هەواڵەکانهەواڵەکان

"د. بەرھەم ساڵح" سەرۆک کۆماری عێراق لە ڕۆژی جیھانی ژینگەدا ڕایگەیاند، بە پێی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژینگە، عێراق پێنجەم وڵاتی لاوازی دنیایە لە بەردەم گۆڕانکارییەکانی کەش و ھەوادا، بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما و وشکەساڵی و دووبارەبوونەوەی زۆری خۆڵبارین، کاریگەری لەسەر ٣٩٪ی ڕووبەری عێراق ھەیە، لە ٥٤٪ی خاکیش بەھۆی سوێرییەوە لە بەردەم مەترسی ئەوەدایە چیتر بۆ کشتوکاڵکردن دەست نەدات.


سەرۆک کۆماری عێراق جەختیشدەکاتەوە، بونیادنانی بەنداو لەسەر چەم و سەرچاوەکانی ھەردوو ڕووباری دیجلە و فورات، بووەتە ھۆی کەمبوونەوەیەکی بەرچاوی ئاو کە ھەڕەشەیە لەسەر بەرھەمی کشتوکاڵی و تەنانەت لەسەر ئاوی خواردنەوەش.


دەشڵێت، دۆسیەی ئاو پێویستی بە گفتوگۆی ڕاشکاو و بنیاتنەرانە ھەیە لە نێوان عێراق و تورکیا و ئێران و سوریا، ئەویش لەسەر پرانسیپی نەگەیاندنی زیان بە ھیچ لایەنێک و ھەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی ھاوبەش لە پێناو بەڕێوەبردنێکی دوورمەودای ئاو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەھۆی ھێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆ سەر کەمپی مەخمور کە کوردانی باکوری لێدەژی، چەند ھاوڵاتییەک شەھید و برینداربوون و گومانیش دەکرێت موشەکەکە لە جۆری قەدەغەکراو بووبێت.


پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، موشەکێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا خوێندنگەیەکی لە ناوەندی کەمپی مەخمور کردووەتەوە ئامانج و لە ئەنجامدا سێ ھاوڵاتی شەھیدبوون و دوو ھاوڵاتی دیکەش بریندار بوون.


بەڕێوەبەرانی کەمپەکە باسیان لەوە کردووە، جەستەی شەھیدکراوەکان و سەرجەم بریندارەکانیش سوتاون، بۆیە پێدەچێت موشەکە لە جۆری قەدەکراو بووبێت.
پەیامنێری کوردسات نیوز وتیشی، بەھۆی داخستنی ڕێگای کەمپەکە بەڕووی ھەولێردا، ناتوانرێت بریندارەکان ببرێنە دەرەوە و ھەر لە ناو کەمپەکەدا چارەسەر دەکرێن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە نامەکاندا، (ئەنتۆنی فاوچی) تێڕوانین و بۆچوونی خۆی لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا نیشانداوە، کە داوای لە ڕێکخراوە خێرخوازییەکانی کردووە پاڵپشتی توێژینەوەکانی پەیمانگای (ووھان) بکەن لەسەر دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا.


ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست ئاشکرایکردووە، لە قۆناغی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا (فاوچی) و تیمەکەی فشارێکی زۆری کۆشکی سپیان لەسەر بووە بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەکردنی کۆرۆنا، بە جۆرێک ئاستەنگ بۆ کارەکانیان دروستبووە، بووەتە ھۆی سەرھەڵدانی ناکۆکی لە ناو ئیدارەکەی تڕەمپ، ئەوەش ھۆکار بووە کە چین پێش ئەمریکا بکەوێت لە کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسەکە.


