزگار و فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی نەینەوا و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی حەشدی شەعبی لە بارەی زیادبوونی جموجۆڵی شانە نووستووەکانی داعش کۆبووەوە و لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیشدا ڕایگەیاند، بۆشایی ئەمنی ھەیە لە نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزەکانی عێراق ئەو بۆشاییەش بووەتە مۆڵگەی شانە نووستووەکانی داعش، لەو چوارچێوەیەشدا ھەوڵەکان چڕتر دەکەنەوە بۆ لەناوبردنی جموجۆلی شانە نووستووەکان.
وتیشی، ھەفتەی داھاتوو لەگەڵ فەرماندەکانی ھێزی پێشمەرگە و ھێزەکانی عێراق کۆدەبنەوە و بەرنامە و پلانی تۆکمە دادەنێن بۆ لەناوبردنی جموجۆڵی شانە نووستووەکان.
بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردسات نیوز لە تاران، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی شورای ئێران ١٨ کاندید بۆ وەزارەتەکانی کابینەی نوێی حکومەتی ئێران متمانەیان پێدراوە، بەڵام حسێن باغگوڵی کاندیدی وەزارەتی پەروەردە دەنگی پێویستی نەھێناوە و ڕەتکرایەوە.
ھەر بە پێی زانیارییەکان عیسا زارع پوور وەک وەزیری پەیوەندی و حوجەتوڵا عەبدولمەلیکی وەک وەزیری کار پەسەندکراون کە ھەردووکیان کوردن.
دوای کۆتاییھاتنی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی شورای ئێران، ئیبراھیم ڕەئیسی سەرۆکی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنج شەممە یەکەم کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتە نوێیەکەی بەڕێوەدەچێت.