هەواڵەکانهەواڵەکان

ماکرۆن لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە بەغداد رایگەیاند، ئەمشەو سەردانی ھەرێمی کوردستان و لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێم کۆدەبێتەوە، ماکرۆن رۆڵی کوردیشی لە عێراق بەرزنرخاندو پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ پێکھاتەکانی عێراق دووپاتکردەوە.


ئاماژەی بەوەشدا، سبەینێ ھێزەکانی وڵاتەکەی لە ھەولێر بەسەردەکاتەوە و دواتریش سەردانی موسڵ دەکات و چەند شوێنێکی شارەکە بەسەر دەکاتەوەو چاویشی بە مەسیحییەکان دەکەوێت.


سەرۆکی فەرەنسا ئاشکراشیکرد، وڵاتکەی سندوقی پارەدارکردنی داناوە بۆ دروستکردنی قوتابخانەو ناوەندە رۆشنبیرییەکان و گرنگیدان بە چالاکی ئاینی پێکھاتە ئاینییەکانی عێراق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەدیدارێکدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەبوو، گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی وەرزش و  لاوان و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ھەردوولا و جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەکی ھاوبەش کە خزمەت بە بەھێزکردنی ژێرخانی وەرزشی و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و لاوان بکات لە عێراق و ھەرێمی کوردستان.


لە دیدارەکەدا جەخت لە ھەماھەنگی و ھاریکاری زیاتری نێوان ھەردوولا کرایەوە لەھەموو ئەو بوارانەی کە خزمەتی زیاتری لاوان و وەرزش و بەرەوپێشچوونی دەکات.


بافڵ تاڵەبانی پشتیوانی و ھاوکاری یەکێتی بۆ ھەر پرۆژە و بەرنامەیەک دووپاتکردەوە کە خزمەت بەو توێژە گرنگ و کاریگەرەی کۆمەڵگا بکات و ھەر ھەوڵێکیش کە مەبەست لێی پێشخستنی کەرتی وەرزش بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەید کەمال حسێنی رایگەیاند، لەئێستادا رۆژانە ١٠٠ بۆ ١٥٠ بارھەڵگر لە سنوری باشماخەوە ھاتووچۆ دەکەن کە زۆربەی بارەکانیان کاشی، سەوزەمەنی، کاھوو، کەلەرم، سیر، پستە و خۆراکە.


ئاماژەی بەوەشکرد، بەراورد بە ساڵانی پێشوو رێژەی ھەناردەکردنی کاڵا لە دەروازەی باشماخەوە کەمیکردووە و ھۆکارەکەشی بۆ کۆرۆنا، داخستنی سنوورەکان، کەمی گۆڕەپانی بەتاڵکردن و بارکردنی کاڵا و پچڕانی کارەبا لە دەروازەکە دەگەڕێتەوە. 


وتیشی، بۆ پەرەپێدانی پڕۆسەی ھەناردەکردنی کاڵا لە سنوری باشماخ، پێویستە رێکخراوی گواستنەوە و رێگاوبانی پارێزگای سنە سەرنجی زیاتر بخاتە سەر ژێرخانەکان.


سەرۆکی ژووری بازرگانی سنە راشیگەیاند، جیاوازی نرخی دراوی ئێران لەگەڵ دیناری عێراقی، کاریگەری بەرچاوی لە دابەزینی ئاستی ھاوردە و ھەناردەکردنی کاڵا لە سنورەکان ھەبووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی خامنەئی لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامانی کابینەی نوێی حکومەتی ئێران، داوای بەھێزکردنی ئابوری و پەرەپێدانی پەیوەندی وڵاتەکەی لەگەڵ وڵاتانی جیھان کردو  رایگەیاند، نابێت بابەتی ئەتۆمیی کاریگەری لەسەر دیبلۆماسی ھەبێت، چونکە پرسی ئەتۆمیی بابەتێکی جیاوازە و دەبێت بەشێوەیەکی گونجاو و شایستە چارەسەر بکرێت.


رێبەری باڵای ئێران، جارێکی تر ئەمریکا و بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپای بە پێشێلکردنی بەڵێنەکانیان تۆمەتبارکرد و ئاماژەی بەوەکرد، حکومەتی ئێستای ئەمریکا ھیچ جیاوازییەکی لەگەڵ حکومەتی پێشوو نییە، چونکە ئەوەی ئێستا لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمییەوە، داوای دەکەن، ھەمان ئەو شتەیە کە ترەمپ داوای دەکرد، بەڵام بەزمانێکی تر، ئەوەش پێشتر لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوە رەتکراوەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی ئەنجومەنەکە رایگەیاند, سی و چوار ھەزار خێزان ژیانیان لەسەر ئەو ئۆتۆمبیلە بێ سەرەتایانەیەو چاویان لە چارەسەرە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەباح حەبیب کاندیدی ھاوپەیمانی کوردستان رایگەیاند خەباتی دەستوری دەکەن بۆ جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ و ئاساییکردنەوەی رەوشی ناوچە جێناکۆکەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ تاڵەبانی لە دەباشان لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی و پیاوماقوڵانی عەشرەتی نەوڕۆڵی کۆبۆوەو  لەبارەی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان جەختی لە سیاسەتێکی ھاوبەش و نیشتمانی کردەوە لەبەغداد لەپێناو دەستەبەرکردنی مافەکانی کورد و رایگەیاند، ھەمووان پێکەوە کار بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان دەکەن.


