ماوەی ١٢ رۆژە بە دروشمی "یان مردن یان ماف و ئازادی" ٨٢ چالاکوان و رۆژنامەنوسی بادینان لە زیندان مانیان گرتوە بە پێی راگەیەنراوێکی کۆمیتەی ماف و ئازادییەکان ، رەوشی تەندروستی رۆژنامەنوس ئەیاز کەرەم کە یەکێکە لە زیندانیانی بادینان تێکچوە و لە ھۆش خۆی چوە و تیمی تەندروستیش بەھانایەوە ناچن.
رونیشیکردۆتەوە، ٨٢ زیندانی بادینان کە ٧٧یان زیاتر لە ساڵێکە بێ دادگایی لە زیندانی ئاسایشی گشتی ھەولێر و چاکسازی گەورانن، لەسەر مانگرتن بەردەوامن، تەندروستی بەشێکیان زۆر خراپە و داوای مافە سەرەتاییەکان و ئازادبوونیان دەکەن.
کۆمیتەی ماف و ئازادییەکان لە کوردستان و ئەوروپا داوا لە ڕای گشتی و رێکخراوە ناوخۆیی و جیھانیەکان، لایەنە سیاسیەکان و نوێنەرانی وڵاتان دەکات بەھانای زیندانیانی بادینانەوە بچن.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا ٢٤٠ ھەزار کێڵگە و حەوزی بەرھەمھێنانی ماسی لە پارێزگای سنە بوونیان ھەیە، کە لەمساڵدا وشکەساڵی و بەرزبوونەوەی نرخی خۆراکی ماسی و کەمی کارەبا، کێشەی گەورەی بۆ ئەو شوێنانە دروستکردووە.
پەیوەندییە گشتییەکانی قەرارگای حەمزەی سەر بە سوپای پاسداران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە شاری "خۆی" سەر بە پارێزگای ورمێ، ھێزەکانیان باندێکی بە بارمتەگرتن و بە قاچاخبردنی ھاوڵاتیانی بیانیان بۆ دەرەوەی سنورەکانی ئێران، دەستگیرکردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ ئەو باندە پێنج قاچاخچی کە چەکیان پێبووە، دەستگیرکراون و یەکێکیشیان کوژراوە، ھەروەک دەستیشگیراوە بەسەر ژمارەیەک چەک و کەلوپەلی سەربازیدا و ٣٠ ھاوڵاتی بیانیش ئازاد کراون کە لەلایەن ئەو باندەوە بە بارمتە گیرابوون.
ھەڵمەتەکە لە ڕۆژی ٩ی ئەم مانگە لەگەڵ دەستپێکردنی بانگەشەی ھەڵبژادنی ھاوپەیمانی کوردستان دەستیپێکرد و زیاتر لە ھەفتەیەک بەردەوام بوو.
پەیامنێری کوردسات ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە ھۆتێل فەرید کە دەکەوێتە سەر شەقامی ٣٠ مەتری شاری ھەولێر کەوتووەتەوە و بەھۆیەوە دوو ژن گیانیان لە دەستداوە کە ھەردووکیان خەڵکی ڕۆژئاڤای کوردستانن و زیانی ماددی زۆریش بەر ھۆتێلەکە کەوتووە.
ڕوونیشیکردەوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی بە زوویی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و توانیویانە ژمارەیەک ھاوڵاتی کە لە ھۆتێلەکەدا بوون ڕزگار بکەن و بە پێی لێکۆڵینەوەکانیش ئاگرکەوتنەوەکە بەھۆی گڕگرتنی غازەوە بووە.
لە درێژەی بانگەشەکانی ھاوپەیمانی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق، ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی سەرۆکی ھاوپەیمانی کوردستان بە یاوەری (شاسوار جەلال و شوناس حسێن) کاندیدانی ھاوپەیمانی کوردستان سەردانی شارباژێر دەکات و لە قەزای چوارتا چەند پڕۆژەیەک بەسەر دەکاتەوە.
بڕیاریشە دواتر لە ھۆڵی شەھید شیھاب لەگەڵ ئەندامان و کادرانی یەکێتی و گۆڕان لە سنوری شارباژێر کۆببێتەوە.
تا ئێستا ٢١ جار بۆری ئاوی ئیفراز شکاوە و چاککراوەتەوە، لە ئێستاشدا کارەکانی چاککردنەوەی دەستپێکردووە و بە وتەی ھیوا عەبدولڕەزاق بەڕێوەبەری ئاوی ئیفرازی ھەولێر، چاککردنەوەی تەواوی پڕۆژەکە نزیکەی ١٥ ملیار دیناری پێویستە.
