هەواڵەکانهەواڵەکان

، پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، تورکیا لە سنووری دھۆک و ھەولێرەوە بەردەوامە لەسەر بۆردومان و لەشکرکێشییەکانی بۆناو خاکی ھەرێمی کوردستان و ئەمڕۆش فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردمانی چیای بەربزینیان لە سنووری برادۆست کرد، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بۆردومانەکانی تورکیا بێجگە لەوەی سروشتی ناوچەکە دەشێوێنێت لە ھامانکاتدا خەڵکی ناوچەکەیان توشی ترس و دڵەڕاوکێ کردووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەپێی راگەیەندراوێکی حەشدی شەعبی، ئۆپراسیۆنەکە بەبەشداری لیوای ٥٣ ی ئۆپراسیۆنەکانی نەینەوای حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لە چیای مەحلبیە لە خۆرھەڵاتی تەلەعفەر بەڕێوەچووە و ٢٠ کیلۆمەتر لە ناوچەکەدا پشکنینی بۆ کراوە و لە شانە نوستوەکانی داعش پاککراوەتەوە لە راگەیەندراوەکەدا باس لە ژمارەی ئەو تیرۆریستانەنەکراوە کە کراونەتە ئامانج، بەڵام ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، چەند مۆڵگەیەکی تیرۆریستان لەناوبراوە .



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لەسەر ڕێژەی لە ١٠٠%ی داھاتی فرۆشتنی زەوی ڕوکن و نایابی شارەوانی، بڕیاریدا بە خەرجکردنی ٩٧٥ ملیۆن و ٤١٧ ھەزار دینار بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕێکخستنەوە و دوو سایدکردنی پردی ئەبوو سەنا لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، بێلایەنانە مامەڵە لەگەڵ تانەکان دەکەن و زۆربەیان ھیچ کاریگەرییەکیان لەسەر ئەنجامەکان نابێت، جەختیشی کردەوە لەوەی دەنگەکان بە دەستی بەوپەڕی شەفافیەت ھەژمار کراونەتەوە، بڕیاریشە رۆژی ٣شەممە کۆتا وادەی پێشکەش کردنی تانەکان بێت لەسەر ئەنجامەکان. کۆمسیۆن ٩٥%ی ژماردنەوەی دەنگەکانی بە دەست تەواو کردووە و راشیگەیاند، کۆی گشتی سکاڵاکان گەیشتوونەتە ٣٥٦ سکاڵا.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە راگەیەنراوێکدا خۆبەڕێوەبەریی ھەرێمی عەفرین ھەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە دژی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاڤا ئیدانە کردووە و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بە تایبەتی روسیا و ئەمریکا دەکات لە بەرامبەر ھەڕەشەکانی تورکیا بێدەنگیان بشکێنن و بەرپرسیارتی خۆیان جێبەجێ بکەن.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ ١٧ی ١٠ی ٢٠٢١ لە ھەولێر بەڕێوە چوو، راپۆرتێک خرایەروو کە ھەموو ئەو رسوماتا‌نەی تێدا دیاری کرابوو کە لە دامودەزگاکانی حکومەت وەردەگیرێن لەگەڵ پلانی چۆنییەتی رێکخستنەوەیان و باشتر بەکارھێنانەوەیان لەپێناو بەرژەوەندی گشتی.


قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە ھەموو رێکارەکانی وەرگرتنی رسومات ئاسانتر و روونتر بکرێنەوە و نەبنە بارگرانی بۆ ھاوڵاتیان و بەجۆرێکیش بێت کە لەگەڵ سیاسەتی یٔابوری حکومەت و کەرتی تایبەتیش بگونجێت.


لەو راپۆرتەی کە پێشکەش کرا، ھەموو گرفتەکان و چارەسەر کردنیان لە پرۆسەی رێکخستنەوەی رسومات خرایەروو، و بڕیارە لە یٔایندەیەکی نزیکدا یٔەو راپۆرتە لە کۆبوونەوەی یٔەنجومەنی باڵای یٔابوری ھەرێمی کوردستان پەسەند بکرێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی پارەی کڕینی چەند فڕۆکەیەکی ئێف٣٥ی بە ئەمریکا داوە، بەڵام ئەمریکا ئامادە نەبوو ئەم فڕۆکانە بە تورکیا بفرۆشێت و ئێستا ئەمریکییەکان بۆ کڕینی فڕۆکەی ئێف١٦ش مەرجیان داناوە و پێیان وتوون تورکیا دەتوانێت بەو پارەیەی بۆ ئێف ٣٥ بە ئەمریکای داوە فڕۆکەی ئێف١٦ بکرێت.


