هەواڵەکانهەواڵەکان

كۆمسیۆنی یاسایی و مافی مرۆڤی سەر بە پارتی دیموكراتی گەلان "هەدەپە" لە دادگای دەستوری توركیا ئامادە بوو و بەرگرینامەی خۆی پێشكەشی دادگاكە كرد بۆئەوەی رێگر بێت لە داخستنی پارتەكەی.
پێشتر و لە 21ی حوزەیران دادگای دەستوری توركیا دۆسێنامەی داخستنی هەدەپەی پەسەند كرد كە لەلایەن داواكاری گشتی كوماریی توركیاوە ئامادە كرابوو، مانگی تەموز دادگاكە بە رەسمی مۆڵەتی سێ مانگی بە هەدەپە دا بۆئەوەی بەرگرینامەكەی پێشكەش بكات.
لە دۆسێكەدا كە لە 843 لاپەڕە پێكهاتووە، داوا كراوە چالاكی سیاسیی لە 451 بەرپرس و ئەندامی هەدەپە قەدەغە بكرێت و پارتەكەش بە تەواوی دابخرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێریش رایگەیاند، هەرچەندە لە ماوەیەكی كەمدا توانییان بگەنە شوێنی روداوەكە و كۆنترۆڵی بكەن، بەڵام بەهۆی خێرایی و گەورەیی ئاگرەكە، تەواوی شوێنەكە سوتا و جگە لە زیانی مادی، زیانی گیانی نەبوو، خاوەنی كۆگاكەش وتی، بەهۆی ئاگرەكە 100 هەزار دۆلاری زیانی پێگەیشتوە و ئۆتۆمبێلێكیشی سوتاوە.



 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

هێزەكانی پێشمەرگە بە توندی و خێرایی وەڵامی هێرشەكەیان دایەوە و هێرشەكەش هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتەوە ، یەكێك لە هۆكارەكانی پەلامارەكانی داعش بۆ سەر هێزەكانی پێشمەرگە بوونی بۆشایی ئەمنییە لەنێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكاندا.
 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەو گروپەی ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی ھاک کردووە، ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن توانیویانە ھەموو سزاکانی ئۆتۆمبێلەکانی سلێمانی بسڕنەوە، کە ژمارەیان ٨٠٠ ھەزار ئۆتۆمبێلە، بەڵام بە پێی ئەو زانیارییانەی لە بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانییەوە دەست کوردسات نیوز کەوتووە، ئەو ھاککردنە ھیچ کاریگەرییەگکی لەسەر سزای سەر ئۆتۆمبێلەکان نییە، چونکە سزاکان بە کۆپی لە ماڵپەڕەکە دانراوە.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ھەموو زانیارییەکانی ھاتووچۆ بە سزا  سەر ئۆتۆمبێلەکانیشەوە لە میمۆری و لە ھاردی تایبەتدا ھەڵگیراون، ھەر کاتێک ماڵپەڕەکە خرایەوە کار جارێکی تری کۆپی ئەو سزاسانە لە ماڵەڕەکە دادەنرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوەکە لە تویتەر بڵاویکردوەتەوە ، ڤاکسینی کۆڤاکسینی ھندی کە بەرھەمی کۆمپانیای بەھارات بیوتیکە ، پێوەرەکانی رێکخراوی تەندروستی جیھانیی تێدایە و رێگە دەدەن بە بەکارھێنانی بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و سودەکانی ڤاکسینەکە زۆر زیاترە لە زیانەکانی.


بریاربوو ھەفتەی رابردوو ڤاکسینی کۆڤاکسینی ھندی لەلایەن تەندروستی جیھانییەوە پەسەند بکرێت، بەڵام رێکخراوەکە داوای رونکردنەوە و زانیاری زیاتری لە کۆمپانیای بەرھەمھێنەر کرد بۆ ئەوەی پێش پەسەندکردنی لێکۆڵینەوەی زیاتری لەسەر بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھێزەکانی پێشمەرگە بەرپەرچی پەلامارێکی تیرۆریستانی داعش لە میحوەری پردێ دەدەنەوە.


پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، شەوی ڕابردوو تیرۆریستانی داعش لەبەرزاییەکانی زورگەزراو بەرامبەر پردێ تەقەیان لە سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە کردوە، لەبەرامبەردا ھێزەکانی لیوای ١٠ی ھێزی پێشمەرگە بەرپەرچیان داونەتەوە و چەکدارانی داعش ھەڵھاتون.


وەزارەتی پێشمەرگەش لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، تیرۆریستانی داعش پەلاماری خاڵێکی فەوجی دووی  لیوای ١٠ ی پیادەیان داوە، لە سنوری میحوەری "پردێ - دبس"، پێشمەرگەش وەڵامی پەلامارەکەیانداوەتەوە، بەھۆی پێکدادانەکەشەوە ھیچ زیانێک بە پێشمەرگە نەگەیشتووە.


ئەوەش لە کاتێکدایە رۆژی شەممەی رابردووش چەکدارانی داعش لەسنوری پردێ پەلاماری ھێزانەی پێشمەرگەیاندابوو، بەوھۆیەشەوە ٢ پێشمەرگە شەھیدبوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆن کێربی وتەبێژی پنتاگۆن رایگەیاند، سوپای پاسداران رایگەیاندبوو کە شکستیان بە ھەوڵێکی ئەمریکا ھێناوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی نەوتھەڵگری ئێران لە کەنداوی عومانەوە، بەڵام ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە و تەنھا ئێران ئۆپراسیۆنێکی کردووە بۆ دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەک.


لێپرسراوانی تری ئەمریکاش وتویانە، ھێزەکانی ئێران کەشتییەکی نەوتھەڵگریان دەستبەسەر کردووە کە ئاڵای ڤێتنامی ھەڵگرتووە و ھێزە ئەمریکییەکانیش چاودێری رەوشەکەیان کردووە.


دوێنێ ئاژانسی فارسی ئێرانی رایگەیاند، سوپای پاسداران لە ئۆپراسیۆنێکدا کەشتییەکی نەوتھەڵگری ئەمریکایان لە دەریای عومان دەستگیرکردووە، ئەوەش دوای ئەوەی کەشتییەکی ئەمریکی کەشتییەکی ئێرانی لە دەریای عومان دەستبەسەردا گرت و بە نیاز بووە نەوتەکەی خاڵی بکاتەوە بۆ کەشتییەکی تر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکردوە،، ھەرچەندە حکومەتی عێراق لە ساڵی ٢٠١٨ کۆتایی ھاتنی داعش راگەیاندوە، بەڵام وەزارەتی پێشمەرگە جەختی لەوەکردەوە، داعش کۆتایی نەھاتووە و خۆی رێکدەخاتەوە و جارێکی تر دەست بە ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی دەکاتەوە.


رونیشیکردوەتەوە، لە ساڵی ٢٠١٨ دا تیرۆیستانی داعش ھەزار و ٧٤٢ کردەوەی تیرۆریستی ئەنجامداوە، لە ٢٠١٩ نزیکەی ٢٧٠ کردەوەی تیرۆریستی و لە ٢٠٢٠ نزیکەی ٢٣٠ و لە ١٠ مانگی ساڵی ٢٠٢١یش ١٧٠ کردەوەی تیرۆریستی ئەنجامداوە، بەگشتی لە ساڵی ٢٠١٨ ەوە تا ئێستا دوو ھەزار و ٤١٢ پەلاماری تیرۆریستی ئەنجامداوە.


ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە راشیگەیاندوە، زۆربەی کردەوە تیرۆریستییەکان لەناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان بووە، پەلاماری ھێزەکانی عێراق یا پێشمەرگە دەدات،  بەڕێگەی کردەی خۆکوژیی یاخود دانانی مین یان بە قەناس لە دوورەوە ھێرش دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. سەباح ھەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی راگەیاند، ئامانج لە ھەڵمەتەکە بەرزکردنەوەی رێژەی وەرگرانی ڤاکسینە بەو پێیەی تا ئێستا ١٣٪ی ھاوڵاتیان ڤاکسینیان وەرگرتووە.


