عیماد جەمیل ئەندامی راگەیاندنی کۆمسیۆن ئاماژەی دا بەوەی، ژماردنەوەی دەنگەکانی تەواوی وێستگەکانی پارێزگاکانی عێراق بە دەست ئەستەمە و تەنھا ئەو وێستگانەی گومانیان لەسەرە دەژمێردرێنەوە.
وتیشی، ئەو تانانەی دراون لە ئەنجامەکان، بەرز دەکرێنەوە بۆ دەستەی دادوەری و دواتر کۆمسیۆن ناوی پەرلەمانتارە سەرکەوتووەکان بە رەسمی رادەگەیەنێت و ناوەکان بۆ دادگای فیدراڵی بەرز دەکرێنەوە تاوەکو پەسەند بکرێن.
ھاوکات فەلاح خەفاجی ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران، کۆمسیۆنی تۆمەتبار کرد بە درێژەدان بە ژماردنەوەی دەنگەکان لەپێناو یاری کردن بە ئەنجامەکان.
وتیشی، دەبێت کۆمسیۆن پەلە بکات لە راست کردنەوەی ھەڵەکان، چونکە پڕۆسەی سیاسی بەرەو ئاڵۆزی ھەنگاو دەنێت.
پەرلەمانی کەتەلۆنیا لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا لە کۆی ١٢٩ ئەندامی پەرلەمان ١١١ پەرلەمانتار دەنگیاندا بە بەڕەسمی ناساندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژھەڵاتی سوریا، داواش لە حکومەتی وڵاتەکەی دەکات پەیوەندییان لەگەڵ دروست بکات.
پەرلەمانی کەتەلۆنیاش لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، سیستمی کۆنفیدڕالیزم چارەسەرێکی ئاشتیانەیە بۆ کێشەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، داواش لە چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ و کۆمەڵگەی مەدەنی دەکات، کار بۆ ئاوەدانکردنەوەی باکور و خۆرھەڵاتی سوریا بکەن.
ھەیسەم عوبێدی بەڕێوەبەری بەشی بەھێزکردنی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاندوە، ئەگەر رێکخراوی تەندروستی جیھانیی لە عێراق رەزامەندی بدات لەسەر پێدانی دۆزی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا، ئەوا ھیچ رێگریەک نیە بۆ بەکارھێنانی.
وتیشی، ھۆکاری رازی نەبوونی رێکخراوی تەندروستی جیھانی بۆ بەکارھێنانی دۆزی سێیەم، ئەوەیە کە تا ئێستا بەکارھێنانی دۆزی یەکەم و دوەمی ڤاکسین لە عێراق نەگەیشتوەتە رێژەی پێویست، چونکە تا ئێستا بەشێک لە ھاوڵاتیان بەبێ ھۆکار ترسیان لە بەکارھێنانی ڤاکسین ھەیە و ئەمەش زیانی دەبێت و رێگری لەبەردەم دانانی سنورێک بۆ بڵاوبونەوەی کۆرۆنا دروست دەکات.
موراد قەرەیڵان ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" رایگەیاند، سوپای تورکیا ھەمیشە ھەڕەشە لە دەستکەوتەکانی گەلی کورد دەکات، نزیکەی شەش مانگە لە ھێرشەکانی بۆ سەر گەریلا بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەشدا چەکی کیمیایی بەکارھێناوە و چەندین بەڵگەش لەسەر بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لەبەردەستدایە و بەشێکی زۆری ئەو بەڵگانەش بۆ رایگشتی بڵاوکراونەتەوە.
داواش دەکات وەفدە نێودەوڵەتییەکان شوێنی رووداوەکان ببینن و لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بکەن، چونکە تورکیا یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات و ھەوڵدەدات بەو شێوەیە خۆی لە شکستەکان ڕزگار بکات.
لایەنگرانی چەند لایەنێکی شیعە، چوار رۆژە لە بەغداد و چەند شارێکی تر خۆپیشاندانیان دەستپێکردووە و چەندین دروشمیان لە دژی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان و حکومەت و نەتەوەیەکگرتوەکان بەرز بەرزکردوەتەوەو، داواش دەکەن ھەژماری دەستی بۆ دەنگەکان بکرێت.
