هەواڵەکانهەواڵەکان

جاسم عەبد عەلی بەڕێوەبەری کارگێڕیی جوڵەی ئاسمانی عێراق رایگەیاند، دوای جێبەجێکردنی رێنمایی و راسپاردەکانی، وەزیری گواستنەوە و چەندین کۆبونەوە لەگەڵ رێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنیی نێودەوڵەتی (ئیکاو)، کۆمەڵەی گواستنەوەی ئاسمانی (ئیتا)، ئەو کۆمپانیایانەی فڕۆکەکانیان لە گەشتی ئاسمانیدا ئاسمانی عێراق بەکاردەھێنن، بەشێک لەو ھۆشداری و کۆت و بەندانەی لە ساڵی ٢٠١٤ەوە و لەکاتی شەڕ داعشدا بەسەر عێراق سەپێندرابوون لابراون.
ئاماژەی بۆ ئەوشەکرد، دوو فڕۆکەی تایبەت بە عێراق بەناوچەیەکدا ھەڵفڕیون، کە ماوەی زیاتر لە ٧ ساڵە بە ناوچەیەکی نا ئارام بۆ گواستنەوەی فڕۆکەوانی ئەمریکا ھەژمارکراوە، کە توانیویانە لەبەرزی ٣٢ ھەزار پێ بە ئارامی بفڕن، ئەوەش بۆ کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی دڵنیاکەرەوەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
د.ئازاد مستەفا بەڕێوبەری گشتی تەندروستی ھەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردوە، لە پێناو پاراستنی تەندروستی گشتی و گرتنەبەری رێکاری پێویست بۆ زیاتر پابەندکردنی ھاوڵاتیان بە گشتی و فەرمانبەران بە تایبەتی بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا، بڕیاریانداوە لە ماوەی داھاتودا لە کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگانەدا ئەو کارمەند و پزیشکانەی ھەڵگری کارتی کوتانی ڤاکسینی کۆرۆنا نەبن مووچەی پێنادرێت.
‎راشیگەیاندووە، ئەو پێشنیازە بەرز دەکرێتەوە بۆ پارێزگای ھەڵەبجە بۆئەوەی کاری پێبکرێت بۆ فەرمانگەکانی تری حکومەتی ھەرێم لە سنورەکەیان.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوبەرایەتی چاودێری بازرگانی سلێمانی لە رونکردنەوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، نوسراوێکی بەڕێوەبەرایەتییان لە بەشێک لە میدیاکان بڵاوکراوەتەوە چەواشەکارانە لێکدانەوە بۆ ناوەڕۆکی نوسراوەکە کراوە، لەکاتێکدا نوسراوەکە بۆ دڵنیابوونەوەیە لە راستی و دروستی کەمکردنەوەی نرخ لە لایەن ئەو فرۆشیارەی کە داوای لە ئێمە کردووە، چونکە ھەندێک جار  فرۆشیاران وەک فێڵێک دابەزاندنی نرخەکان بەکار دەھێنن بۆ سەرنج راکێشانی ھاوڵاتیان.

دەشڵێت، لێرەوە بۆ بەرچاو روونی رای گشتی رایدەگەیەنین بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لەپاڵ چاودێری کردنی نرخەکان بۆ رێگریکردن لە بەرزبونەوە و ھاوکات لەگەڵ ھەموو جۆرە دابەزاندنێکی نرخداین و دەستخۆشی لەھەر خاوەن کار و فرۆشیارێک دەکەین کە نرخی کاڵا و شمەک لە بەرژەوەندی گشتی کەم بکاتەوە.

چاودێری بازرگانی سلێمانی دووپاتیکردووەتەوە، بەھەموو لایەکی رادەگەیەنن کارو بەدواداچونی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لە چوارچێوەی رێنماییەکانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێمدایە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەڤین جومعە ھاوسەرۆکی رێکخراوی مافی مرۆڤ لە ھەرێمی جزیرە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا باسی لەو پێشێلکاریانە کرد کە تورکیا و گروپەکانی ھاوپەیمانی لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا لە گرێ سپی و سەرێ کانی ئەنجامیان داون.


وتیشی، کۆی ئەو پێشێلکارییانە بە راپۆرتێک ئاڕاستەی نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکانیان کردوە لە شاری قامیشلو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەردۆغان، لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی راوێژکاری ئاکەپە لە شاری ئێسکی شەھیر رایگەیاند، رێنمایی بە وەزیری دەرەوە داوە کە ئەو ١٠ باڵیۆزەی رەخنەیان لە دادگای تورکیا گرتووە بە کەسانی نەخوازراو ناوبھێنرێن. 


