هەواڵەکانهەواڵەکان

بڕیارە لەو پانیڵەدا چەند ڕاپۆرتێکی تایبەت بە قەیرانی ئاو لە ھەرێمی کوردستان بخرێتەڕوو، دوای گفتوگۆکردن و ھەڵسەنگاندن ڕاپۆرتەکان پێشکەشی لایەنە پەیوەندیدارەکان بکرێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەعزەم گودەرزی سەرپەرشتیاری نوسینگەی تەندروستی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی ئێران ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا پێنج ملیۆن و ٦٠٧ ھەزار و ٨٢٧ خوێندکاری تەمەن ١٢ بۆ ١٨ ساڵ دۆزی یەکەمی ڤاکسین و یەک ملیۆن و ٥٧٢ ھەزار ٣٨٠ خوێندکاریش دۆزی دووەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە.


ئاماژەی بەوەشکرد، کۆی خوێندکارانی تەمەن ١٢ بۆ ١٨ ساڵی ئێران شەش ملیۆن و ٣٠٥ کەسە و بە پێی ئەو پلانەی دانراوە دەبێت پێش چوونەوە ناو ھۆڵەکانی خوێندن سەرجەمیان بە ڤاکسینی جۆری سینۆفارم بکوترێن.


بە پێی بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی ئێران، ٢١ی ئەم مانگە خوێندکارانی ئێران دەچنەوە ناو ھۆڵەکانی خوێندن و درێژە بە پڕۆسەی خوێندن دەدەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کازمی خۆی سەپەرشتی لێکۆڵینەوەکان دەکات و  لە دوای فەرمانەکەشی، ڕاستەوخۆ لیژنەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و ھەموو ئەوانەش کە کەمتەرخەم بوون و ھۆکار بوون بۆ دروستبوونی ئاژاوە لە خۆپیشاندانەکانی بەغداد لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت، ھەر بە فەرمانی کازمیش قوربانیانی ڕووداوەکانی ڕۆژی ھەینی قەرەبوو دەکرێنەوە.


دەستەی حەشدی شەعبیش ڕایگەیاندووە، ھیچ ڕاگەیەندراوێکیان بڵاونەکردووەتەوە لە بارەی ڕووداوەکانی دەوروبەری ناوچەی سەوز، بەڵام لیژنەیەکیان بۆ لێکۆڵینەوە پێکھێناوە و بەمنزیکانە ئەنجامەکان ڕادەگەیەنن.


موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدریش بەھۆی ڕووداوەکانەوە کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ بەغداد ھێنا و نەتەوە یەکگرتووەکانیش نیگەرانیی دەربڕیوە و داوای لە لایەنەکانیش کردووە دان بەخۆدا بگرن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھیوا عەلی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێم بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لەو پێشانگە کشتوکاڵییەی بۆ بەرھەمە ئاژەڵییەکان لە ھەولێر کرایەوە، گرێبەستێک لە نێوان وەزارەتی کشتواڵی عێراق و کوشتارگەی مریشکی ئاکرێ بە بەھای ١٠ ملیار دینار ئیمزاکراوە، بۆ ساغکردنەوەی بەرھەمە پەلەوەرییەکان لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق.


وتیشی، گواستنەوەی بەرھەمەکان لە ھەرێمەوە بۆ شارەکانی عێراق لە ڕێگەی کۆمپانیای "تلساتی عێراقی" ڕێکدەخرێت و ھەمووی دەکرێت بە یەک پاکێج.


جەختیشیکردەوە، ھەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم و عێراق لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون ئاستەنگەکانی بەردەم گواستنەوەی بەرھەمەکانی ئاژەڵ و پەلەوەر لاببرێن و نوێنەرایەتی ھەردوولا لە ھەولێر و بەغداد کارا بکرێنەوە و ڕۆتین نەھێڵن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمیسیۆن لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی تانەگران و چاودێرانی نێودەوڵەتی و ڕاگەیاندکاران، وردبینی دەنگەکانی ئەو وێستگانەی کەرخ و ڕەسافە کۆتایی ھاتووە کە بەڵگەی پێشێلکاری لەسەریان ھەبووە و دواتر ئەنجامی وردبینیەکان دەدرێتە ئەنجومەنی کۆمسیاران، ئەمڕۆش وردبینی لەو وێستگانەی کەرکوک و زیقار و سەڵاحەدین و نەینەوا دەکرێت کە بەڵگەی پێشێلکاری لەسەریان ھەیە بۆ ئەوەی بە تەواوی دۆسیەی تانەی وێستگەکانی ئەو پارێزگایانە دابخرێت.


لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ھەژماری دەستی دەنگەکانی سەرجەم ئەو وێستگانە کۆتایھات کە تانەیان لەسەر تۆمار کرابوو، بەڵام دواتر کۆمیسیۆن ماوەی ٣ ڕۆژی دیاریکرد بۆ وردبینیکردن لەو وێستگانەی بەڵگە لەسەر پێشێلکاری تێیاندا تۆمارکراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆکایەتی سعودیە لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سیستمی بەرگری ئاسمانی سعودیە فڕۆکەیەکی بیفڕۆکەوانی حوسییەکانی یەمەنی تێکشکاندووە کە بە ئاڕاستەی ناوچەکانی باشوری ئەو وڵاتە ڕۆیشتووە.


ئاماژەی بەوەشکردووە، فڕۆکە جەنگییەکانیان ٢٩ ھێرشی ئاسمانییان بۆ سەر پێگەکانی چەکدارانی حوسی لە یەمەن ئەنجامداوە و بەھۆیەوە ١٢٦ چەکداری حوسی کوژراون و ١٦ ئۆتۆمبێلی سەربازیی گروپەکەش لەناوچوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تۆڕی ھەواڵی "سی ئێن ئێن"ی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، بایدن بە "بێڵ پێرنزی" سەرۆکی ئاژانسی ھەواڵگری ناوەندی ئەمریکادا نامەیەکی بۆ مۆسکۆ ناردووە و تێیدا ھۆشداری داوە لە بەھێزکردنی سوپای ڕووسیا لە نزیک سنورەکانی ئۆکراین، دوای کۆبوونەوەکانیشی لەگەڵ لێپرسراوانی ڕووسیا، سەرۆکی ئاژانسی ھەواڵگری ناوەندی ئەمریکا پەیوەندی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراین ئەنجامداوە.


پێشتریش وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، چاودێری چالاکییە نا ئاساییەکانی ھێزەکانی ڕووسیا دەکەن لە نزیک سنورەکانی ئۆکراین.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لێپرسراوانی سەربازی عێراقیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، ژمارەیەکی زۆری تیرۆریستانی داعش لە چیای قەرەچوغ خۆیان حەشارداوە، بوونەتە مەترسی بۆ سەر دانیشتوانی ئەو سنورە.


ئەوەش لە کاتێکدایە لە ھەفتەی ڕابردوو تیرۆریستانی داعش لە سنوری میحوەری گەرمیان پەلاماری خاڵێکی فەوجی ١ی لیوای ٩ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگەیان دابوو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد بن عەبدولعەزیز عەتیق جێگری نێردەی سعودیە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تایبەت بە ٢٠ھەمین ساڵیادی پێکھێنانی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ڕایگەیاند، ڕیاز ناو و زانیاریی تەواوی لەسەر تیرۆریستە سعودیەکان کە لە دەرەوەی وڵاتەکەن داوەتە سەرجەم وڵاتانی جیھان و بەردەوامیش دەبێت لە گۆڕینەوەی زانیاری لەگەڵ وڵاتان و ڕێکخراوەکان لەسەر تیرۆریستان و ئەو مەترسیانەی دروستی دەکەن.


