لە کۆبوونەوەکەدا کە بەشێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ژمارەیەک لە سەرکردەکانی ھاوپەیمانیی فەتح ئامادەبوون، بارودۆخی سیاسی، ئەمنی و ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پتەوکردنی پەیوەندییەکان و زیاترکردنی ھەماھەنگی و ھاریکاری ھاوبەش تاوتوێکران و بۆچوونیان لەبارەوە خرایەڕوو.
بافڵ تاڵەبانی بۆ کۆی پرس و کێشەکان گۆشەنیگای یەکێتی خستەڕوو و رایگەیاند، یەکێتی لەگەڵ دیالۆگی نیشتمانییە بۆ چارسەرکردنی کێشەکان و داڕشتنی پرۆژەیەکی ھاوبەش کە ھەموولایەنەکان بەشداری بکەن و ھەرێمی کوردستان و عێراق لە مەترسییەکان دووربخەنەوە.
ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو و ھاوسەرۆک جەختی لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردن کردەوە لە وادەی خۆیدا و رەخساندنی کەشێکی لەبار و دوور لە دەستتێوەردان، کە ئەمەش فاکتەرێکی گرنگە بۆ سەقامگیری سیاسی لە عێراق و پێکھێنانی حکومەتێکی بەھێز کە رەنگدانەوەی ھەموو بۆچوون و رەنگەکان بێت.
لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا مەترسی پاشماوەکانی داعش تاوتوێکرا و ھەماھەنگی زیاتری نێوان ھێزی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان بەپێویست زانرا بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و فەراھەمکردنی ئاشتی و ئارامی زیاتر لەناوچەکە.
بە پێی میدیاکانی ڕۆژئاڤا، شەوی ڕابردوو سوپای تورکیا تۆپبارانی گوندەکانی "مەزن و خراب شەمس و مەیاسێ"یان لە ناوچەی شێراوا سەر بە عەفرین لە ڕۆژئاڤای کوردستان تۆپباران کردووە.
ھەر بە پێی زانیارییەکان، بەھۆی تۆپبارانەکانی سوپای تورکیاوە، ھاووڵاتیەک گیانی لە دەستداوە، زیانی ماددی زۆریش بەر گوندەکانی ئەو ناوچەیە کەوتووە.
(مستەفا کازمی) سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ میدیاکاران ڕایگەیاند، لەسەر حیسابی ھیچ ھاوپەیمانییەک پشتگیری لە ھاوپەیمانییەکی دیکە ناکات و ئەرکی ئەو فراوانکردنی دەرفەتی سەرخستنی پڕۆسەی ھەڵبژاردنێکی پاک و دادپەروەرە لە وادەی خۆیدا، کە یەکسانی بھێنێتەدی.
وتیشی، بڕیاری داوە، لە نێوان سەرجەم لایەن و پێکھاتەکان بەرەی بێلایەنی ھەڵبژێرێت و، بەشداری لە ھەلبژاردن ناکات، بەڵام ھەندێک کەس و لایەن ھەوڵ دەدەن تۆمەتی بێ بنەما بخەنە پاڵی، بەوەی کە بەشداری لە ھەڵبژاردندا دەکات.
پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، ھێزێکی پێشمەرگە بە چەکی قورس لە بناری چیای مەتینا لە سنوری ئامێدی جێگیرکراون، بە مەبەستی ئەوەی لە بەرزاییەکانی مەتینا بنکەی سەربازیی دابمەزرێنن و پێنج پێشمەرگەش شەھیدبوون و چەند پێشمەرگەیەکی تریش برینداربوون و بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دھۆک کراون.
وتیشی، ھەندێک زانیاری باس لەوە دەکەن ئەو پێشمەرگانە بەھۆی بۆردومانی تورکیا شەھیدبوون و ھەندێک زانیاریی تریش ئاماژە بەوە دەکەن کە ھۆکاری شەھیدبوونی ئەو پێشمەرگانە تەقینەوەی بۆمب بووە.
