هەواڵەکانهەواڵەکان

وتیشی، دوای جیاكردنەوەی تەواوی دەنگەكان پێشبینی دەكرێت ژمارەكە بۆ سێ‌ كورسی بەرز ببێتەوە، ئاشكراشیكرد، پێشتر هۆشداریمان دابوو هێشتنەوەی كەمپی ئاوارەكانی موسڵ و شەنگال لە دهۆك تەنها بۆ هەڵبژاردنە ئەنجامەكانیشی دەریخست بۆ ئەم كەمپانە لە دهۆك و زاخۆن ئەگەر نا هیچ شەر و  مەترسی لە موسڵ و  شەنگال نەماوە تا رێگری لە گەرانەوەی ئاوارەكان بۆ شوێنەكانیان بكرێت.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وتیشی، لەبەرامبەر ساختەکارییەکان بێدەنگ نابن و بەڵگە و داتا رادەستی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان دەکەن، وتیشی دەرەنجامی بازنەکانی سێ و چواری ھەولێر رەت دەکەنەوە، وتیشی لە دادگای فیدراڵی سکاڵا تۆمار دەکەن و ئەگەر ناچاریش ببن لایەنگرانیان دەبەنە سەر شەقامەکان و ھەموو رێگەیەک بەرامبەر بەو ساختەکارییە دەگرنەبەر.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئەنجامەکان، (٩٧) ژن لە فراکسیۆنە جیاوازەکان دەنگی پێویستیان ھێناوە و سەرکەوتوون بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەنجوومەنی وەزیرانیش رایگەیاندووە"ئەو ھەنگاوە ئەوە نیشان دەدات کە ژنانی عێراقی ئیتر تەنیا لە پەرلەمانەوە ناوەستن، بەڵکو ھەنگاویتر بەرەو پێش دەچن بۆ بەشداریکردن لە چالاکی سیاسی و دروستکردنی بڕیار و گرنگیدان بە پرسەکانی ئافرەتان  و بەھێزکردنی پێگەیان لە عێراق،  لە خولی رابردووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ژمارەی ژنان، (٨٢) پەرلەمانتار بوون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 رۆژی ١ ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ  لە ئامەد  پۆلیسی تورکیا  ھەڵیان کوتاوەتە  سەرماڵان و لە ئەنجامدا  ١٢ کەسیان  بە تۆمەتی ئەندامی  رێکخراوی قەدەغەکرا و دەستگیرکردوە ، رۆژی سێشەممەش ١٢ی تشرینی یەکەم، لەلایەن دادگاوە  سزای زیندان بەسەر ٦ کەسیاندا سەپێنرا
بەپێی ھەواڵێکی ئاژنسەکانی باکوری کوردستان، رۆژی سێشەممە پۆلیسی تورکیا ھێرشیانکردۆتە سەر بارەگای حزبی سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی سۆسیالیزم و بەڕێوەبەرانی پارتی کرێکارانی تورکیا و  چەند کەسێکیان  دەستگیرکردوە و  تا ئێستاش ھۆکاری دەستگیرکردنەکەیان ئاشکرا نەکراوە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
میدیای ئێران بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ پلە بەپێوەری ریختەر و بە قوڵی حەوت کیلۆمەتر ژێر زەوی، ناوچەکانی دەوروبەری شاری "ئەندیکا"ی  سەر بە پارێزگای "خوزستان"ی ھەژاندووە و بەھۆیەوە ژمارەیەک خانوبەرە زیانیان پێگەیشتووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، چەقی بومەلەزرەکە، شارۆچکەی "قەڵا خاجە" بووە و دوابەدوای بومەلەرزەکە بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی قەیرانی خوزستان حاڵەتی ئامادەباشی راگەیاندووە و چەندین تیمی فریاگوزاری رەوانەی ناوچەکە کردووە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، بەپێی ئەنجامی 94%ی وێستگەكانی هەڵبژاردن، ئاستی بەشداری لە تەواوی عێراق گەیشتۆتە 41% و 9 ملیۆن و 77 هەزار و 779 كەس دەنگیانداوە و لەدەنگدانی تایبەت 16 سكاڵا و لە دەنگدانی گشتیش 58 سكاڵا تۆماركراوە. 