رونیشیکردەوە، ھەڵمەتەکە لە رێگەی ٢٥ تیمەوە دەبێت کە حەوت تیمیان گەڕۆک دەبن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیار حەسەن یەکێک لە خاوەن نوسینگەکان لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، داوا دەکەن پێداچونەوە بە مۆڵەتی خانووی ١٠٠ مەتری موڵکی بازرگانیدا بکرێت.


 وتیشی، پارەی قیران و رسومات لە کاتی کڕین و فرۆشتنی خانوو سێ ھێندە زیاتر بووە، پێویستە پێداچونەوەی پێدا بکرێت و نرخەکان کەمبکرێنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەبدولزەھرە ھنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئامادەکارییەکانیان بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری بەردەوامە و لە پارێزگاکانی بەسرە و ئەنبار و کەربەلا و ھەولێر تاقیکردنەوەیان بۆپڕۆسەکە کردووە و لە دھۆکیش ئەنجامی دەدەن. 


وتیشی، وەزارەتی پلاندانان دەیەوێت لە ساڵی ٢٠٢٢ سەرژمێری ئەنجام بدات و مانگی تشرینی دووەمی ساڵی داھاتوو کۆتا وادە دەبێت. 


وتیشی، داوایان کردووە ١٢٠ ملیار دینار لە بودجەی ساڵی داھاتوودا بۆ پڕۆسەی سەرژمێری تەرخان بکرێت، چونکە پێویستیان بە ١٥٠ ھەزار ئامێر و راھێنان بە بەشداربووان ھەیە. 


عەبدولزەھرە ھنداوی راشیگەیاند، بەھۆی ئەوەی لە بودجەی ئەمساڵی عێراق پارە بۆ سەرژمێری تەرخان نەکرا، نەیانتوانی ئەمساڵ پڕۆسەکە بکەن. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەکە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، لە کوردستانی عێراق سەدان پەرلەمانتار و رۆژنامەنووس و ڕۆشنبیر و چالاکوانانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوە مەدەنییەکان ھۆشداری دەدەن، تورکیا لە کاتی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانیدا لەسەر خاکی عێراق چەکی کیمیایی بەکار دەھێنێت.


ھاوکات ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپاش داوا دەکەن، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی و نوسینگەی کاروباری نەتەوەیەکگرتووەکان لێکۆڵینەوە لەسەر بەکارھێنانی چەکی کیمیایی بکەن، بۆئەومەبەستەش کۆمسیۆنێکی سەربەخۆ دابمەزرێنن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوری ھەرێم رێنماییەک ئاراستەی وەزارەت و فەرمانگەکان کردووە و ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێی ١٤ یەکەم لە یاسای چاکسازی  ژمارە دووی ساڵی ٢٠٢٠ کە ناوەرۆکەکەی جێبەجێکردنی حوکمەکانی  ئەم یاسایە ئاسەواری دارایی و دادوەری لێناکەوێتەوە بۆ حاڵەتەکانی پێش کەوتنەبواری جێبەجێکردنی یاساکە لەسەر ئەو کەسانەی کە دەیانگرێتەوە، لێبڕینی مووچە لەو دوو مووچە خۆرانەی کە دوو مووچەیان وەرگرتووە لە پێش یەکی حەوتی ٢٠٢٠رادەگیرێت و چیتر لێیان وەرناگیرێتەوەو تەنھا ئەو مووچەیە وەردەگرن کە خۆیان ھەڵیانبژاردووە.


