لە کەرکوک بانگەشەی جەماوەریی بۆ لیستی ھاوپەیمانی کوردستان دەستیپێکرد
کوردسات نیوز
٢٨ی ئابی ٢٠٢١
سەباح حەبیب کاندیدی ھاوپەیمانی کوردستان رایگەیاند خەباتی دەستوری دەکەن بۆ جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ و ئاساییکردنەوەی رەوشی ناوچە جێناکۆکەکان.
کوردسات نیوز
٢٨ی ئابی ٢٠٢١
سەباح حەبیب کاندیدی ھاوپەیمانی کوردستان رایگەیاند خەباتی دەستوری دەکەن بۆ جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ و ئاساییکردنەوەی رەوشی ناوچە جێناکۆکەکان.
وەزارەتی گواستنەوەی عیراق سەرکەوتنی هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی رەزامەندیی تایبەتمەند بۆ کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عیراقی راگەیاند تاوەکو گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ئێران لە مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوودا دەستپێبکاتەوە.
بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتەکە ئەم هەنگاوە بە رێنمایی راستەوخۆی علی زەیدی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەدواداچوونی وەهب ئال حەسەنی وەزیری گواستنەوە هاتووە و لە ئێستاشدا تیمە تەکنیکییەکانی هێڵی ئاسمانیی عیراقی بە خێرایی کار لەسەر ئامادەکردنی فڕۆکەکان و تەواوکردنی پێداویستییە رێکخستنییەکان دەکەن تاوەکو لە مانگی تشرینی یەکەمدا گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەفەوە بۆ ئێران دەستپێبکەنەوە.
ئەم دەستپێکردنەوەیە دوای ئەوە دێت کە کۆمپانیا ئێرانییەکان لە 23ی ئەیلوولەوە گەشتەکانیان بۆ عیراق راگرتبوو لە کاتێکدا هێڵی ئاسمانیی عیراقی لە سەرەتای ئاداری رابردووەوە گەشتەکانی بۆ ئێران وەک رێکارێکی خۆپارێزی لەبەر ئاڵۆزییە سەربازییەکان راگرتبوو هەروەها وەزارەتەکە جەختی کردەوە کە گشت گەشتەکان تەنیا دوای تەواوکردنی سەرجەم مەرجە تەکنیکی و یاساییەکان ئەنجام دەدرێن.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا مۆڵەتێکی دیاریکراوی بەخشییە هێڵی ئاسمانیی عیراقی بۆ بەگەڕخستنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عیراق و ئێران تاوەکو 28ی تشرینی یەکەمی 2026، بە مەرجێک گەشتەکان تەنیا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەفەوە ئەنجام بدرێن و تایبەت بن بە گواستنەوەی زیارەتکارانی ئێرانی.
لە راگەیەندراوەکەی گەنجینەی ئەمریکادا هاتووە: گواستنەوەی پارەی نەقد بەکۆمەڵ، بارگە سەربازی و هەواڵگرییەکان، بەرپرسانی حکومەتی ئێران و ئەندامانی گروپە چەکدارەکان بە تەواوی قەدەغەیە.
جەختیشی کردوەتەوە: واشنتۆن مافی هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتەکەی هەیە ئەگەر عیراق رێگری لە بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتەکەی لەلایەن فڕۆکە ئێرانییەکانەوە نەکات.
هەروەها هێڵی ئاسمانیی عیراقی پابەند کراوە لە ماوەی 10 رۆژ دوای کۆتاییهاتنی مۆڵەتەکە، راپۆرتێکی ورد لەسەر ژمارەی گەشتیاران، ناویان، و تێچووی دارایی خزمەتگوزارییەکان لە ناو خاکی ئێران رادەستی لایەنی ئەمریکی بکات.
یەکێک لەو گەنجانەی بەهۆی روبەڕوبونەوەی نێوان دژەتیرۆری عیراق و تیرۆرستانی داعش لە پردێ کوژرا، ناوی محەمەد هێمنە و پەیوەندی بە داعشەوە نییە و بە شەهید تۆمار دەکرێت.
وتەی پارێزگاری کەرکوک
محەمەد سەمعان، پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند: محەمەد هێمن بە شەهید تۆمار دەکرێت.
سەرەتای روداوەکەی پردێ
رۆژی 27ـی 9ـی 2026، لە پردێ، روبەڕوبونەوە لەنێوان دژەتیرۆری عیراق و تیرۆرستانی داعش رویدا، دوای روداوەکە دژەتیرۆری عیراق کوژرانی سێ کەسی راگەیاند و ئاماژەی بەوەدابوو، "دوو کەسیان داعشن و کەسێکی دیکەشیان مێرمنداڵێکە کە پەیوەندی بە روبەڕوبونەوەکەوە نییە".
زانیاریی کوردسات نیوز
دوای روداوەکە ئاسۆ ئەحمەد پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند: کوڕی خاوەن ئەو کۆگایەی کە روبەڕوبونەوەکە تێیدارویداوە بێسەروشوێنە.
ئەمڕۆش، 29ـی 9ـی 2026، پەیوەندی بە کەسوکاری ئەو کوڕە بێسەروشوێنەوە کراوە و پێیانراگەیەندراوە کە تەرمەکەی لە پزیشکی دادیی کەرکوکە.
وتەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک
سەبارەت بە روداوەکە، د. ئەحمەد کەرکوکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند: سەرچاوەمان هەیە کە دوای کوژرانی گەنجەکە پێناسی کەسێکی داعشیان کردووەتە گیرفانی.
هەر سەبارەت بەو روداوە، مازن غەریب، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئاماژەی بەوەدا: هێزە عیراقییەکان دانیان بەوەدا ناوە کە ئەو گەنجەیان بە هەڵە شەهید کردووە، ئەمە جێگەی قبوڵ نییە و سەرۆک کۆمارمان ئاگادار کردووەتەوە.
مێرمنداڵێکی دیکەش شەهید بووبوو
هەر لە روداوەکەدا، مێرمنداڵیکی دیکە بەناوی موراد زانا شەهید کوژرا، دواتر رێبوار تەها بە کوردسات نیوزی راگەیاند، "موراد زانا بە شەهید تۆمار دەکرێت".