ھاوکات ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی ھێزەکانی پاراستنی گەل "ھەپەگە"ش ڕایگەیاندووە، ھێزێکی سوپای عێراق و پارتی دیموکراتی کوردستان ھەوڵی ئەوەیان داوە ھێرش بکەنە سەر کەمپێکی گەریلا، بەڵام ھێزەکانی ھەپەگە و یەژاستار بۆ ئەوەی ئەو ھێزانە زیاتر بەرەو پێش نەڕۆن گولـلەی ھۆشیارکردنەوەیان تەقاندووە.
بە پێی زانیارییەکان، پاسە بچوکەکە کۆچبەرە کوردەکانی بۆ سنوور گواستووتەوە و لە ڕێگەدا وەرگەڕاوە، سەرجەم بریندارەکانیش ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی یۆنان کراون و لە ئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.
ئەم ڕووداوە دوای ١١ ڕۆژ لە وەرگەڕانی پاسێکی کۆچبەرانی ھەرێمی کوردستان لە یۆنان دێت کە تیایدا گەنجێکی دانیشتووی قەزای سەیدسادق بە ناوی ھەژین ساڵح گیانی لە دەستدا.
پەیامنێری کوردسات نیوز لە کەرکوک ڕایگەیاند لیژنە باڵاکە لە سوپا و پێشمەرگە پێکھاتوون و لیژنەکە لە ڕۆژانی ڕابردوودا سەنتەری ھەماھەنگییان لە موسڵ بەسەرکردووەتەوە و ئەمڕۆش کەرکوک بەسەر دەکاتەوە.
ئامانجی سەردانی وەفدەکەش بەدواداچوونە بۆ پێداویستیەکانی ئەو سەنتەرانەی کراونەتەوە. لە ئێستاشدا لە سەنتەری ھەماھانگی ھاوبەشی کەرکوک کە بارەگاکەی لە سەربازگەی کەیوانە ١٠ ئەفسەر دەوام دەکەن کە پێنجیان سەر بەسوپا و پێنجیشیان لە ھێزی پێشمەرگە پێکھاتوون و ئەفسەرەکان لە پلەی لیوا ڕوکن بۆ خوارتر لەخۆ دەگرێت.
بە پێی بڕیارێکی حکومەتی عیراق چەند سەنتەرێکی ھەماھەنگی ھاوبەش لە ناوچە جێناکۆکەکان کراونەتەوە و یەکێک لەو سەنتەرانەش لە کەرکوکە و لە ڕۆژی ٢٠٢١/٥/٢٢-ەوە بە فەرمی کراوەتەوە.
کۆمسیۆنی پەنابەرانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپی شاریا تایبەت بە ئاوارەکانی شەنگال لە دھۆک ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە، و لە ڕاگەیەنراوەکەدا داوا دەکات ھاوکاری و کۆمەک بۆ دانیشتوانی کەمپەکە دابین بکرێت.
داواشی لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان کردووە ڕێگری بکات لە دووبارەبوونەوەی ڕووداوی لەو شێوەیە، ھاوکات شەوی ڕابردووش حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە قەرەبووکردنەوەی زیان لێکەوتووانی کەمپەکە.
نوسینگەی پارێزگاری دھۆک لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لەسەر داوای دانیشتوانی کەمپی شاریا "ھەکار محەمەد ئەمین" بەڕێوەبەری پێشوی لە پۆستەکەی دانراوەتەوە، ئەوەش لە کاتێکدایە ڕۆژی ھەینی ئاگرێکی گەورە لە کەمپی شاریا کەوتەوە، دانیشتوانەکەشی وەک کاردانەوەیک داوایان کرد بەڕێوەبەری کەمپەکە لەسەر کار لاببرێت و بەڕێوەبەری پێشوو دابنرێتەوە.
