وتەبێژی یەپەگە: مەترسی ھەیە رێککەوتنێکی ھاوشێوەی عەفرین بکرێت
١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
وتیشی، حکومەتی دیمەشق لەبەرامبەر ئەو بەرپرسیاریێتیەدا نییە، ناتوانێت بڕیاریکی سەربەخۆ بدات و نایەوێت چارەسەریی بۆ رەوشی سوریا فەراھەم بێت، چونکە حکومەتی سوریا لەژێر کاریگەری بەرژەوەندی روسیا و ئێران مامەڵە دەکات.
ھاوکات ھێزەکانی سوریای دیموکراتی"ھەسەدە"ش رایگەیاند، لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا، تورکیا ٣٠٦ ھێرشی بە چەکی قورس کردووەتە سەر ناوچەکانی عەین عیسا و گرێسپی و تل تەمر و زرگان و ڕێگای ئێم فۆر و چەندین ناوچەی جیاجیای باکوور و ڕۆژھەڵاتی سوریا، ھەروەھا ١٦ ھێرشی ئاسمانیشی ئەنجامداوە.


