بە پێی ڕاگەیەنراوێکی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران ڕۆژی یەکشەممە ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە.
بە پێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەش، دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای پاراستنی مافی فەرمانبەران دەدرێت و تەواوکردنی پڕۆژەیاسای یانە وەرزشییەکانیش دەخرێتە دەنگدانەوە.
لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەشدا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای ھەمواری یەکەمی یاسای مۆڵەتی مانەوەی ھاووڵاتیانی بیانی لە عێراق دەدرێت.
ئەم ڕاگەیەندراوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا دوای ئەوە ھات ئەمریکا لە بارەی ئەنجامدانی تەقینەوەی تر لە فڕۆکەخانەی کابوڵ ھۆشداری دابوو.
پیتەر فۆرد باڵیۆزی پێشووی بەریتانیا لە سوریا ڕایگەیاندووە، واشنتن ھاوکارییەکانی لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیبان زیاتر کردووە بۆ ئەوەی بە ھاوبەشی ڕووبەڕووی داعش ببنەوە و ڕێگر بن لە ئەنجامدانی ھێرشی ھاوشێوەی ھەفتەی ڕابردووی فڕۆکەخانەی کابوڵ کە تیایدا ١٧٠ کەس کوژران و ١٣ کەس لە کوژراوەکانیش سەربازی ئەمریکی بوون.
تەندروستی کەرکوک ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ھەڵمەتی کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا لە کەرکوک لە ڕێگەی ٧٠ ناوەند لە شارەکە بەڕێوەدەچێت، لە ئێستاشدا ڕۆژانە زیاتر لە ٦ ھەزار کەس ڤاکسین وەردەگرن.
بە پێی ئامارەکانی تەندروستیش، تا ئێستا زیاتر لە ٦٥ ھەزار کەس لە کەرکوک تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش نزیکەی ٦٠ ھەزار تووشبوویان چاکبوونەتەوە.
بە پێی ڕاگەیەنراوێکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق، شەوی ٢٧ی ئەم مانگە ھێزێکی ئەمنی لە ژێر چاودێری فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی عێراق لە کەرکوک تیرۆریستێکیان کوشتووە، کە ھەوڵی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی داوە.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا ھاتووە، چالاکی کوشتنی تیرۆریستەکە لەلایەن فەوجی دووی لیوای ١٨ی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵیەوە لە ناوچەیەکی باشووری کەرکوک ئەنجامدراوە، تیرۆریستەکەش ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراویی پێبووە و ھەوڵیداوە بیتەقێنێتەوە.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسانی حکومی یەکێتی و گۆڕان لە سلێمانی کۆبووەوە و ئاماژەی بە گرنگی خزمەتکردنی ھاوڵاتیان و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کرد و جەختیکردەوە خواستەکانی ھاوڵاتیان بە یەکێتی و گۆڕان دێنەدی، بۆیە دەبێت پێکەوە کار بکەن بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان و کاندیدەکانی.
وتیشی، بەشێکی زۆری گرفت و کەموکوڕییەکانی ھەرێمی کوردستان، چارەسەرکردنیان لە بەغدایە، بە تایبەتی پرسی بودجە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆران.