لوتکەی شەنگھای بە بەشداری سەرکردەکانی ١٢ وڵاتی ئەندام و چاودێری ڕێکخراوەکە لە شاری دووشانبێی پایتەختی تاجیکستان دەستیپێکرد و جگە لە سەرۆک کۆمارانی ئێران و تاجیکستان، سەرکردەکانی، کازاخستان و بێلاروسیا و پاکستان و ئۆزبەکستان بەشداری لوتکەکە دەکەن و سەرۆکانی وڵاتانی ڕووسیا و چین و ھیندستان و مەنگۆلیاش بە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس بەشدارن.
لە لوتکەی شەنگھای، ئەنجامی چالاکییەکانی ڕێکخراوی ھاوکارییەکانی شەنگھای لە ٢٠ ساڵی ڕابردوودا و چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و ھاوکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی ڕێکخراوەکە گفتوگۆی لە بارەوە دەکرێت.
لە بارەی ڕێککەوتنی نوێی ئاسایشی نێوان ئەمەریکا و بەڕیتانیا و ئوستراڵیا لە ئۆقیانووسی ھیندی و ھێمن، وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند: ئەو ڕێککەوتنە زیانێکی گەورە بە ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە دەگەیەنن و کێبڕکێی خۆپڕچەککردن زیاد دەکات.
ھاوکات (جان ئیڤ لۆردیان) وەزیری دەرەوەی فەڕەنساش ڕایگەیاند: بڕیارەکە پێشبینی نەکراوبوو، و ڕێککەوتنەکەشیان لەگەڵ ئوستراڵیادا لە دەست دەدەن، بۆیە لەم بابەتەدا ھەست دەکەن بایدنیش وەکو تڕەمپ ڕەفتاری کردووە.
سەرۆک وەزیری ئوسترالیاش ڕایگەیاند: ئەم ڕێککەوتنە کۆتایی بە ڕێککەوتنەکەی ساڵی ٢٠١٦ی نێوان فەڕەنسا و ئوستراڵیا دەھێنێت بۆ کڕینی ژێردەریاییەک لەو وڵاتە بە بەھای ٤٠ ملیار دۆلار.
لایخۆشیەوە، (وەزیری دەرەوەی ئەمریکا) ڕایگەیاند: واشنتۆن بەردەوام دەبێت لە پەیوەندی و ھەماھەنگییەکانی لەگەڵ پاریس و بەم نزیکانەش بۆ ھێوەرکردنەوەی ڕەوشەکە چاوی بە ھاوتا فەڕەنسییەکەی دەکەوێت.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند: بەھۆی بوونی پەیوەندیان لەگەڵ ڕێکخراوی قاعیدە، (پێنج) تۆمەتبار خراونەتە لیستی سزاکانی وڵاتەکەیەوە، کە سێ کەسیان ھەڵگری ڕەگەزنامەی تورکیا و دووانیان ھەڵگری ڕەگەزنامەی میسڕن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەم تۆمەتبارەکان نیشتەجێی تورکیان و تێوەگلاون لە دۆسیەی کۆکردنەوەی سەرچاوەی دارایی بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستیەکانی سەر بە باڵی قاعیدە لە وڵاتانی ناوچەکە و ھاوکاری خێزانی ئەو سەرکردانەی داعش کە لە زیندانەکانن.
(میخائیل بوگدانوف) یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بۆ کاروباری خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا ڕایگەیاند: لە مۆسکۆ چاویان بە وەفدێکی باڵای ئەنجوومەنی سوریای دیموکرات و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا بە سەرۆکایەتی (ئیلاھام ئەحمەد) کەوتووە و گفتوگۆ کراوە لەسەر چارەسەری قەیرانی سوریا و پەیوەندییەکانی نێوان (ئەمریکا و ڕووسیا)، لە سوریا بۆ قۆناغی داھاتوو.
(میخائیل بوگدانوف) ڕایگەیاند: مۆسکۆ پێداگری دەکات لەسەر دەسپێکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوان (ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و حکومەتی دیمەشق) بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن، دەشلێت "لە دوای سەردانەکەی (بەشار ئەسەد) و کۆبوونەوەی لەگەڵ (ڤلادمیر پۆتن)، ڕووسیا پەیامی ئەوەی ھەیە، چارەسەرکردنی قەیرانەکانی سوریا بە ڕێگەی سیاسی دەبێت لەسەر بنەمای بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش و پاراستنی یەکپارچەی خاکی سوریا و چوونە دەرەوەی سەرجەم ھێزە بیانییەکان بێت لەو وڵاتە".
