پێشێلکارییەکانی تورکیا لە رۆژئاڤا ئاڕاستەی نەتەوە یەکگرتوەکان دەکرێت
کوردسات نیوز
٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
ئەڤین جومعە ھاوسەرۆکی رێکخراوی مافی مرۆڤ لە ھەرێمی جزیرە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا باسی لەو پێشێلکاریانە کرد کە تورکیا و گروپەکانی ھاوپەیمانی لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا لە گرێ سپی و سەرێ کانی ئەنجامیان داون.
وتیشی، کۆی ئەو پێشێلکارییانە بە راپۆرتێک ئاڕاستەی نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکانیان کردوە لە شاری قامیشلو.



