دوای ئەوەی شەوی رابردوو ژمارەیەک گەنج لە کەرکوک دەستگیر کران بەھۆی دروست بونی گرژی لە نێوان لایەنگرانی لایەنێکی دیاریکراو و کاروانێکی لیوای ٦١، ھێزی ئەمنی لە شەقام و گەڕەکەکانی شاری "کەرکوک" بڵاوەیانپێکرا و ژمارەیەک گەنجیان دەستگیر کرد، بەڵام دەست بەجێ بە ھەوڵی بافڵ تاڵەبانی ھەوڵی چارەسەر کردنی ئەو گرژییانە دراو و ھەڵمەتی ھەڵکوتان و گرتنی گەنجانی کەرکوک راگیراو ، لە ئێستاش دا ھەوڵەکانی بافڵ تاڵەبانی بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخەکە بەردەوامە.
دەقی راگەیەندراوەکە...
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە نیگەرانییەوە لەو دۆخە نەخوازراوە ئەمنییەی کەرکوک دەڕوانێت کە لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا دروستکراوە، بۆ ھەموو لایەکی رووندەکەینەوە لە دوێنێ شەوەوە ھەڤاڵ بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەڕێز مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەلاماردانی ماڵی کورد و پێشێلکاری ھێزە ئەمنییەکان و دەستگیرکردنی گەنجان ئاگادرکردۆتەوە، لە پەیوەندی بەردەوام بووە لەگەڵ سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی باڵا لە بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان و دووپاتیکردۆتەوە ئەو دۆخە دروستکراوە جێگای قبوڵکردن نییە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کەرکوک و کەرکوکییەکان لە ھەر موزایەدەو دروشم بازییەک بە گەورەتر دەزانێت کە ھەندێک لایەن و لە نێوانیاندا ھەندێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ مەرام و دەستکەوتی بچووکی حیزبی دۆزی گەورەی کەرکوک و چارەنووسەکەی و دانیشتوانی دەخاتە بەردەم مەترسی و گەمەی سیاسی، کە ئەمە لای ئێمە جوڵەیەکی سیاسی نالۆژیکییە بۆیە یەکێتی ھێزی بەرپرسیارەو پرەنسیپی پاراستنی گیانی پێکەوە ژیان و ئاشتیانە دەگرێتەبەر و پارێزگاری لەو پێکەوە ژیانەی کەرکوک دەکات، ھاوکات پارێزەری ماف و خاک و کوردستانی بوونی شارەکە دەکاتەوە و بەم ستراتیژە کاردەکات و لەھیچ لایەنێکی قبوڵناکات درێژە بەم جۆرە رەشبگیرییە بدات و ژیان و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی بخاتە مەترسییەوە بۆ ھەر ئەگەرێکیش یەکێتی بژاردەی یەکلاکەرەوەی ھەیە.
راگەیەندراوی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کورستان
خالید شوانی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، راگەیاندنی باری نائاسایی لە ھەندێک ناوچەی کەرکوک جێگەی قبوڵ نییە.
وتیشی، لایەنێک خۆی لە لایەنگرەکانی بێبەری کردووە و بافڵ تاڵەبانی لەسەر رەوشی کەرکوک لەگەڵ مستەفا کازمی قسەی کردووە.
خالید شوانی راشیگەیاند، ئەو رەوشەی کەرکوک لای یەکێتی قبوڵکراو نییە و چاوەروانین ئەو گەنجانەی دەستگیرکراون بەزووترین کات ئازاد بکرێن.
لای خۆشیەوە رێبوار تەھا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی راگەیاند، کوردی کەرکوک سەر بە ھەر لایەنێک بێت نابێت مامەڵەی خراپی لەگەڵ بکرێت و بافڵ تاڵەبانی داوای کردووە بەزووترین کات ئازاد بکرێن.
لەوبارەیەوە بەڕێوەبەری کلینیکی عەلی ناجی تایبەت بە کۆرۆنا رایگەیاند، ژمارەی ئەو ھاوڵاتیانەی رۆژانە سەردانیان دەکەن بەراورد بە پێشتر زیادیکردووە.
نوێنەری کەسوکاری ئەو کۆچبەرانە رایگەیاند، بە ھەوڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان و دەزگای لوتکە و باڵوێزخانەی عێراق لە لیبیا، ئامادەکاریکراوە بۆ گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانە.
"چاوش ئۆغلۆ" لەسەر ھێرشکردنە سەر ھێزەکانی تورکیا لە باکوری سوریا، پەنجەی تۆمەتی ئاڕاستەی "ئەمریکا" و "ڕووسیا" کرد و وتیشی، ئەمریکا ئیدانەی ھێرشەکانی سوریا بۆ سەر ھێزەکانی تورکیا دەکات، کەچی چەک دەنێرێت بۆ ئەو ھێزانەی لە باکوری سوریان.
