هەواڵەکانهەواڵەکان

لە کاتی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی بەرزە ڤۆڵتیەی کارەبا لە نێوان (ڕانیە - بازیان)، (کەمال محەمەد) وەزیری کارەبای ھەرێم ڕایگەیاند، وێستگەکانی کارەبا لە ھەرێم دەتوانن ڕۆژانە ٦ ھەزار و ٩٠٠ مێگاوات کارەبا بەرھەم بھێنن و ٢٤ سەعات کارەبا بە ھاوڵاتیان بدەن، بەڵام ھۆکاری سەرەکی کەمی کارەبا ئەوەکە کە بە پێی پێویست سوتەمەنی بۆ وێستگەکان دابین ناکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە


(کەمال محەمەد) وەزیری کارەبای ھەرێم ڕایگەیاند، لە داھاتوویەکی نزیکدا دەست بە کارکردن لە پڕۆژەیەکی نوێی ھێڵی کارەبا لە نێوان (تانجەرۆ - ھەڵەبجە) دەکرێت و لە سنوری قەزای سۆرانیش پڕۆژەی ھێڵی ١٣٢ کەی ڤی دەکەوێتە کار.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم، حکومەت بڕیاریداوە فەرمانبەرانی گرێبەستی دەروازە سنورییەکان بکرێن بە ھەمیشەیی، وەزارەتی داراییش داوای لە حکومەتی ھەرێم کردووە لە پێناو یەکسانی و دادپەروەری سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست بکرێن بە ھەمیشەیی، لەبەر ئەوەی ناکرێت فەرمانبەرانی گرێبەستی دەروازە سنورییەکان بکرێن بە ھەمیشەیی و فەرمانبەرانی تر فەرامۆش بکرێن.


وەزارەتی دارایی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بە پێی خشتەی شیکردنەوەی دارایی تایبەت بە فەرمانبەرانی گرێبەست، کۆی مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست ١٠ ترلیۆن و ٣٣٠ ملیار دینارە، بەڵام لە دوای دامەزراندنیان بە ھەمیشەیی بە کۆی مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان دەبێت بە ٧ ترلیۆن و ٩٧٧ ملیار دینار، بەوەش بودجەی زیاتر بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ھەواڵێکی تەلەفیزیۆنی (سی ئێن ئێن)، بزوتنەوەی تاڵیبان ھەریەک لە (حامید کارزای)، سەرۆکی پێشوتری ئەفغانستان و (عەبدوڵا عەبدوڵا)، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاشتبوونەوەی ئەفغانستانی خستووەتە ژێر مانەوەی ناچارییەوە و سەرجەم پاسەوان و چەک و ئۆتۆمبێلەکانیشیان لێ سەندراوەتەوە.


ھەرچەندە تاڵیبان بە ڕەسمی ھیچ ڕاگەیەندراوێکی بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام بەرپرسێکی تاڵیبان بە میدیا ڕووسیەکانی وتووە، (کارزای و عەبدوڵا)  نەخراونەتە ژێر مانەوەی ناچارییەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"بەھمەن قادر" وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لە ئەمشەوەوە نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ بە ھەمان کوالیەتی پێشوو لە سەرجەم بەنزینخانەکانی سلێمانی ٥٠ دینار دابەزێنرا و لە ٨٥٠ دینارەوە کرا بە ٨٠٠ دینار، بەڵام نرخی بەنزینی موحەسەن و سۆپەر وەک خۆیەتی.


لە بارەی ھۆکاری دابەزاندنی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بڕێکی زیاتر بەنزین لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە ھاوردەی سلێمانی کراوە و ھۆکارێکی تریش ئەوەیە لە ماوەی ڕابردووشدا بەھۆی بەرزی نرخی بەنزین بازاڕی فرۆشتنی خاوبووەوە و ھەوڵدەدرێت بازاڕی بۆ پەیدا بکرێت.


