ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوا لە حکومەت دەکات ڕێگری لە کۆچی گەنجان بکات
کوردسات نیوز
٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
"ئازاد حەمە ئەمین" سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیەنراوێکی سەبارەت بە کۆچی ھاووڵاتیانی ھەرێم بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، قەیرانی دارایی و خاوبوونەوەی بازاڕ و ناجێگیری دۆخی ھەرێم و نەبوونی ھەلی کار و دامەزراندن بە ھۆکاری کۆچی گەنجان و ھاووڵاتیان دەزانن، داواشی لە حکومەت کرد ھەوڵبدات بۆ ڕاگرتنی کۆچی گەنجان و بەرپرسیاریەتی ئەو دۆخە لە ئەستۆ بگرێت.



