پڕۆگرامی خۆراکی جیھانی: پێویستمان بە ٢٠٠ ملیۆن دۆلارە بۆ ھاوکاریکردنی ئەفغانییەکان
کوردسات نیوز
٢٥ی ئابی ٢٠٢١
"ئەندرو پاترسن" لێپرسراوێکی ڕێکخراوی پڕۆگرامی خۆراکی جیھانی دەڵێت، شەڕ و ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەفغانستان وایکردووە ٢٠ ملیۆن کەس پێویستیان بە ھاوکاری ھەبێت، پڕۆگرامەکەشیان پێویستی بە ٢٠٠ ملیۆن دۆلارە بۆ ھاوکاریکردنی ئەو ئەفغانییانەی ئاسایشی خۆراکیان باش نییە.