ھەر مووچە خۆرێکیش لە دوای یەکی حەوتی ٢٠٢٠دوو مووچەی وەرگرتبێت مووچەی زیادەکەی لێوەردەگیرێتەوە و تەنھا یەک مووچە وەردەگرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە...
بەرێزان سکرتێر و سکرتاریەت و ئەندامانی یەکێتیی ژنانی کوردستان

بە بۆنەی ٣٢ھەمین ساڵەی دامەزراندنی رێکخراوە تێکۆشەرەکەتان گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەم.
ھیوادارم ئەم یادە ببێتە مایەی یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ بەدیھێنانی مافەکانی ژنان و گۆڕانکاری لەخەباتی پیشەیی ژناندا.

یەکێتیی ژنانی کوردستان وەک رێکخراوێکی شۆڕشگێڕ، تێکۆشەر و کاریگەری نێو خەباتی ژنان خاوەن مێژوویەکی پڕ شانازی و دەستکەوتە، کە ئەمە دەبێت ھانتان بدات لەسەر خەرمانی ئەو شانازییە بەردەوام بن و سوورتربن بۆ پێشڕەوایەتیکردن و سەرخستنی داوا و داخوازییەکانی ژنان و ھەماھەنگ بن بۆ دەرکردن و پارێزگاریکردن لەو پرۆژە یاسایانەی پارێزەری مافەکانی ژنان دەبن، ھاوشانی گۆڕانکارییە ریشەییەکانی یەکێتی ئێوەش بەگڕوتینێکی ترەوە خۆتان رێکبخەنەوە و پێشەنگی کاروانەکە بن.

لەم یادەدا دووپاتیشی دەکەینەوە کە درێژەپێدەری رێبازی مام دەبین و بە ھەمان بیروباوەڕەوە پارێزەری بەدیھێنانی مافەکانی ژنان بین و خەبات بکەین لەپێناو جێبەجێکردنی خواستەکانتان و یەکسانی جێندەری و رووبەڕووبوونەوەی پێشێلکارانی مافەکانی ژنان، بەھەموو توانایەکیشمەوە رێگردەبم لەپەنابردن بۆ توندوتیژی و بەزاندنی سنووری ئازادییەکانتان.

دووبارە پیرۆزبایی ئەم رۆژە لە ئێوە و ژنانی کوردستان دەکەم و درود و سڵاو بۆ ھەموو ئەو تێکۆشەرانە دەنێرم کە لەم رێکخراوەدا خەباتیان کرد و خزمەتیان بە دۆزی ژنان کرد.

ھەرشاد و سەربەرز و سەرکەوتووبن 

دڵسۆزتان
بافڵ تاڵەبانی

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی ھەرێم رایگەیاند، بەشی شەشەمی چەکی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢١ گەیشتوەتە ھەرێمی کوردستان و لە چەند رۆژی داھاتوودا دوای جێبەجێکردنی رێکارە کارگێڕییەکان دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.


وتیشی، ٦١٦ ملیۆن دینار بۆ سلێمانی و ٣٩٣ ملیۆن دینار بۆ ھەولێر و ٥٩ ملیۆن دینار بۆ پارێزگای دھۆک خەرجدەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی پێنج شەمە ٤/١١/٢٠٢١ لە ھەولێر بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆک وەزیران بە گرنگییەوە باسی لە پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان وڵاتی ئەڵمانیا و ھەرێمی کوردستانی کرد.


لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی سەبارەت بە پرۆسەی چاکسازییەکانی حکومەتی ھەرێم بەرچاوڕوونی دایە کۆنسوڵی گشتیی ئەڵمانیا و داوایکرد حکومەتی ئەڵمانیا زیاتر ھاوکاری حکومەتی ھەرێم بێت لە بەرەوپێشبردنی ھەنگاوەکانی چاکسازی لە بوارە جیاوازەکاندا.


لە تەوەرەێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق کرا و ھەردوولا ھاوڕابوون کە دەبێت لایەنە براوەکان ھەرچی زووە بکەونە دیالۆگی بونیاتنەرانە لەپێناو پێکھێنانی حکومەتێکی کارا و خزمەتگوزار کە لە ئاستی چاوەڕوانی و داخوازییەکانی ھەموو پێکھاتەکانی عێراقدا بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...730731732733734...1006