"چاوش ئۆغلۆ" ھاوشێوەی "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆکی تورکیا، ھەڕەشەی وەڵامدانەوە دەکات و دەڵێت ئەوەی پێویست بێت لە سوریا دەیکەن.
لێدوانەکەی "چاوش ئۆغلۆ" دوای تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو دێت لە "عەفرین"ی باکوری سوریا، کە بەھۆیەوە ٩ کەس کوژران.
بافڵ تاڵەبانی لە دیدارەکەدا ڕوونیکردەوە یەکێتی، بزوتنەوەی گۆڕان بە شەریکی ڕاستەقینەی خۆی دەزانێت و وەک ھاوبەشێکی سیاسی گرنگ دەمانەوێت پێکەوە ئاڕاستەی سیاسی بگۆڕین و داکۆکی لە مافەکانی گەلەکەمان بکەین. ووتیشی دەمانەوێت پێکەوە پڕۆژەی نوێمان ھەبێت و بەدیدێکی نوێوە کار بکەین بۆ کوردستانەکەمان.
ھاوسەرۆک ڕاشیگەیاند ئەو کورسیانەی ھاوپەیمانی کوردستان بە دەستیھێناوە بەرھەمی ھەوڵی گۆڕان و یەکێتی بوو کە بەو ژمارە کاندیدەوە دەچێتە بەغدا بۆ داکۆکیکردن لە بەرنامەی کوردستانیی و زامنکردنی شایستە دارایی و سیاسییەکانی کوردستان بە ناوچە دابڕاوەکانیشەوە، ئەرکی داکۆکیکردنی لە مافەکانی گەلی کوردستانی گرتووەتە ئەستۆ و بە یەکڕیزی ھاوپەیمانی لەگەڵ نوێنەرایەتی دیکەی کورد دەتوانین خۆشگوزەرانی زیاتر و ئارامی دابین بکەین.
ھەر لە دیدارەکەدا بافڵ تاڵەبانی ڕوونیکردەوە لە ژیانی سیاسیدا حیزب بە زۆر ھەوراز و نشێودا دەڕوات بەڵام گرنگ ئەوەیە یەکێتی و گۆڕان لە چوارچێوەی ھاوپەیمانی کوردستان بەرەو پڕۆژەی سیاسی ھەنگاو بنێین و خەونی کاک نەوشیروان و سەرۆک مام جەلال جێبەجێ بکەین بۆ گۆڕینی سیستەمی سیاسی و پڕۆژەی ھاوبەشیشمان ھەبێت بۆ چاکسازی و زیاتر خزمەتکردنی خەڵک و گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە ئیدارەدان، بەڕێوەبردن، چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکان، گلەیی و ڕەخنەکانی کۆمەڵانی خەڵکیش بە ھەند وەربگرین و بیکەینە دەستمایەی سەرکەوتنی داھاتوومان.
ھاوسەرۆک دووپاتیشکردەوە لەگەڵ براکانیان لە گۆڕان پێکەوە دەمێننەوە و کار بۆ ئایندەیەکی گەشتر دەکەن.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە سەرەتای ئەمساڵی ٢٠٢١ تا ئێستا ٣٠ کەسی کوژراون کە ژن و منداڵیان تێدایە.
ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان دەستیان لەکارکێشایەوە، خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، وەک ھەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی ئەم قۆناغە ھەستیارە، خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاریاندا دەست لە کاربکێشینەوە، لە زووترین کاتدا دەستەیەکی کاتی بۆ بەڕێوەبردنی بزوتنەوەکە پێکدەھێندرێت.
ھاوکات جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، وەک دروستکردنی پێشینەیەکی سیاسی نوێ و ڕەچەشکێن، ڕێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن دەست لە کار کێشانەوەیان پێشکەشکرد و بەرپرسیاریەتی ئەم قۆناغەیان لە ژیانی سیاسی لە ئەستۆ گرت تا دروستکردنی دەستەیەکی کاتی بۆ بەڕێوەبردنی بزوتنەوەکە و ئامادەکاری کۆنفرانسی نیشتمانی. ھەروەھا ستراتیژی بنیاتنانەوەی پایەکانی قۆناغی نوێ لە ڕێگەی داڕشتنەوەی بنەماکانی خەباتی سیاسی و دیپلۆماسی و ڕێکخراوەیی و میدیایی و گوتاری سیاسی و پرسی بەشداری گۆڕان لە حکومەتدا بڕیاریان لێدرا.
ھێزەکانی سنوری عێراق بڵاویکردووەتەوە، لە ڕووی ئەمنییەوە تەواوی سنورەکانی لەگەڵ خاکی سوریا کۆنترۆڵکراوە و ئەو ناوچەیەش کە پێشتر داعش لە باکوری خۆرئاوای شاری موسڵەوە دزەی لێوە دەکرد، لە ژێر کۆنترۆڵدایە.