لە رۆژانی رابردووشدا ژمارەیەک لە سەرکردە و لێپرسراوانی گروپە چەکدارەکان و ئەو لایەنە سیاسییانەی دەنگەکانیان کەمی کردوە، چونەتە ناو خۆپیشاندەران.
ئاگاداری ھاوڵاتیانی خۆشەویستی پارێزگای سلێمانی پارێزگای ھەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی دەکەینەوە کەوا سەرجەم مامەڵەکانی دەرھێنان و نوێکردنەوەو وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە ( نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/١ - نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٢ کەلار - نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٣ ڕاپەڕین - نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٤ ھەڵەبجە- نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٥ چەمچەماڵ)ی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی لە رۆژی یەک شەممە ( ٢٠٢١/١٠/٢٤) تاکو ڕۆژی پێنج شەممە (٢١/١٠/٢٨) کاتی دەوامی فەرمی لە کاتژمێر (٢:٠٠)ی دوای نیوەرۆ تاکو (٦:٠٠)ی ئێوارەیە داوا لە ھاووڵاتیان دەکەین لەکاتی دیاریکراو سەردانمان بکەن بە مەبەستی جێبەجێکردنی مامەڵەکانیان.
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی
بەھۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەڤەری راپەڕین، حکـومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر خەرجکرنی بڕی ٤٠٠ ملیۆن دیناردا وەک ھاوکاری بەپەلە بۆ کەرتی تەندروستی دەڤەری ڕاپەرین.
بڕی ٢٥٠ ملیۆن دینار بۆ مەبەستی دانانی سیستەم و تۆڕی ئۆکسجین و گازی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی ١٠٠ قەرەوێڵەی ژیان خەرج دەکرێت و بڕی ١٥٠ ملیۆن دیناریش بە مەبەستی دابینکرنی پێداویستی پزیشکی بۆ دەڤەرەکە خەرج دەکرێت.
وتیشی، نرخ ھەروەکو خۆیەتی و لێپرسینەوە لەھەرکەسێک دەکەن بیەوێ نرخی غاز گران بکات.
دایکانی ئاشتی داوای وەرگرتنەوەی تەرمی شەھیدەکانیان دەکەن کە لە خەلیفان شەھیدبوون، ھێزەکانی ئەو سنورە رێگریان لەوە کردوە دایکانی ئاشتی بێنە خاکی ھەرێمی کوردستانەوە، لە بەرامبەردا دایکانی ئاشتی ھاتوچۆکردنیان لە دەروازەی سێملکایان بە تەواوی راگرتووە.
ئەوە لە کاتێکدایە نزیکەی ٢٠ رۆژە ژمارەیەک لە دایکانی ئاشتی لە ڕۆژئاڤای کوردستانەوە، چالاکی چادرھەڵدان و خۆپیشاندانیان دەستێکردووە و داوا لە دەکەن، تەرمی دوو شەھیدی گەریلایان پێبداتەوە، بەڵام لەلایەن ھێزەکانی باشورەوە ڕێگەیان پێنەدراوە بێنە ھەرێمی کوردستان.
رەحمان خانی بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئاوی بەنداوی دەربەندیخان رۆژانە حەوت بۆ ھەشت سانتیمەتر کەم دەکات، تائێستاش بەراوورد بە ساڵی رابردوو حەوت مەتر و ٤٠ سانتیمەتر ئاستی ئاو نزمترە.
وتیشی، کەمبونەوەی ئاوی بەنداوەکە کاریگەری لەسەر کشتوکاڵکردنی ناوچەکانی دیالە ھەبووە، چونکە بەردانەوەی ئاو بەشی دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی وەکو ئاوی خواردنەوە و باخداری ئەو ناوچانە دەکات کەسود لە ئاوی سیروان وەردەگرن.
