دەقی راگەیەندراوەکە...
ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشیان لە سنووری پارێزگای نەینەوا بەسەرکەوتوویی ئەنجامدا.
سەعات ٦ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٦-١١-٢٠٢١ ھێزەکانی میحوەری شەشی ھێزی پێشمەرگە لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشی سەربازییان دەستپێکرد و لە سەعات ۱۲:۳۰ ھەردوو ھێزەکە لەنێوان بۆشاییە ئەمنیەکانی نێوان میحوەرەکانی یەک و دووی ئۆپەراسیۆن بەیەک گەیشتن.
لەمیانی بەیەکگەیشتنەکەدا، بەئامادەبوونی فەرماندەی ھێزەکانی فەرەنسا لەعێراق، دیدارێکی ھاوبەش لەنێوان فەرماندەی میحوەری (مەخمورـ دیبەگە)و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی (نەینەوا) بەڕێوەچوو.
ئۆپەراسیۆنەکە بە پشتیوانی ھێزی ئاسمانیی عێراقی و فڕۆکەکانی ھاوپەیمانان لە ناوچەکانی کوشافی سەروو و کوشافی خواروو ئەنجام درا تیاییدا ناوچەکە لەپاشماوەکانی داعش و تیرۆریستان، کە دەکەونە سنووری نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان بەتەواوی پشکنران و پاککرانەوە.
بەشێکی تری ئۆپەراسیۆنەکە پاککردنەوەی ئەو دوورگە ناوەندییە دووردەستانە بوون، کە کەوتونەتە سەر زێی گەورە و تیرۆریستان وەک مۆڵگەی خۆیان بەکاریان دەھێنا.
ئەمە یەکەمین ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراقە کە لەو ناوچانە ئەنجامبدرێت، ئەمەش دوای گەیشتنە رێککەوتنی نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق دێت لە دروستکردنی بنکەی ھەماھەنگی ھاوبەشی نێوان ھەولێر ـ بەغدا و چوار بنکەی ھاوبەشی تر.
لەدواین دیدارە بەردەوامەکانی وەفدی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە بەسەرۆکایەتی سەرۆکی ئەرکان و وەفدی باڵای عێراقی بەسەرۆکایەتی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان، ھێزەکان ئەرکداردەکرێن بە پاراستنی ئەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان ھەیە. کە بەھاوبەشی ھێزی پێشمەرگەو سوپای عیراق بپارێزرێت.
تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە تەرخان کرا بۆ رەوشی ناوخۆی کوردستان و ھەڵبژاردن و دەستووری گەلپەسەند کوردستان، ھەروەھا کۆبوونەوە لەسەر تەوەری حزبایەتی قسەی کردو راسپاردەی پێوسیت بۆ کۆبوونەوەی مەکتەب و ئۆرگانەکان درا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، عێراقی ئەمڕۆ پێویستی بە حکومەتێکی خزمەتگوزار و چاکسازی راستەقینە ھەیە کە بتوانێت وەڵامی گلەیی و داواکاری خەڵک بداتەوە و یەکێتیش لەگەڵ ئەو لایەنانەدایە کە بەم سیاسەتە کاردەکەن و بنەمای خزمەت دەکەنە بەرنامەی حکومەت و باوەڕیان بە پێکەوەژیانی ھەمووان ھەیە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی پێویستی یەکڕیزی و یەک گوتاری کوردی دووپاتکردەوە لەبەغدا و روونیکردەوە دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردن یەک ھەڵوێستییان زامنی پاراستنی مافە دەستووری و نەتەوەییەکانیانە و تەبایشیان لە ناوەند فاکتەری بەھێزکردنی قەوارەی ھەرێمە و دەتوانن باشتر رۆڵ بگێڕن لەپێناو داھاتوویەکی باشتر لە عێراقدا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی تەئکیدیشی کردەوە لە پێشینەی ئەرکەکانی یەکێتی پاراستنی ئاسایش، ئارامی و ئاسایشی تاک بەتاکی ھەرێمی کوردستانە و ھەموو ئەو بەربەستانەی رێگرن و ژیانی خەڵک دەخەنە مەترسی و چاودێر دەبن بەسەر ھاوڵاتییەوە لادەبرێن و رێگاش نادەن ئارامی تێکبچێت و ژیانی کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئابووری بخاتە ژێر مەترسییەوە و لەو چوارچێوەیەشدا چاکسازییەکان بەردەوام دەبن.