روونیشیکردەوە یەکێتی پشتیوان بە خەڵک و دڵسۆزانی رێبازی مام بە سیاسەتێکی نوێ درێژە بە خزمەتەکانی دەدات و لەسەر ھەموو ئاستەکان خزمەتکار دەبێت و کار بۆ بووژاندنەوە و چارەسەرکردنی کێشەکان دەکەن.


لەبارەی دۆخی ناوخۆی یەکێتیش، بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، ھەموو ئەو گۆڕانکارییانەی لەماوەی رابردوودا کردوویانە لەپێناو پاراستنی یەکێتی ناو یەکێتی و پاراستنی رێبازەکەی مام بووە. نایانەوێت یەکێتی بۆ بەرژەوەندی و کاری تایبەت بەکاربھێنرێت و لە ھیچ کەسێکیش قبوڵ ناکەین کاری لەو شێوەیە بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زەبیحوڵڵا موجاھید وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان بە ئاژانسی ھەواڵیی رۆیتەرزی رایگەیاند، حکومەتی نوێ تەنھا وەزیرەکان ناگرێتەوە بەڵکو سەرکردەکانیشی تێدا دەبێت. 


وتیشی، لەم کاتەدا قورسە پێشبینی بەشداری ژنان لە ئەنجومەنی وەزیران بکەن، بەڵام بڕیاری کۆتایش لای سەرکردەکانی بزوتنەوەکەیە.


رونیشیکردەوە، بزوتنەوەکەی تا ئێستا حاکم و فەرماندەی پۆلیسی بۆ ٣٣ ویلایەت لەکۆی ٣٤ ویلایەت داناوە و تەنھا ویلایەتی پەنجشیر لەدەرەوەی دەسەڵاتە.


وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان جەختیشی کردەوە، ھەوڵی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکانی پەیوەست ئابوری و دراوی وڵاتەکە دەدەن، داواشی لە ئەمریکاو بەریتانیاو وڵاتانی خۆرئاوا کرد پارێزگاری لە پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانیان لەگەڵ ئەفغانستان بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بایدن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی ئیدانەی تەقینەوەکانی نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حامید کارزای لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان کرد و رایگەیاند، وڵاتەکەی لێکۆڵینەوە لە ھێرشەکە دەکات و ئەنجامدەرانی روبەڕوی سزا دەکاتەوە.


وتیشی، تیرۆرستان ناتوانن رێگە لە ئەنجامدانی ئەرکەکانیان بگرن و پرۆسەی کشانەوەی گواستنەوەی دیپلۆماتکاران و ھاوپەیمانەکانیان لەکاتی دیاریکراودا ئەنجام دەدەن.


بایدن راشیگەیاند، ھیچ بەڵگەیەک لەبەردەستدا نییە کە بیسەلمێنێت، تاڵیبان و داعشی خوراسان بە ھاوکاری یەک تەقینەوەکانی کابوڵیان ئەنجامداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، لە ئەنجامی تەقینەوەکانی نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کابوڵ، تاوەکو ئێستا ٩٠ مەدەنی و ١٣ سەربازی ئەمریکی کوژراون، ھەروەک زیاتر لە ١٥٠ کەسی دیکەش برینداربوون کە ١٨ یان سەربازی ئەمریکین.


دوێنێ، دوو تەقینەوە لە نزیک دەرگاکانی چوونەژوورەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حامید کارزای لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان روویدا و دواتر گروپی داعشی خوراسان بەرپرسیارێتی ھێرشەکەی لەئەستۆ گرت.


لەلایەکی ترەوە بن والاس وەزیری بەرگری بەریتانیا رایگەیاند، سەڕەرای تەقینەوەکان، پرۆسەی گواستنەوە لە فرۆکەخانەی کابوڵ بەردەوامە و ھێزەکانیان چوونەتە قۆناغی کۆتایی چۆڵکردنی فرۆکەخانەکە. 
وتیشی، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی کۆتایی چۆڵکردنی فرۆکەخانەکە، ھەڕەشە ئەمنییەکانیش زیاتر دەبن، ئەوەش لەکاتێکدایە تا ئێستا ٤٠٠ بەریتانی لە فرۆکەخانەی کابوڵ ماون و چاوەڕێی گواستنەوەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی جەھەپە  لەتویتەر نوسیویەتی،  ئەردۆغان دەڵێت تورکیا لە داھاتوودا راپەڕینێکی ئابوری بەرپا دەکات، بەڵام گەل تەنھا بیری لای پسوڵەی کارەبایە. 