راشیگەیاند، ساڵانی ١٩٩٩ و ٢٠٠٠ و ساڵانی ٢٠٠٨ و ٢٠٠٩ ئاستی ئاوی بەداوەکە لە ئاستی ئێستا زیاتر دابەزیبوو، بەڵام ئەمساڵ بەھۆی کەمی بەفر و بارانبارین داھاتی ئاو بەراوورد بە ساڵانی رابردوو کەمەترە، ھەروەھا ئەو بەنداوانەی لە خاکی ئێران دروست کراون ھۆکارێکی ترە بۆ کەمبونەوەی رێژەی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان.
رێکخراوی تەندروستی جیھانیی رایگەیاند، ئامارەکانی توشبون بە کۆرۆنا لە کیشوری ئەوروپا، ھەفتەی رابردوو بە رێژەی ٧٪ بەرز بوەتەوە، ھۆشداریشیدا لەوەی کە دابەشکردنی نا یەکسانی ڤاکسین بەسەر وڵاتە ئەوروپییەکاندا، ھەرەشە لەسەر کیشوەرەکە دروست دەکات .
تەندروستی جیھانیی ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەفتەی رابردوو نزیکەی دوو ملیۆن ٧٠٠ ھەزار کەس لە جیھاندا توشی کۆرۆنا بون و زیاتر ٤٦ ھەزار توشبوی ڤایرۆسەکەش لەو ھەفتەیەدا گیانیان لەدەستداوە کە ئەو ئامارە بە رێژەی لە سەدا ١١ بەرز بوەتەوە، ئەو ناوچانەش کە زۆرترین حاڵەتیان تێدا تۆمار کراوە ئەوروپا و ھەردوو ئەمریکان و بە تەنھا لە ئەوروپا یەک ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار حاڵەتی نوێی توشبون تۆمار کراوە، ھەریەک لە بەریتانیا و روسیاش بە رێژەی لە سەدا ١٥ ئامارەکان تێیاندا بەرز بوەتەوە، بەڵام لە ئەفریقا و زەریای ھێمن، ئامارەکانی کۆرۆنا بە رێژەی لە سەدا ١٦ بۆ لە سەدا ١٨ کەمبونەتەوە .
بەپێی داتاکانی رێکخراوی تەندروستی جیھانیی، تا ئێستا نزیکەی ملیار ملیار دۆزی ڤاکسینی کۆرۆنا لە کیشوەری ئەوروپا بەکارھێنراوە، ئەو ژمارەیەش بەراورد بە ژمارەی دانیشتوانی کیشوەرەکە بەپێی پێویست نیە.
ساجد جاوید وەزیری تەندروستی بەریتانیا دەڵێت، ئەگەر رەوشەکە بەمشێوەیە بەردەوام بێت، دور نیە رۆژانە ١٠٠ ھەزار کەس لە بەریتانیا توشی کۆرۆنا ببن، چونکە بەھۆی پابەند نەبون بە رێنماییە تەندروستییەکان، ئامارەکانی کۆرۆنا جارێکی تر لە بەرزبونەوەدان و لە ماوەی ٢٤ سەعاتدا زیاتر لە ٤٩ ھەزار حاڵەتی توشبون بە کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا تۆمارکراوەو ١٧٩ توشبوش گیانیان لەدەستداوە.
بەرزبونەوەی ئامارەکانی کۆرۆنا لە کاتێکدایە کە جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە روسیا دەرکەوتوە کە ئەویش جۆری ئەی وای فۆر تو وە و لێپرسراوانی تەندروستی ئەو وڵاتەش ھۆشدارییان داوە لە بڵاوبونەوەی فراوانی ئەو جۆرەی کۆرۆنا لەوڵاتەکەدا .
وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، وەک بەشێک لە پڕۆسەی چاکسازی، لەم مانگەوە لیوای یەکی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە مووچەکانیان بە شێوازی چەکی بانکی وەردەگرن و لە داھاتووشدا لیواکانی دیکەی وەزارەت بە ھەمان شێوازی چەکی بانکی مووچەکانیان وەردەگرن.
وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی بە ھەماھەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری سەربازی و بە پاڵپشتی ڕاوێژکارانی سەربازی ھێزەکانی ھاوپەیمانان، پڕۆژەی بە ئەلیکترۆنی کردنی مووچە بەڕێوەدەبەن.
