لە سلێمانی پشکنینی کۆرۆنا زیادیکردووە
کوردسات نیوز
١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
لەوبارەیەوە بەڕێوەبەری کلینیکی عەلی ناجی تایبەت بە کۆرۆنا رایگەیاند، ژمارەی ئەو ھاوڵاتیانەی رۆژانە سەردانیان دەکەن بەراورد بە پێشتر زیادیکردووە.
کوردسات نیوز
١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
لەوبارەیەوە بەڕێوەبەری کلینیکی عەلی ناجی تایبەت بە کۆرۆنا رایگەیاند، ژمارەی ئەو ھاوڵاتیانەی رۆژانە سەردانیان دەکەن بەراورد بە پێشتر زیادیکردووە.
ناوى "ئۆباما" خۆى ئامادە دەکات بۆ گەڕانەوە بۆ سەر شانۆی سیاسی لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا، ئەمەش دوای ئەوەی بەربژێرێک کە بە شێوەیەکی یاسایی ناوی خۆی گۆڕیوە بۆ ناوی سەرۆکی پێشوو باراک ئۆباما، بەشداری لە هەڵبژاردنە بەراییەکاندا دەکات بۆ پۆستی حاکمی ویلایەتەکە.
"باراک د. ئۆباما شۆ"، یەکێکە لە نێو زیاتر لە 60 بەربژێر لە هەڵبژاردنە بەراییەکانی پۆستی حاکمی کالیفۆرنیا کە بڕیارە ئەم هەفتەیە بەڕێوەبچێت.
داتاکانی ماڵپەڕی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەی نیشانی دەدەن کە "شۆ" زیاتر لە دە ساڵ لەمەوبەر و لە کاتی خزمەتکردنیدا لە هێزی یەدەگی سوپای ئەمریکا لە نێوان ساڵانی 2008 بۆ 2016، ناوی خۆی بە یاسایی گۆڕیوە، کە پێشتر ناوی راستەقینەی "سیسیل شۆـی سێیەم" بووە.
ئۆباما شۆ لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی "سپێکتڕەم نیوز" وتی: کاتێک بۆ سڵاوی سەربازی دەوەستام و وێنەی ئەو (باراک ئۆباما) لەسەر دیوارەکە بوو، هەستم بە شانازی دەکرد ئەو سەلماندی کە کەسێکی وەک منیش دەتوانێت ببێتە سەرۆک.
ئەم بەربژێرە لە رێگەی ماڵپەڕی هەڵمەتەکەیەوە ئاماژەی بەوە کردووە کە سەرسامبوونی بە سەرۆکی پێشووی دیموکراتەکان دەگەڕێتەوە بۆ "ئەو ئومێدەی کە بەخشییە جیهان"، و وەسفی کردووە بەوەی کە "هاندەر" بووە بۆ گۆڕینی ناوی بە مەبەستی پێشکەشکردنی هەمان جۆری ئومێد بە دەنگدەرانی ئەمڕۆ.
شۆ لە کۆمەڵگەی ناوخۆیی خۆی لە شاری ئەلامێدا چالاکە، لەوێ بەرنامەیەک بۆ بەهرەمەندە ناوخۆییەکان پێشکەش دەکات و کاری وانەبێژیی مۆسیقا بە منداڵان دەکات.
هەڵمەتی هەڵبژاردنی شۆ تیشک دەخاتە سەر چارەسەرکردنی قەیرانی بێماڵان، دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی نوێ، و کەمکردنەوەی خەرجییە ناپێویستەکانی حکومەت.
راپرسییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئۆباما شۆ بە جیاوازییەکی زۆر لە دوای بەربژێرە دیارەکانەوەیە، کە لە پێشەنگیاندا ملیاردێر و چالاکوانی بواری کەشوهەوا "تۆم ستایەر" و وەزیری تەندروستی و خزمەتگوزارییە مرۆییەکانی ئەمریکا "خاڤیێر بێسێرا" دێن.
سەرەڕای ئەمەش، شۆ جەختی لەسەر پێداگریی خۆی کردەوە بۆ بەردەوامبوون لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا بە هەڵگرتنی هەمان ناوەوە.
شۆ لە کۆتاییدا وتی: باراک ئۆباما پاڵەوانە گەورەکەیە، منیش ئەو پیاوەم کە قاتەکەی ئەو دەپۆشێت.. شەرەفی هەڵگرتنی ئەم ئاڵایەم پێبڕاوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، نامە گۆڕینەوە لەگەڵ ئێران بەردەوامە و سزاكانیشیان ئێرانی لە ملیۆنان دۆلاری رۆژانە بێبەشكردووە.
تۆمی پیگەت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، دانوستان و پەیوەندییەكانی نێوان واشنتۆن و ئێران لە رێگەی نێوەندگیرەكانەوە بەردەوامە و نامە لە نێوان هەردوولادا دەگۆڕدرێتەوە.
وتیشی، كاریگەریی گەمارۆكان و سزاكانیان رێگری لە ئێران كردووە رۆژانە ملیۆنان دۆلار بەدەستبهێنێت و لە ئێستادا بە توندی سەرنجیان خستووەتە سەر بەئامانجگرتنی ئەو تۆڕە دارایی و داهاتانەی ئێران كە هەوڵی دزەكردن و دەربازبوون لە سزاكانی ئەمریكا دەدەن.
ئاماژەی بەوەش كرد، سەرۆك دۆناڵد ترەمپ كارتی فشاری بەهێزی لە دژی ئێران هەیە و بە هیچ شێوەیەك رازی نابێت بە ئیمزاكردنی رێككەوتنێكی لاواز و خراپ لەگەڵ تاراندا
نیشاندەری جیهانیی "هۆلۆجیک" بۆ تەندروستیی ژنان، کە ریزبەندییەکی ساڵانەیە و پشت بە راپرسییەکی زیاتر لە 76هەزار ژن و کچ لە سەرانسەری جیهاندا دەبەستێت، رەگەزنامەی ئەو ژنانەی ئاشكرا كرد کە توڕەترینیانن لە جیهاندا.
تایوان لە پلەی یەکەمی جیهانیدا هات، بەدوایدا لاتیڤیا، پاشان ژاپۆن، ڤێتنام و پۆڵەندا، هەروەها سەنگاپوورە و ئەڵمانیا و نەمسا لە پلەکانی پێشەوەدا بوون.
ئەو داتایانەی کە لە شوباتی 2024دا کۆکراونەتەوە و ئەم هەفتەیە بڵاوکراونەتەوە، ئاماژە بەوە دەکەن کە نزیکەی 2.3 لە ناو هەر 10ژنێکدا هەستیان بە توڕەیی کردووە.
راپۆرتەکە پشتی بە پێوانەکردنی باری دەرونیی گشتی لە وڵاتە جیاوازەکاندا بەستووە، ئەمەش لە رێگەی پرسیارکردن لە بەشداربووان دەربارەی ئەو هەستانەی کە لە بەشێکی زۆری رۆژی رابردوویاندا چەشتوویانە.
بەرزترین ئاستی توڕەیی لە ئەوروپا لە ماڵتا تۆمارکراوە، بەدوایدا یۆنان، پاشان کۆماری چیک، ئەلبانیا و ئیسپانیا.
وڵاتانی گینیا، ماداگاسکار، سیرالیۆن، لیبێریا و چاد بەپێی ڕێزبەندی لە پلەکانی کۆتاییدا هاتن.
تیم سیمپسۆن، بەڕێوەبەری باڵا لە کۆمپانیای هۆلۆجیک، لە کۆمێنتێکدا لەسەر ئەنجامەکان وتی: ژنان پێمان دەڵێن کە دەیانەوێت دەستنیشانکردنی پێشوەختە و دەستڕاگەیشتنێکی خێراتریان بە چاودێریی تەندروستی هەبێت.
وتیشی: باشترکردنی تەندروستیی ژنان پێویستی بە پابەندبوونی بەردەوامی داڕێژەرانی سیاست، دەستەی خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانی، پزیشکان و کەرتی پیشەسازی هەیە بۆ ئەوەی پێکەوە کاربکەن لە پێناو جێبەجێکردنی ئەو گۆڕانکارییانەی کە ژنان داوای دەکەن.