لەگەڵ ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە تورکیا داوای کڕینی ئێف١٦ی کردووە و داواکەش لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە، بەڵام ئەردۆغان ئەو ھەواڵەی رەتکردەوە و رایگەیاند، ھیچ داوایەکی لەو شێوەیان لە ئەمریکا نەکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە


رێکخراوی کەشناسی ئێران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە رۆژی دوشەمەوە شەپۆلێکی بارانبارین لەگەڵ ھەورە بروسکە روو لە پارێزگاکانی باکور و باکوری خۆرئاوا دەکات و تا ڕۆژی ھەینی بەردەوام دەبێت.


ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ ھاتنی ئەو شەپۆلی بارانبارینە، پلەی گەرما لە پارێزگاکانی سنە، کرماشان، ورمێ، زەنجان، ھەمەدان و لوڕستان ٧ بۆ ١٠ پلە دادەبەزێت و لە ھەندێک ناوچەش بۆ ژێر سفری سیلیزی نزم دەبێتەوە.


رێکخراوی کەشناسی ئێران ھۆشداریشیداوە کە نزمبوونەوەی پلەی گەرما لەو ناوچانە، زیان بە بەرھەمە کشتوکاڵییەکان و سامانی ماسی دەگەیەنێت.


چەند رۆژێک پێش ئێستاش، زریانێکی بەھێز بەناوی شاھین رووی لە ناوچەکانی باشوری ئێران کرد و زیانی گیانی و ماددی لێکەوتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حوجەتوڵا موجەدەدی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی رۆژنامەنوسانی ئەفغانستان رایگەیاند، لە دوو مانگی رابردوودا نزیکەی ٢٠٠ رۆژنامە و کەناڵی تەلەفزیۆنی و سۆشیاڵ میدیا بەھۆی یاسا توندەکانی بزوتنەوەی تاڵیبان و کێشە ئابورییەکانەوە داخراون.

پێشتریش لیژنەی پاراستنی پەیامنێران لە ئەفغانستان رایگەیاندبوو، دوای گەڕانەوەی تاڵیبان، ٧٠٪ی میدیای ئەو وڵاتە چالاکییەکانیان راگرتووە و راگەیاندن لە ئەفغانستان بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەتامەکە...
یادی لەدایکبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی، پێغەمبەری مەزن محەمەد (د.خ) لە گەلی کورد و تەواوی موسڵمانانی جیھان پیرۆز دەکەم.

ھیوادارم ھاتنەوەی ئەم یادە پیرۆزە، ھاندەرمان بێت بۆ برەودان بە بەھا باڵاو پیرۆزەکانی ئاینی ئیسلام و رەوشتە بەرزەکانی پێغەمبەر (د.خ) بە کاری چاکەکاری و قوڵکردنەوەی گیانی لێبووردەیی وپێکەوەژیان و کارکردنمان بۆ خزمەتکردنی خەڵک و زاڵبوونمان بەسەر کێشە و گیروگرفتەکان لە پێناو ئامانجە باڵاکانی گەلەکەمان.

ھەر شادو سەرفرازبن.

بافڵ تاڵەبانی 
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادگای تاوانە قورسەکانی وان، بە پاساوی بانگەشەکردن بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" سزای ساڵێک و ھەشت مانگ زیندانیی بەسەر ئایسەل توغڵوک سەپاند کە پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپەیە".


ئایسەڵ کە ھاوسەرۆکی پێشووی پارتی کۆمەڵگەی دیموکرات بووە، ساڵی ٢٠١٢ بە پاساوی بانگەشەکردن بۆ تیرۆر لەلایەن دادگاوە تۆمەتبار کرا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر نامەیەکی ئاڕاستەی (نوری مالیکی) کردووە و بە ھاوکاری ئەمریکا تۆمەتباری دەکات و داواشی لێدەکات بگەڕێتەوە سەر ڕێبازی (محەمەد باقر سەدر) دامەزرێنەری حیزبی دەعوە.


