هەواڵەکانهەواڵەکان

"جومانە غەلای" وتەبێژی کۆمسیۆنەکە ڕوونی کردەوە، لە ئێستادا وردەکاری لە ئەنجامی تانەکان دەکەن دوای ئەوەی ژماردنەوەی دەستییان بۆ کراوە و لە چەند ڕۆژی داھاتوودا ڕەوانەی دەستەی دادوەری ھەڵبژاردنەکانی دەکەن.


وتیشی، زۆرینەی ئەنجامەکان ھاوشێوەن و جیاوازی گەورە نەبووە و ھیچ کاریگەرییەک لەسەر ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکەی ١٠ی ١٠ دروست ناکات. 


لە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردووەوە، ژماردنەوەی دەستی دەنگەکانی وێستگە تانە لێدراوەکان لە پارێزگاکانی عێراق کۆتایی ھات، کە ژماردنەوەی دەستی بۆ دەنگەکانی زیاتر لە ٢ ھەزار وێستگە کرا و لە پارێزگای "زیقار" زۆرترین وێستگە تانەیان لێدرابوو کە ژمارەیان ٦١٢ وێستگە بوو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"نید پرایس" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، لەگەڵ حکومەتی عێراق ھەماھەنگی دەکەن بۆ وەڵامدانەوەی ئەنجامدەرانی ھێرشەکەی سەر ماڵی "مستەفا کازمی".


"پرایس" ئامادەیی ئەمریکای نیشانداوە بۆ ھەماھەنگی کردن لەگەڵ حکومەتی عێراق، وتیشی لە ھەر کات و شوێنێکدا بیانەوێت، مافی بە ئامانجکردنی ئەنجامدەرانی ھێرشەکەی سەر ماڵی "کازمی"یان ھەیە، بەڵام ھێشتا چاوەڕێی لێکۆڵینەوەکانی لێپرسراوانی عێراقن و لە دانوستان بەردەوام دەبن لەگەڵیاندا.


"پرایس" وتیشی، بەو پێیەی توانای ھێزە عێراقییەکان لە ئاستی پێویستدا نییە، ئامادەن بۆ پێشکەش کردنی ھاوکاری و لەگەڵ حکومەتی عێراق ھەنگاوەکانی داھاتوو دیاری دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکور ڕایگەیاند، ڕاپۆرتی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە ڕەوشی مافی مرۆڤ لە وڵاتەکەی دوورە لە ڕاستییەوە و چەندین نمونەی ناڕاستی تێدایە.


ڕاشیگەیاند، یەکێتی ئەوروپا ھاوشێوەی ئەمریکا سیاسەتی دوژمنکارانە بەرامبەر بە "پیۆنگ یانگ" دەگرێتە بەر. 


وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکور ئەوەشی خستەڕوو، پێوەرەکانی مافی مرۆڤ لە وڵاتەکە لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی گەل یەکدەگرێتەوە، بەڵام لە یەکێتی ئەوروپا پێشێلکاری گەورە دەکرێت، وەک ڕەگەزپەرستی و خراپ مامەڵە کردن لەگەڵ کۆچبەران و توندوتیژی پۆلیس و کوشتن و دەستدرێژی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆچبەرەکان لەسەر سنوورەکانی نێوان بێلاروس و پۆڵەندا گیریانخواردووە، بە پێی ئامارێکی ھێزەکانی پاسەوانی سنووری بێلاروس ژمارەیان زیاتر لە دوو ھەزار کەسە، زۆربەیان خەڵکی عێراق و ھەرێمی کوردستانن، وەک کۆچبەرەکان خۆیان باسی دەکەن، لەلایەن پۆلیسی پۆڵەنداوە بە گازی فرمێسکڕێژ و زەبری چەک لە سنوورەکان دووردەخرێنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوپای ئێران ھۆشداری داوەتە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی کە لەو ناوچەیە نزیک بوونەتەوە، کە مانۆڕی سەربازی "زولفەقار ١٤٠٠"ی تێدا بەڕێوەدەچێت.


ئاژانسی "ئیسنا"ش ڕایگەیاندووە، ئەو دوو فڕۆکەیەی ئەمریکا دوای ڕووبەڕووبوونەوەیان و پێدانی ھۆشداری پێیان، ڕێرەوەکەیان گۆڕیوە.


چەند ڕۆژێکە سوپای ئێران مانۆڕی جەنگی ساڵانەی لە کەناراوەکانی کەنداوی عومان دەستپێکردووە کە ھێزە دەریایی و وشکانی و ئاسمانییەکان و فڕۆکەی جەنگی و ھەلیکۆپتەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ژێر دەریایی بەشدار دەبن، ئامانج لێشی ڕووبەڕووبوونەوەی ھەر ھەڕەشەیەکی دەرەکی و داگیرکارییە لەلایەن وڵاتانی ترەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە سەرۆکایەتی ڕەفعەت عەبدوڵا کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، وەفدێکی یەکێتی سەردانی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی لە سلێمانی کرد و لەلایەن ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوو پێشوازی کران.


