ڕێکخراوی ژنانى نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە لە نێوان تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ و کۆتایی ٢٠٢٥دا، زیاتر لە ٣٨,٠٠٠ ژن و کچ لە غەززە کوژراون بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە، کە تێکڕای کەمتەری ٤٧ قوربانییە لە ڕۆژێکدا.
ئاژانسەکە ڕایگەیاند کە زیاتر لە ٣٨,٠٠٠ ژن و کچ لە ماوەی دوو ساڵدا بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکان و ئۆپەراسیۆنە زەمینییەکانەوە کوژراون، کە تێکڕای کەمترین ژمارە ٤٧ قوربانیی مێینە دەکات لە ڕۆژێکدا، کە زیاتر لە ٢٢,٠٠٠ ژن و ١٦,٠٠٠ کچ لەخۆدەگرێت، لە کاتێکدا هۆشداری دەدات کە ژمارە ڕاستەقینەکان لەوانەیە زیاتربن بەڵام بەهۆی سەختییەکانەوە تۆمارنەکراون.
وتەبێژی ئاژانسەکە، سۆفیا کاڵترۆپ، ڕوونیکردەوە کە ژمارەی قوربانییان و گیانلەدەستدان لەنێو ژنان و کچاندا لەوەی خولەکانی پێشووی شەڕی غەززە تۆمارکراوە زیاترە، و ئاماژەی بەوەدا کە ڕزگاربووان ڕووبەڕووی مەترسیی توندی ڕۆژانە دەبنەوە لەوانەش برسییەتی، ئاوارەبوونی دووبارە، و کۆت و بەندی توند لەسەر دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان.
تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥، ئامارە فەرمییەکان و مەزەندەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەیان بەوە کردبوو کە کۆی گشتیی قوربانیانی وگیانلەدەستداو لە غەززە گەیشتووەتە دەیان هەزار کەس.