ریاز عەبدولئەمیر بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاندوە، مەترسییەکانی کۆرۆنا لە عێراق بەردەوامە و ناکرێت رێکارەکانی خۆپارێزی لەم کاتەدا کەمبکرێنەوە، چونکە رێژەی بەکارھێنانی ڤاکسین بەپێی پێویست نییە و نەگەیشتوەتە ئەو ئاستەی کە بەرگری گشتی دروست بکرێت.
راشیگەیاندوە، ئەو وڵاتانەی رێکارەکانیان کەمکردۆتەوە، ئەو وڵاتانەن کە رێژەیەکی زۆر لە دانیشتوانەکانیان ڤاکسینیان بەکارھێناوە.
سدیق جەدید ئیسلامی جێگری سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی سنە رایگەیاند، تا ئێستا ٣١ کەس لە پارێزگای سنە توشی نەخۆشی کەڕوی رەش بوون کە لەو ژمارەیە ١٦یان لە نەخۆشخانەکان خەوێندراون و چوار کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.
ئاشکراشیکرد، ھەرچەندە نەخۆشی کەڕوی رەش نەخۆشییەکی جددیە و زیاتر ئەو کەسانە توشی دەبن کە سیستمی بەرگریان لاوازە، بەڵام لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر ناگوازرێتەوە.
سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، گفتوگۆکانیان لەگەڵ سعودیە بەردەوامە، بەڵام ئەوەی لە بەشێک لە میدیاکان بڵاودەکرێتەوە، زیاتر پێشبینی و ھەڵسەنگاندنە و ناتوانێت لێدوان لەبارەیانەوە بدات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دەنگۆیانەی باس لە سەردانی وەفدی سعودیە بۆ تاران دەکەن، راست نین و بابەتی لەو شێوەیە لە بەرنامەیاندا نییە.
دەقی راگەیەندراوەکە..
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت لەڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنیەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی تەندروستی ڕاپەڕین.
بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنیەوە لەگەڵ د.. دیار ابراھیم رمچان بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی کەرتی تەندروستی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین.
بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان
ب. گ. ت. ڕاپەڕین
بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشێتید پرێسی ئەمریکی ، لەزاری بەرپرسانی هەواڵگری عێراقەوە بڵاویانکردوەتەوە، زوبەیعی بەرپرسی یەکەمی تەقینەوەکەی کەرادەیە کە بووە هۆی کوژرانی نزیکەی 300 کەس و برینداربوونی 250 کەسی دیکە.
لەبارەی ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنەکەیەوە، ئاژانسە ئەمریکییەکە ئەوەی گواستوەتەوە، زوبەیعی هاوڵاتییەکی عێراقییەو لەئۆپراسیۆنێکی ئاڵۆزدا بەهاوکاری لەگەڵ وڵاتێکی دراوسێ کە ناوی نەهێنراوە دەستگیرکراوە، ئەوەش دوای چەند مانگێک لە چاودێریکردنی بەشێوەیەکی وورد و دوو رۆژ لەمەوبەر گواستراوەتەوە عێراق.
زوبەیعی 29 ساڵ سەر بە رێکخراوی قاعیدە بووەو لە زیندانی کروبەر لای ئەمریکییەکان زیندانی بووە تا ساڵی 2008، پاشان لە زیندانی ئەبوغرێب لەساڵی 2013 هەڵهاتوە و پەیوەندیکردوە بە داعشەوە.
بەشێک لە کردەوە تیرۆرستییەکانی بە وتەی شارەزای هەواڵگری و ئاسایش(فاچل ابو رغیف) :
- تەقینەوەکەی کەرادە
- تەقینەوەکەی بازاری عەرەبیی
- تەقاندنەوەی باڵەخانەی پارێزگای بەغداد
- بەرپرسی تیرۆرکردنەکانی کەرخ بووە
- بەرپرسی سوپای عەسر بووە
- بەرپرسی کەتیبەی بیلاوی
- بەرپرسی تەقینەوەکان بووە
- بەرپرسی گروپە تیرۆرستییەکانی ناوچەی موتبیجە بووە
- بەرپرسی گروپە تیرۆرستییەکانی دیالە بووە
- بەرپرسی گواستنەوەی خۆکوژەکان بووە
- بەرپرسی لەسێدارەدانی هاوڵاتیانی بێتاوان بووە
- چەندین بۆمب و تەقینەوەی لە ساڵەکانی ٢٠١٦ و ٢٠١٧ گواستوەتەوە.