قوباد تاڵەبانی ڕاشیگەیاند، لە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی گرنگدان و ئەم ھاوپەیمانییەش دواین خەون و ڕوئیای خوالێخۆشبووان مام جەلال و کاک نەوشیروانە، بۆیە دەبێت ھەمووان ھەوڵی سەرخستنی بدەن و ئەو خەونە گەورەیەش بەدی بھێنین.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا ھەڵسەنگاندن بۆ بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆبوونەوەی پێشووی لیژنەی باڵای ھاوپەیمانی کوردستان کرا و بڕیاردرا دەزگا و ئۆرگانەکانی یەکێتی و گۆڕان ئاشنا بکرێن بە ڕاسپاردە و بڕیارەکانی لیژنەکە بۆ ئەوەی لە ھەر بازنەیەکی ھەڵبژاردندا ئامادەکاری تەواو بکرێت، پەیام و دروشمی سەرەکی ھاوپەیمانی کوردستانیش پەسەندکرا و ڕۆژی سازدانی مەراسیمی ناساندنی کاندیدەکانی دیاریکرد.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا جەختکرایەوە کە دەبێت بەرنامە و پلانی ھاوپەیمانی کوردستان بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ڕوون بکرێتەوە و ئامانج لێی بەدەستھێنانی مافەکانیانە، کە ئەو ھاوپەیمانییە دەتوانێت ئەو ئەرکە بگرێتە ئەستۆ لە بەغداد و بە یەک دەنگ داوای ئەو مافانە بکات تا لە سایەیدا ژیان و گوزەرانی خەڵک باشتر بکرێت.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، ٤٠ کۆچبەری نایاسای ڕزگارکران، کە لەلایەن یۆنانەوە ڕەوانەی کەناراوەکانی تورکیا لە سنوری پارێزگای ئایدن کرابوون.
بە پێی زانیارییەکان ئەو کۆچبەرانە بە بەلەمی پلاستیک ھەوڵیانداوە بپەڕنەوە بۆ یۆنان، بەڵام لەلایەن تیمەکانی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیاوە ڕزگارکراون و ھەموویان گەیەنراونەتە وشکانی و دوای ڕاییکردنی کارەکانیان گواستراونەتەوە بۆ فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی پارێزگای ئایدن.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە سەردانەکەیدا بۆ شاری ئامەدی باکوری کوردستان ڕاگەیاندبوو، ھەدەپە پڕۆسەی ئاشتی تێکدا، لە بەرامبەریشدا دەمیرتاش وتی، لایەنەکانی پڕۆسەی چارەسەری "پەکەکە و ئاکەپە" بوون و "ھەدەپە" تەنھا ھاوکاری و نێواندگیری کردووە و ھەرگیز ھەدەپە نە پڕۆسەکەی دەستیپیکرد و نە کوتایشی پێھێناوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ھەر ئەردۆغان بوو "ڕاگەیاندنی دۆلمەباھچا"ی ڕەتکردەوە و پڕۆسەکەی وەلانا، وتیشی، ئاکەپە بیەوێت دەتوانێت جارێکی تر پڕۆسەکە زیندوو بکاتەوە.
جەختیشکردەوە، ھەدەپە و بە تایبەتیش گەلی کورد چارەنووسی ھەڵبژاردنەکانی تورکیا دیاری دەکات.
بە پێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان لە ڕۆژی چوارشەممەوە دانیشتنەکان دەستپێدەکاتەوە و بڕیارە لە وەرزی نوێی یاساداناندا خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژە و پێشنیازە یاسایەک بکرێت و ژمارەیەک یاساش دەربکرێن.
بە پێی بەدواداچونی کوردسات نیوز، لە ماوەی مانگێکی پشووی پەرلەماندا لیژنەکان ١٩ کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە و ڕاپۆرتی خۆیان لەسەر چەند پڕۆژەیاسایەک ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە.
لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە تا پشووی یاسادانان لە ٣١ی تەمموز، پەرلەمانی کوردستان ٨ بڕیار و ٩ یاسا و ١٢ فەرمانی دەرکردووە، خوێندنەوەی یەکەمی بۆ ٢٣ پێشنیاز و پڕۆژەیاساش کردووە و خوێندنەوەی دووەمیشی بۆ ٩ پێشنیاز و پڕۆژەیاسا ئەنجامداوە.