بەپێی ئەو ئامارە لەسەر ئاستی پارێزگاگانی هەرێم، رێژەی بەشداریكردن لە هەڵبژاردن لە سلێمانی 37% و هەولێر 46% و لە دهۆكیش 54% بووە، لە پارێزگاكانی عێراقیش، لە "بەغداد" بە هەردوو بەری رەسافە و كەرخ 65% و لە كەركوك 44% و لە بەسرە 40%  و لە سەڵاحەدین 48% و نەینەوا 42% و دیالە 46% و لە ئەنباریش 43% بووە، لە پارێزگاكانی تری عێراقیش رێژەی دەنگدان لەنێوان 41% بۆ 44%دا بووە.


كۆمسیۆن راشیگەیاندووە، دوای ئەنجامدانی جیاكردنەوەی دەنگەكانی چەند وێستگەیەك بە دەستی و ئەلیكترۆنی، دەنگەكان 100% هاوتا بوون. 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی "فرانس پرێس" بڵاویکردەوە، بەھۆکاری ئەمنیی، وڵاتانی ئەمریکا و بەریتانیا داوایان لە ھاوڵاتییەکانیان کردووە، ھەرچی زووتر ھۆتێلی چوار ئەستێرەی "سرینا" لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان چۆڵ بکەن.
تائێستا لێپرسراوانی ئەمریکا و بەریتانیا ھیچ لێدوانێکیان لەو بارەیەوە نەداوە و زانیاری زیاتریان بڵاونەکردووەتەوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
(فەیسەڵ میقداد) وەزیری دەرەوەی سوریا رایگەیاند، دوایین سەردانی (بەشار ئەسەد) بۆ روسیا ئەنجامی باشی ھەبووە و لەگەڵ لێپرسراوانی مۆسکۆ کۆکن لەسەر بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و رێگرتن لە دەستوەردانی وڵاتان لە کاروباری سوریا.
ئاماژەی بەوەشکرد، کاتی ئەوە ھاتووە تورکیا خاکی سوریا جێبھێڵێت، چونکە دیمەشق ئامادەیە بەھەر شێوەیەک بێت، دەست بە ئازادکردنی ناوچەکانی بکات.
وەزیری دەرەوەی سوریا راشیگەیاند، گەلی تورکیا پێیان وایە بەرژەوەندی مێژوییان لەگەڵ سوریا گرنگترە لەو ھاوپەیمانیانەی ئەردۆغان لەگەڵ گروپە چەکدارە تیرۆریستیەکان، ئەنجامی دەدات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەپێی راگەیەنراوێکی دەستەی کەشناسی عێراق، رۆژی دووشەممە، ئاسمانی وڵات ساماڵ دەبێت و لە ھەرێم و باشور ھیچ گۆڕانێک لە پلەکانی گەرمادا رونادەن، بەڵام لە ناوچەکانی ناوەڕاست کەمێک پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
رۆژی سێشەممەش، ئاسمانی وڵات ساماڵ و کەمێک ھەوری دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ھەرێم و ناوچەکانی خۆرئاوا، پلەکانی گەرماش لە سەرتاسەری وڵاتدا ھاوشێوەی رۆژی پێشوتر دەبن.
ھەر بەپێی راگەیەنراوەکە، پێشبینی دەکرێت رۆژی چوارشەممە لە ھەرێمی کوردستان  بارانی کەم  ببارێت و پلەکانی گەرماش کەمێک دابەزن ، بەڵام لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشور پلەکانی گەرما ھاوشێوەی رۆژانی پێشوو دەبن و لە خۆرئاوای وڵات پێشبینی دەکرێت باران ببارێت.
رۆژی پێنجشەممەش ئاسمانی وڵات پەڵەھەور دەبێت و لە ھەرێم و باشور پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە ، بەڵام لە ناوچەکانی ناوەڕاست پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کازمی لە تویتێکدا نوسیوێتی، دەزگای ھەواڵگری یەکێک لە قورسترین ھەڵمەتە ھەواڵگرییەکانیان لە دەرەوەی سنور ئەنجامداوە و توانیویانە "سامی جاسم" دەستگیر بکەن، کە سەرپەرشتیاری دارایی تیرۆریستانی داعش و جێگری "ئەبوبەکر بەغدادی" بووە. ئەو راگەیاندنەی "کازمی"یش دوای ئەوە دێت کە دوێنی لەکاتی دەنگدانەکەیدا وتبووی، رۆژی ٢ شەممە دەستکەوتێکی ئەمنی گەورە رادەگەیەنن.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراقیش بڵاویکردەوە، "سامی جاسم" پۆستی ئەمنی و دارایی ھەبووە لە ناو گروپی تیرۆریستی داعش و بە یەکێک لە گرنگترین داواکراوە نێودەوڵەتییەکان دادەنرێت، کەسایەتییەکی نزیکیشە لە "عەبدوڵا قەرداش" سەرکردەی ئێستای گروپی تیرۆریستی داعش.  


