بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی رەوتی حیکمە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی عەممار حەکیم کرد
دەقی پەیامەکە:
برای ئازیزم جەنابی سەید عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، بەبۆنەی نوێکردنەوەی متمانەی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی بە بەڕێزتان وەک سەرۆکی ڕەوتەکە بۆ خولێکی نوێ، بە ناوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین و هیوای بەردەوامیی سەرکەوتن و لێهاتووییتان بۆ دەخوازین لە ئەرکەکانی داهاتووتاندا.
نوێکردنەوەی متمانە بە جەنابتان، پشتگیرییە بۆ کاروانی سیاسی و بەهێزکردنی سەقامگیری، ئەوەش وامان لێدەکات چاومان لە هەماهەنگی و هاوکاریی زیاتری نێوان هێز و لایەنە نیشتمانییەکان بێت، بە شێوەیەک کە خزمەت بە هاووڵاتیان بگەیەنێت و ڕێڕەوەکانی چاکسازی و بونیادنان لە وڵاتدا بچەسپێنێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان