کازمی لە سەردانێکیدا بۆ فەرماندەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە قەزای تارمیە سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی دژی شانە نوستووەکانی داعش لە ناوچەکە راگەیاند و وتی، روبەڕوبوونەوەی تیرۆر بەرپرسیارێتی ھەمووانە و لەناوبردنی تیرۆریستان و وشککردنی سەرچاوە داراییەکانیان پێویستی بە ھەماھەنگی نێوان دەوڵەت و ھاوڵاتیان ھەیە.
کازمی وتیشی، پێویستە پلانێکی ئەمنی بۆ روبەڕوبوونەوەی شانە نوستووەکان و رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ھەر پێشێلکارییەک دابڕێژن، داواشی لە خەڵکی تارمیە کرد ھاوکاربن لە ھەڵمەتەکانی روبەڕوبوونەوەی تیرۆر و پێدانی زانیاری سەبارەت بە ھەر حاڵەتێکی گومانلێکراو.
ئاژانسەکانی ھەواڵ لە رۆژئاڤای کوردستان بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای تورکیا گوندەکانی تۆخار سخیر و قەراتەیان و جاتیان لە باکوری خۆرھەڵاتی مەنبەج تۆپباران کردوە.
سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریاش کە تورکیا پشتیوانییان دەکات، گوندی مەئھولەیان لەباکوری پارێزگای حەسەکە تۆپباران کرد و سەرەڕای زیانی مادی، ترس و دڵەڕاوکێیان لەناو دانیشتوانی گوندەکان دروستکردووە.
نوێنەری نانەواخانەکان و سەندیکای کرێکاران لەگەڵ قایمقامی سلێمانی کۆبونەوە و باس لە گرانبوونی نرخی ئارد و سوتەمەنی و بەرزبونەوەی نرخی کارەبا و زۆری رسوماتی نوێکردنەوەی مۆڵەت کرا، لە کۆتایشدا بڕیار درا نرخی نان وەک خۆی بمێنێتەوە و ھەشت نان بە ھەزار دینار بێت.
قایمقامی سلێمانیش پێی راگەیاندن لە چەند لایەکەوە ھەوڵێکی زۆریان بۆ چارەسەری کێشەکان داوە و رێگەش نادەن بەھیچ جۆرێک ئارد ببرێتە دەرەوە، لە ھاتنەناوەوەشدا ھەوڵ دەدەن رسوماتی لەسەر نەبێت.
سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی ھەفتانەیدا رایگەیاند، لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ دواین گۆڕانکاری و روداوەکانی ئەفغانستان دەکەن و پەیوەندییان لەگەڵ ھەموو لایەنەکانی ئەو وڵاتە ھەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران خوازیاری پێکھێنانی حکومەتێکی شەفاف و گشتگیرە لە ئەفغانستان و بۆ ئەو مەبەستەش، پێویستە لایەنەکان دان بەخۆیاندا بگرن و لە ناکۆکییەکانیان کەم بکەنەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکراشیکرد، بڕیارە پێنج شەممەی داھاتوو وەزیری دەرەوەی پاکستان سەردانی تاران بکات و لەسەر رەوشی ئەفغانستان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کۆدەبێتەوە.
وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق بەڵێنی داوە بەدروستکردنی بەنداوێکیش لەناوچەی سازان بۆ پارێزگای ھەڵەبجە، دیاریکردنی شوێن و پلانیش بۆ کارکردن لە دروستکردنی بەنداوەکە دەستیپێکردوە، بودجەکەشی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دابین دەکرێت.
قوباد تاڵەبانی جیگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی بۆردی پەروەردە و خوێندنی باڵای کرد کە تایبەت بوو بە دەستپیکردنەوەی ساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢، قوباد تاڵەبانی وتی، حکومەت پێداویستییەکانی دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندن دابین دەکات بۆئەوەی لە ١٤ی مانگی داھاتوو خوێندن لە قوتابخانەکان دەستپێبکاتەوە و ئەو وادەیەش بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەکە کرایە بڕیار.
وەزیری پەروەردەش رایگەیاند، ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن و بڕیاریشە ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی خولی یەکەمی پۆلی ١٢ رابگەیەنرێت، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیش وتی، خوێندنی باڵا لەماوەی نێوان ١/٩ تا ٢٥/٩ خوێندن دەستپێدەکاتەوە لەناو ھۆڵەکانی زانکۆ.
دواتر ئامارەکانی توانای زانکۆ و پەیمانگاکانی خرانەڕوو بۆ وەرگرتنی خوێندکارانی نوێ و خوێندنی باڵا بۆ ئەمساڵی خوێندن.
قوباد تاڵەبانی جیگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی بۆردی پەروەردە و خوێندنی باڵای کرد کە تایبەت بوو بە دەستپیکردنەوەی پرۆسەی خوێندنی ساڵی ٢٠٢١_ ٢٠٢٢ لەگەڵ چەند بابەتێکی تری تایبەت بە ڕەوشی خوێندن و قوتابیان.