ئەردۆغان ناڕەزایەتی و سەردانی باڵیۆزەکانیشی بۆ وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی بە بێئەدەبی ناو بردووە.


ئاماژەی بەوەش کردوە، تورکیا وڵاتێکی بەشکۆیە و ھەرکەسێک لە تورکیا تێنەگات و نەیناسێت ئەوا دەبێت ئەم وڵاتە بەجێبھێڵێت.


لە چەند رۆژی رابروودا باڵیۆزانی ئەمریکا، ئەڵمانیا، کەنەدا، دانیمارک، فینلەندا، فەڕەنسا، ھۆڵەندا، نیوزیلەندا، نەرویج و سوێد رەخنەیان لە دادگای تورکیا گرت و داوای ئازادکردنی عوسمان کاڤاڵا سەرمایەدارو چالاکوانی سیاسیان کرد کە ماوەی چوار ساڵە بە تۆمەتی بەشداریکردنی لە خۆپیشاندانەکانی گەزی پارک لە ساڵی ٢٠١٣ و کودەتاکەی ١٥ی تەموزی ٢٠١٦ لە زینداندایە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەھۆی زیادبونی ژمارەی توشبوون و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا، لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا رۆژی دووشەممە کۆدەبێتەوەو رەوشی تەندروستی و رێکارەکان و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی وەرگرتنی ڤاکسین و ھاندانی ھاووڵاتییان بۆ خۆپارێزی تاوتوێ دەکات و بڕیاری نوێ بۆ پاراستنی تەندروستی گشتی دەردەکات. 


ھاوکات د.ھێرش حەیدەر سەرپەرشتیاری تیمی بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئامارەکانی توشبوون بە کۆرۆنا لە ھەڵکشاندایە، بەراورد بە دوو ھەفتەی رابردووش رێژەکە چەند ھێندە زیادیکردووە و نەخۆشخانەکان و تەختی چاودێری چڕیش بەرەو پڕبوون دەڕۆن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری لە خەمی ئەوەدایە سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندان دەربکات، بەڵام با ھەمووان دڵنیا بن، دادگا چی بڕیارێک دەربکات ھەر ئەوەیە و دەمیرتاش ئازاد ناکرێت.


ئەردۆغان دەمیرتاشی بە تیرۆریست ناو برد و وتی، کڵچدارئۆغڵو لەگەڵ دەمیرتاشی "تیرۆریست"دا ھاوکارە و یەک ئامانجیان ھەیە و شەرمیش ناکات لەو کارەی دەیکات.


سەڵاحەدین دەمیرتاش، سەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپە لە چواری تشرینی دووەمی ٢٠١٦ بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە دەستگیرکرا و سەرەڕای ناڕەزایەتییەکانی ئەمریکا و ئەوروپا و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئازاد نەکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە ماوەی ٧٢ سەعاتی رابردوودا بۆ دووەم جارە تورکیا ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە رۆژئاڤای کوردستان دەکاتە ئامانج و رۆژی چوار شەممەی رابردووش تورکیا ئۆتۆمبیلێکی تری لەناو کۆبانێ بۆردومان کرد بەھۆیەوە پێنج کەس کوژران.


بەپێی زانیارییەکان، تورکیا بەنیازە دوای ھەڵکردنی گڵۆپی سەوز لەلایەن رووسیاوە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی دژی ھێزە کوردییەکان لە باکوور و خۆرھەڵاتی سوریا ئەنجام بدات، بۆ ئەو مەبەستەش لە رۆژی ١٤ی ئەم مانگەوە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ھەسەدە گرژی و ئاڵۆزی تێدا دروستکراوە، ھاوکات تورکیا دەیەوێت لەڕێگەی ئەم بۆردومانانەوە ھەسەدە بۆ گۆڕەپانی جەنگی رابکێشێت و دەست بە ئۆپراسیۆنەکەی بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سۆران جەمال تاھیر ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان راگەیاند، وەفدی روسیا لە سلێمانی چەند دیدار و کۆبونەوەیەک ئەنجامدەدات و لەبەرنامەشیاندایە سەردانی ھەڵەبجە بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ تاڵەبانی لە دەباشان لەگەڵ  ئیلبروس کوتراشیڤ، باڵیۆزی روسیا لە عێراق و ئۆلیگ لیڤن، کونسوڵی رووسیا لەھەرێمی کوردستان کۆبۆوەو  لە دیدارێکدا دواپەرەسەندنە سیاسییەکان، قۆناغی دوای ھەڵبژاردن، پەیوەندی لایەنە سیاسییەکان و رۆڵی کورد لە حکومەتی داھاتووی عێراق گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و ھەردوولا ھاوڕابوون لە رەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ لێکتێگەیشتن و گەیشتن بە چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان و دۆزینەوەی میکانیزمی گونجاو بۆ لێکنزیکردنەوەی لایەنەکان لەپێناو سەقامگیری سیاسی و ئابووری زیاتر لە وڵات.