دەشڵێت، لێدوانەکەی نوری مالیکی لەسەر پڕۆسەی سیاسی و پاراستنی سەقامگیری، تووشی شۆکی کردوون، چونکە لەگەڵ کردارەکانی یەکناگرێتەوە.


موقتەدا سەدر بە نوری ملیکی دەڵێت ئەوەی کە لە دەسەڵات لە دەستتچوو جارێکی تر قەرەبوو ناکرێتەوە، ئەوەی تاقیکراوەتەوە، جارێکی تر تاقی ناکرێتەوە، بۆیە ھەوڵی بەدەستھێنانی پۆست مەدە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممە ئاسمانی ھەرێم پەڵەھەور و نیمچە ھەور بێت، پلەکانی گەرماش بە پێنج بۆ حەوت پلە دابەزێت بەراورد بە پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ و خێرایی با ١٠ کیلۆمەتر دەبێت لە سەعاتێکدا.


ڕاشیگەیاندووە، پێشبینی دەکرێت ڕۆژی سێ شەممەش ئاسمانی ھەرێم نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو بێت، لەگەڵ بارینی نمە باران و کەمێک ھەورە بروسکە بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکانی دھۆک و ھەولێر و ناوچەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین، پلەکانی گەرماش بە نزمی دەمێنێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ساجد سالم یەکێک یەکێک لە کاندیدە سەربەخۆ دەرچووەکان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، تا ئێستا ئەوەی یەکلابووەتەوە (٣٠) کاندیدی سەربەخۆ لە ھەڵبژاردنەکان سەرکەوتوون و پلانیان ھەیە بۆ پێکھێنانی فراکسیۆنێک لەناو ئەنجومەنی نوێنەران.


دەشڵێت، لە گفتوگۆکانی پێکھێنانی حکومەت، کاندیدە سەربەخۆکان ھەماھەنگییان دەبێت و بژاردەی ئۆپۆزسیۆن بوون تاوتوێ دەکەن.


ئەو کاندیدە سەربەخۆ دەرچووە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، کاندیدە دەرچووە سەربەخۆکان، بە بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵە لەگەڵ پڕۆسەی دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی داھاتووی عێراق دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕێکخراوی ھیومان ڕایس وۆچ ڕایگەیاندووە، لەسەر سنورەکان حکومەتی ئەنقەرە مافی کۆچبەرانی ئەفغانی پێشێل کردووە و لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە ڕووبەڕووی توندوتیژی بونەتەوە و بە زۆرەملێ دیپۆرتی ئێران کراونەتەوە.


ڕێکخراوەکە دوای لە (ئەنگێلا مێرکڵ) ڕاوێژکاری ئەڵمانیا کردووە، لە سەردانەکەی بۆ تورکیا، فشار لەسەر لێپرسراوانی ئەنقەرە دروست بکات بۆ ڕاگرتنی دیپۆرتکردنەوەی بە کۆمەڵی ئەفغانییەکان بۆ سەر سنوری ئێران.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕۆبێرت مالی نێردەی ئەمریکا بۆ دۆسیەی ئێران ڕایگەیاند، لەگەڵ وڵاتانی کەنداو گفتوگۆ لە بارەی پرسی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەکەن.


وتیشی، گەشبینە کە تاران بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی، وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنساش ڕایگەیاند، پێویستە لەسەر تاران بە کردار بیسەلمێنێت کە دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ دانوستانەکانی ڤییەننا.


(جۆزێف بۆریڵ) لێپرسراوی سیاسیەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپاش ڕاگەیاندووە، ئەوروپا ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانی بەرنامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، بەڵام (ئەمیر فەیسەڵ بن فەرحان) وەزیری دەرەوەی سعودیە، ھۆشداری داوە لە پڕۆسەی خێراکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بۆ بەدەستھێنانی چەکی ئەتۆمی و دەشڵێت، گفتوگۆکانی نێوان تاران و ڕیاز تا ئێستا ئەنجامێکی ئەوتۆی نەبووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...758759760761762...1008