هەواڵەکانهەواڵەکان

بە پێی ھەواڵێکی ئاژانسەکانی ڕۆژئاڤا، سوپای تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفرۆکەوانەوە، دوو ئۆتۆمبێلی مەدەنی لە گەڕەکێکی کۆبانێ کردووەتە ئامانج، کە ئەو دوو ئۆتۆمبێلە لە بەردەم ئەنجومەنی دادوەری کانتۆنی کۆبانێ بووە، بەھۆی بۆردومانەکەشەوە ٢ کەس کوژراون و ٤ی تریش برینداربوون و یەکێک لە بریندارەکان ھاوسەرۆکی دەستەی دادوەری کۆبانێیە.


ھەر بە پێی ھەواڵەکە زیانی ماددیش بە چەندین ئۆتۆمبێلی ھاووڵاتیان و دەوروبەری شوێنەکە گەیشتووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پارێزەرەکەی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دوای ئەوەی ماوەی ڕاگرتنەکەی لە زیندان ڕاستکرایەوە، بڕیاری ئازادکردنی مامۆستا بەدەل بەرواری دەرکرا.


ئەوەش لە کاتێکدایە ڕۆژی سێشەممە مامۆستا بەدەل بەرواری لە دادگای تاوانەکانی ھەولێر دادگایی کرا، پارێزەری دۆسیەکەش ڕایگەیاند، دەستگیرکراوان ھیچ یەکێک لەو تۆمەتانەی ئاڕاستەیان کرابوو بەسەریاندا ساغ نەبووەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سکرتاریەتی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لە ھەندێک میدیا و سۆشیال میدیاوە بڵاوکراوەتەوە، گوایا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نیازی بەستنی پلینۆم، یان کۆنگرە و کەمکردنەوەی ژمارەی  ئەندامانی سەرکردایەتیی ھەیە.


سکرتاریەتی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی لە ڕوونکردنەوەکەدا جەخت دەکاتەوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھیچ بەرنامەیەکی بۆ ئەو مەبەستە نییە، ئەو ھەواڵانەش لەو بارەیەوە بڵاودەکرێنەوە دوورن لە ڕاستییەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەو یادەدا خانەوادە و ھاورێ و ھاوسەنگەرانی سەڵاح ڕەنجدەر ئامادەبوون و باسیان لە ڕۆڵ و پێگەی کۆچکردوو لە ڕیزەکانی پێشمەرگە و خەباتی مەدەنی کرد کە چۆن لە کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستانەوە دەستی بە خەباتی سیاسی و پێشمەرگایەتی کردووە و بەھۆی زیرەکی و لێوەشاوەییەوە چەندین پلە و پۆستی جیاوازی بڕیوە و کۆتا پۆستیشی جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی پێشمەرمەرگە بووە و لە چەندین گۆڤار و ڕۆژنامە کاری کردووە و بەردەوام قەڵەمەکەی لە خزمەتی گەل و نەتەوەکەیدا بووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئەنتۆنی بلینکن" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەست لە کار کێشانەوەی "زاڵمای خەلیل زادی"ی ڕاگەیاند و وتی، "تۆماس ویست" کە پێشتر ڕاوێژکاری کۆشکی سپی بووە، جێگەی "خەلیل زاد" دەگرێتەوە. 


"زاڵمای خەلیل زاد" تەمەنی ٧٠ ساڵە و لە "ئەفغانستان" لەدایکبووە، لە سەردەمی "جۆرج بوش" پۆستی باڵای ھەبووە و وەک باڵیۆزی ئەمریکا لە "کابوڵ" و ھەروەھا لە "بەغداد" و دواتر لە نەتەوە یەکگرتووەکان دیاری کراوە.


لە ساڵی ٢٠١٨شەوە لەلایەن ئیدارەکەی "دۆناڵد تڕەمپ"‌وە وەک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سەرپەرشتی کردنی دانوستانەکان لەگەڵ "تاڵیبان" دیاری کرا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"بەشدار حەسەن" ئەندامی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، بڕیارە ئەمرۆ بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی دادگایی بکرێن، بەڵام بەھۆی تووشبوونی یەکێک لە دادوەرەکان بە کۆرۆنا پێدەچێت دادگایکردنەکە دوابخرێت.