ھاوکات بەھۆی ئاگرەکەی کەمپی شاریا سەر بە پارێزگای دھۆک، ٣٠٠ چادری ئاوارەکان سوتان، چەند کەسێکیش گیانیان لە دەستداوە.
پڕۆسەی ڕادەستکردنی ژن و منداڵەکان لە بارەگەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکە لە قامشلۆ بەڕێوەدەچێت و دواتر ڕەوانەی ھۆڵەندا دەکرێنەوە، بە گوێرەی زانیارییە بەردەستەکانیش، لە نێو ڕادەستکراوەکاندا ھیچ چەکدارێکی داعش بوونی نییە.
ڕۆژئاڤای کوردستان بەردەوام داوای لە وڵاتانی جیھان کردووە ھاوڵاتییەکانیان لە کامپی ھۆل ببنەوە، بەڵام کەمترین وڵات بەدەم داواکارییەکەی ئیدارەی ڕۆژئاڤاوە ھاتوون.
پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، ھێزێکی پێشمەرگە بە چەکی قورس لە بناری چیای مەتینا لە سنوری ئامێدی جێگیرکراون، بە مەبەستی ئەوەی لە بەرزاییەکانی مەتینا بنکەی سەربازیی دابمەزرێنن، بەرەو چیاکە ڕۆیشتوون و لە ڕووداوێکدا پێنج پێشمەرگە شەھیدبوون و چەند پێشمەرگەیەکی تریش برینداربوون و بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دھۆک کراون.
وتیشی، ھەندێک زانیاری باس لەوە دەکەن ئەو پێشەمەرگانە بەھۆی بۆردومانی تورکیا شەھیدبوون و ھەندێک زانیاریی تریش ئاماژە بەوە دەکەن کە ھۆکاری شەھیدبوونی ئەو پێشمەرگانە تەقینەوەی بۆمب بووە.
ھاوکات ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی ھێزەکانی پاراستنی گەل "ھەپەگە"ش ڕایگەیاندووە، ھێزێکی سوپای عێراق و پارتی دیموکراتی کوردستان ھەوڵی ئەوەیان داوە ھێرش بکەنە سەر کەمپێکی گەریلا، بەڵام ھێزەکانی ھەپەگە و یەژاستار بۆ ئەوەی ئەو ھێزانە زیاتر بەرەو پێش نەڕۆن گولـلەی ھۆشیارکردنەوەیان تەقاندووە.
لەلایەکی تریشەوە وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ھێزێکی پێشمەرگە لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی سەربازی لە چیای مەتینی قەزای ئامێدی، بە مەبەستی پاراستنی خەڵک و گوندەکانی ئەم ناوچەیە و گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ دەڤەرەکە، لەلایەن ھێزێکی (پ.ک.ک)ەوە بۆسەیەکیان بۆ دانراوە، لە ئەنجامدا پێنج پێشمەرگە شەھید بوون دوو پێشمەرگەی تریش برینداربوون.
(محمەد جەواد زەریف) ڕایگەیاند، لە پێناو بەرەوپێشچوونی کۆبوونەوەکانی ڤیەننا، پێویستە ئەمریکا بە تەواوی بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی و جەنگی ئابوری لەگەڵ تاران ڕابگرێت.
عەباس عێراقچی جێگری وەزیری دەرەوە و گەورە دانوستکاری ئێرانیش لە گفتوگۆکانی ڤیەننا ڕایگەیاند، ئەمریکا ئامادەیی نیشانداوە بۆ سوککردنی سزاکان بە جۆرێک تاران کاردانەوەی بۆی ھەبێت، بەڵام ئەوەی کە تا ئێستا واشنتۆن خستوویەتیەڕوو بۆ ھەڵگرتنی سزاکان، ئێرانی قایل نەکردووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ھێزەکانی پاراستنی گەل (ھەپەگە) لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، کە ئەو ھێزانەی چوونەتە چیای مەتینا دەیانەوێت بچنە ناو مەیدانەکانی ھێزەکانیان و ئەوان لە بەرامبەر دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە بە نیازە کوردستان داگیر بکات بەرخۆدان دەکەن.
