هەواڵەکانهەواڵەکان

وەزارەتی دارایی و ئابوری ھەرێم رێنماییەک ئاراستەی وەزارەت و فەرمانگەکان کردووە و ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێی ١٤ یەکەم لە یاسای چاکسازی  ژمارە دووی ساڵی ٢٠٢٠ کە ناوەرۆکەکەی جێبەجێکردنی حوکمەکانی  ئەم یاسایە ئاسەواری دارایی و دادوەری لێناکەوێتەوە بۆ حاڵەتەکانی پێش کەوتنەبواری جێبەجێکردنی یاساکە لەسەر ئەو کەسانەی کە دەیانگرێتەوە، لێبڕینی مووچە لەو دوو مووچە خۆرانەی کە دوو مووچەیان وەرگرتووە لە پێش یەکی حەوتی ٢٠٢٠رادەگیرێت و چیتر لێیان وەرناگیرێتەوەو تەنھا ئەو مووچەیە وەردەگرن کە خۆیان ھەڵیانبژاردووە.


ھەر مووچە خۆرێکیش لە دوای یەکی حەوتی ٢٠٢٠دوو مووچەی وەرگرتبێت مووچەی زیادەکەی لێوەردەگیرێتەوە و تەنھا یەک مووچە وەردەگرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە...
بەرێزان سکرتێر و سکرتاریەت و ئەندامانی یەکێتیی ژنانی کوردستان

بە بۆنەی ٣٢ھەمین ساڵەی دامەزراندنی رێکخراوە تێکۆشەرەکەتان گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەم.
ھیوادارم ئەم یادە ببێتە مایەی یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ بەدیھێنانی مافەکانی ژنان و گۆڕانکاری لەخەباتی پیشەیی ژناندا.

یەکێتیی ژنانی کوردستان وەک رێکخراوێکی شۆڕشگێڕ، تێکۆشەر و کاریگەری نێو خەباتی ژنان خاوەن مێژوویەکی پڕ شانازی و دەستکەوتە، کە ئەمە دەبێت ھانتان بدات لەسەر خەرمانی ئەو شانازییە بەردەوام بن و سوورتربن بۆ پێشڕەوایەتیکردن و سەرخستنی داوا و داخوازییەکانی ژنان و ھەماھەنگ بن بۆ دەرکردن و پارێزگاریکردن لەو پرۆژە یاسایانەی پارێزەری مافەکانی ژنان دەبن، ھاوشانی گۆڕانکارییە ریشەییەکانی یەکێتی ئێوەش بەگڕوتینێکی ترەوە خۆتان رێکبخەنەوە و پێشەنگی کاروانەکە بن.

لەم یادەدا دووپاتیشی دەکەینەوە کە درێژەپێدەری رێبازی مام دەبین و بە ھەمان بیروباوەڕەوە پارێزەری بەدیھێنانی مافەکانی ژنان بین و خەبات بکەین لەپێناو جێبەجێکردنی خواستەکانتان و یەکسانی جێندەری و رووبەڕووبوونەوەی پێشێلکارانی مافەکانی ژنان، بەھەموو توانایەکیشمەوە رێگردەبم لەپەنابردن بۆ توندوتیژی و بەزاندنی سنووری ئازادییەکانتان.

دووبارە پیرۆزبایی ئەم رۆژە لە ئێوە و ژنانی کوردستان دەکەم و درود و سڵاو بۆ ھەموو ئەو تێکۆشەرانە دەنێرم کە لەم رێکخراوەدا خەباتیان کرد و خزمەتیان بە دۆزی ژنان کرد.

ھەرشاد و سەربەرز و سەرکەوتووبن 

دڵسۆزتان
بافڵ تاڵەبانی

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی ھەرێم رایگەیاند، بەشی شەشەمی چەکی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢١ گەیشتوەتە ھەرێمی کوردستان و لە چەند رۆژی داھاتوودا دوای جێبەجێکردنی رێکارە کارگێڕییەکان دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.


وتیشی، ٦١٦ ملیۆن دینار بۆ سلێمانی و ٣٩٣ ملیۆن دینار بۆ ھەولێر و ٥٩ ملیۆن دینار بۆ پارێزگای دھۆک خەرجدەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی پێنج شەمە ٤/١١/٢٠٢١ لە ھەولێر بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆک وەزیران بە گرنگییەوە باسی لە پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان وڵاتی ئەڵمانیا و ھەرێمی کوردستانی کرد.


لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی سەبارەت بە پرۆسەی چاکسازییەکانی حکومەتی ھەرێم بەرچاوڕوونی دایە کۆنسوڵی گشتیی ئەڵمانیا و داوایکرد حکومەتی ئەڵمانیا زیاتر ھاوکاری حکومەتی ھەرێم بێت لە بەرەوپێشبردنی ھەنگاوەکانی چاکسازی لە بوارە جیاوازەکاندا.


لە تەوەرەێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق کرا و ھەردوولا ھاوڕابوون کە دەبێت لایەنە براوەکان ھەرچی زووە بکەونە دیالۆگی بونیاتنەرانە لەپێناو پێکھێنانی حکومەتێکی کارا و خزمەتگوزار کە لە ئاستی چاوەڕوانی و داخوازییەکانی ھەموو پێکھاتەکانی عێراقدا بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" لە گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ ئاژانسی "دی پی ئەی" ئەڵمانی ڕایگەیاند، دوور و نزیک ھیچ  پەیوەندییەک لە نێوان پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" و پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە"دا نییە. وتیشی، ھەدەپە پارتێکی سیاسیی و دیموکراسییە کە بەرگری لە ئاشتی دەکات.


ئەم لێدوانەی دەمیرتاش دوای ئەوە ھات، ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیە مەڕاڵ ئاکشەنەر، سەرۆکی پارتی باش وتی، پەکەکە و ھەدەپە لە یەک پێگەدا دەبینن و ئەمەش کارادانەوەی بەرپرسانی ھەدەپەی لێکەوتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوری مالیکی، سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، ئومێدی ھەیە تانەی لایەنە ناڕازییەکان لە بارەی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان بە ھەند وەربگیردرێت و بەم جۆرەش ئەو قەیرانە کۆتایی پێبھێنرێت کە بەھۆی ناکۆکیی لە بارەی ئەنجامەکانەوە سەریھەڵداوە.


مالیکی ئاماژەی بەوەش کردووە، ھەوڵی ئەو لایەنانە ڕەتدەکەنەوە کە دەیانەوێت ناکۆکی و ئاژاوە دروستبکەن و داواش دەکەن پەلە بکرێت لە پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(ئیبراھیم ڕەئیسی) سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، ئەوەی ھەوڵی بۆ دەدەن، دانوستانێکە کە ئەنجامی ھەبێت و بە ھیچ شێوەیەک چاوپۆشی لە داواکاری گەلی ئێران و ھەڵگرتنی گەمارۆکان، ناکەن.


ئاماژەی بەوەشکرد، مێزی دانوستان جێناھێڵن، بەڵام ڕووبەڕووی ھەموو ئەو زیادەڕۆییانە دەبنەوە کە دەبنە ھۆی لاوازبوونی بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێران.


جێگری وەزیری دەرەوەی ئێرانیش ڕایگەیاند، ٢٩ی ئەم مانگە دەگەڕێنەوە ڤیەننا و دەست بە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا و ئەوروپا دەکەنەوە بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) ڕایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەیان بیستووە کە باس لە ئەگەری ھێرشی تورکیا و گروپە چەکدارەکان دەکەن بۆ سەر باکور و ڕۆژھەڵاتی سوریا، بۆیە ھۆشداریی بە ھەموو لایەک دەدەن کە ئیدارەی (بایدن) ڕێگە نادات ھیچ لایەنێک ببێتە ھەڕەشە بۆ سەر ھاوپەیمانە کوردەکانیان.


ماوەی چەند ھەفتەیەکە بەرپرسانی تورکیا باس لەوە دەکەن لە ئامادەکاریدان تا ھێرش بکەنە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا مەکتەبی سیاسی ھەڵسەنگاندنی بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراقی دوای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران کرد و لیژنەیەکی تایبەتی ڕاسپارد بۆ ئامادەکردنی ڕوانین و پڕۆژەی یەکێتی بۆ ئیستیحقاقەکانی دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن و بەشداری کورد بە یەک ڕیزییەوە لە بەدەستھێنانی مافەکانی گەلی  کوردستان و دیاریکردنی ئەولەویاتەکانی ئەو دۆسیەیە.