عیماد جەمیل، ئەندامی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە پڕۆسەی ژماردنەوەی دەستی بۆ سەرجەم وێستگە تانەلێدراوەکان کۆتایی دێت.
وتیشی، سکاڵاکان تایبەت بوون بە وێستگەکانی حەوت پارێزگا، تا ئێستا ژماردنەوەی دەستی بۆ پێنج پارێزگا تەواو بووە و یەکشەممەش دوو پارێزگاکەی دیکە تەواو دەبن.
ئەندامەکەی کۆمسیۆن باسی لەوەش کردووە، دوای ژماردنەوەی دەستی، سکاڵا و ئەنجامەکان رەوانەی دادگا دەکەن و پاش تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکانی دادگاش ئەنجامی کۆتایی رادەگەیەندرێت.
نەخۆشخانەی مرویس لە شاری قەندەھار پڕ بوە لەو خێزانانەی کە بەھۆی بەدخۆراکی منداڵەکانیانەوە روویان لە نەخۆشخانە کردوە، ھەندێک لەو منداڵانە توانایان لە دەستداوە و بەشێوەیەکی بەرچاو کێشیان دابەزیوە، یەکێک لە پزیشکەکانی نەخۆشخانەکەش رایگەیاندوە، دووچاربوونی منداڵان بە بەدخۆراکی بەراورد بە مانگی ئەیلولی رابردوو بۆ دوو ھێند زیادی کردوە.
دکتۆر محەمەد سادق سەرۆکی بەشی منداڵان لە نەخۆشخانەی مرویس رایگەیاند، رێکخراوی خاچی سوور دەرمانەکان دابین دەکەن لەبەرئەوەی ئەوەی لە بەردەستدایە بەشی شەش مانگ ناکات بۆ شی تا چوار مانگ دەبێت، لەبەرئەوەی ژمارەی ئەو منداڵانەی بە دەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن بۆ دوو ھێند زیادی کردوە.
ژمارەیەک رێکخراوی کۆمەکبەخشی نێودەوڵەتی خۆراک و پێداویستی پزیشکییان بۆ نەخۆشخانەکە گواستوەتەوە، بەڵام ھاوکارییەکانیان وەک پێویست نییە و ناتوانرێت بۆ ماوەی چەند مانگێک درێژەی پێبدرێت.
تەیبە پەرستار لە نەخۆشخانەی مرویس لە قەندەھار دەڵێت، کاتێک رەوشی منداڵەکان بە تەواوی تێکدەچێت، ئینجا کەسوکارەکانیان دەیانھێنن و داوا دەکەن پزیشک ببینن و چارەسەری بە پەلەیان بۆ بکات.
لێپرسراوێکی تەندروستی ئەفغانستان نایشارێتەوە، کە کەرتی تەندروستی رووبەرووی شکست بوەتەوە و ناتوانێت دەرمانی پێویست دابین بکات.
موسا جان سوڵتانی جێگری بەرێوەبەری تەندروستی قەندەھار راگەیاندوە، ئەو پزیشکانەی لێرە کار دەکەن، بەبێ موچە و وەرگرتنی داھاتی نەخۆشخانەکان کار دەکەن، کەمی دەرمان لە ئاستێکی بەزردا، لەگەڵ ئەوەشدا وەک رابردوو بەردەوام دەبین لە کارکردن.
رێکخراوی خۆراکی جیھانی و ئاژانسی منداڵانی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان مانگی رابردوو ھۆشدارییاندا کە لانی کەم یەک ملیۆن منداڵی ئەفغانی رووبەرووی بەدخۆراکی بوونەتەوە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە ژمارەی دانیشتوانی ئەففانستان ٣٩ ملیۆن کەسە، ھاوکات ئەوەشیان ئاشکرا کردوە، کە نزیکەی ١٤ ملیۆن کەس لەو وڵاتەدا ئاسایشی خۆراکیان بۆ دەستەبەر نەکراوە.
ئێن کلیر لیژاندەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، پاریس بەتوندی نیگەرانی ئەوەیە کە تاران زۆربەی بەڵێنەکانی پێشێلکردووە، بۆیە لەگەڵ ھاوپەیمانەکانیان بەوردی بەدواداچوون بۆ ھەڵسوکەوتەکانی ئێران دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت ئێران کۆتایی بەو چالاکییەکانە بھێنێت کە پێچەوانەی بەڵێنەکانیەتی و ھاوکاری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بکات، ئەگەرنا لە کۆبوونەوەی داھاتووی ئاژانسەکە، ھەڵوێستی نوێ بەرامبەر ئێران دەگرنەبەر.
نوری مەحمود وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە"، لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حکومەتی تورکیا بە سەرۆکایەتی ئاکەپە و مەھەپە، بەردەوامە لە ھێرش و ھەڕەشەکانی لەسەر ناوچەکە و وەک یەپەگەش جەخت دەکەنەوە لە ئامادەیی تەواو بۆ وەڵامدانەوەی ھەر ھێرشێکی چاوەڕوانکراوی تورکیا، بە ستراتیژێکی نوێی جەنگی و ئەزموونی سەرکەوتنەکانیان لە دژی داعش لە کۆبانێ، پیشانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دەدەن.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پێنتاگۆن" بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر فرۆشتنی ٢٨٠ موشەک لەجۆری "ئەی ئای ئێم ١٢٠" بە سعودیە و کۆنگرێسێش لەو پرسە ئاگادار کراوەتەوە.
ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرزیش لەزاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، ٢٦ی مانگی رابردوو واشنتن و ریاز لەسەر ئەو بابەتە رێککەوتون و بڕیارەکەش دوای ئەوە دراوە کە لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا ھێرشە دەرەکییەکان بۆ سەر خاکی سعودیە زیادیانکردووە.
بەھرۆز کەمالوەندی وتەبێژی دەستەی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند، پەرلەمانی وڵاتەکەی رێنمایی دابوو، بۆ پیتاندنی ١٢٠ کیلۆگرام یۆرانیۆم، بەڵام ئێستا ئاستی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران لە رێژەی ٢٠٪، ٢١٠ کیلۆگرامی تێپەڕاندووە و ٢٥ کیلۆگرامیشیان لە یۆرانیۆمی پیتێنراو لە رێژەی ٦٠% ھەیە.
وتیشی، عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران چاوی لەسەرئەوەیە، وزەی ئەتۆمی لە بواری ئاشتی بەکاربھێنرێت.
لە ماوەی رابردوودا ئەمریکا و ئیسرائیل و وڵاتانی ئەوروپا، ھۆشداریان دابوو لە بەرەوپێشچوونەکانی ئێران لە بواری پیتاندنی یۆرانیۆم و نافتالی بێنیت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلیش رایگەیاند، ئێران لە ھەر کاتێک زیاتر لە دروستکردنی چەکی ئەتۆمیەوە نزیکە.
نید پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، داوا لە وڵاتانی کەنداو دەکەن رێگە دیبلۆماسییەکان بۆ باشکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ لوبنان بکەنەوە و پێویستە حکومەتی لوبنانیش کار لەگەڵ دۆستەکانیدا بکات، چونکە گەلی لوبنان ماوەیەکی زۆرە بەدەست خراپی بەڕێوەبردن و گەندەڵی و ھەڵاوسانی ئابوورییەوە دەناڵێنن.