داواشیان کرد کە ئەو ھێزانە لە پشتەوە خنجەریان لێنەدەن و خوێنی خۆشک و براکانیان نەڕێژن، بۆیەش داواکەیان ئاڕاستەی گەل و ھێزەکان دەکەن.
بە پێی زانیارییەکانی میدیاکانی سوریا، لە ھێرشەکەی داعشدا حەسەن عەبدوڵا زادە کوژراوە کە ڕاوێژکاری قاسم سولەیمانی و ڕاوێژکاری سوپای پاسداران بووە لە سوریا و لە ناوچەی سەیدە زەینەب لە باشوری شاری دیمەشق وەک ئەفسەر کاری کردووە.
ھەر لە ھێرشەکەی داعشدا ٢٥ چەکداری دیکە کوژراون و لە نێو کوژراوەکانیشدا نزار عەباس فەھود ھەیە کە لیوا بووە لەناو ھێزەکانی حکومەتی سوریا.
ژووری ئەندازیارانی ژینگەیی لە تورکیا نوێترین ڕاپۆرتی بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاندووە، بەھۆی پیسبوونی کەش و ھەواوە لە ساڵی ٢٠١٨دا ٤٥ ھەزار و ٣٩٨ کەس گیانیان لە دەستداوە و لە ساڵی ٢٠١٩شدا ٣١ ھەزار و ٤٧٦ کەس گیانیان لە دەستداوە، ئەمە لە کاتێکدایە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆناش تا کۆتایی ساڵی ڕابردوو ٢٠ ھەزار و ٨٨١ کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە.
پسپۆڕانیش دەڵێن لەگەڵ ئەوەی ژمارەی قوربانیانی خراپی کەش و ھەوا لە کۆرۆنا زیاترە، بەڵام کەمترین گرنگی بە پاراستنی ژینگە لە تورکیا دراوە.
(ئیمانوێڵ ماکرۆن)، سەرۆکی فەڕەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ (مستەفا کازمی) سەرۆک وەزیرانی عێراق، پشتیوانی پاریسی بۆ بەغداد دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند، فەڕەنسا ئامادەیە بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەخت و ناردنی چاودێر بۆ پشتیوانی لە کارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، پشتیوانی عێراق بکات.
(ئیمانوێڵ ماکرۆن)، پێشوازی لە ھەوڵەکانی بەغدادیش کرد بۆ نێوەندگیری لە نێوان ( تاران و ڕیاز) بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتنێکی نوێ.
"محەمەد خەفاجی" وەزیری کشتوکاڵی عێراق سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشە کشتوکاڵییەکانی نێوان ھەرێم و عێراق و گەیشتن بە ڕێککەوتن ڕاگەیاند، لەسەردانەکەیان بۆ ھەرێم خشتەیەکی کشتوکاڵی نوێیان بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ھەرێمدا داناوە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان لە ھەرێمەوە بۆ باشور بە پێی وەرزی بەرھەمھێنانیان.
ڕاشیگەیاندووە، بە پێی ڕێککەوتنەکە بڕی پێویستی بەرھەمی ئاژەڵیش بەردەست دەبێت، چونکە بە ڕێژەی ٣٠٪ بەرھەمھێنانی عێراق لە ھەرێمی کوردستانەوەیە.
ھاوکات لێکتێگەیشتن بۆ کۆنترۆڵکردنی خاڵە سنورییەکان و ڕادەستکردنی بەروبوومەکان لە ھەرێمەوە دوای کۆنترۆڵکردنیان ھاتووەتە ئاراوە و بە پێی ڕێککەوتنەکەش ڕێگە بە ھاوردەکردنی "عەلەف" لە ھەرێمەوە دەدرێت و زۆربەی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی ساڵانی ڕابردوو چارەسەر دەکرێن.