ھەر لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی وێرای جەختکردنەوە لەسەر بەردەوامی پڕۆسەی چاکسازی حزبی و ڕێکخراوەیی، ئۆرگان و مەکتەبەکانی ڕاسپارد لەبەر ڕۆشنایی دوا بڕیارە دروست و پەیڕەوییەکانی یەکێتیدا سەرجەم ھەڤاڵان جۆشبدەنەوە و بۆ قۆناغی  لەمەودوای یەکێتییانە سازیان بدەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەمرۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە و بەپێی زانیارییەكان لە كۆبونەوەكەدا  قەرەبوكردنەوەی زیان لێكەوتوانی لافاوەكەی هەولێر و پرسی دەرچوانی پۆلی 12 ئامادەیی و  پەیرەوی ئەنجومەنی باڵای  خانمان تاوتوێ دەكرێت .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 گوڵستان سەعید سەرۆكی فراكسیۆنی  گۆڕان لە پەرلەمان رایگەیاند، بەشداری كۆبونەوەی دەستەی سەرۆكایەتی لەگەڵ فراكسیۆنەكان ناكەن تا ئەو كاتەی ئەو پەرلەمانتارەی پارتی كە قسەی نەشیاوی كردبوو داوای لێبوردن لە پەرلەمانتاران و خەڵكی كوردستان نەكات بایكۆتی دانیشتنی پەرلەمانیش دەكەن، هەروەها فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمان لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، بڕیاریانداوە بە بایكۆتكردن و بەشدارینەكردن لەو كۆبوونەوەیە، فراكسیۆنی یەكگرتوویش رایگەیاندووە، بەشداری لە كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و فراكسیۆنەكان ناكات.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
  سەرچاوەیەك لە ئۆپۆزسیۆنی سوریاوە ئاشكرایكردووە، فەرمان دەركراوە بۆ گروپە چەكدارە ئۆپۆزسیۆنەكان ئامادەبن بۆ ئۆپراسیۆنە سەربازییەكەی توركیا دژی هێزەكانی سوریای دیموكرات، كە چاوەروان دەكرێت بەمنزیكانە دەستپێبكات. سەرچاوەكە راشیگەیاندووە، ئۆپراسیۆنەكە لە چەند میحوەرێكەوە لە باكوری سوریا ئەنجام دەدرێت. پێشتر "رەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆكی توركیا رایگەیاندبوو، ئارامیان نەماوە و پێداگرن لەسەر روبەڕوبوونەوەی ئەو هەڕەشانەی لەو ناوچانەوە دەكرێتە سەریان و بە زووترین كات هەنگاوی پێویست دەگرنە بەر. 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئاژانسی رەسمی حكومەتی سوریا بڵاویكردەوە، سوپای ئیسرائیل بە ژمارەیەك مووشەك هێرشی كردۆتە سەر ناوچەی زاكیە لە دەوروبەری دیمەشقی پایتەخت، راشیگەیاند، هێرشە مووشەكییەكەی ئیسرائیل زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی ماددی بە ناوچەكە گەیاندووە.
هێرشەكەی شەوی رابردووی ئیسرائیل لە كاتێكدایە، ئەو وڵاتە ناو بەناو پێگە سەربازییەكانی حكومەتی سوریا و گرووپە چەكدارەكانی ئێران لە سوریا دەكاتەئامانج و 30ی مانگی رابردووش بەهۆی بۆردومانێكی ئیسرائیل لە دەوروبەری دیمەشق دوو سەربازی حكومەتی سوریا برینداربوون.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، تەنها پرۆسەی جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكان بۆ ئەو سندوقانەی پارێزگای بەسرە ماوە كە تانەیان لەسەرە و سەرجەم پارێزگاكانی تر كۆتایی هاتووە، وتیشی، دوای جیاكردنەوەی دەنگەكان بەدەست بۆ ئەو سندوقانەی تانەیان لێدراوە كۆمسیۆن ئەنجامی كۆتایی رادەگەیەنێت و بەپێی زانیارییەكان هیچ گۆرانكارییەك لە ئەنجامی جیاكردنەوەی دەنگەكان رووی نەداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 رێککەوتنی پاریس یەکەمین رێککەوتنی جیھانییە بۆ روبەڕوبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەش و ھەوا و لە ساڵی ٢٠١٥ەوە ئیمزا کراوە و ئامانج لێی کەمکردنەوەی قەتیسبوونی گەرما و گازە زیانبەخشەکان و دابەزاندنی پلەی گەرمای گۆی زەوییە بۆ کەمتر لە ٢ پلەی سیلیزی، عێراقیش وەک نوێترین وڵات بووە ئەندام لەو رێککەوتنە جیھانییە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ بەنزینی عێراقی لە 8 قەزا و ناحییەی پارێزگای سلێمانی دابەشدەكرێت و هەر لیترێك بە نرخی 690 دینار دەدرێت بە شۆفێران. بەپێی راگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكان ئەو ناوچانەی بەنزینی عێراقیان تێدا دابەشدەكرێت بریتین لە كەلار و چەمچەماڵ و بازیان و چوارتا لەگەڵ پێنجوێن و شارەزوور و ڕانیە و قەڵادزێ.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...731732733734735...1007