سەرەتای کۆبوونەوە باس لە ئامادەکارییەکان و دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندن و خوێندکاران کرا لەناو پۆلەکان، لەگەڵ پابەند بوون بە ڕێنماییەکانی تەندرووستی و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، جەختی کردوە؛ حکومەت پێداویستییەکانی دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندن دابین دەکات بۆ ئەوەی لە ١٤/ ٩/ ٢٠٢١ خوێندن لە قوتابخانەکان دەستپێبکات و ئەو بەروارەش بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەکە کرایە بڕیار.
لای خۆیەوە وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان وەک وەزارەت و مامۆستایان و فەرمانبەران ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن، ھەروەھا رایگەیاند؛ ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی خولی یەکەمی پۆلی دوازدە رادەگەیەنرێت.
ھەر لە کۆبوونەوەکە وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی باسی لە ئامادەکارییەکان کرد بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگان و رایگەیاند؛ خوێندنی باڵا لەماوەی نێوان ١/٩ تاوەکو ٢٥/٩ خوێندن دەستپێدەکات لەناو ھۆڵەکانی زانکۆ. ھەروەھا وتیشی "بەپێی رۆژژمێری زانکۆیی زانکۆکان ئامادەکارییەکانیان دەست پێکردوە و بە ڕەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان دەوام دەست پێدەکات".
دواتر ئامارەکانی توانای زانکۆ و پەیمانگاکانی خرانەڕوو بۆ وەرگرتنی خوێندکارانی نوێ و خوێندنی باڵا بۆ ئەمساڵی خوێندن.
ھەروەھا لە کۆبوونەوەکە بۆچوونەکانی پەیوەست بە قبوڵ مەرکەزی (ناوەندی) خرانەڕوو لەگەڵ چۆنییەتی رێکخستنەوەی پرسی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان بە شێوازێک کە لەگەڵ سەردەم و پێویستی بازاڕ بگونجێت، بەشداران جەختیان لە گرنگی خوێندنی پیشەیی کردەوە و ھاوڕابوون پێویستە زیاتر پەرەی پێبدرێت.
لە دیدارێکدا سەرۆکی پەرلەمان باسی لە پەیوەندیی لە مێژینەی نێوان گەلی کورد و لایەنە عێراقییەکان بە جیاوازیی ئایدیا و ئاین و ڕەگەز کرد و ڕاشیگەیاند: "کورد وەک ھەمیشە بڕوای بە درێژەدان بە پەیوەندیی برایەتی ھەیە و زۆریش ھەوڵیداوە ناکۆکییە سیاسییەکان کار نەکەنە سەر ئەو پەیوەندییانە، کە پێمان وایە زۆر پتەون، ھەروەھا بەرپرسیاریەتیی بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئالنگارییانەی کە ڕووبەڕووی چارەنووسی گەلانی عێراق دەبنەوە دەکەوێتە ئەستۆی ھەمووان".
ئاماژەی بەوەش دا کە بەرپرسیاریەتیی گەورە دەکەوێتە ئەستۆی دەستەبژێری کۆمەڵگە، لەوانە شێخ عەشیرەتەکان و مامۆستایان و مامۆستایانی زانکۆ و زانایانی ئاینی ئیسلامی و مەسیحی و ئاینەکانی تر بە جیاوازیی تایفییەوە، گووتیشی: "ئەو بەرپرسیاریەتییە دەستووری و ئەخلاقییەی کە دەکەوێتە ئەستۆی ھەمووان زۆر گەورەیە و ئەمانەتێکشە و دەبێت بیپارێزین، بۆیە ھەموو ئەو ھەوڵانەی کە دەدرێن لەلایەن کەسانی باش بەرز دەنرخێنین".
دواتر ئەندامانی شاندی میوان سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی سەرۆکی پەرلەمان کرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە و تێڕاوانینەکانی سەرۆکی پەرلەمانیشان بەرامبەر بەو پرسانەی کە لە کۆبوونەوەکەدا باس کران بەرز نرخاند.
پاش کەمێکی تر ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی ١٢ی ئامادەیی رادەگەیەنرێت و خوێندکاران دەتوانن ئەنجامەکانیان لە رێگەی ماڵپەری کوردسات نیوزەوە وەربگرنەوە
لەم لینکە ئەنجامەکان وەرگرنەوە
پێش بەرێککەوتنی بۆ کوەیت کازمی دوپاتیکردەوە سەردانەکەی لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی حکومەتدایە بۆ پتەوکردنی پەیوەندیەکانی لەگەڵ زۆرینەی وڵاتاندا لە نێویشیاندا کوەیت ، ھەروەھا رایگەیاند ، لە سەردانەکەدا دۆسیەکانی ئابوری و سیاسی و وزە و وەبەرھێنان و چەند دۆسیەیەکی تر تاوتوێ دەکرێن .
کازمی راشیگەیاند ، عێراق لە بەردەم ھەڵبژاردنی پێشوەختەدایە و حکومەت پابەندە بە ئەنجامدانی لە وادەی دیاریکراودا ، سەرجەم رێکارەکانیش بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی بێ گەرد لە کەشێکی گونجاودا گیراوەتەبەر .