هەواڵەکانهەواڵەکان

خەتیب زادە لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان ڕایگەیاند، تاران ھیچ جوڵە و پێشھاتێک بەدی ناکات لەلایەن ئەمریکاوە بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و لێپرسراوانی ئەمریکا ھەمان سیاسەتی ئیدارەی پێشوو پەیڕەو دەکەن سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، ھەر بۆیە لە ئێستادا کات بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنەکەی ساڵی ٢٠١٥ گونجاو نییە.


لەلایەکی تریشەوە وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بە گۆڕانی حکومەت، سیاسەتی تاران و ھەڵوێستەکانی لە دانوستانەکانی ڤییەننا سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی گۆرانکاری بەسەردا نایەت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئەحمەد سەحاف" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، وەزارەتەکە ئامادەیی تەواوی تێدایە بۆ ھاوکاریکردنی ئەو عێراقیانەی لە لیتوانیا و لاتیڤیا گیریان خواردووە و ئەولەویەتی کارەکانیشیان بۆ ئەو مەبەستە ئەوەیە کە ئەو عێراقیانە بە خواستی خۆیان بگەرێنەوە و ھاوکاری مرۆییان پێشکەش دەکرێت و پاسپۆرتیان پێ دەدرێت. ھەروەھا ڕاشیگەیاندووە کە بۆ بەھاناوەچوونی کۆچبەرە عێراقییەکان ھەماھەنگییەکی باشیان لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو دوو وڵاتەدا ھەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی نزیک لە بزوتنەوەی تاڵیبان ئاشکرایکردووە، ئەنجومەنە ١٢ کەسییەکە ھەریەکە لە حامید کارزای سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان، حەنیف ئەتمار وەزیری دەرەوە و عەبدوڵا عەبدوڵا سەرۆکی ئەنجومەنی ئاشتەوایی نیشتمانی لەخۆدەگرێت و تا ئێستاش ڕێککەوتن لەسەر حەوت کاندیدی ئەنجومەنەکە کراوە.


لەلایەکی ترەوە ئاژانسی جەواز نیوزی ئەفغانی بڵاویکردەوە، بزوتنەوەی تاڵیبان وەزیری نوێی دارایی و سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری و وەزیری ناوخۆیی بە وەکالەت دیاریکردووە.


ئەنجومەنی مافی مرۆڤی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکانیش لە کۆبوونەوەیەکدا ڕەوشی مافەکانی مرۆڤی لە ئەفغانستان تاوتوێ کرد و میشێل باشلیە سەرۆکی ئەنجومەنەکە ڕایگەیاند، ڕاپۆرتی متمانە پێکراویان پێگەیشتووە، تاڵیبان پێشێلکاری مەترسیداری ئەنجامداوە، وەک لە سێدارەدانی کەسانی مەدەنی لە دەرەوەی دادگا و کۆت و بەند خستنە سەر ژنان و خۆپیشاندان لە دژی دەسەڵاتەکەی. ڕاشیگەیاند، مامەڵەی تاڵیبان لەگەڵ ژنان دەبێتە ھێڵی سور.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ڕوبا فەلاح" ئەندامی تیمی پزیشکیی جیھانی، لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، ئێستا عێراق بە لووتکەی شەپۆلی سێیەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا تێپەڕدەبێت و تا ئێستا بازنەی مەترسی ئەو قۆناغەی تێنەپەڕاندووە و مانگی ڕابردوو ئامارەکان گەیشتوونەتە لووتکە و ڕۆژانە زیاتر لە ١٠ ھەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.


وتیشی، ھێشتا شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا لە عێراق بڵاونەبووەتەوە، بەڵام دوور نییە شەپۆلی چوارەم و پێنجەمی ڤایرۆسەکە لە عێراق بڵاوببێتەوە، کە لە شەپۆلەکانی پێشوو توندتر دەبێت، ئەگەر ھاوڵاتیان پابەندی ڕێکارە خۆپارێزییەکان نەبن.


تا ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن و ٨٣٢ ھەزار کەس لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون، زیاتر لە ٢٠ ھەزار و ٢٦٠ کەسیان گیانیان لە دەستداوە، نزیکەی دوو ملیۆن و ٩٧٩ ھەزار کەسیش لانیکەم ژەمێکی ڤاکسینیان وەرگرتووە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی ھەنگاوەکانی حکومەتی ھەرێمی بۆ چاکسازی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بۆ باڵیۆزی ئەرمینیا ڕوونکردەوە و جەختی کردەوە لە قۆناغی داھاتووشدا ئەم ھەنگاوانە بە ئیرادە و گوڕوتینێکی بەھێزترەوە بەردەوام دەبن.


لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندییە کلتوری و زانستییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی ئەرمینیا بە تایبەت لە بواری تەکنەلۆژیای زانیارییەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"قوباد تاڵەبانی"جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بە‌ ئامادە‌بوونی سە‌رۆكی دیوانی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، لەگەڵ بریكاری وەزارەتەكان و سەرۆكی دەستەكانی حكومەتی هەرێم كۆبووەوە بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی چۆنییەتی ڕێكخستنەوەی كاروباری دامودەزگاكانی حكومەت لەسەر بنەمای شۆڕكردنە‌وە‌ و دیاریكردنی دەسەڵاتەكان و دروستكردنی پەیوەندی پتەوتر لەنێوانیاندا.
لەو كۆبونەوەیەدا جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، تیشكی خستە سەر گرنگی بەكارهێنانی تەواوی دەسەڵاتەكان بە هەماهەنگی وەزیرەكان لەسەر بنەمای یاسا و رێنماییەكان بۆ جێبەجێ كردنی پلانەكانی چاكسازی لەهەموو سێكتەرەكان.
لە بەشێكیتری كۆبوونەوەكەدا باسیان لە پرسی شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكان كرد لەلایەن وەزیرەكانەوە و چۆنییەتی گونجاندنییان لەگەڵ پێگەكانیان بۆ جێبەجێكردنی پلانەكانی چاكسازی حكومەت.
جەخت لەوەشكرایەوە، پێویستە سوود لە ئەزموون و توانای بریكارەكان و دەستەكان وەربگێرێت لە ئەنجومەنەكانی "ئابوری و  چاكسازی و نەوت و غاز و وەبەرهێنان".

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 بەڕێوەبەری ناحیەی قوشتەپەش دەڵێت، گوللە ھاوەنەکان ھیچ زیانێکی گیانی و مادیان نەبووە، پەیامنێری کوردسات نیوز ئاشکرایکرد، تیمەکانی ئاسایش لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە بۆ دۆزینەوەی ئەو شوێنەی کە گوللە ھاوەنەکانی لێوە ئاراستەی ھەولێر کراوە و  چەند تیمێکی تریش سەرقاڵی پوچەڵکردنەوەی ئەو گوللەھاوەنانەن کە نەتەقیونەتەوە، تائێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەو ھیرشە رانەگەیاندووە.
 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"کەمال ئەترووشی"وەزیری سامانە سرووشتییەکانی ھەرێم رایگەیاند، لە ٢٣ی ئابەوە رۆژانە یەک ملیۆن لیتر بەنزین لە بەغدادەوە دەگاتە ھەرێمی کوردستان و نرخی لیترێک بەنزین دەبێت بە ٦٥٠ دینار، بەڵام تا ئێستا نرخی بەنزین وەک خۆیەتی و شۆفێران بە ٨٠٠ دینار بە نزینی نۆرماڵ دەکڕن. نزیکەی دوو مانگە بەنزین لە بەنزینخانەکانی ھەرێمی کوردستان نرخەکەی بەرزبۆتەوە، ئەوەش نیگەرانی لەلای شۆفێران و ھاووڵاتیان دروست کردووە، شۆفێرانیش داوادەکەن حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"جوتیار عادل"وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە دەست بە دابەشكردنی 100% موچەی وەزارەتی تەندروستی دەكرێت و بەپێی سیولە لە ماوەیەكی دیاریكراودا موچەی گشت وەزارەتەكانی تر دابەش دەكرێت.


 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەردوولا گفتوگۆیان کردوە لەبارەی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکاو ھاوکارەکانیان کە دواین وادە ٣١ی ئەم مانگەیە، ئاژانسی ھەواڵگری ناوەندی ئەمریکاش ھیچ لێدوانێکی لەبارەی زانیارییەکان نەداوە.
ھاوکات ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا لە ٢٤ سەعاتی داھاتوو بڕیار لەبارەی درێژکردنەوەی وادەی کشانەوەی ھێزەکانیان لە ئەفغانستان دەدات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"بێگەرد تاڵەبانی" وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە نوسراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و خزمەتکردنی زیاتری جوتیاران و خاوەن کار و پڕۆژەکانی کشتوکاڵی و سامانی ئاژەڵ و کەرتی پەلەوەری و کەمکردنەوەی رۆتین لە فەرمانگەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەشێکی زۆری دەسەڵاتە ھونەری وکارگێریەکانیان دابەزاند بۆ بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان.
بەپێی نوسراوەکە، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان دەسەڵاتی ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی کشتوکاڵی ھەیە، دەسەڵاتی پێدانی گواستنەوەی گرێبەستی ھەیە بۆ سەر یەکێک لە وەرسەی خاوەن گرێبەستی کشتوکاڵی و پێدانی دەسەڵاتی خەرجی دەرماڵەکان بەپێی یاسا و  رێنماییەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاکام عەلی عومەر بەڕێوەبەری ئایتی و کامێراکانی ھاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، ھەرچەندە لە رابردوودا بەھۆی کێشەی یاسایی و تەکنیکی کارپێکردنی کامێراکانی ھاتوچۆ راگیرا، بەڵام لە ئێستادا ئەو کۆمپانیایەی کارەکانی وەرگرتووە بەردەوامە لەکاری خۆی و بڕیارە لە داھاتوویەکی نزیکدا بکەوێتە کار.


