هەواڵەکانهەواڵەکان

بە پێی ئەنجامە بەراییەکان ھاوپەیمانی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی ٨ کاندیدی سەرکەوتنیان بەدەستھێناوە، کە بریتین لە نەرمین مەعروف، بڕیار ڕەشید، ئاسۆ فەرەیدوون، چرۆ حەمەشەریف، غەریب ئەحمەد، بەدریە حسین، سروە محەمەد، ڕزگار محەمەد.


لە ھەولێریش ھاوپەیمانی کوردستان یەک کورسی بەدەستھێناوە و کاندیدی سەرکەوتوو کوردە عومەرە، لە دھۆکیش ھاوپەیمانی کوردستان  یەک کاندیدی دەرچووە کە ئیمان عەبدولرەزاقە.


لە کەرکوکیش کورد ٦ کورسی بەدەستھێناوە و سێ کورسیان ھی ھاوپەیمانی کوردستانە و ھەر یەکە لە دیلان غەفور و گەیلان قادر و سەباح حەبیب دەرچوون.


لە پارێزگای سەڵاحەدین کەریم شکور کاندیدی ھاوپەیمانی کوردستان سەرکەوتنی بەدەستھێناوە. لە پارێزگای نەینەواش، دوو کاندیدی ھاوپەیمانی کوردستان دەرچوون کە بریتین لە ئەحلام ڕەمەزان و ڕۆنزی زیاد. لە پارێزگای دیالەش سۆزان مەنسور کاندیدی ھاوپەیمانی کوردستان سەرکەوتنی بەدەستھێناوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئەردۆغان" دوای کۆبوونەوەی حکومەتی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، ھێرشەکانی ئەم دواییانە لە باکوری سوریا بۆ سەر ھێزەکانیان زۆر زیادی کردووە و بە زووترین کات ڕێکاری پێویست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیان دەگرنەبەر.

وتیشی، ئارامیان نەماوە سەبارەت بەوەی لەو ناوچانە ڕوودەدات و سورن لەسەر لەناوبردنی ئەو ھەڕەشەکانی لە سوریاوە لەسەریان دروست بووە. 

لێدوانەکەی "ئەردۆغان" دوای تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو ھات لە شاری "عەفرین"ی باکوری سوریا، کە بەھۆیەوە ٦ مەدەنی کوژران، ئەو شارەش لە ژێر کۆنترۆڵی ھێزەکانی تورکیا و ھێزە ھاوپەیمانەکاندایە و ھیچ لایەنێکیش بەرپرسیاریەتی لەو تەقینەوەیە ڕانەگەیاندووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ستیڤان دوجاریک وتەبێژی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاگەیەنراوێکدا ستایشی ھەوڵی کۆمسیۆن و لایەنی ئەمنی کرد کە توانیویانە ھەڵبژاردنێکی ئارام ئەنجام بدەن، کە یەکێک بوو لە داخوازییەکانی گەلی عێراق بۆ چاکسازی و لێپرسینەوە و بەدیھێنانی داھاتوویەکی باشتر.


ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە لایەنەکان کردووە پشوو درێژبن و پابەندبن بە خشتەی زەمنی کۆمسیۆن بۆ یەکلاکردنەوەی تانە و سکاڵاکان و تەواوکردنی پڕۆسەی ھەڵبژاردن لە ڕێگەی پێکھێنانی حکومەتێکی نوێ بە زووترین کات.


وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیاش ستایشی حکومەتی عێراقی کردووە بۆ ئامادەکاری و ڕێکخستنی پڕۆسەی ھەڵبژاردن و ڕایگەیاندووە، ڕێز لە بژاردەی گەلی عێراق دەگرن و ھیواخوازن بە زووترین کات حکومەتێکی بەھێز و گشتگیر پێکبھێنرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەبیلە مسراڵی وتەبێژی یەکێتی ئەوروپاش ڕایگەیاندووە، کۆبوونەوەکان بە نێوەندگیری قەتەرە و تێیدا کردنەوەی ڕێرەوی ئارام بۆ ئەوانەی دەیانەوێت ئەفغانستان جێبھێڵن تاوتوێ دەکرێت، باس لە گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی و ڕێز گرتن لە مافەکانی ژنانیش دەکرێت و ھەروەھا چۆنیەتی ڕێگریکردن لەوەی ئەفغانستان ببێتە شوێنێک بۆ تیرۆریستان باسی لێوە دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەڵبەندی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە ھەولێر، ڕایگەیاند، بە پێی ئەو ئەنجامانەی لە بریکارەکانیان لە بنکەکانی دەنگدانەوە وەریانگرتووە، دەنگەکانیان بە تایبەت لە بازنەی ٤ی ھەولێر، لەوە زیاترە کە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان بڵاویکردووەتەوە، ھەر بۆیە سکاڵا تۆمار دەکەن و ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن ڕەتدەکەنەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕاشیگەیاند، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو ڕووداوە کراوەتەوە و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ ئەوەی بکەری سەرەکی تاوانەکە دەستگیر بکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمسیۆن لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە پێی ماددەی ٢٠ لە یاسای ژمارە ٣١ی کۆمسیۆن بۆ ساڵی ٢٠١٩ ، ئەو لایەنانەی زیانیان بەرکەوتووە لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی کۆمسیاران بۆ ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی دەنگدانی گشتی و تایبەت، دەتوانن لە ماوەی ٣ ڕۆژدا لە نوسینگەکانی ھەڵبژاردنی کۆمسیۆن یاخود نوسنگەی نیشتمانی و نوسینگەی دەستەی ھەرێم یاخود ڕاستەوخۆ لە دەستەی دادوەری ھەڵبژاردن.


