د. بەرھەم ساڵح لەگەڵ لیژنەی باڵای ھەڵبژاردنی ھەولێر کۆبووەوە
کوردسات نیوز
١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١
ڕاشیگەیاند، ھەولێر و یەکێتی دووانەیەکی لە یەک دانەبڕاون و گرنگە لەم ھەڵبژاردنەدا یەکێتیی کاندیدەکانی سەربخات و بە ھێزەوە بچێتە بەغدا و کار بۆ چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکان بکات لە چوارچێوەی دەستووری عێراق.
دەرباز کۆسرەت ڕەسول کورتەیەکی لە بارەی ئامادەکارییەکانی یەکێتیی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ھەولێر خستەڕوو، تیشکی خستە سەر ئەوەی کە ئەم ھەڵبژاردنە چارەنووسسازە و گرنگە یەکێتیی سەرکەوتن بەدەست بێنێت.