باسی لەوەشکرد، ژمارە کامێراکانی تۆمارکردنی ھاتوچۆ لە سەرجەم پارێزگای سلێمانی و قەزاو ناحییەکان ٢٢٥ کامێرایە لەلایەن ئەو کۆمپانیایەوە سەرپەشتی دەکرێت و ھەرکاتیش بکەوێتە کار لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایدەگەیەنین و شۆفێران ئاگادار دەکەینەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرۆکایەتی ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران بەردەوامە لە ھەوڵەکانی بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی ھەرێم و لەو چواچێوەیەش حکومەتی نوێی ئێران درێژە بەھەمان سیاسەتی حکومەتی پێشوو دەدات و دەیەوێت پەیوەندی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ھەبێت لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵ.


لەبارەی پرسی چارەسەر کردنی کێشەی ئاوی بەنداوەکان و گفتوگۆ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران وتی، ئەم پرسە بەتەنھا سەردانێک چارەسەر ناکرێت و بە ھەوڵەکانی حکومەتی  ھەرێمیش چارەسەر ناکرێت، پێویستە حکومەتی ھەرێم گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بکات و پێکەوە ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی بەنداوەکان بدەن، بەڵام ئەوەی ھەبووە تا ئێستا تەنھا گفتوگۆبووە و لەبارەی پرسی ئاوی بەنداوەکان گفتوگۆی جدی نەکراوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوپای ئەڵمانیا لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک چەکداری نەناسراو ھێرشیان کردووەتەسەر یەکێک لە دەرگاکانی چوونەژورەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حامید کەرزای لە باکوری فڕۆکەخانەکە و بەھۆیەوە پاسەوانێکی ئەفغانی کوژراوە و سێ پاسەوانی تریش برینداربوون.


ئەوەشی خستووەتەڕوو، ھێزەکانی ئەمریکا و ئەڵمانیا بەرپەرچی ھێرشەکەیان داوەتەوە و روبەڕوبونەوە روویداوە، بەڵام ھیچ ئاماژەیەک بە کوژران یا نەکوژرانی ھێرشبەران نەکراوە و تائێستاش ناسنامەیان دیار نییە.


پێشتریش بەرپرسێکی باڵای رێکخراوی ناتۆ رایگەیاندبوو، لە ئەنجامی ئاڵۆزییەکانی ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کابوڵ، لانیکەم ٢٠ کەس کوژراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوھەیل شاھین وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، ھێشتنەوەی ھێزەکانی ئەمریکا بۆ دوای ٣١ی ئاب ھێڵی سورە و دەبێت تا ئەو وادەیە تەواوی ھێزەکان بکشێنرێنەوە، ئەگەر نا ئەمریکا درێژە بە داگیرکاری دەدات و ربەڕووی سزا دەبێتەوە. 


وتیشی، رەوشی ئەفغانستان پێویستی بە نیگەرانی نییە و ئەوانەی ھەڵدێن لە پێناو باشکردنی رەوشی ژیانیانە، چونکە ئەفغانستان وڵاتێکی ھەژارە و نزیکەی ٧٠%ی دانیشتووانەکەی لە ژێر ھێڵی ھەژارییەوەن. 


ئەو ھۆشدارییەی تاڵیبان لە دوای وتارێکی بایدن ھات کە وتی، ئەولەویاتیان ئەوەیە تەواوی ئەمریکییەکان تا کۆتایی ئەم مانگە بگوازنەوە، بەڵام ئەگەر پێویست بکات رەنگە وادەکە درێژ بکەنەوە. 


بایدن راشیگەیاند، تا ئێستا ١٢ ھەزار کەسیان لە فڕۆکەخانەی کابول گواستووەتەوە و ھەڵمەتەکانی گواستنەوەی خەڵکیش قورس و بە ئازارە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ریاز حەلفی بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، بەمزوانە بەرگری بە کۆمەڵ دژ بە کۆرۆنا لە عێراق دروست نابێت، ئەوەش بەھۆی ئەوەی ڤایرۆسەکە بەردەوام گەشە بە خۆی دەدات و جۆری نوێی دروست دەبێت، ھاوکات دەبێت رێژەی لەسەدا ٧٠ی عێراقییەکان ڤاکسینیان وەربگرێت تا بتوانرێت بەرگری بە کۆمەڵ دژ بە کۆرۆنا لە عێراق دروست ببێت.


لەبارەی پێدانی ژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆناش لێپرسراوەکەی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندوە، تا رێکخراوی تەندروستی جیھانیی رێگە نەدات، لە عێراق ژەمی سێیەم بەکارناھێنرێت.


ئەوە لە کاتێکدایە وەزارەتی تەندروستی عێراق گەیشتنی بڕێکی نوێی ڤاکسینی فایزەری راگەیاندوە  کە  ٤١٥ ھەزار ژەمە و لە داھاتوویەکی نزیکدا رەوانەی ھەموو پارێزگاکان دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...830831832833834...1011