تانە لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردن تۆمار بکەن، ئەنجومەنی کۆمسیارانیش لە ماوەی ٧ ڕۆژدا وەڵامی دەستەی دادوەری دەداتەوە و دەستەی دادوەریش لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا دەست دەکات بە کارکردن و لێکۆڵینەوە لە تانەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە کۆبوونەوەیەکی نێوان وەزیرانی دەرەوەی عێراق و تورکیا کە لە بولگاردی پایتەختی سربیا بەڕێوەچووە، عێراق داوایکردووە تورکیا کۆت و بەندەکانی پێدانی ڤیزا لەسەر عێراقییەکان کەمبکاتەوە بە تایبەت دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا تورکیا کۆت و بەندەکانی زیاد کرد و کارکردنی بە لێکتێگەیشتنی نێوان ھەردوو وڵات بۆ پێدانی ڤیزا ھەڵپەسارد.


داواشکراوە تورکیا ڕێکارەکانی پێدانی ڤیزا خێراتر بکات بۆ ئەو عێراقییانەی خواستی ئەوەیان ھەیە سەردانی تورکیا بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەمید قادر ڕەحیم زادە فەرماندەی بارەگای (خاتەم ئەنبیا)ی ھێزی بەرگری ئاسمانی ئێران ڕایگەیاند، مانۆڕەکە بە بەشداری چەند یەکەیەکی بژاردەی ھێزی بەرگری ئاسمانی سوپا و ھێزی پاسداران لە ناوچەکانی بیابانی ناوەڕاستی وڵات بەڕێوەدەچێت و دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.


وتیشی، ئامانج لە مانۆڕەکە بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی یەکە شەڕکەرەکان و بەھێزکردنی توانای بەرپەرچدانەوە و ھەڵسەنگاندنی سیستمەکانی بەرگری ئاسمانییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھەڕەشە جیاوازەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕێکخراوی "یونسێف" ڕایگەیاندووە، ژمارەی ئەو منداڵانە سێ ھێندە بووە بەراورد بە پێنج ساڵی ڕابردوو، یەکێکیش لە کۆی ھەر پێنج کۆچبەرێک کە سنورەکانی بەرەو "ئەمریکا" بەجێھێشتووە، منداڵ بووە.
"یونسێف" ئەوەشی ڕاگەیاندووە، لەمساڵدا پێنج منداڵی کۆچبەر لەو ڕێگەیە بە مردوویی دۆزراونەتەوە و زیاتر لە ١٥٠ منداڵیش بە بێ دایک و باوکیان گەیشتوونەتە "پەنەما". 


لە سەرەتای ئەمساڵیشدا لێپرسراوانی "پەنەما" ھۆشدارییاندا لە رڕوودانی کارەسات لە ناوچەی "دارین" دوای کرانەوەی سنورەکان، کە ناوچەیەکی دارستانی چڕە و "پەنەما" و "کۆڵۆمبیا" جیا دەکاتەوە و بە مەترسیدارترین ناوچە لە کیشوەری ئەمریکای باشور دادەنرێت. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"سیروان محەمەد" ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی چەند جارێک لەلایەن خاوەن دوکانەکانی ناوبازاڕی سلێمانی نیگەرانی و گلەی گەشتە بەردەستیان لەسەر ئەوەی ھەموو ساڵێک موڵکەکانی شارەوانی زیادکردنی ئاشکرای بۆ کراوە و چەند جارێک کێشەی کۆمەڵایەتی لێکەوتووەتەوە، ئەنجومەنی شارەوانی بڕیاریدا پاڵپشت بە یاسا لەسەر خواستی خۆیان گرێبەستی زیاتر لە پێنج ھەزار و ٦٠٠ کرێچی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ درێژبکاتەوە.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پێویستە ماوەی درێژکراوە لەگەڵ ماوەی گرێبەستەکەی ئێستای لە ١٠ ساڵ زیاتر نەبێت و سەرجەم ڕێکارەکانی یاسای ژمارە ١ ساڵی ٢٠٢١ پەیڕەو بکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕوبا فەلاح ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی تەندروستی، لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، دوور نیە لە کۆتایی ئەمساڵ یان سەرەتای ساڵی داھاتوو، شەپۆلی چوارەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوببێتەوە، ئەوەش بەھۆی بەربڵاوی ڤایرۆسەکە لە جیھان و بوونی چەندین جۆری گۆڕاوی کۆرۆنا.