لیژنەی ناوەندی ھەڵبژاردنەکانی ڕووسیا ڕایگەیاند: پڕۆسەکە ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت و بۆیەکەمین جاریش لە ژمارەیەک ھەرێم، پشت بە دەنگدانی ئەلکترۆنی دەبەسترێت، و ١٤ حزبیش کێبڕکی لەسەر بەدەستھێنانی ٤٥٠ کورسی ئەنجوومەنی دۆما دەکەن.
بە پێی ڕاپرسییەکانیش، چاوەڕوان دەکرێت پارتەکەی (ڤلادمیر پوتن) نزیکەی لە ٣٨٪ی کورسییەکانی دۆما مسۆگەر بکات.
چاودێرانی پڕۆسەکەش دەڵێن "بەھۆی ڕێکارە نوێیەکان و پاکتاوکردنی نەیارەکان و بە تۆمەتی پەیوەندی بە گروپەکانی (ئەلیکسی نافالنی) سەرکردەی ئۆپۆزسیۆن، ھەزاران کەسایەتی سیاسی لە پڕۆسەی خۆکاندید کردن بێبەشکراون".
ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی سەردانی شارباژێری کرد و لە قەزای چوارتا لەگەڵ ژمارەیەک گەنج و وەرزشکار کۆبووەوە و گوێی بۆ داواکارییەکانیان گرت کە بریتی بوون لە نۆژەنکردنەوەی یاریگاکانی سنورەکە و پشتیوانیکردنیان لە دامەزراندنی یانەیەکی وەرزشی، لە بەرامبەردا قوباد تاڵەبانی بەڵێنی پێدان داواکارییەکانیان جێبەجێ بکات. بڕیاریشە ھەر ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی چەند پڕۆژەیەک لە چوارتا بەسەر بکاتەوە.
دوای ئەوەی دوێنێ بۆری ئاوی ئیفرازی سێ لە ھەولێر بۆ جاری ٢١ شکا، ئەمڕۆ لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاو چاککرایەوە و ئاو بۆ چەند گەڕەکێکی شارەکە بەردرایەوە، بڕیاریشە دوای پڕبوونی خەزانەکان، ئاو بۆ گەڕەکەکانی تریش بەربدرێتەوە.
ڕاشیگەیاند، ھەولێر و یەکێتی دووانەیەکی لە یەک دانەبڕاون و گرنگە لەم ھەڵبژاردنەدا یەکێتیی کاندیدەکانی سەربخات و بە ھێزەوە بچێتە بەغدا و کار بۆ چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکان بکات لە چوارچێوەی دەستووری عێراق.
دەرباز کۆسرەت ڕەسول کورتەیەکی لە بارەی ئامادەکارییەکانی یەکێتیی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ھەولێر خستەڕوو، تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئەم ھەڵبژاردنە چارەنووسسازە و گرنگە یەکێتیی سەرکەوتن بەدەست بێنێت.
خولی ١٤٩یەمینی کۆبوونەوەکانی وەزیرانی دەرەوەی، وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی ھاریکاری کەنداو، لە ڕیازی پایتەختی سعودیە بەڕێوەچوو، لە ڕاگەیاندراوی کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا دووپاتیانکردەوە، ھەڵوێست و بریارەکانیان لە بارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران جێگیر و نەگۆڕە و ھیوادارن ئیبراھیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران، ڕۆڵی ئەرێنی بگێڕێت لە کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و بنیادنانی متمانە لە نێوان ئەنجومەنی ھاریکاری کەنداو و وڵاتەکەی.
ڕاشیانگەیاندووە، پێویستە لە دانوستانە ئەتۆمییەکان و ھەر دانوستانێکی تر لەگەڵ ئێران، ڕەفتارەکانی ئەو وڵاتە بۆ ئاڵۆزکردنی ڕەوشی ناوچەکە و ھاوکارییەکانی بۆ گرووپە چەکدارەکان چارەسەر بکرێت و وەک وڵاتانی کەنداویش، بەشدار بن لە ھەر دانوستانێکی ھەرێمی تایبەت بە ناوچەکە.