بە پێی زانیارییەکان، ئامانج لە سەردانەکەی وەفدی یەکێتی بۆ لای یەکگرتوو، بۆ گفتوگۆکردنە لە بارەی ڕەوشی ھەرێم و پێشھاتەکان دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پرسی یەکریزی کوردە لە بەغداد.


دوێنێش وەفدی یەکێتی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد و بڕیاریشە لە ڕۆژانی داھاتوودا سەردانی لایەنە کوردستانییەکانی تر بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"عەلی باقری" یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی لە تویتەر ڕایگەیاند، "پاریس" یەکەم وێستگەی گەشتەکەی دەبێت بۆ ئەوروپا و چاوی بە لێپرسراوانی ئەوروپی دەکەوێت و دانوستانەکانیان سەبارەت داھاتووی دانوستانە ئەتۆمییەکان دەبێت.


بەر لەو تویتەش، فەڕەنسا ڕایگەیاندبوو "باقری" وەک گەورە دانوستانکاری ئێران ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ "فلیپ ئیریرا" بەڕێوەبەری کاروباری سیاسی لە وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە "پاریس" کۆدەبێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تۆماس وێست نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری ئەفغانستان ڕایگەیاند، ئەمریکا ھەوڵ بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیبان دەدات، بەڵام ھیچی وادەیەکی بۆ دەستپێکردنی ئەو دانوستانانە دیاری نەکرد.

وتیشی، لەم کاتەدا واشنتۆن بە شێوەیەکی جدی بیر لە کردنەوەی باڵیۆزخانەکەی لە کابوڵ ناکاتەوە، کە لە دوای کۆنتڕۆڵکردنی ئەو شارە لەلایەن تاڵیبانەوە باڵیۆزخانەی داخستووە.

نوێنەری ئەمریکا ڕاشیگەیاند، نیگەرانن لە زیادبوونی پەلامارەکانی داعش-خۆراسان لە ئەفغانستان و دەیانەوێت تاڵیبان شکست بە داعش بھێنێت.

لە دوای گەڕانەوەی بزوتنەوەی تاڵیبان بۆ دەسەڵات لە ناوەڕاستی مانگی ئابی ئەمساڵ، گرووپی تیرۆرستی داعش چەند پەلامارێکی خوێناوی لە ئەفغانستان ئەنجامداوە و چەند جارێکیش مزگەوتی شیعەکانی ئەو وڵاتەی کردووەتە ئامانج.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئازاد حەمە ئەمین" سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیەنراوێکی سەبارەت بە کۆچی ھاووڵاتیانی ھەرێم بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، قەیرانی دارایی و خاوبوونەوەی بازاڕ و ناجێگیری دۆخی ھەرێم و نەبوونی ھەلی کار و دامەزراندن بە ھۆکاری کۆچی گەنجان و ھاووڵاتیان دەزانن، داواشی لە حکومەت کرد ھەوڵبدات بۆ ڕاگرتنی کۆچی گەنجان و بەرپرسیاریەتی ئەو دۆخە لە ئەستۆ بگرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، ٤ ڕاوچی بۆ ماسیگرتن چوونەتە دەریاچەی عوزێم و لە ناوچەیەک کە لە دەرەوەی دەسەڵاتی ھێزە ئەمنییەکان بووە کەوتوونەتە بۆسەی تیرۆریستانی داعش و دووان لە ڕاوچییەکان کوژران و کە یەکێکیان کارمەندی پۆلیسە و دوانەکە تریش ھەڵھاتوون.


وتیشی، بەھۆی سەختی شوێنەکەوە، ھێزە ئەمنییەکان بە ئۆتۆمبێل نەیانتوانیوە بگەنە شوێنەکە و بڕیارە لە ڕێی ھەلیکۆپتەری سەربازییەوە ھەوڵی دۆزینەوەی تەرمەکان بدەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەرلەمانی کوردستان لە بارەی کۆچی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بۆ دەرەوەی وڵات و ئەو ڕەوشەی ڕووبەڕووی کۆچبەرانی کورد لە سنوورەکانی نێوان بێلاروس و پۆڵەندا بووەتەوە لە کۆبوونەوەدایە و بە بڕیاری ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمان، سبەێنێ چوارشەممە وەفدێکی لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستان، سەردانی سنورەکانی بێلاروسیا و پۆڵەندا دەکەن و ماوەی سێ ڕۆژ لەو وڵاتە دەمێننەوە.