ئەوەش لە کاتێکدایە کە "کەمال ئەتروشی" وەزیری سامانە سروشتییەکانی ھەرێم ھەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند، لە ٢٣ی ئابەوە نرخی لیترێک بەنزین دەبێتە ٦٣٠ دینار بەڵام نرخی بەنزین ھەر وەک خۆی مایەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 نوری مالیکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا لەگەڵ وەفدێکی باڵای حزبەکەی سەردانی ھەولێر دەکات و بۆ ماوەی یەک رۆژ دەمێنێتەوە، بەپێی زانیارییەکان نوری مالیکی لەگەڵ لێپرسراوانی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوە و پرۆسەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان دەبێت، ھاتنی نوری مالیکی بۆ ھەرێم لەکاتێکدایە بریارە رۆژی پێنج شەممە لایەنە سەرەکییەکانی شیعە لەعێراق لەبارەی چارەنووسی ھەڵبژاردن کۆببنەوە، میدیاکانی عێراق باس لەوە دەکەن لایەنە شیعەکان رێککەوتوون لەسەر دواخستی ھەڵبژاردن بۆ مانگی نیسانی ٢٠٢٢ .



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 بەھمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی شاری سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە کۆی ٩٠ وێستگەی سوتەمەنی لە سلێمانیدا لە شەش وێستەگەدا نرخی بەنزینی نۆرماڵ بۆ ٧٣٠ دینار بۆ ھەر لیترێک دابەزیوە ، وتیشی ئەو بەنزینە بەرھەمی ناوخۆییە و چاوەڕواندەکرێت ژمارەی وێستگەکان زیاتر بێت ، وتەبێژی بانزینخانەکانی شاری سلێمانی راشیگەیاند، نرخی بەنزینی موحەسەن و سوپەر وەک خۆیەتی و تەنیا نرخی بانزینی نۆرماڵ دابەزیوە .



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"بایدن" رایگەیاندووە، ھەنگاوەکانیان بۆ گواستنەوەی ئەمریکییەکان لە "ئەفغانستان" تا ٣١ی ئاب خێرا دەکەن و بەدووریشی نەزانی ئەو وادەیە درێژ بکرێتەوە. "بایدن" ئەوەشی وتووە، بڕیاری کشانەوەیان تا ئەو وادەیە بەھۆی مەترسییەکانی گروپێکی سەر بە تیرۆریستانی داعشە کە بە "داعش_خوراسان" ناسراون و لە ھەر کاتێکدا بێت دەیانەوێت ھێزەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی "کابوڵ" بکەنە ئامانج. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
نوری مالیكی سەرۆكی دەوڵەتی یاسا لەگەڵ وەفدێكی باڵای حزبەكەی گەیشتە هەولێر بۆ ماوەی یەك رۆژ دەمێنێتەوە، بەپێی زانیارییەكان نوری مالیكی لەگەڵ لێپرسراوانی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆدەبێتەوە، كوردسات نیوز زانیویەتی  نوری مالیكی لە كۆبوونەوەكەدا داوا لە پارتی دەكات پشتگری بكات بۆ ئەوەی جارێكی تر ببێتەوە بە سەرۆك وەزیرانی عێراق و هەورەها چارەنووسی پرۆسەی هەڵبژاردن تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە دەبێت. هاتنی نوری مالیكی بۆ هەرێم لەكاتێكدایە بریارە رۆژی پێنج شەممە لایەنە سەرەكییەكانی شیعە لەعێراق لەبارەی چارەنووسی هەڵبژاردن كۆببنەوە، میدیاكانی عێراق باس لەوە دەكەن لایەنە شیعەكان رێككەوتوون لەسەر دواخستی هەڵبژاردن بۆ مانگی نیسانی 2022.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 تیمی دەریاوانی توركیا رایگەیاند، 59 كۆچبەری نایاساییان لە ویلایەتی "چەنەقەلە" لە باكوری خۆرئاوای وڵاتەكە رزگاركردووە، كە لەلایەن لێپرسراوانی "یۆنان"ەوە بە زۆرەملێ گەڕێندرابوونەوە، ئەو كۆچبەرانە لەسەر 2 بەلەمی لاستیكی بوون و خاوەن رەگەزنامەی جیاوازن. 
"كریاكوس میتسوتاكیس" سەرۆك وەزیرانی یۆنانیش رایگەیاندبوو، دەبێت رێگری لە شەپۆلێكی تری كۆچبەران بكرێت بۆ ئەوروپا بە تایبەت ئەفغانییەكان، بە سەرۆكی پەرلەمانی ئەوروپاشی راگەیاندووە دەبێت هاوكاری وڵاتانی دراوسێی "ئەفغانستان" بكرێت بۆ دروست نەبوونی شەپۆلی نوێی كۆچبەران. 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند:  دەبێت وەزارەتی پێشمەرگە بە یەک ئاراستەی نیشتمانی کار بکات و ھەنگاوەکانی چاکسازییش جێبەجێ بکرێن لەپێناو  رێکخستنەوەی باشتری ھێزەکان ، ھەروەھا ستایشی ھێزی ھاوپەیمانان کرا کە ھاوکار و ھەماھەنگ بوون لە پرسی چاکسازی و رێکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە.
لایخۆشیەوە وەزیری پێشمەرگە باسی لەھەنگاوەکانی چاکسازیی و پێویستییەکانی قۆناغی داھاتوو کرد بۆ جێبەجێ کردنی ھەموو ئەو ھێڵانەی کە دیاری کراون بۆ چاکسازی لە وەزارەت  و ھێزەکانی پێشمەرگە .


