وەزارەتی تەندروستی ھندستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوودا ٣٧٩ ھەزار و ٢٥٧ کەسی تر توشی کۆرۆنا بون، و سێ ھەزارو ٦٤٥ توشبووش گیانیان لەدەستداوە، کە بەراورد بە رۆژێک پێشتر ٣٥٠ زیادیکردوە، ئەوەش ژمارەیەکی تری پێوانەییە لە توشبوانی کۆرۆنا.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی ھندستان، کۆی گشتی ئامارەکانی توشبوون بە کۆرۆنا ١٨ ملیۆن و ٣٠٠ ھەزاری تێپەراندوە و حاڵەکانی گیان لەدەستدانیش بە کۆرۆنا لە ھندستان گەیشتووەتە ٢٠٤ ھەزار و ٨٣٢ کەس.
لەلایەکی تریشەوە کۆشکی سپی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمریکا بەبری زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دۆلار ھاوکاری پزیشکی دەنێرێت بۆ ھندستان بۆ ھاوکاریکردنی لە بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنادا، ھاوکارییەکانیش بریتی دەبن لە ١٠٠٠ بتڵ ئۆکسحین و ١٥ ملیۆن دەمامکی جۆری ئێن ٩٥ و یەک ملیۆن ئامێری پشکنینی خێرا.
فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تیرۆریستێکی خۆکوژ لەبەردەم دەزگای ئاسایشی نیشتمانی خۆی تەقاندووەتەوە
وتیشی، تیرۆریستەکە پێش ئەوەی بگاتە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی تەقەی لێکراوەو دواتر خۆی تەقاندۆتەوە.
تاھیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ھاتوچۆی گەشتیاری وەک پێش سەردەمی کۆرۆنا ئاسایی نەبووەتەوە و لە ئێستادا بەھۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا ڤیزەی گەشتیاری بۆ ھەموو وڵاتانی ئەوروپا راگیراوە و لە فڕۆکەخانەش رێکاری توندی تەندروستی جێبەجێ دەکرێت.
وتیشی، ژمارەی گەشتەکانیش لە ٥٥% کەمبووەتەوە، بەو ھۆیانەوە داھاتی فڕۆکەخانەی سلێمانی بەراورد بە ساڵانی رابردوو لە ٦٠% کەمی کردووە.
عەلی بەیاتی ئەندامی لیژنەی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق دەڵێت، تیرۆریستان کەوتوونەتەوە بە ئامانجکردنی ئەو پارێزگایانەی کە پێشتر شوێنی پەلامارەکانیان بوون، بە شێوەیەک ھیچ رۆژێک بەبێ پەلامارێکی تیرۆریستی و قوربانی نوێ تێناپەڕێت.
وتیشی ساڵانە زیاتر لە ٦٠٠ عێراقی دەبنە قوربانی تیرۆر و ٤% بۆ ٥%ی گیان لەدەستدانەکان لە عێراق بەھۆی پەلامارە تیرۆریستییەکانەوەیە، لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠یش، زیاتر لە ھەزار و ٢٠٠ عێراقی بوونەتە قوربانی ئەو پەلامارانە.
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانیش رایگەیاندووە، ئۆپراسیۆنە ئەمنییەکان چالاکی تیرۆریستانی سنوردار کردووە، بەڵام ھێشتا تیرۆر لە عێراق مەترسییە.
دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ژمارەیەک فەرمانبەری نەخۆشخانەی "ئیبن خەتیب" دەرکرد .
بەپێی راگەیەندراوێکی ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، لەدوای روداوی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغداد، دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافە چەندین رێکاری لێکۆڵینەوەی گرتووەتەبەر و وتەی شایەتحاڵانی وەرگرتوە، ھەروەھا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی نەخۆشخانەکە دەرکردوە کە لە نێویاندا لێپرسراوی بەشی چاککردنەوە و لێپرسراوی بەرگری شارستانی و لێپرسراوی چاککردنەوەی بتڵە ئۆکسجینەکان و یاریدەدەری بەرێوەبەر ھەیە.
شەوی شەممە، بەھۆی تەقینەوەی بتڵێک ئۆکسجینەوە، ئاگرێکی بەھێز لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب تایبەت بە توشبووانی کۆرۆنا لە بەغداد کەوتەوە و بەپێی دوایین ئامار، کە لەلایەن کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، بەھۆی روداوەکەوە ١٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بلینکن لە لێدوانێکدا رایگەیاند، کڕینی مووشەکی ئێس ٤٠٠ی روسی لەلایەن تورکیاوە مەترسییە لەسەر ئاسایشی ئەمریکا و بەڕوونی بەو وڵاتەیان وتووە کە دەستبەرداری گرێبەستەکانی کڕینی ئەو مووشەکە روسییە ببێت.
