ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە
٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
رەزا تالایی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئێران رایگەیاند، هێشتا جەنگ کۆتایی نەهاتووە و ئەمریکا شکستیهێنا لە ئامانجەکانی، ئاماژەی بەوەشکردوە کە تێپەڕبوونی کەشتییە ناسەربازییەکان بە گەوری هورمزدا پەیوەستە بە ئاگربەست لە لوبنان.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئێران، ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند ئەمەریکا شکستیهێنا لە روخاندنی دەسەڵاتی ئێران و دروستکردنی درز لە نێوان دەسەڵات و خەڵکی ئێراندا.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کردنەوەی گەروی هورمز بۆ تێپەڕاندنی کەشتییە ناسەربازییەکان مەرجدارە بە ئاگربەست لە لوبنان و ئەگەر فشار بۆسەر لوبنان دروسبکەنەوە، گەروەکە دادەخرێت.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئێران جەختیکردوەتەوە، کە هێشتا جەنگەکە کۆتایی نەهاتووە و ئەگەر دوژمن پەنا بۆ فێڵکردن لە دیپلۆماسیدا ببات، ئەوا وەک خۆیان وەڵامیان دەدەنەوە.
ئەمە لە کاتیكدایە، ئەمڕۆ بە رەسمی گەروی هورمز کراوەتەوە لەلاین ئێرانەوە وەک بەشێک لە ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران، بەرەبەیانی ئەمڕۆش ئاژانسی رۆیتەرز تێپەڕبونی چەند کەشتییەکی نەوتهەڵگری بە گەروەکەدا راگەیاند.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، پۆلیسی ئەڵمانیا ڕایگەیاند کە بەهۆی تەقینەوەیەکی بەهێز لە ویلایەتی سارلاند لە رۆژئاوای وڵاتەکە، کەسێک گیانی لەدەستداوە و چەند کەسێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.
وتەبێژێکی پۆلیس ئاشکرای کرد، روداوەکە لە شارۆچکەی فۆلکلینگن نزیك لە سنووری فەرەنسا و لە ژێر پردێکی تایبەت بە پیادە رویداوە، وقوربانییەکە پیاوێک بووە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە شوێنی روداوەکە گیانی لەدەستداوە.
بەگوێرەی لێدوانی پۆلیس، دەوروبەری سەعات 12ی شەو لە رێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە ئاگادار کراونەتەوە کە دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز و هاواری هاوکاری بیستراوە، ودەستبەجێ هێزێکی زۆری پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنەکە و ناوچەیەکی بەرفراوانیان لە دەوروبەری پردەکە گەمارۆ داوە.
پۆلیس ئاماژەی بەوەش کردووە کە چەند کەسێک برینەکانیان سەختە، بەڵام وردەکاری زیاتری لەسەر ناسنامەیان بڵاو نەکراوەتەوە.
پۆلیسی ئەڵمانیا جەختیشی کرداوە کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری تەقینەوەکە ئاشکرا نەکردووە و رایگەیاند کە لێکۆڵینەوەی ورد لەبارەی روداوەکە بەردەوامە.
دوای لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە گەروی هورمز، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هێترشی کردە سەرۆک ئەمریکا و رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ لە یەک سەعاتدا حەوت قسەی کردوە و هەموویی درۆ بوون.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە ئێکس پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت؛ ئەمریکا نە لە رێگەی درۆوە و نە لە رێگەی دانوستانەوە جەنگیان نەبردوەتەوە و بەمشیوازەش بەردەوام بن ناگەنە هیچ ئەنجامێک.
سەبارەت بەروشی هورمز، قاڵیباف وتویەتی ؛لەگەڵ بەردەوامبوونی گەمارۆکان، گەروی هورمز بە روی کەشتیەکاندا بە کراوەیی نامێنێتەوە و ئەوەشی کراوەتەوە، تەنها لە رێگەی رێڕەوی دیاریکراوو بە "مۆڵەتی رەسمی ئێران دەبێت.
قاڵیباف وەک تەنزیکیش، لسەر وقسەکانی دۆناڵد ترەمپ دەڵێت؛ بڕیاری کۆتایی لەسەر کرانەوە یان داخرانی گەروی هورمز و یاساکانی پەیوەست بەو ناوچەیە، لە مەیدانی کردەیی دا دەدرێت نەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و سەرۆکی ئەمریکا لە یەک سەعاتدا حەوت جار قسەی کردوە و هەر حەوتی دورن لە راستییەوە.