وتیشی، گەلی تورکیا چیتر ناتوانێت باجی خۆشگوزەرانی و سوڵتانیەتی ئەردۆغان بدەن و ھیوادارن ئەوانەی لە کۆشکن بیر و ھۆشیان بێتەوە لەبەرئەوەی تورکیایان گەیاندووەتە لێواری ھەرەس.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوپەیمانی تەقەدوم بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی رایگەیاند، پێکھاتەی سوننە دژی ھەوڵەکانی دواخستنی ھەڵبژاردنە و بەرێوەچوونی ھەڵبژاردنی پێشوەخت داواکاری شەقام و ھاوڵاتیانی ناوچە ڕزگارکراوەکانە.


ھاوکات ھاوپەیمانی سائیرون  رایگەیاند،  نوێنەری رەوتی سەدر لە کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکە بۆ پاشگەزکردنەوەی موقتەدا سەدڕ لە بڕیاری کشانەوە لە ھەڵبژاردن بەشداری ناکات. 


ئەوەش لەکاتێکدایە بڕیارە ئەمرۆ عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە و ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح سەردانی سەدر بکەن و بە مەبەستی پاشگەزکردنەوەی  لە بایکۆتکردنی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق کۆببنەوە. 


بڕیاریشە ھەفتەی داھاتوو کۆبونەوەیەک  بە بەشداری زۆرینەی سەرکردەی کوتلە عێراقییەکان بەڕێوەبچێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سیروان سەرحەد قائیمقامی دوکان بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، منداڵەکە لەگەڵ خێزانەکەی کە دانیشتووی شاری کەرکوکن و بەرەگەز تورکمانن بەمەبەستی گەشت و سەیران سەردانی دوکانیان کردووە و بەرەبەیانی ئەمرۆ دوای دیارنەمانی کەسوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکانیان ئاگادارکردووەتەوە. 


وتیشی، دوای گەڕان تەرمەکەی لە زێی دوکان دۆزراتەوە و رەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کرا.



 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک فەڕەنسا رۆژی شەممە بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی بەغداد بۆ ھەماھەنگی و ھاوبەشی دەگاتە بەغداد، لە پەراوێزی کۆنگرەکەدا لەگەڵ لێپرسراوانی بەغداد چارەنوسی داعشە بەرەگەز فەرەنسییەکان کە لە ئێستادا لە گرتووخانەکانی عێراقن یەکلادەکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکانیش دوای کۆنگرەکە ماکرۆن سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات و دواتریش لەگەڵ نادیا موراد، کچە ئێزدی براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی و کارۆلین فورست چالاکی مافەکانی ژنان دەچێتە موسڵ.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەردۆغان بەر لە بەڕێکەوتنی بۆ وڵاتی بۆسنە و ھەرسک لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان لە فرۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئیستەنبوڵ رایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی تاڵیبان کۆبوونەوەیان کردووەو پێشنیاریان کردووە تورکیا فرۆکەخانەی حامید کارزای بەڕێوەببات بەڵام تا ئێستا ھیچ بڕیارێکیان نەداوە و بۆ ھەر پەیوەندییەکیش لەگەڵ تاڵیبان مۆڵەت لەکەس وەرناگرن .


سەرۆکی تورکیا ئیدانەی تەقینەوەکانی کابوڵی کرد و کارێکی لەو جۆرەی داعش رادەی مەترسی ئەو گروپە لەناوچەکە و جیھان دەردەخات. 


جەختیشی کردەوە، بەردەوامن لە گواستنەوەی سەربازەکانیان لە ئەفغانستان و پرۆسەکە بە کەمترین ماوە تەواو دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی زانیارییەکان، ھەریەکە لە ئیمانوێل ماکرۆن  سەرۆکی فەرەنساو شاعەبدوڵای دووەم پاشای ئوردن و عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر و  شێخ سوباح خالید حەمەد سوباح سەرۆک وەزیرانی کوەیت ئامادەی کۆنگرەکە دەبن. چاوەڕێش دەکرێت ئەمیر فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە نوێنەرایەتی وڵاتەکەی لە کۆنگرەکەدا بکات، بەڵام ئاستی بەشداری  ئیمارات و قەتەر و ئێران و تورکیا نەزانراوە.

حەسەن نازم وتەبێژی  حکومەتی عێراق رایگەیاند، لە کۆنگرەکەی لوتکەدا وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە و وڵاتانی تر کۆدەبنەوە. 


رونیشیکردەوە، عێراق سیاسەتێکی تایبەتی ھەبووە لە ساڵی رابردوودا  و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران ھەوڵی داوە رۆڵی لەسەر ئاستی ھەرێمی کارا و کاریگەر بۆ عێراق بگێڕێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...824825826827828...1010