دەشڵێت، بەکارھێنانی ئەو مووشەکە پێچەوانەی ئەو بەڵێنەیە کە ھاوپەیمانەکانیان لە لوتکەی "وارشۆ"ی ساڵی ٢٠١٦ بۆ کەمکردنەوەی پشت بەستیان بە چەکی وڵاتانی تر دایانبوو.
بەڵام ھەفتەی رابردوو "مەولود چاوش ئۆغلۆ" وەزیری دەرەوەی تورکیا وتبووی، وڵاتەکەی دانوستانی تر دەکات لەگەڵ روسیا بۆ کڕینی کاروانێکی تری سیستمی دژە مووشەکی ئێس ٤٠٠.
لە بەردەوامی کاردانەوەکاندا لەسەر ئەو تۆمارە دەنگییەی "زەریف"، "رۆحانی" "حسامەدین ئاشنا"ی راوێژکاری لە پۆستی سەرۆکی ناوەندی سەرۆکایەتی بۆ توێژینەوەی ستراتیژی دوورخستنەوە و "عەلی روبەیعی" وتەبێژی حکومەتی لە شوێنەکەی دانا.
ھاوکات "رۆحانی"، "محەمەد عەلەوی" وەزیری ھەواڵگری و ئاسایشی راسپاردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە چۆنێتی بڵاوبوونەوەی ئەو تۆمارە دەنگییە.
زەریف لە چاوپێکەوتنێکدا کە لە مانگی ئاداری رابردوو ئەنجامیداوە دەڵێت، "قاسم سولەیمانی" دیبلۆماسیەتی کردووەتە قوربانی سەربازیی و ئەوەش رۆڵی ھەبوە لە لەناوچونی رێککەوتنی ئەتۆمی.
سەرۆک کۆماری عێراق دیدارو کۆبوونەوەکانی لە ھەولێر دەستپێکردوەو ئەمرۆ لەگەڵ مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان وسەرۆکایەتی ھەرێم و حکومەت کۆبووەو تاوتوێی چەند پرسێکی پەیوەست بە عێراق و ھەرێمی کوردستانیان کرد.
بڕیاریشە ھەر ئەمرۆ لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی و سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان کۆببێتەوە.
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد، ڕاشیگەیاند: دەبێت میدیای یەکێتی ڕۆڵی ڕاستەقینەی خۆی ببینێت لە گەیاندنی سیاسەتی ڕاست و دروستی یەکێتی بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
لە بارەی شێوازەکانی پەرەپێدانی ڕاگەیاندنی یەکێتیش، ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە چەند پێشنیاز و بۆچوونێکیان خستەڕوو، ھاوکات سوپاسی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانییان کرد و بە ھاوکار و پشتیوانی بەردەوامیان وەسفکرد کە ھەمیشە بە تەنگ کێشە و داواکارییەکانیانەوە بووە.
ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق لە شاری بەغداد، لەگەڵ " بەسام تەعنە" وەزیری نەوت و سەرچاوە سروشتییەکانی سوریا کۆبووەوە و ڕایگەیاند، گفتوگۆیان لە بارەی پرسی گازی سروشتی کردووە و عێراق پلان دادەنێت بۆ کڕین و ھاوردەکردنی گازی سروشتی لە سوریاوە، لەگەڵ ئەو وڵاتەش لە ڕێککەوتن نزیکبوونەتەوە و ئەگەریشی ھەیە ھەر لە ڕێگەی خاکی سوریاوە، گازی سروشتی لە میسڕەوە ھاوردە بکەن.
جێی ئاماژەیە، لە ئێستادا عێراق پشت بە کڕینی گازی سروشتی ئێران دەبەستێت.
جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەشکردووە، کە پاڵپشتی تەواوەتی ھەوڵەکانی سەرۆک کۆمارە بۆ پتەوکردنی یەکڕیزی نێو ماڵی کوردستان و بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی ھەرێم و حکومەتی فیدراڵ لە ڕێگای دیالۆگی ڕاستگۆیانە و نیشتمانیانەوە.
لە کۆتایشدا قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاندووە، کە د. بەرھەم ساڵح لە میانەی سەردانەکەی بۆ ھەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرکردە و گەورە لێپرسراوە حکومی و سیاسییەکان لە ھەولێر و سلێمانی کۆدەبێتەوە.