ئامانجی سەردانەکەش بەدواداچوونە بۆ ڕەوشی کۆچبەرانی کورد لە سنوورەکانی ئەو وڵاتە، دوای کۆتاییھاتنی سەردانەکەش ڕاپۆرتێک پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن و بە ئامادەبوونی وەزیرە پەیوەندیدارەکان کۆبوونەوەیەک لە بارەی کۆچی گەنجان ئەنجام دەرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئازاد حەمە ئەمین" سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مشتومڕێک لەسەر ڕۆژی سلێمانی ھەبوو، بەڵام دوای کۆبوونەوە و گفتوگۆ، ئەمڕۆ بە کۆی دەنگ بڕیاردرا ١٤ی ١١ وەک ڕۆژی سلێمانی دیاری بکرێت و ھەفتەیەکیش بۆ ھونەری و چالاکییەکانی تایبەت بە شارەکە دیاری بکرێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"خەتیب زادە" لە کۆنفرانسی ھەفتانەیدا وتی، ھەرچەندە لە دوای خولی چوارەمی دانوستانەکانەوە ھیچ دانوستانێکی تر نەکراوە، بەڵام پەیوەندییەکانی ئێران و سعودیە نەپچڕاوە.


وتیشی، دانوستانەکانی پێشوو زۆر شەفاف بوون و پێشکەوتن بەدیھاتووە، بەڵام داوای کرد "سعودیە" زیاتر جدی بێت و ڕەنگە لە داھاتووشدا خولی تری دانوستانەکان ئەنجام بدرێت.


"خەتیب زادە" وتیشی، دانوستانەکانیان سەبارەت بەو بابەتانەیە کە بۆ ھەردوو وڵات گرنگن و ھیچ جارێکیش باسی لایەنی سێیەم نەکراوە.


لە سەرەتای ئەمساڵەوە، عێراق میوانداری چوار خولی دانوستانەکانی نێوان "ئێران و سعودیە"ی کردووە، بەڵام لە دوای ھەڵبژاردنی "ئیبراھیم ڕەئیسی"ییەوە وەک سەرۆکی ئێران، دانوستانەکان ڕاگیراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، شەوی ڕابردوو ھێزەکانی بێلاروسیا بە ئۆتۆمبێلی سەربازی سەدان کۆچبەریان لەسەر سنوری پۆڵەنداوە گواستووەتەوە بۆ سەر سنوری لیتوانیا.

ئاماژەیان بەوەشداوە، سوپای بێلاروسیا ھێزی زیاتری ڕەوانەی سنورەکانی کردووە بۆ ڕێگری لە ھەر حاڵەتێکی لەناکاو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"عیسام حسێن" سەرکردە لە ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، دوای ڕووداوەکانی پێکدادان لە نێوان ھێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران و ھێرشکرنە سەر ماڵی "مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیرانی عێراق، ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێ خێراتر دەبن، چونکە چەند لایەنێک ھەن دەیانەوێت "عێراق" بەرەو ململانێیەک لە بەرژەوەندی خۆیان پەلکێش بکەن. 


"عیسام حسێن" وتیشی، دانوستانەکان سەبارەت بە پێکھێنانی حکومەت دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکان لەلایەن دادگای باڵاوە دەستپێدەکەن، لە یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانیشدا دەبێت سەرۆکەکەی دیاری بکرێت و پاشان دانوستانەکانی پێکھێنانی حکومەت درێژەیان دەبێت. 


ئەو سەرکردەیەی ڕەوتی "سەدر" وتیشی، "موقتەدا سەدر" سەرۆکی ڕەوتەکە ڕێککەوتنی لەگەڵ ئەو کوتلانە کردووە کە دانوستانیان لەگەڵ دەکات و تەنھا ڕاگەیاندنی گەورەترین کوتلە و دیاری کردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ماوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەرۆکی پێشووی ئۆکراین لە پەیامێکدا لە تویتەر ھاوسۆزی و پشتیوانی خۆی بۆ وڵاتانی لیتوانیا و پۆڵەندا وەک دوو وڵات دۆست کە بەرەنگاری شەپۆلی کۆچبەران بوونەتەوە راگەیاندووەو داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردوە،کاری جدی بکەن بۆ رێگری لە روودانی کارەساتی مرۆیی و سزادانی تاوانباران، 
سەرۆکی پێشووی ئۆکراین دەشڵێت، پێویستە لەسەر دروستکردنی شەپۆلی کۆچبەران سزایەکی نێودەوڵەتی توندو دۆزەخی بەسەر ئەلکسەندەر لۆکاشینکۆ سەرۆکی بیلاروسیادا بسەپێنرێت. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...724725726727728...1006