لەدیدارەکەدا بافڵ تاڵەبانی روونیکردەوە ئەوھەلومەرجەی ھاتۆتە پێش وادەخوازێت کورد ماڵی خۆی رێکبخاتەوە و یەک وتاری یەکگرتووی ھەبێت بۆ بەغدا و یەکێتیش لەو رووەوە دەستپێشخەری دەکات و ھەماھەنگ دەبێت بۆ یەکڕیزی، تا پێکەوە سەنگی نەتەوەیییان بپارێزین و لەچوارچێوەی دەستوور شەڕی مافەکانیان بکەن، ئەو ھەنگاوەشی بە خزمەتکردنی ئامانجە باڵاکانی گەلی کورد وەسفکرد.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد گۆڕانکارییەکانی ناوخۆیی و ناوچەکە ھانیان دەدات ناکۆکییەکان وەلابنێین و بە ئیرادەیەکی بەھێزەوە کار بکەن بۆ چاکسازی راستەقینە و خزمەتکردنی زیاتر، لێشگەڕێین دامەزراوە رەسمییەکان ئەرکەکانی سەرشانیان جێبەجێبکەن.


سەبارەت بە پرسی رۆژئاڤای کوردستان بافڵ تاڵەبانی تەئکیدی لەپشتیوانی و سەقامگیری سیاسی کردەوە و دیالۆگ و چارەسەرکردنی سیاسییانەی کێشەکانی بە فاکتەری ئارامی و ئاسایش لەناوچەکە زانی و داوایکرد لە رووسیا ھەماھەنگ و پشتیوانی زیاتربن لەو رووەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی راگەیەندراوەکە...
وەڵامێک بۆ پارتی سەبارەت بە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن و پۆستی پارێزگاری کەرکوک

لە دوای کۆتاییھێنانی پڕۆسەی ھەڵبژاردن و دەرکەوتنی ئەنجامەکانی، چەند بەرپرسێکی پارتی بانگەشەی ئەوە دەکە کە پارتی دەنگی یەکەمی کەرکوکی بەدەستھێناوە، بۆیە دەبێت پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ ئەوان بێت!

لێرەوە دەمانەوێ رای گشتی و کەرکوکییە دلێرەکان لەم چەواشەکارییانە ئاگادار بکەینەوە کە ئەو قسەو بانگەشانەی پارتی دەیانکات ھیچ راستییەکی تێدا نییە، چونکە دەنگە بەدەستھاتووەکانی یەکێتیی و پارتی ئەو راستییە دەسەلمنێت کە کام لایەنە دەنگی یەکەمە لە کەرکوک!

بەپێی دوا ئاماری کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان، پارتی لە کەرکوک تەنھا (٤٩٦٣١) دەنگی بەدەستھێناوە، لە کاتێکدا یەکێتیی (٨٢٣٨٠) دەنگی بەدەستھێناوە، لە کاتێکدا ئەو دەنگانەی کە  ئەندام و لایەنگرانی یەکێتیی لە دەروەی لیستی یەکێتی بەدەستیان ھێناوە ئەژمار بکەین ژماری دنگەکانی یەکێتیی زۆر لەوە زیاترە کە باسمان کرد. بۆیە لە بەرامبەر راستی و دروستی ئەم ژمارانەدا عەیبەیەکی گەورەیە بەرپرسانی پارتی بڵێن ئێمە دەنگی یەکەمین لە کەرکوک، ئەگەر ھاتباو تەکنیک و سیستمی ھەڵبژاردن  رێگر نەبوایە لە بەردەم پڕۆسەکە، لانی کەم یەکێتیی (٥) کورسیشی بەدەست دەھێنا.

سەبارەت بە پۆستی پارێزگاری کەرکوکیش، وێڕای جەختکردنەوەمان کە ئەو پۆستە پشکی کوردە و لەناو کوردیشدا پۆستی یەکێتییە، داوا لە ھەموو حزب و لایەنە کوردستانییەکان دەکەین لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی نیشتمانی کۆ ببنەوە بۆ بەدەستھێنانی ئەو پۆستە، بە تایبەتیش داوا لە بەرپرسانی پارتی دەکەین بەم ھەڵوێستەیان نەبنەوە رێگر لە بەردەم بەدەستھێنانەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک وەک لە رابردوودا کردیان، لە کاتێکدا لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەیتوانی ئەو پۆستە بۆ کورد وەربگرێتەوە، بەڵام! بەرپرسانی پارتی بوونە رێگر لە بەردەم ئەو ھەنگاوە نیشتمانی و نەتەوەییە و جارێکی تر بوونەوە مایەی مانەوەی ئەم پارێزگارە سەپێنراوەی کەرکوک لە پۆستەکەی!.