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 جەلال نوری سەرپەرشتیاری  ئیدارەی  گەرمیان  بەیاوەری ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی سنورەکە مەرزی نێو دەوڵەتی  پەروێزخان بەسەردەکاتەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی  ڕووبە ڕووی مەرزەکە بووتەوە،   جگە  لەوەش ھەوڵدەدەن بۆ  بەدووسیدکردنی  ڕێگای  کەلار بۆ  مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ڕاگەیەنراوێکی پۆلیسی سلێمانیدا ئاماژەی بەوەکراوە  ، لە نزیک باخی گشتی چوار تۆمەتبار ھەڵیان کوتاوەتە سەر ھاوڵاتییەکی تەمەن ٣٥ و بەھەرچواریان لێیانداوەو بەرەو شوێنیکی نادیار ھەڵاتبوون ، داوی گەیشتنی پۆلیس  بۆ شوێنی ڕوداوەکە بریندارەکە بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە و بەپێی ڕاپۆرتی پزیشکی دەرکەوت بەھۆکاری لێدانەکە چاوێکی لەدەستداوە .

بەوتەی پۆلیس ، لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکەکراو بریندارەکە ھیچ کام لە تۆمەتبارانی ھەڵاتوی نەناسیوەتەوە ، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٤١٢ لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
. کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە وەزیرەکان و پارێزگارەکان دەبێت، ئەم کۆبوونەوەیە دوای ئەوەش دێت کە ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم بڕیاریدا زاخۆ و سۆران بکرێنە ئیدارەی سەربەخۆ.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
گرتووخانەی "تاجی" ٨ ھەزار زیندانیکراو لە خۆدەگرێت و دەکەوێتە باکوری "بەغداد"ەوە، سێ ھەفتە لەمەوبەریش نوسینگەی مافی مرۆڤ و "یونامی" سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتێکی ھاوبەشدا جەختیان کردەوە لەوەی پێشێلکارییەکان لە ناو گرتووخانەکانی عێراق بەردەوامە و گیراوان ئەشکەنجە دەدرێن و روبەڕووی توندووتیژی جەستەیی و بەدخۆراکی بوونەتەوە. 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، دابەشکردنی موچەی مانگی ھەشتی وەزارەتی تەندروستی دەستیپێکردووە وسبەینێش موچەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان بەبێ لێبرین دابەشدەکرێت.

تاکو ئێستا ٢٠٠ ملیارەکەی بەغداد نەگەیشتووەتە ھەرێمی کوردستان و چاوەڕوان دەرێت لە چەند رۆژی داھاتوودا ئەو بڕە پارەیە بگاتە ھەرێم.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...827828829830831...1011