دیداری رافیدەین ھاوکاتە لەگەڵ یادی تێپەڕبوونی ١٠٠ ساڵ بەسەر دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق، کە تا ئێستا لە بەردەم چەندین ململانێی ھەرێمی و نێودەوڵەتیدایە.
لە دیدارەکاشدا قەیرانەکانی عێراق و پێشھات و روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و وەرەقەی سپی و پرسی حەشدی شەعبی و لامەرکەزییەت و پەیوەندییەکان لەگەڵ ھێزە زلھێزەکان و چارەسەر بۆ رووداوەکانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و چەندین بابەتی تر تاوتوێ دەکرێن.
بەپێی لیستەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری سبەینێ مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوەکان دابەشدەکرێت.
ھەروەھا مووچەی فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن و لیوای نەوت و مووچەی کەسوکاری شەھیدان و ئەنفاکراوان و زیندانیانی سیاسی دابەشدەکرێت.
نێچیرڤان سەرۆکی ھەرێم رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەماندا باسی پەیوەندییەکانی ھەردوولا و پێشھاتەکانی ناوچەکەمان کرد و جەختمان لە بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی ھەردوولا کردەوە.
وتیشی، ھیوادارین ئەنجامەکانی کۆنگرەکەی بەغداد ببێتە مایەی سەقامگیری ناوچەکە و سەرۆک ماکرۆن رۆڵی گرنگی ھەبووە لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغداد.
راشیگەیاند، پێویستمان بەیارمەتییە بۆ سەقامگیری و چاکسازی و پێکەوەژیان و کۆمپانیاکانی فەڕەنسا دەتوانن رۆڵیان ھەبێت لە وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان.
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنساش رایگەیاند، گەلی فەڕەنسا ھاوسۆز و پشتیوانی گەلی کوردە و ھەرێم پشتیوانێکی باش بووە بۆ ئاوارەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، فەرەنسا ھاوکاری دەگەیەنێتە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی لە ھەڵەبجە و پێویستیشە ھاوکاری و پشتیوانی بۆوارەکان زیاتر بکرێت.
سەرۆکئ فەرەنسا راشیگەیاند، پێویستە متمانە بۆ کەمایەتییەکان بگەڕێنرێتەوە و لە رۆژئاڤاش لە ھێزە کوردییەکان دەمێنینەوە و لەگەڵ ئەوەداین ئاشتییەکی ھەرێمی لەناوچەکەدا بەدی بێت
ساڵی داھاتوو لە فەڕەنسا ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دەکرێت و دوای کۆتایی ھاتنی کۆنفرانسی ساڵانەی پارتی سۆسیالستی فەڕەنساش، سکرتێری پارتەکە رایگەیاند، "ئان دینالۆگۆ" سەرۆکی شارەوانی پاریس تاکە کاندیدی پارتەکەیانە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار و ھەموو ھەوڵێک بۆ وەرگرتنەوەی ئەو پۆستە دەدەن.
ئێمە لە سەرۆکایەتی دادگای تێھەڵچونەوەی سلێمانی ئەو ھەواڵە ناڕاستە رەتدەکەینەوە و داوا لە ھاووڵاتیانی بەڕێز دەکەین وشیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەو چەواشەکارییانە بکەن و ھەواڵ لە سەرچاوەی راست و روون و ناسراو وەربگرن.
لەگەڵ رێزدا
سەرۆکایەتی دادگای تێھەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی
٢٠٢١/٨/٢٩
بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیامێکدا لە تویتەر پێشوازی لە بڕیارەکەی سەدر کردووە و ڕایگەیاندووە، ڕەوتی سەدر و جەماوەرەکەی بەشێکی سەرەکی کۆمەڵگەن و داواش لەلایەنەکانی تری بایکۆت دەکات بەشداری لەو ھەڵبژاردنە چارەنووسسازەدا بکەن.
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لە پەیامێکدا لە تویتەر نوسیوویەتی، پێشوازی دەکەن لە گەڕانەوەی ڕەوتی سەدر بۆ بەشداری لە ھەڵبژاردن و سوپاسی ھەموو ئەو ھێز و سەرکردە سیاسیی و جەماوەرییانەش دەکەن کە ھەوڵیاندا بۆ گەڕاندنەوەی.
کازمی داواشی لە ھەموو بایکۆتکارانی ھەڵبژاردن کردووە، ھەمان ھەنگاوی ڕەوتی سەدر بنێن، ھیواشی خواستووە بە بەشداری فراوانی ڕۆڵەکانی گەل لە ھەڵبژاردندا بچنە سەر ڕێگەی گۆڕانکاری.
بەرپرسێک لە کۆمکاری عەرەبی ڕایگەیاندووە، لەسەر بانگھێشتی حکومەتی عێراق ئەحمەد ئەبو غەیت سەردانی عێراقی کردووە و بەشداری کۆنگرەی بەغداد بۆ ھاوکاری و ھاوبەشی دەکات.
ڕوونیشیکردووەتەوە، کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی عێراق دەکات و ھەوڵەکانی بەرز دەنرخێنێت لە پێناو بەھێزکردنی سەروەری و باشکردنی ڕەوشی ئەمنی و ئابوری، پێشوازی لە ھەوڵەکانیشی دەکات لە پێناو سەقامگیری ھەرێمی و نزیککردنەوەی وڵاتانی ناکۆک.