لیژنەی باڵای راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان/کەرکوک
٢٣/١٠/٢٠٢١

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانبەرانی گرێبەست لە ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بەوەکردووە، لە ماوەی رابردوودا بەپێی داتا و زانیاری وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم سەلمێندراوە کە بە ھەمیشەیی بوونی فەرمانبەرانی گرێبەست مانگانە ٢ ملیار ٨٠٥ ملیۆن دینار بۆ حکومەتی ھەرێم دەگەڕێنێتەوە، ھەروەھا بۆ ئەو تەرخانکراوە کە ئێستا مووچەی گرێبەستی لێ وەردەگرن دەتوانرێت بکرێن بە ھەمیشەیی و ھیچ بارگرانیەکی دارایی دروست ناکات، ئەوەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە فەرمانبەرانی گرێبەست نەک بارگرانی بۆ حکومەت دروست ناکەن، بەڵکو لە ڕووی دارایی و ئیداریشەوە ئەرکی سەر شانی حکومەت ئاسانتر دەکەن. 


لە راگەیەنراوەکەدا فەرمانبەرانی گرێبەست داوا دەکەن لە کۆبونەوەی رۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی وەزیران پرسی بە ھەمیشەییبوونی بوونیان بڕیاری یەکلاکەرەوەی لەسەر بدرێت. 


ھۆشداریشیاندا لەکاتی بەدەمەوە نەھاتنی داواکانیان بەدڵنیاییەوە ڕێگەی شەقام و فشاری مەدەنی دەگرنەبەر و گردبوونەوەی سەرتاسەری ئەنجام دەدەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایکرد، بەپێی گرێبەستێک ٩٦ بیری نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای بەسرە ھەڵدەکەنین بەتەواوبوونیشیان رۆژانە ٨٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت بۆ عێراق زیاد دەکات، لای خۆشییەوە ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لە ھەڵکەندنی ئەو بیرە نەوتانە  تەکنەلۆژیای نوێی بەکاردەھێندرێت، ھەڵکەندنی ئەو بیرە نەوتانە لەلایەن کۆمپانیای شلمبرگەری بواری خزمەتگوزاریی کێڵگەکانی نەوت دەبێت و بریارە ساڵی ٢٠٢٧ کاری ھەڵکەندنی ئەو بیرە نەوتانە تەواو بکات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 ڤلادمیر پوتن سەرۆکی روسیا رایگەیاند، وڵاتەکەی تاوتوێی ئەوە دەکات بزووتنەوەی تاڵیبان لە لیستی تیرۆری وڵاتەکەی  دەربکات، وتەکانی پوتن دوای کۆبوونەوەی نێوان وەفدی باڵای روسیا و تاڵیبان دێت کە لە مۆسکۆ بەرێوەچوو ھاوکات داوایان لە وڵاتانی جیھان کر ھاوکاری مرۆیی پیشکەش بە ئەفغانستان بکەن،  ساڵی ٢٠٠٣ روسیا بزووتنەوەی تاڵیبانی وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی ناساند.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رەخنەی لە بەیاننامەی 10 وڵاتی رۆژئاوا گرت كە داوایان لە ئەنقەرە كردبوو، بەشێوەیەكی دادپەروەرانە لێكۆڵینەوە لە دۆسیەی بازرگانە توركەكە بكەن.
ئەردۆغان لە كاتی گەڕانەوەی لە ئەفریقا، بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، مافی ئەو وڵاتانە نییە دەست لە كاروباری ناوخۆی توركیا وەربدەن و بەو شێوەیە، ناتوانن بوونی دیپلۆماتكارەكانیان لە توركیا قبوڵ بكەن.
چەند رۆژێك لەمەوبەر، كەنەدا، فەڕەنسا، فینلاند، دانیمارك، ئەڵمانیا، هۆڵندا، نیوزلەندا، نەرویج، سوید و ئەمریكا لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا داوایان لە توركیا كرد، بەشێوەیەكی دادپەروەرانە، لێكۆڵینەوە لە دۆسیەی "عوسمان كاوالا" بازرگان و چالاكوانی تورك بكەن كە ماوەی چوار ساڵە زیندانی كراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...750751752753754...1008