سەرچاوەکە ئاشکرایکردووە، بەھۆی سەرکەوتنی پلانی ئەمنی، لەمساڵدا کەمترین تیرۆریستی داعش توانیوویانە لەسەر سنورەکانی (عێراق - سوریا) جموجۆڵیان ھەبێت.
(مەولود چاوشئۆغڵۆ) وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەکردووە دوای دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات، ئەنقەرە لەگەڵ ڕووسیا و ئەمریکا گەیشتە ڕێککەوتن و ئەوان بەڵێنیان پێداین کە ھێزەکانی سوریای دیموکرات بە قوڵای ٣٠ کیلۆمەتر لە ناوچەکانی باکوری خۆرھەڵاتی فورات بکشێنەوە، بەڵام ئەو بەڵێنە نەچووە سەر و ئەنقەرەش ناچارە خۆی چارەی دەردی خۆی بکات.
(مەولود چاوشئۆغڵۆ) ڕایگەیاند: پێویستە ڕووسیا، ھەسەدە، لە تەل ڕەفعەت و مەنبج دوور بخاتەوە.
"د. ھێرش سەید سەلیم" جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ماوەیەکی زۆرە دامەزراندنی سەنتەرێکی پشکنینی پێشوەخت بۆ شێرپەنجە پلانی بۆ دانراوە، پڕۆپۆزەڵی بۆ ئامادەکراوە لە ڕێگەی وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزدەکرێتەوە.
وتیشی، دامەزراندنی ئەو سەنتەرە ھاوکارێکی باش دەبێت بۆ نەخۆشخانەی ھیوا، چونکە پێشتر دەستنیشانی نەخۆشییەکە دەکات، بەوەش تێچووی نەخۆشی شێرپەنجە کەمتر دەبێتەوە.
جەختی لەوەشکردەوە بەھۆی گۆڕانی کەش و ھەوا و تێکچوونی ژینگە، ڕێژەی تووشبووانی شێرپەنجە لە جیھان لە بەرزبوونەوەدایە.
چەند جارێک دادگایکردنی ئەو چالاکوانانە دواخراوە، ھاوکات تیمی ڕێکخراوی "سی پی تی" بۆ داکۆکی لە ڕۆژنامەنوسان، داوای دادگاییەکی دەستبەجێ و دادپەروەرانە دەکات بۆ ئەو چالاکانەی بادینان، بۆ ئەوەی بتوانن بە زوویی بە خانەوادەکانیان شادببنەوە کە زیاتر لە ساڵێکە لە یەکتری دابڕاون.
ھەروەھا پێشتر کەسوکاری دەستگیرکراوانی بادینان لە ھەولێر ڕایانگەیاند: دەیانەوێت لە ڕۆژی دادگایکردنەکەدا ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و فراکسیۆنەکانی پەرلەمان ئامادەی دانیشتنەکە بن و بە چاوی خۆیان ئەو تۆمەتانە ببینن کە دادگا ڕووبەڕووی کەسوکاریان دەکاتەوە.
بە پێی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی پێشوەخت، ڕەوتی سەدر بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر، براوەی یەکەمی ھەڵبژاردنە و ٧٣ کورسی بەدەستھێناوە، ژمارەی کورسیەکانی ڕەوتی سەدر وەک پێشبینی دەکرا بەراورد بە ھەڵبژاردنی ڕابردوو زیادیکردووە، کە لە خولی پێشوودا لە چوارچێوەی ھاوپەیمانی سائیروندا ٥٤ کورسی ھەبوو، ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی ٣٧ کورسی بەدەستھێناوە، ھاوپەیمانی فەتح بە سەرۆکایەتی ھادی عامری ١٤ کورسی بەدەستھێناوە و بەراورد بە ھەڵبژاردنی پێشوو دەنگەکانی بە ڕێژەیەکی بەرچاوو پاشەکشەکەی کردووە.
لەسەر ئاستی سونەکانیش ھاوپەیمانی تەقەدوم بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەرکەوتنی بەرچاوی بەدەستھێناوە و بە بەدەستھێنانی ٣٨ کورسی لەسەر ئاستی سونەکان یەکەمە.
کازمی لە پەیامێکدا لە تویتەر پیرۆزبایی لە سەرجەم کاندیدە سەرکەوتووەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران کردووە، ھەروەھا پیرۆزبایی لە ھێزە سیاسییەکانی پێکھێنەری ئەنجومەنی نوێنەرانی داھاتوو دەکات و ھیواخوازە ئەنجومەنی کاری و بونیادنان و پشتیوانی دەوڵەتی دەبێت.