لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنت و یانەی ئینتەر میامی، لەگەڵ یەکێتیی تۆپی پێی ئەرجەنتین روبەڕووی سکاڵایەکی یاسایی بوونەتەوە کە لەلایەن کۆمپانیای(Fed Music Group) لە دادگای ناوچەی مایامی-دەید تۆماری کردووە، کۆمپانیاکە مێسی و یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتینی بە فێڵکردن و پێشێلکردنی گرێبەست تۆمەتبار کردووە.
کۆمپانیاکە مێسی بەوە تۆمەتبار دەکار، کە بنەمای گرێبەستێکی 7 ملیۆن دۆلاریی شکاندووە، بەهۆی ئەوەی ساڵی رابردوو بەشداریی لە یارییەکی نمایشیدا نەکردووە و بەڵێنی بەشداریکردنیشێ داوە.
بەپێی بەڵگەنامەکانی دادگا، کۆمپانیاکە، مافی تایبەتی رێکخستنی یارییە دۆستانەکانی ئەرجەنتینی بەرانبەر ڤەنزوێلا و پۆرتۆ هەبووە، بەو مەرجەی مێسی کەمتر لە 30 خولەک یاری بکات، بەڵام مێسی لە یاریی یەکەمدا تەنیا وەک بینەر لەنێو یاریگا بووە و رۆژی دواتر بۆ یانەی ئینتەر میامی یاریی کردووە.
کۆمپانیاکە جەخت دەکاتەوە کە بەهۆی ئامادەنەبوونی مێسی و کەمبوونەوەی فرۆشی بلیتەکان، ملیۆنان دۆلار زیانیان بەرکەوتووە.
سەرەڕای تۆمارکردنی سکاڵەکە لەلایەن کۆمپانیایی (Fed Music Group) تا ئێستا مێسی و یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتینیهیچ لێدوانێکی رەسمیان لەسەر ئەو کەیسە نەداوە.