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"ئیبراھیم جابری" بەڕێوەبەری نوسینگەی موقەدا سەدر رایگەیاندوە، بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردن، رەوتی سەدر سەرکەوتنی گەورەی بەدەستھێناوە و ئەمجارەش لەسەر ئاستی عێراق دەبێتەوە بە یەکەم و گەورەترین کوتلەی پەرلەمانیی دروست دەکات، پێشبینیشی کردوە ببنە خاوەنی ٨٠ کورسیی ئەنجومەنی نوێنەران. 
شەوی رابردوو لە دوای کۆتاییھاتنی پرۆسەی ھەڵبژاردن، کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ سەعاتدا ئەنجامی رەسمی رادەگەیەنن.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
نازم دەباغ نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە تاران لە ماڵپەڕی خۆی بڵاویکردەوە، حکومەتی ھەرێم دڵنیایی داوەتە حکومەتی ئێران، چیتر رێگە بە چالاکی لایەنە کوردییەکان نادات و ئیدانەی ھەر ھێرشێکیش دەکەن لە خاکی ھەرێمەوە بکرێتە سەر ئێران، ھەموو ھەوڵێکیش دەدەن کە خاکی ھەرێم بۆ ھێرشکردنە سەر ئێران بەکارنەھێنرێت. جەختیشیکردەوە، نابێت لایەنەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان خاکی ھەرێم بۆ ھێرشکردن بەکاربھێنن. لەبارەی ھەڵوێستی ئەو لایەنانەش نازم دەباغ ئاشکرای کرد، ھەڵوێستی لایەنە کوردییەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان ئەرێنی بووە و ئەو پەیامەیان بە حکومەتی ھەرێم داوە کە ھەوڵ دەدەن کۆنتڕۆڵی ھێزە چەکدارەکانیان بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
میدیای چین بڵاویکردەوە، بەھۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی ماوەی چەند رۆژێکە رووی لە ھەرێمەکانی "ھاینان"  و "شانکسی" کردووە، رۆچوونی زەوی لە زیاتر لە ٧٠ شوێنی ئەو ناوچانە روویداوە و بەھۆیەوە، تائێستا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ١٧ ھەزار خانوبەرە لە ھەرێمی "شانکسی" رووخاون، زیاتر لە یەک ملیۆن و ٧٦٠ ھەزار کەسیش ئاوارە بوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، ٣٤ تیمی فریاکەوتن رەوانەی شاری "دانژو" لە ھەرێمی "ھاینان" کراون و توانیویانە، زیاتر لە ١٢٠ ھەزار کەس بۆ شوێنێکی پارێزراو بگوازنەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە، بارانبارینی بەردەوام کێشەی بۆ تیمەکانی فریاکەوتن دروستکردووە.
نزیکەی سێ مانگ پێش ئێستاش، بەھۆی لافاو و بارانبارینەوە لە ھەرێمی "ھاینان" زیاتر لە ٣٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە وتەی شایەتحاڵان، ئاگرەکە لە تەنکەرێکی نەوتدا لە نزیک دامەزراوەی زەھرانی نەوت لە باشوری لوبنان کەوتۆتەوە و دوای ھەوڵێکی زۆر تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە توانیویانە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
بەھۆی ئەو مەترسیانەش کە ئاگرەکە دروستیکرد، ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی ناوچەکە بۆ ماوەیەکی کاتیی گواسترانەوە و ناوچەکە چۆڵکرا،  تا ئێستاش ھیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی روداوەکەوە ئاشکرا نەکراوە و ھۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەش نەزانراوە، بەڵام  لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە دەستیپێکردوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"عەبدوڵاھیان" لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاندووە، ئیدارەکەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا جدی نییە لە گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی و تارانیش گومانی لە نیەتی واشنتۆن ھەیە، وتیشی، لە ئێستادا پێداچوونەوە بە خولەکانی پێشووی دانوستانەکانی تایبەت بە رێککەوتنی ئەتۆمی لە ڤییەنا دەکەن و بەم زووانە دەگەڕێنەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ. 
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، بایدن رەخنە لە کارەکانی ئیدارەکەی دۆناڵد ترامپ دەگرێت، کەچی خۆشی لە کەیسێکدا کە ترامپ دروستی کردووە، ھەنگاوی جدی نانێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...765766767768769...1008