بایدن لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ (نەفتالی بینیت) سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ڕێگەچارەی دیپلۆماسییان لە پلەی یەکەم داناوە بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و چاوەڕێ دەکەن بزانن ڕەوشەکە بە کوێ دەگات، بەڵام ئەگەر ھەوڵە دیپلۆماسییەکان شکستیان ھێنا، پەنا بۆ بژاردەی تر دەبەن.
لە بەرامبەردا سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل، دژایەتی وڵاتەکەی بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕاگەیاند و جەختیکردەوە ئێران بە کردەوە ھەنگاوی ناوە بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم و کەمکردنەوەی سزا سەپێنراوەکان، ھەر ڕێککەوتنێکیش لەگەڵ ئێران دەرفەتی پێدەبەخشێت تواناکانی بەکاربھێنێت بۆ پشتیوانیکردنی نەیارەکانی ئیسڕائیل لە ناوچەکەدا.
نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی ڕایگەیاند، ڕەوشی ئەفغانستان کارەساتبارە و گرنگی گەیشتنی پێداویستییە مرۆییەکانیش زیاتر دەبن، لەگەڵ ئەوەی ڕێکخراوەکەشیان داوای ملیارێک و ٣٠٠ ملیۆن دۆلاری کردووە بۆ ھاوکاریکردنی ئەفغانییەکان، بەڵام تەنھا بڕی ٥٠٠ ملیۆن دۆلاریان بە دەست گەیشتووە و پێویستیان بە ٨٠٠ ملیۆن دۆلاری ترە.
کۆمسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکانیش بۆ کاروباری پەنابەران دەڵێت، چاوەڕوان دەکرێت نیو ملیۆن ئەفغانی ڕوو لە سنورەکان بکەن و وڵاتەکەیان بەجێبھێڵن، ئەوەش خراپترین سیناریۆیە کە ڕوودەدات، ئاماژە بەوەش کراوە، ڕووداوەکانی ئەفغانستان چاوەڕوان نەکراون و زۆر خێرا دەگۆڕێن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی وڵاتانی دراوسێی عێراق بۆ ھەماھەنگی و ھاوبەشی گەیشتە بەغداد و لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووەوە.
دواتریش مستەفا کازمی و ئیمانوێل ماکرۆن، کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانیان بەست و کازمی وتی، ھەوڵ دەدەن ھەماھەنگی و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ فەڕەنسا زیاتر بکەن و ماکرۆنیش ڕایگەیاند، ھەوڵ دەدەن سەرجەم ئاوارەکانی عێراق بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان و کار بۆ ئاوەدانکردنەوەی سەرجەم ناوچە زیان لێکەوتووەکانی عێراق دەکەن و جەختیشی کردەوە، فەڕەنسا ھەمیشە ھاوکار و پشتیوانی حکومەتی عێراق دەبێت.
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆش ماکرۆن سەردانی ھەولێر بکات و دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێم، بچێتە موسڵ و دواتر لە فڕۆکەخانەی بەغدادەوە بگەڕێتەوە بۆ فەڕەنسا.
سوپای ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ھەرێمی نەنگەھار لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕکەوانەوە ھێرشیان کردووەتە سەر گروپی تیرۆریستی داعش و لە ئەنجامی ھێرشەکەشدا پلانداڕێژەری تەقینەوەکانی نزیک فڕۆکەخانەی کابوڵ کوژراوە.
کۆتایی ھەفتەی ڕابردوو داعش لە نزیک فڕۆکەخانەی کابوڵ دوو تەقینەوەی ئەنجامدا و بەھۆیەوە ١٣ سەربازی ئەمریکی کوژران و ١٨ سەربازی تریش بریندار بوون. بە پێی سەرچاوەکانی ئەفغانستانیش لە تەقینەوەکاندا ١٧٠ کەس کوژراون.
دوای تەقینەوەکانی کابوڵ جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەرپرسانی تەقینەوەکە دەستگیر دەکەن و دەیانکوژن.
"نادر ڕۆستی" وتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری ھەرێم بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، وشکەساڵی کاریگەری زۆری لەسەر کەرتی گەشتیاری دروستکردووە، چونکە زۆربەی شوێنە گەشتیارییەکانی نزیک ڕووبار و تاڤگەکان و ئەو شوێنانەی سەرچاوەی ئاوییان ھەیە، وشک بوون.
وتیشی، ئەگەر وشکەساڵی بەردەوام بێت، ڕەنگە لە ھەندێک شوێن پڕۆسەی گەشتکردن و بەڕێوەبردنی شوێنە گەشتیارییەکان بە تەواوی ڕابوەستێت.
جەختیشی کردەوە، وشکەساڵی پلانەکانی کەرتی گەشتیاری بۆ فراوانکردنی ئەو کەرتە ڕادەگرێت، چونکە حکومەت لە بری ئەوەی سەرقاڵی پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاری بێت، بە پێچەوانەوە سەرقاڵی پلانی تر دەبێت بۆ ڕێگرتن لە وشکەساڵی و چارەسەرکردنی کێشە گەورەکە.