چەند رۆژی رابردوو لێدوانێکی جۆرج قەرداحی وەزیری راگەیاندنی لوبنان، لەبارەی پێشێلکارییەکانی سعودیە و چەند وڵاتێکی عەرەبی لە جەنگی یەمەن، نیگەرانی لێکەوتەوە، لە بەرامبەریشدا ژمارەیەک وڵاتی کەنداو لەوانە سعودیە و کوەیت و بەحرەین و ئیمارات کونسوڵخانە و باڵیۆزخانەکانیان لە بەیروت کشاندەوە و دەنگێکی زۆریش بۆ دەستلەکارکێشانەوەی جۆرج قەرداحی لە ناوەوە و دەرەوەی لوبنان بەرزبوونەتەوە.
بڕیارەکانیش پەسەندکران و دوای تەواوبوونی ماوەی تانەلێدان و سەرجەم رێکارە پەیڕەوییەکان، بڕیارەکان حکومی کۆتاییان وەرگرت بە پێی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
رێکخراوی کەشناسی ئێران لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، شەپۆلێکی بەفر و بارانبارینی بەخوڕ لەگەڵ ھەورە بروسکە، پارێزگاکانی گیلان و گوڵستان و تاران و قوم و قەزوین و ئەسفەھان و یەزد و فارس و سمنانی گرتووەتەوە و تا ئێوارەی رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەھۆی ئەو شەپۆلی بەفر و بارانەوە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و ئەگەری دروستبوونی لافاویش لە ھەندێک ناوچە ھەیە.
رێکخراوی کەشناسی ئێران داواشی لە دانیشتوانی ئەو ناوچانە کردووە، خۆیان لە نزیکبونەوە لە روبار و کەناراوەکان بپارێزن.
چەند رۆژێک پێش ئێستاش لە شاری مھاباد سەر بە پارێزگای ورمێ لافاو دروستبوو و زیانی ماددی زۆری لێکەوتەوە.
روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی ھاوپەیمانی لە سوریا، بە مووشەک شارۆچکەی تەل تەمریان لە دەوروبەری حەسەکە بۆردومانکردووە.
راشیگەیاند، لە کاتی بۆردومانەکەی تورکیا و سوڕانەوەی ھێلیکۆپتەرەکانی روسیا لە ئاسمانی ناوچەکە، ھێزەکانی ئەمریکا گەڕانێکی سەربازییان لە تەل تەمر ئەنجامداوە.
بۆردومانەکەی تورکیا لە کاتێکدایە، تا دێت ئاماژەکانی ئەنجامدانی لەشکرکێشییەکی نوێی تورکیا لە رۆژئاڤای کوردستان، بەتایبەتی لە تەل تەمر لە پارێزگای حەسەکە و عەین عیسا لە پارێزگای رەققە زیاتر دەبن.
بێھنام تاجەدینی سەرۆکی کۆمیسیۆنی کشتوکاڵیی ژووری بازرگانی ورمێ، پارێزگاکەی بە جەمسەری بەرھەمھێنانی سێو لە ئێران لەقەڵەمدا و رایگەیاند، ھەموو ساڵێک بۆ ھەناردەکردنی ئەو بەرھەمە کۆمەڵێک بەربەستیان بۆ دروست دەبێت، بەڵام ئەمساڵ دوای زنجیرەیەک راوێژ و گفتوگۆ توانیویانە بەشێک لەو بەربەستانە چارەسەر بکەن.
وتیشی، لە رۆژی شەممەوە باجی گومرگی لەسەر ھەناردەکردنی سێو بۆ ھەرێمی کوردستان ھەڵدەگیرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق و ھەرێمی کوردستان بەشێکن لە بازاڕە سەرەکییەکان بۆ ساخکردنەوەی بەرھەمی سێوی ورمێ و بە ھەڵگرتنی باج، ئاسانکاری تەواو بۆ ھەناردەکردنی ئەو بەرھەمە دەکرێت.