وتیشی، بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە دادگاییکردنی ٤ ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی دەستگیرکراوی تری بادینان و ڕۆژی پێنج شەممەش دادگاییکردنی ٥ دەستگیرکراوی تریان بەڕێوەبچێت.

ئومێد بەرۆشکی یەکێکە لەو ڕۆژنامەنووسە دەستگیرکراوانەی بادینان کە شەش سکاڵای لەسەر بوو، سەرەڕای ئەوەی زیاتر لە سالێکە لە ئاسایشی ھەولێر زیندانی کراوە، تا ئێستا لەسەر پێنج سکاڵایان دادگای ھەولێر سزای دوو ساڵ و ٦ مانگی تر زیندانیکردنی بۆ دەرکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"حسێن ئەمیر عەبدولھیان" پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ "ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس" سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجامدا و ڕایگەیاند، "تاران" پشتیوانی دانوستانی بەرھەمدار دەکات، ئەگەر ھەموو لایەنەکانیش پابەند بن بە دانوستانەکان ئەوا "تاران"یش پابەندی خۆی دەسەلمێنێت. وتیشی پرسی ئاڵوگۆڕکردنی زیندانییەکان نابەستنەوە بە دانوستانەکان چونکە ئەوە بابەتێکی مرۆییە. 


ھەر لەو پەیوەندییەدا "گۆتێرێس" ڕایگەیاند، نەتەوە یەکگرتووەکان ھەموو کات پشتیوانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی کردووە و لە دوای کشانەوەی ئەمریکاش ھەمیشە کاری کردووە بۆ دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەک بۆ گەڕانەوە بۆ ئەو ڕێککەوتنە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ڕەئیسی" لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، "تاران" ھیچ کات مێزی گفتوگۆی بەجێنەھێشتووە و ھەمیشە گفتوگۆیەکی ویستووە لەگەڵ وڵاتانی خۆرئاوا کە بگەنە ئامانج.

وتیشی، ھەڵگرتنی سزاکان لەلایەن ئەمریکاوە وەک بەڵگەیەکە بۆ جدی بوونیان لەسەر گفتوگۆ ئەتۆمییەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەیسەم عوبێدی، ئەندامی ڕاگەیاندنی تەندروستیی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ڕایگەیاند، شەپۆلی چوارەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا ھێشتا نەگەیشتووەتە عێراق و تاکە ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی ئەو شەپۆلە نوێیە، کە ئێستا بەشێک لە وڵاتانی دەوروبەری عێراقی گرتووەتەوە، وەرگرتنی ڤاکسینە.

وتیشی، ئومێدیان ھەیە تا کۆتایی ئەمساڵ ٥٠٪ی ھاوڵاتیانی عێراقی ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن، کە دەبێتە ھۆی خاوبوونەوەی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا، ئەگەر لە عێراق بڵاوببێتەوە، بە پێچەوانەوە ئەگەر ئەو ئاستە تێنەپەڕێنن شەپۆلی داھاتووی کۆرۆنا سەخت دەبێت.

بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، تا ئێستا زیاتر لە ٢ ملیۆن و ٣٧ ھەزار کەس لە عێراق و ھەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، نزیکەی پێنج ملیۆن و ٣٢١ ھەزار کەسیش ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مامۆستایانی وانەبێژ ئاماژەیان بەوەکرد، بڕیاری وەزارەتەکانی پەروەردە و دارایی بۆ دابینکردنی پارەی مانگانە بە شێوەی مەقتوع ڕەتدەکەنەوە و ھیچ گەرەنتییەک نییە بۆ بەردەوامبوونی.

جەختیشیانکردەوە، تاکو بە شێوەی گرێبەست یاخود ھەمیشەیی دانەمەزرێن بەردەوام دەبن لە بایکۆتکردنی وانە وتنەوە.

