ھەر لە نامەکەدا گوھدار زێباری دەڵێت، قسەمان لەسەر کومەڵێک کەس کردووە کە بەلای ئێمەوە مرۆڤن و قابیلی ڕەخنەن بەڵام بەلای ئەوانەوە پیرۆزن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دۆڕانی ئەوان ئەوە بوو دەیانویست بادینان بترسێنن و ملکەچی خۆیان بکەن، بەڵام بادینان ئەم جارە بەستەڵەکی نێوان سلێمانی و دھۆکی شکاند.
گوھدار زێباری بێ ھەبوونی ھیچ بەڵگەیەکی لەسەر کار و بیروڕای جیاواز بە شەش ساڵ زیندانی سزادراوە.
یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ئاشکرای کردووە، ھێزێکی سەربازی ھەواڵگری بە پشتبەستن بە زانیارییەکانیان مۆڵگەیەکی تیرۆریستانی داعشیان لە چیای قەرەچووغ خاپوور کردووە و بەھۆیەوە تیرۆریستێک کوژراوە.
لەلایەکی ترەوە سەرچاوەیەک ئاشکرای کردووە، ھێزێکی سوپای فەڕەنسا لە کانیاوی غەزەرات بەرامبەر گوندی قەڵاتە لە چیای قەرەچوغ لە کاتی پشودانیان تیرۆریستێکی داعشیان بینیوە و کوشتوویانە.
(موراد قەرەیلان) ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ڕایگەیاند، پێویستە ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا ھاوکارییەکانیان بۆ پشتیوانی سوپای تورکیا ڕابگرن.
وتیشی، ھاوپەیمانی ناتۆ ڕۆڵێکی نەرێنیان ھەیە لە بەرامبەر دۆسیەی ڕۆژئاڤای کوردستان و بە ناڕاستەوخۆ ھاوکاری سوپای تورکیا دەکەن.
بە وتەی قەرەیلان ھاوکاری ناتۆ بۆ تورکیا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ناتۆ، بەرژەوەندی سیاسی و ئابوریان لەگەڵ تورکیا ھەیە.
لە وەڵامدا ئۆلاف شوڵز و حزبی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانیا سوپاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و د. سۆران جەمال تاھیر-یان کرد بۆ ئەو پیرۆزباییە، وە ھیوای کاری پێکەوەییان خواست لە داھاتوو، و خۆشحاڵن بەوەی گەلی ئەڵمانیا لەسەر بەرنامە و ئەجێندای سۆسیال دیموکراتەکان دەنگیان پێداون.
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ئەو ڤایرۆسەی دووچاری ماسی بووە ناوی (کەی ئێچ ڤی)یە و ساڵانە بەھۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرماوە بڵاو دەبێتەوە و ئەنجامنەدانی پشکنین بۆ خۆراکی ماسی و خراپی بەڕێوەبردنی کێڵگەکانی بەخێوکردنی ماسی ھۆکاری سەرھەڵدانی ڤایرۆسەکەیە.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە نەخۆشییەکە لە سنووری بەغداد و بابل بڵاوبووەتەوە و کار دەکەن بۆ ھێنانی بەپەلەی ڤاکسین لە ڕێگەی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتەوە.
ھێزەکانی پاسەوانی سنوری پۆڵندا ڕایگەیاند، لەسەر سنوری وڵاتەکەیان لەگەڵ بێلاروسیا، (١٤) قاچاغچیان دەستگیرکردووە کە بازرگانیان بە کۆچبەرانی عێراقییەوە کردووە و ھەوڵیانداوە بە نایاسایی بیانپەڕێننەوە بۆ سنورەکانی بێلاروسیا، کە مەترسی لەسەر ژیانیان دروست بووە.
سەرچاوەکە ڕایگەیاندووە، لەناو باندەکە کەسێکی ئەڵمانی ھەبووە و ئەوانی تر (سوری و ئێرانی و ڕۆمانی و جۆرجی) بوون.
لە وەڵامی تانەکەی (عوسمان بایدەمیر)، دادگای دەستوریی تورکیا ڕایگەیاند: بایدەمیر مافی پێشێلکراوە، دەبێت بە بڕی ٣٠ ھەزار لیرە قەرەبووی ماددی بکرێتەوە. دەشڵێت، سزاکەی پێچەوانەی بنەماکانی دەستوری تورکیایە.
لە ساڵی ٢٠١٨ بە تۆمەتی بێڕێزیکردن بە سەروەری تورکیا، سزای یەک ساڵ و ٥ مانگ زیندانیکردن بەسەر بایدەمیردا سەپێنرا و دواتریش مافی پەرلەمانتاری لێ سەنرایەوە، لە ئێستاشدا (عوسمان بایدەمیر)، باکوری کوردستانی بەجێھێشتووە و لە بەریتانیا نیشتەجێیە.
بە پێی زانیارییەکانیش "ھاڵینا ھەچنس" پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی "نیو مێکسیکۆ" گیانی لە دەستداوە و "جۆڵ سوزا"ی دەرھێنەریش لە سەنتەری پزیشکی "کریستەس سانت ڤینسنت" لە ژێر چاودێری چڕدایە.