- بەرپرسی گواستنەوەی ئۆتۆمبیلە بۆمب ڕێژکراوەکان بووە
سەرچاوە: پەڕەی فەرمی دژەتیرۆر لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك
عەلی فەتلاوی كاندیدی هاوپەیمانی فەتح بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو ئەنجامانەی كۆمسیۆن رایگەیاندووە، بە بەڵگە دەیسەلمێنن تەزویر كراوە، وتیشی، ئەنجامی ئەلكترۆنی لەگەڵ ژماردنی دەستی جیاوازییان هەبوە. فەتلاوی ئەوەشی راگەیاندووە، هاوپەیمانی فەتح بە هیچ شێوەیەك متمانە بە كۆمسیۆن ناكات و بە بەڵگە دەیسەلمێنن كە سندوقەكانی دەنگدان دەستكاری كراون. وتیشی پێویستە هاوڵاتیان بەرامبەر بە دەنگی دزراویان بێدەنگ نەبن.
نارەزاییەكانی هاوپەیمانی فەتح لە كاتێكدایە كە بە پێی ئەنجامە سەرەتاییەكان 17 كورسی مسۆگەر كردوە.
سەرچاوەیەک لە دەوڵەتی یاسا کە لەلایەن نوری مالیکی سەرۆکایەتی دەکرێت رایگەیاندووە ، ئەگەر رەوتی سەدر بیەوێت لەگەڵ لایەنەکانی تر ھاوپەیمانی پێکبھێنێت بۆ دروستکردنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی ، ئەوا دەوڵەتی یاسا ئامادەیە تا بتوانن گەورەترین کوتلە دروست بکەن و حکومەت پێکبھێنن.
دەوڵەتی یاسا ھاوپەیمانی لەگەڵ چەند لایەنێک دروستکردووە بۆ پێکھێنانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی، کە ٩٣ کورسی پەرلەمان پێکدەھێنن، بەڵام توانای دروستکردنی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانییان نیە ، کاندیدی ئەو ھێزانەش بۆ سەرۆک وەزیرانی داھاتوو، نوری مالیکیە .
عەلی باقری کەنی یاریدەدەری وەزیری دەرەەوی ئێران بۆ کاروباری سیاسی رایگەیاند، لە دوای دەرچوونی ئەمریکا لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی ھیچ وڵاتێکی ئەوروپی ھەنگاوی کاریگەریی نەناوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، مانەوەی وڵاتانی ئەوروپا لە رێککەوتنەکە نەیاتوانیوە کاریگەریی لەسەر پابەندبوون بە رێککەوتنەکە دروست بکەن.بێھیوایی ئێران لە کاتێکدایە کە وڵاتانی بەشدار لە رێککەوتنەکە نەیانتوانیوە ئەمریکا قایل بکەن بە گەرانەوە بۆ نێو رێککەوتننامەکە.
بەهۆی دانەمەزراندنیان ماوەی چەند رۆژێكە مامۆستایانی وانەبێژ لە زۆربەی شار و شارۆچكەكانی هەرێم بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كرد و گردبونەوە، دواتر وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند، بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ وەزیری دارایی و وەزیری پەروەردە و سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابووری كۆبونەوە و ڕێككەوتن لەسەر ئەوەی كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ چارەسەری كۆتایی بۆ بدۆزنەوە، بڕیاردرا لە داهاتوویەكی نزیكدا بە میكانیزمێكی نوێ چارەسەری كێشەی مامۆستایانی وانەبێژی بكرێت.