داواشیکردوە سەرجەم وڵاتانی جیھان ھاوکاری و ھەماھەنگی نێوانیان دژی تیرۆر فراوان بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لێپرسراوانی ویلایەتی تەکساس ئاشکرایانکردووە، لە کاتی بەڕێوەچوونی خولی سێیەمی فێستیڤاڵی "ئەسترۆ وڵد"ی ساڵانەدا، نزیکەی ٥٠ ھەزار کەس پێکەوە بەرەو ھۆڵی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکە و تەختەی شانۆ پاڵیان ناوە، بەو ھۆیەشەوە ٨ کەس گیانیان لە دەستداوە و ٣٠٠ کەسیش کە بەھۆی ڕووداوەکەوە برینداربوون، گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شنیار فایەق بەڕێوەبەری پڕۆژەکان لە دامەزراوەی ڤیم لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، کەمپەینی ژیان بۆ باسکردنی ژیانی ئەو کەسانەیە کە لە ژێر ناوی پاراستنی شەرەف کوژراون یاخود توندوتیژییان بەرامبەر کراوە.


وتیشی، ئامانجی کەمپەینەکە ھەوڵدانە بۆ کەمکردنەوە و نەھێشتنی ئەو دیاردەیە لە ھەرێمی کوردستان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ماوەی ھەفتەیەکە بەشێک لە فەرمانبەرانی گرێبەست بە مەبەستی دامەزراندنیان بە ھەمیشەیی گردبوونەوەتەوە و خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.


لەو وچوارچێوەیەشدا، فەرمانبەرانی گرێبەست لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، ڕۆژی یەکشەممە لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم لە ھەولێر گردبوونەوەیەک ڕێکدەخەن، بڕیاریشە یاداشتێکیش پێشکەشی حکومەتی ھەرێم بکەن.


ئەوەش لە کاتێکدایە بە پێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی، ھەر فەرمانبەرێکی گرێبەست دوای ٣ ساڵ خزمەت، دەکرێت بە فەرمانبەری ھەمیشەیی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، سەرۆک مام جەلال ڕۆڵێکی گرنگی لە بەغداد گێڕا و ھەموو لایەنەکانی لەگەڵ یەک کۆکردەوە، تەنانەت لە دژی سزای لە سێدارەدانیش بوو، لەبەر ئەوە میراتێکی سەرسامکەری ھەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"د. ئەفراسیاب موسا" بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دھۆک ڕایگەیاند، چەند شوێنێکیان بۆ پێدانی ڤاکسین دیاریکردووە، لەلایەن چوار تیمیشەوە ڕۆژانە نزیکەی ٧٠ ھەزار ڤاکسین بە ھاووڵاتیان دەدەن.


وتیشی، تا ئێستا لە پارێزگای دھۆک ٣٠٪ی ھاووڵاتیان ژەمی یەکەم و ٢٠٪ی ھاووڵاتیانیش ژەمی دووەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتی ھەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆبوونەوەدایە و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات، بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانیش ئامادە بێت و چەند بابەتێک باس دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەردۆغان سەردانی شاری ماردینی لە باکوری کوردستان کرد و بەشداری لە   رێوڕەسمی بەکارخستنی دووەم تۆرباینی وێستگەی ھایدرۆئەلیکتریکی بەنداوی ئڵیسو کردو رایگەیاند، سودی ساڵانەی بەنداوەکە بۆ تورکیا سێ ملیار لیرەیە.


ئەردۆغان بەنداوەکەی بە دەستکەوتێکی گەورەی حوکمڕانی پارتەکەی لە ١٩ ساڵی رابردوودا ناوبرد وتی، بەنداوەکە لە توانایدایە ١٢٠٠ مێگاوات کارەبا بەرھەمبھێنێت.
 بەنداوی ئڵیسو بەشێکە لە پڕۆژەی گاپ و لەنێوان ماردین و شڕناخ لەسەر رووباری دیجلە دروستکراوە، لەگەڵ ئەوەی پڕۆژەکە لە ناوەڕاستی سەدەی رابردووەوە پلانی بۆ دانراوە بەڵام دانانی بەردی بناغەکەی تا ساڵی ٢٠٠٨ دواکەوت. 


پڕۆژەکە سەدان گوندی باکوری کوردستان دەکات بەژێر ئاوەوە چەندین شوێنەواری مێژوویش لەناودەبات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...728729730731732...1006