وتیشی، ٢١٪ی کەسانی پێگەشتوو و سەروو ١٨ ساڵ لە عێراق، ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و ئامانجیان ئەوەیە تاکۆتایی ئەمساڵ ڕێژەکە بگەیەننە ٢٠ ملیۆن کەس، کە تا ئێستا زیاتر لە ٥ ملیۆن و ٢٩ ھەزار کەس لە سەرتاسەری عێراق و ھەرێمی کوردستان، ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تۆڕی چاو ڕوونیکردەوە، ھیچ کارتێک تەزویر نەکراوە کە کاریگەری لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردن ھەبێت، بەڵام لە بەشی ڕاستی نەینەوا لەلایەن ھێزی زێرەڤانییەوە ڕێگری لە چاودێریان کراوە پێداویستی تاییەت بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتی چاودێری بباتە ناو بنکەکان، ھەروەھا لە ڕۆژی دەنگدان نوێنەری ژمارەیەک کاندید لە نزیک بنکەکانی دەنگدان بانگەشەیان کردووە.


ھاوکات ژمارەیەک ڕێکاری کۆمسیۆن جێبەجێ نەکراوە و ڕێگە بە دەنگدەران دراوە مۆبایل ببەنە ژوورەوە و وێنەی دەنگەکانیان بگرن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"سەڵاح جەوھەر" بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ١ی تشرینی دووەم کۆتا وادەیە بۆ لێدانی لۆگۆ و شریت لە تەکسییەکان و بە رەسمی بڕیاری درێژکردنەوەی وادەکە نەدراوە. وتیشی، تا ئێستا لە سنوری پارێزگای ھەولێر ١٤ ھەزار و ٢٦٦ تەکسی و لە سلێمانی ٤ ھەزار و ٣٠٠ تەکسی و لە دھۆکیش ٥ ھەزار و ٨٠٠ تەکسی  لۆگۆ و شریتیان لێدراوە، ئەوەش دەکاتە لە ٢٩%ی کۆی تەکسییەکانی ھەرێم.
ھاوکات، " دیلان رەواندزی" وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەراورد بە سەرەتای ئەمساڵ لە دوای مانگی ئابەوە رێژەیەکی زیاتر لە خاوەن تەکسیەکان لۆگۆ و شریتیان لە ئۆتۆمبێلەکانیان داوە و پێشنیاریش کراوە بۆ درێژکردنەوەی کۆتا وادەی بڕیارەکە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 جەلیل نوری کەسایەتی نزیک لە موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر لە پەیامێکدا بۆ ئەو لایەنانەی خەریکی دروستکردنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانین دەڵێت، خۆتان ھیلاک مەکەن و کات بەفیڕۆ مەدەن و چاوەرێی دەستی دەرەکی مەکەن ئەنجام یەکلایی بۆتەوە و موقتەدا سەدر ئەیاد عەلاوی نییە گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی دروست بکەن و بمان کەنە دەرەوەی حکومەتی داھاتووی عێراق، وتەکانی جەلیل نوری لەکاتێکدا لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٠ ئەیاد عەلاوی زۆرترین کورسی پەرلەمانی بردەوە بەڵام چەند لایەنێکی شیعە گەورەترین کوتلەیان دروست کردو حکومەتیان پێکھێنا.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەھێشتنی ماددەھۆشبەرەکانی ھەرێم رایگەیاند، لەناوچەی سۆران دەست بەسەر ١٠ کیلۆ ماددەی ھۆشبەر لەجۆری "ھێرۆین" گیراوە، ھاوکات لە چوار رییانی "باعەدرێ - شێخان" تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە کە دانیشتووی ناحیەی حاجیاوایە.
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی ٢٥ لەیاسای ماددەھۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...764765766767768...1008