ئاماژە بەوەش کراوە، لەم قۆناغەدا، لیوای یەک داخڵی ئەم سیستەمە بووە و سەرجەم ئامادەکارییە پێویستەکان بۆ ئەم پڕۆژەیە لە ڕووی ڕێکخستننی کارەکان و ھەماھەنگی کردنی وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ بانکەکان ڕێکخراوە.
لە کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ھەرێم لەگەڵ یوناس لۆڤێن باڵیۆزی نوێی سوید لە عێراق داوای کرد سوید ھاوکار بێت لە پڕۆسەی چاکسازی لە حکومڕانی ھەرێم و بە تایبەت لە بواری ڕێکخستنەوەی باجدا و باڵیۆزی سویدیش ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ ھاوکاری و وتی، تیمی پسپۆڕ بۆ کاری ڕاوێژکاری ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکەین.
ھەر ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ماری پارێ بەرپرسی نووسینگەی یەکێتی ئەوروپا لە ھەرێم کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا نووسینگەی یەکێتی ئەوروپا، خواستی خۆیان خستەڕوو بۆ ھاوکاریکردنی ھەرێمی کوردستان لە بوارەکانی ژینگە و گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا و لێکەوتەکانیان لەسەر ھەرێم و ناوچەکە و قوباد تاڵەبانیش داوای کرد نووسینگەی یەکێتی ئەوروپا ھەماھەنگی بکات لەگەڵ کۆنسوڵخانەی وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا بۆ داڕشتنی دیدێکی ھاوبەش لە بارەی یارمەتیدانی ھەرێمی کوردستان.
ھاوکات قوباد تاڵەبانی لەگەڵ مارک برایسن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و وەفدێکی ئەو وڵاتە کۆبووەوە و داوایکرد بەریتانیا ڕۆڵی زیاتر بگێڕێت لە پاڵپشتیکردنی چاکسازییەکانی ھەرێم و وەفدەکەی بەریتانییەکەش پابەندی وڵاتەکەیان دووپات کردەوە بە ھاوکاریکردنی پێشمەرگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی سەرھەڵدانەوەی داعش و مەترسییەکانی تیرۆر.
بە ئامادەبوونی فەرماندەی گشتی سوپای ئێران و سەرۆکی نوسینگەی فەرماندەیی گشتیی ھێزە چەکدارەکان و بەشێک لە فەرماندە باڵاکانی سوپای ئێران، ھێزی ئاسمانی ئەو وڵاتە مانۆڕێکی سەربازی دەستپێکرد.
حەمید واحدی فەرماندەی ھێزی ئاسمانی ئێران ڕایگەیاند، بۆ یەکەم جارە مانۆڕێکیان بە بەشداری سەرجەم بنکەکانی ھێزی ئاسمانی دەستپێکردووە و تیایدا ژمارەیەک فڕۆکەی شەڕکەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تاقیکراونەتەوە کە ھەڵگری چەندین جۆری نوێ لە بۆمبی زیرەک و موشەکی لەیزەر بوون و لەلایەن شارەزایانی ناوخۆی وڵاتەکەوە دروستکراون.
بە پێی نوسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی عێراق، سەرەتای مانگی داھاتوو وەرزی نوێی خوێندن دەستپێدەکاتەوە و پشووی ڕۆژانی شەممەش ھەڵدەوەشێتەوە، بە پێی نوسراوەکە وەرزی نوێی خوێندن بە ھەردوو سیستمی ناو پۆل و ئەلکترۆنی دەبێت، بە جۆرێک ٤ ڕۆژ لە ناو پۆل و ٢ ڕۆژیش بە شێوەی ئەلکترۆنی وانە دەخوێندرێت.
ئەمساڵ بەھۆی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەخت، دەستپێکردنەوەی وەرزی نوێی خوێندن لە عێراق دواکەوت، بە بریاری وەزارەتی تەندروستییش، دەبێت سەرجەم فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن، یاخود پشکینی دڵنیابوونەوە لە تووشنەبوون بە کۆرۆنا بکەن.