ئاشکراشیکردووە، بەھۆی ئەو ئاستەنگانەی بۆی دروستکراوە لە ئیدارەکەی تڕەمپ، (ئەنتۆنی فاوچی) لە مانگی ئازاری ٢٠٢٠ پەیوەندی بە دەیان کۆمپانیا و ڕێکخراوی خێرخوازییەوە کردووە بۆ پشتیوانی ھەڵمەتی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قەتەر ڕاپۆرتەکە بە "درۆ" ناو دەبات و دەڵێت، ئەم ڕۆژنامەیە ڕابردوویەکی درێژی لە دژایەتیکردنی ئیسلامدا ھەیە و قەتەریش ھەمیشە لە بەرەی دژ بە تیرۆردا بووە و بەردەوام ھەوڵ دەدات سەرچاوە داراییەکانی ڕێکخراوە تیرۆسیتییەکان وشک بکات.


ڕاپۆرتەکەی زە تایمز، باسی لەوە کردبوو، قەتەر ملیۆنان دۆلاری بۆ بەرەی نوسڕەی سەر بە ڕێکخراوی قاعیدە دابینکردووە و چەند بەرپرس و بازرگانێکی قەتەری و دوو بانکی ئەو وڵاتەش لەم کارەدا تێوەگلاون.


ماوەی چەند ساڵێکە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان قەتەر بە پشتیوانی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان تۆمەتبار دەکەن و بەرپرسانی ئەو وڵاتەش سەرجەم ئەو تۆمەتانەیان ڕەتکردووەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٢٦٨ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و چوار تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و  ٦٥٤ تووشبووی تری ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID١٩                         ژمارە (٤٦٥)

١. پشکنین: (٦١٩١ پشکنینی نوێ) 
• (١٩٣٨) ھەولێر
• (١٣٨٤) سلێمانی
• (٢٨٦٩) دھۆک
• (٠) ھەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٢٦٨ تووشبووی نوێ)
• (٢٦) ھەولێر
• (٦٥) سلێمانی
• (١٧٧) دھۆک
• (٠) ھەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٦٥٤ چاکبوون)
• (٢٠٣) ھەولێر
• (٢٠٧) سلێمانی
• (٢٣١) دھۆک
• (١٣) ھەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٤ مردن)
• (١) ھەولێر
• (١) سلێمانی
• (٠) دھۆک
• (٠) ھەڵەبجە
• (٢) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین 

ئاماری گشتی:
کەڕەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١٩٢٠١٤٢ (٦٦٧٧٤٤ ھەولێر، ٤٦١٧٢٤ سلێمانی، ٧٧٥٠١٧ دھۆک، ١٥٦٥٧ ھەڵەبجە)
تووشبوون ١٧٢٧٥١ (٥٣٣٧١ ھەولێر، ٥٥٢١٤ سلێمانی، ٦٠٤٤٥ دھۆک، ٣٧٢١ ھەڵەبجە)
چاکبوون ١٥٩٩٨٨ (٤٩٩٩١ ھەولێر، ٤٨٦٢٧ سلێمانی، ٥٧٨٨٩ دھۆک، ٣٤٨١ ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٨٤٥١ (٢٢٠٤ ھەولێر، ٤٦١٤ سلێمانی، ١٥٤٣ دھۆک، ٩٠ ھەڵەبجە)
مردن ٤٣١٢ (١١٧٦ ھەولێر، ١٩٧٣ سلێمانی، ١٠١٣ دھۆک، ١٥٠ ھەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 

 وەزارەتی تەندروستی       
حکومەتی ھەرێمی کوردستان    
٥ی حوزەیران ٢٠٢١
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھێزی ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق بە ھاوکاریی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ‏ئەمریکا، ھەڵمەتی کێوماڵکردنی تیرۆریستانی داعشیان لە سنووری زەرگە لە خۆرئاوای قەزای ‏خورماتوو، ناوچەکانی غەڕە و پەڵکانە دەست پێ کرد. 


بەپێی زانیاریی پەیامنێرانی کوردسات نیوز ‏ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچەکانی زەرگە و پەڵکانە، بە چڕی رووبەرووی تیرۆریستانی ‏داعش بوونەتەوە. 