لە ئێستاشدا ھیچ سکاڵایەک لە دژی ئەکتەرەکە تۆمار نەکراوە و دوای وەرگرتنی وتەکانی لە بنکەی سەرەکی پۆلیسی ناوچەی "سانتا فێ"، بە شێوەیەکی کاتی ئازادکراوە تاکو لێکۆڵینەوەکان تەواو دەبن.
لەو بارەیەشەوە "خوان ڕیۆس" وتەبێژی نوسینگەی پۆلیسی "سانتا فێ" ڕایگەیاند، وەک ھەر کەیسێکی تری تەقە کردن مامەڵە لەگەڵ ئەم ڕووداوەش دەکەن دوور لە ڕەچاوکردنی پێگە و کەسایەتی "ئاڵێک باڵدوین".
ئاماژەی بەوەشدا، دوای ڕووداوەکە ئەکتەرەکە لە بارێکی دەروونی ناجێگیر و شۆکدا بووە بەڵام دواتر خۆویستانە سەردانی بنکەی پۆلیسی کردووە و وتەی وەرگیراوە، لە ئێستاشدا دەست بەسەر ئەو چەکەدا گیراوە کە پێویست بوو تەنھا بۆ نمایش بێت و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
بەپێی زانیارییەکان لە دادگای تاوانەکانی ھەولێر ھەریەک لە سلێمان کەمال و فرسەت ئەحمەد و عامر خالید و سلێمان موسا و جەمال خەلیل چالاکوانانی بادینان دادگایی دەکرێن.
ئەوەش لە کاتێکدایە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ زیاتر لە ٣٠٠ کەس لە رۆژنامەنوسان و چالاکوانانی مەدەنی دھۆک و بادینان بە بیانوی رێکخستنی خۆپیشاندان دەستگیرکران و دۆسییەکانیان رەوانەی دادگای ھەولێرکرا، تا ئێستاش بەبیانوی جیاجیا چەند جارێک دادگایکردنیان دواخراوە.
ھاوکات رۆژی چوارشەممەش دوای ئەوەی ماوەی ساڵێک لە زیندان مایەوە و دواتر لەلایەن تیمی پارێزەرانی دۆسیەکە ماوەی راگرتنەکەی لە زیندان راستکرایەوە، مامۆستا بەدەل بەرواری، یەکێک لە دەستگیرکراوەکانی بادینان ئازادکرا.
ئاژانسی ھەواڵی "سانا" بڵاویکردەوە، بنکەی سەربازی "تەنەف" لە سوریا لەڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بۆردوومان کراوە و چەند تەقینەوەیەک بەھۆیەوە روویانداوە.
فەرماندەی ناوەندی ئەمریکیش بۆردوومانەکەی پشت راستکردەوە و رایگەیاند، لە کات و شوێنی گونجاودا وەڵامی دەدەنەوەو لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە دەکەن.
سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقیش نزیک لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند، پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەو بنکەیەیان کردوەتە ئامانج و بۆردوومانەکە لە ناو خاکی سوریاوە کراوە نەک عێراق.
بنکەی سەربازی "تەنەف" بنکەیەکی سەربازی سەر بە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتییە و لە ساڵی ٢٠١٤ لە شاری "حومس" دامەزرا بۆ روبەڕوبوونەوەی تیرۆریستانی داعش.
بەشدار حەسەن پارێزەری دۆسیەی دەستگیرکراوانی بادینان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەپێی ماددەی ٥٦ لە یاسای سزادانی عێراق پێنج چالاکوانی تری بادینان دادگایکران.
وتیشی، عامر خالید بەبڕیاری دادگا ئازادکرا و چوار چالاکوانی تر بەھۆی ئەوەی ماوەی ساڵێکە لە زینداندان ئەو ماوەیەیان بۆ ئەژماردەکرێت و ئەوانیش ئازاد دەکرێن.
جەختی لەوەشکردەوە، ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی چالاکوانانی بادینان کرابوون، ھیچ بەڵگەیەکیان لەگەڵ نەبووە و ھیچ تۆمەتێکیان بەسەردا ساخنەکراوەتەوە.
لە بەشێکی تری رونکردنەوەکەدا ھاتووە، کەسانێک بە مەرامی خراپ پڕوپاگەندەی دوور لە راستی لە سۆشیال میدیا بڵاودەکەنەوە و بەئەنقەست دەستکاریی پێوەرەکانیان دەکەن، ئەو ھاوبەشانەی کارەباش ئاگادار دەکەنەوە، سەرپێچی لەسەر پێوەری زیرەک ئاشکرایە، بێجگە لە گرتنەبەری رێکاری یاسایی و سزای دارایی سەرپێچیکاران کە بە ئەنقەست دەسکاریی پێوەرەکە بکەن و بیشێوێنن، دەبێت تێچووی پێوەرەکە و چاککردنەوەشی لەئەستۆ بگرن، چونکە پێوەرەکە بەبێ بەرامبەر بۆ ھاوبەشان بەستراوە و لەکاتی ھەر ھەڵەیەکی تەکنیکی یان گرفتێک، وەزارەتی کارەبا خەرجییەکانی لەئەستۆ دەگرێت.