وەزارەتی تەندروستی ھەرێم ئاماری ٢٤ سەعاتی ڕابردووی سەبارەت بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە، بە پێی ئامارەکە ٧٠٤ توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکرا، ٢١٢٣ توشبووش چاکبونەتەوە، ١٨کەسی تریش بە ڤایرۆسکە گیانیان لە دەستدا.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی نۆ وڵات کە پێنجییان دراوسێن و چواریان ھەرێمی و ئەوروپین، کۆنگرەی بەغداد بۆ ھاوکاری و پشتیوانی بەڕێوەچوو و تیایدا سەرۆک و میر و نوێنەری وڵاتان جەتیان لە رۆڵی گرنگی عێراق کردەوە لە ناوچەکەدا و رایانگەیاند، بەو پێیەی ئاسایش و ئارامی وڵاتانی ناوچەکە بە یەکەوە بەستراوەتەوە، پێویستە ھەمووان ھاوکار و پشتیوانی سەقامگیری عێراق بکەن.
ئاماژەیان بەوەشکرد، وەک چۆن لە رابردوودا ھاوکار و پشتیوانی عێراق بوون لە سەرجەم بوارەکاندا بەگشتی و بواری ئەمنی و روبەڕوبوونەوەی تیرۆر بە تایبەتی، لە ئێستاش بە دواوە بە ھەمان شێوە بەردەوام دەبن لەسەر ھاوکارییەکانیان.
سەبارەت بە ئەو دەنگۆیانەی بڵاو بۆتەوە دەربارەی لابردنی کتێبی پەروەردەی ئیسلامی لە قۆناغەکانی خوێندن، ئێمە وەکو وەزارەتی پەروەردە بە ھەموولایەکی ڕادەگەیەنین کە ئەو بابەتە ھیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە کتێبەکانی پەروەردەی ئیسلامی نە لابراوە و نە لاشدەبرێت و نەھیچ بەرنامەیەکیشمان بۆ ئەم بابەتە ھەیە، بەڵکو بایەخ و گرنگی زۆریشی پێدراوە، بەداخەوە ھەندێک کەس ئەم بانگەشەیە دەکەن کە وەک کەرەستەیەکی سیاسی و بۆ مەرامی ھەڵبژاردن بەکاری دەھێنن .
وەزارەتی پەروەردە
٢٨ی٨ ی٢٠٢١
قوباد تاڵەبانی بە یاوەری شاناز ئیبراھیم ئەحمەد، لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبۆوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ئامادەکارییەکانی بانگەشەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
لە کۆبوونەوەکەدا کە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٨ی ئابی ٢٠٢١لە ھۆڵی دادە ھێرۆ لە مەڵبەندی ١ی رێکخستنی سلێمانی بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی باسی لە ئامادەکارییەکانی ھاوپەیمانی کوردستان کرد بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن و جەختی کردەوە دەبێت تیمەکانی یەکێتی و گۆڕان ھەماھەنگی تەواو لەنێوانیاندا ھەبێت و پێکەوە لە ھەموو بازنەکان کار بکەن بۆ سەرخستنی کاندیدەکانی ھاوپەیمانی کوردستان.
قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند، سەرکەوتنی ھاوپەیمانی کوردستان سەرکەوتنی ئیرادەی چارەسەری کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێم و بەغدایە، بۆیە پێویستە سەرکردایەتی و کادرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ھەموو توانایانەوە کاربکەن بۆ سەرخستنی.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا شاناز ئیبراھیم ئەحمەد ئامادەکارییەکانی ھەڵمەتی ھەڵبژاردنی خستەڕوو لەڕووی دابەشکردنی ئەرک و کارەکان و ھەماھەنگی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان، لەوبارەیەوە جەختیکردەوە، لەگەڵ دەستپێکردنی ھەڵمەتی بانگەشەی ھاوپەیمانی کوردستان ھەموو تیمەکان دەبێت بەپێی ئەو بەرنامە و پلانەی بۆیان دیاری کراوە بەشێوەیەکی رێکخراو ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردن بەڕێوەبەرن لەپێناو سەرپێ خستنی پلانی ھاوپەیمانی کوردستان و ناساندن و سەرکەوتنی کاندیدەکانی.
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد وتیشی، بەجۆش و خرۆشەوە بانگەشەی ھەڵبژاردن بەڕێوەدەبەین و پێکەوە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان دەست لەناو دەست دەبین بۆ سەرخستنی کاندیدەکانی ھاوپەیمانی کوردستان و پاراستنی ھێمنی و ئارامی شاری سلێمانی، تا ئەم ھەڵبژاردنە بکەینە مەشخەڵی سەرکەوتنی ھاوپەیمانی کوردستان کەبەرھەمی ئەم رێککەوتنەی یەکێتی و گۆڕانیش رۆحی ھەردوو ڕابەری کۆچکردوومان سەرۆک مام جەلال و کاک نەوشیروان، شاد بکات.
دواتر ئامادەبووان سەرنج و تێبینی خۆیان خستەڕوو و جەختیشیان کردەوە کە ھاوپەیمانی کوردستان لە بەغدا ھۆکارێک دەبێت بۆ بەدیھێنانی مافی رەوای گەلی کوردستان.
دوپاتیشیکردەوە، سەقامگیری عێراق بە واتای سەقامگیری ناوچەکە دێت، بەغداد پشتیوانی لە کۆبوونەوەی وڵاتان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان دەکات.
وتیشی، بەغداد رەوشێکی خولقاندوە، کە وتووێژ ببێت بە جێگرەوەی ململانێکان، کاری ھاوبەشیش لە سەر ئاستی ھەرێمی بکرێت و کێشەکان لە رێگەی وتووێژەوە چارەسەر بکرێن.
راشیگەیاند، ئەم کۆبوونەوەیە گرنگە لەبەرئەوەی لە بەغداد بە رێوەچوە و لە ئایندەدا کاریگەریی لەسەر رەوشی عێراق و ناوچەیی دەبێت، ئەوەش لە کاتێکدایە عێراق لە چەند دەیەی رابردوو لە جیھان دابڕا، ئەم کۆنگرەیەی بەغداد بەردەوام دەبێت و نمونەیەکە بۆ کۆنگرەکانی ئایندە و خوازیارین وڵاتانی تریش بەشداریی کۆنگرەکە بکەن.
ماکرۆن لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە بەغداد رایگەیاند، ئەمشەو سەردانی ھەرێمی کوردستان و لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێم کۆدەبێتەوە، ماکرۆن رۆڵی کوردیشی لە عێراق بەرزنرخاندو پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ پێکھاتەکانی عێراق دووپاتکردەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، سبەینێ ھێزەکانی وڵاتەکەی لە ھەولێر بەسەردەکاتەوە و دواتریش سەردانی موسڵ دەکات و چەند شوێنێکی شارەکە بەسەر دەکاتەوەو چاویشی بە مەسیحییەکان دەکەوێت.
سەرۆکی فەرەنسا ئاشکراشیکرد، وڵاتکەی سندوقی پارەدارکردنی داناوە بۆ دروستکردنی قوتابخانەو ناوەندە رۆشنبیرییەکان و گرنگیدان بە چالاکی ئاینی پێکھاتە ئاینییەکانی عێراق.
لەدیدارێکدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەبوو، گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی وەرزش و لاوان و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ھەردوولا و جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەکی ھاوبەش کە خزمەت بە بەھێزکردنی ژێرخانی وەرزشی و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و لاوان بکات لە عێراق و ھەرێمی کوردستان.
لە دیدارەکەدا جەخت لە ھەماھەنگی و ھاریکاری زیاتری نێوان ھەردوولا کرایەوە لەھەموو ئەو بوارانەی کە خزمەتی زیاتری لاوان و وەرزش و بەرەوپێشچوونی دەکات.
بافڵ تاڵەبانی پشتیوانی و ھاوکاری یەکێتی بۆ ھەر پرۆژە و بەرنامەیەک دووپاتکردەوە کە خزمەت بەو توێژە گرنگ و کاریگەرەی کۆمەڵگا بکات و ھەر ھەوڵێکیش کە مەبەست لێی پێشخستنی کەرتی وەرزش بێت.