لە ھەرێمی کوردستان زیاتر لە ٢٢ ھەزار مامۆستای وانەبێژ ھەیە و لە دوای دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن بەردەوامن لە گردبوونەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی ئەرکانی ھاوبەشەی کۆریای باشور ڕایگەیاند، کۆریای باکور مووشەکێکی بالیستی ئاڕاستەی کەناراوەکانی خۆرھەڵات و دەوروبەری شاری "سینبو" کردووە.


"فومیو کیشیدا" سەرۆک وەزیرانی ژاپۆنیش لەو بارەیەوە وتی، دوو مووشەکی بالیستی دۆزراونەتەوە و نیگەرانی دەربڕی لە چالاکییەکانی ئەو وڵاتە لە چەند ھەفتەی ڕابردوودا. 


فەرماندەیی زەریای ھندی و ھێمنیش لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمریکا ئیدانەی ئەو تاقیکردنەوەیە دەکات و داوا لە "پیۆنگ یانگ" دەکات دەست لەو چالاکییانە ھەڵبگرێت و سەقامگیری ناوچەکە تێکنەدات و ڕاشیگەیاندووە کە ھیچ ھەڕەشەیەک لەسەر ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی دروست نەبووە. 


ئەو تاقیکردنەوەیەی "پیۆنگ یانگ"یش ھاوکاتە لەگەڵ کۆبوونەوەی بەڕێوەبەری و دەزگاکانی ھەواڵگری ئەمریکا و کۆریای باشور و ژاپۆن لە "سیئۆڵ"، بۆ تاوتوێ کردنی چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی کۆریای باکور.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.سەباح ھەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ بەڕێوەبەری تەندروستی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، ڕەوشی تەندروستی ناوچەکە مەترسیدارە و پێویستە حکومەت و وەزارەتی تەندروستی بەپەلە بێنە سەرخت. بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی داواشی لە ھاوڵاتیانی سنورەکە کرد ڤاکسین بەکاربھێنن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئازاد تۆفیق" پارێزگاری ھەڵەبجە ڕایگەیاند، کۆڵن پاوڵ وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا پاڵپشتیکارێکی بەھێزی گەلی کورد و شاری ھەڵەبجە بوو، کۆڵن پاوڵ تاوانی کیمیابارانکردنی ھەڵەبجەی بە جینوساید ناساند و لە کردنەوەی مۆنیۆمێنتی شەھیدانی ھەڵەبجەشدا بۆ یەکەمجار ئامادەبوو.

ھاوکات، لە نزیکەوە پشتگیری گەلی ئەمریکای بۆ ھەڵەبجە و کەیسی کیمیابارانی ھەڵەبجە دووپاتکردەوە بۆیە ھەڵەبجە دۆستێکی گرنگی لە دەستدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەھۆی بەرز بونەوەی نرخی سوتەمەنی ژمارەیەک پەرلەمانتاری کوردستان یاداشتێک ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەکەن و داوا دەکەن بەئامادەبونی وەزیری سامانە سروشتیەکان دانیشتنێکی تایەبەتی پەرلەمان لەبارەی  گرانبونی نرخی بەنزین و غاز و نەوتی سپی، رێکبخرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە زیاتر لە دوو ھەفتەیە نرخی بەنزین لە ھەرێمی کوردستان رووی لە بەرزبوونەوە کردووە، حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش چاوەڕوانی بەغدادە بەشە نەوت و بەنزینی بۆ رەوانە بکات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە نزیک ناوچەی سەوزی بەغداد لایەنگرانی ئەو لیست و ھاوپەیمانییانەی لە ھەڵبژاردندا دەنگی کەمیان بەدەستھێنا، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ئەنجامی ھەڵبژاردنیان رەتکردەوە و رایانگەیاند، ساختەکاری کراوە.
بەپێێ میدیا عێراقییەکان ئەندامانی حەشدی شەعبی و عەسائیب و گروپە چەکدارەکان بەشداری خۆپیشاندانەکەیان کردووە و داوای دەستبەجێ ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانیان کردووە.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا لایەنە دۆڕاوکانی ھەڵبژاردن لە چەند راگەیەندراوێکدا ئەنجامی ھەڵبژاردنیان رەتکردەوە و رایانگەیاند، لە دەرەوەی عێراقەوە و بە سیستم ساختەکاری کراوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...755756757758759...1008