لە ناوچەی زەرگەش ھێزێکی ھاوبەشی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی رووبەرووی ‏تیرۆریستان بوونەتەوە و لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراویش شەش سەرباز برینداربوون.‏


 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەپێی خشتەکە ئەم ھەفتە  مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان بە لێبڕینی ٢١٪ دابەشدەکرێت.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی زانیارییەکان بافڵ تاڵەبانی لە سەردانەکەیدا لەگەڵ ژمارەیەک لە کەسایەتی سیاسی کاریگەری نێو ھێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆ دەبێتەوە و چاویشی بە ژمارەیەک لە لێپرسراوانی باڵای حکومەتی عێراق دەکەوێت. 


ھەر بە پێی زانیارییەکان، سەردانەکەی ھاوسەرۆکی یەکێتی چاوەڕوانی دەرەنجامی باشی لێ دەکرێت، بە تایبەتی لە چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی لە نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق بە ھەڵپەسێردراوی ماونەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڤاکسینەکەی ئێران کە ناوی "کۆڤیران"ە، ئەم ھەفتەیە لە چوار شاری وڵاتەکە لەسەر ھەشت ھەزار خۆبەخش تاقیدەکرێتەوە. 


تاقیکردنەوەی ئەو ڤاکسینە لە کاتێکدایە، نزیکەی چوار ملیۆن و ١٨٠ ھەزار کەس لە ئێران، دۆزی یەکەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و ٥٨٠ ھەزار کەسی تریش دۆزی دووەمی ڤاکسینیان پێدراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمڕۆ لە کەمپی ئاوارەکانی  شاریا ئاگر کەوتەوە و خێوەتێکی خێزانێکی ئاوارە لەناو کەمپەکە سوتا. 


وتیشی، بە وتەی لێپرسراوانی کەمپەکە ئاگرەکە بەھۆی شۆرتی کارەبا بووە، ئەم روووداوە لە کاتێکدایە کە دوانیوەڕۆی رۆژی ھەینی ئاگرێکی گەورە لە کەمپی ئاوارەکانی شاریا کەوتەوە و بەھۆیەوە نزیکەی ٤٠٠ خێوەتی ئاوارەکان سوتا و زیانێکی زۆر بە دانیشتوانی کەمپەکە کەوت. 


بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوانیش لیژنەیەک لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و حکومەتی ھەرێم پێکھاتووە و بڕیارە ھەر خێزانێک ٥٠٠ ھەزار دیناری عێراقی قەرەبوو بکرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زیاتر لە ھەفتەیەکە سوپای تورکیا رۆژانە ٤٥٠ تۆن دارو درەخت لەشاخەکانی سنووری پارێزگای دھۆک ‌و شرناخی باکووری کوردستان دەبڕێتەوە، کە بەشێکی بە خەڵکی سنوورەکەی دەفرۆشرێتەوەو بەشەکەی دیکەی ھەناردەی کارگەکانی تورکیا دەکرێن.


چاودێرانی ئابووری ھەڵسەنگادنێکی وردیان بۆ زیانی بڕینەوەی دارەکانی ھەرێم کردووە و ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن، سوپای تورکیا ڕۆژانە ١٠٠ ھەزار دۆلار لەبڕین و فرۆشتنی داری شاخەکانی کوردستان دەست دەکەوێت.


بەھۆی لەشکرکێشی بەردەوامی سوپای تورکیا بۆ ناوچەکانی زاخۆ و ئامێدی و گوندەکانی سنات و مێرگە شیش و ماسیس و چەندین ناوچەی تر، زیانی ئابووری گەورە بە دارستان و لەوەڕگا و بەرھەمی جوتیارانی ئەو سنورە کەوتووە و بە ھەزاران داری شاخەکانیش لە رەگەوە ھەڵکێشراون کە تەمەنی ھەندێکیان نزیکەی ١٠٠ ساڵە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمپانیای فەیسبوک ڕایگەیاند، ماوەی قەدەغەکردنی ھەژماری (دۆناڵد تڕەمپ) سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا تا کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ بەردەوام دەبێت، لە دوای ئەو وادەیەش جارێکی تر ھەڵسەنگاندن بۆ بڕیارەکە دەکرێتەوە.


کۆمپانیاکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەگەر ماوەی قەدەغەکەش کۆتایی ھات و جارێکی تر سیاسەتەکانی کۆمپانیاکەی پێشێلکرد، سزای توندتر دەدرێت.


دوای ھەڵکوتانە سەر باڵەخانەی کۆنگرێس و بە تۆمەتی ھاندان بۆ توندوتیژی، ھەژمارەکانی تڕەمپ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبوک و ئینیستاگرام و سناپچات بۆ ماوەیەکی دیارینەکراو ڕاگیراون. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەو سەردانەیدا حەکیم لەگەڵ لێپرسراوانی ئیدارەی کەرکوک کۆدەبێتەوە و ھەمان ڕۆژ چاوی بە لایەنە سیاسیەکانی شارەکەش دەکەوێت و بە جیا لەگەڵ نوێنەری پێکھاتەکانیش لە کەرکوک کۆدەبێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیژنەی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: خەرجی کرێکارانی بیانی بارگرانی لەسەر بودجەی عێراق دروستکردووە و لە مانگێکدا (٤٠٠) ملیۆن دۆلار تێدەپەڕێنێت.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لەگەڵ ئەوەی ھیچ ئامارێکی دروستیان لە بارەی ژمارەی کرێکارە بیانییەکان لە عێراق لە بەردەست نییە، بەڵام بە پێی ئامارێکی ناڕەسمی، مانگانەی ھەر کرێکارێکی بیانی لە کۆمپانیاکانی وەبەرھێنان لە نێوان (٨٠٠ بۆ ١٠٠٠) دۆلاردایە، ئەوەش ھۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاری لە عێراق.


لیژنەی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە ئەنجوومەنی نوێنەران ئاشکرای کرد، زۆرینەی ئەو کرێکارە بیانیانە لە ھەرێمی کوردستانەوە دێنە پارێزگاکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(حەیدەر عەبادی) لە دەستپێشخەرییەکدا بە ناوی (حەشدی شەعبی نیشتیمانی)، داوای لە "کازمی" و سەرکردە باڵاکانی حەشدی شەعبی کردووە، لەسەر مێزی گفتوگۆ کۆببنەوە بۆ کۆتایھێنان بەو ئاڵۆزیەی کە ماوەیەکە لە نێوانیاندا سەریھەڵداوە، پەیامی ئەوەشی گەیاندووە "درێژەکێشانی ئەو ئاڵۆزییە کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق".
(حەیدەر عەبادی) ڕوونیکردووەتەوە، لایەنەکان بەرپرسیارن لەوەی ڕێگری بکەن کە حەشدی شەعبی بکەوێتە شەڕێکی ناوخۆییەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(عەلی عەلاوی) وەزیری دارایی عێراق، ڕەتیکردووەتەوە بە مەبەستی لێپێچینەوە ئامادەی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بێت، و ڕایگەیاندووە "ئەگەر پێویستیش بکات دەست لە پۆستەکەی ھەڵدەگرێت".


(ئەحمەد ئەبوھێل) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران، ھەواڵەکەی بۆ میدیاکان پشتڕاستکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە "(عەلی عەلاوی) ئامادەی ئەو دانیشتنە نابێت کە پەیوەستە بە (بەھای دۆلار و پارەی تەرخانکراو بۆ چاودێری کۆمەڵایەتی، و زیادبوونی داھات بەھۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ نزیکەی ٧٠ دۆلار).


(ئەحمەد ئەبوھێل) ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، زۆرینەی فراکسیۆنەکان پێداگری دەکەن لەسەر لێپێچینەوە لە وەزیری دارایی عێراق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...10071008100910101011...1065