هەواڵەکانهەواڵەکان

کۆبونەوەکانی وەفدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتی خالید شوانی لە بەغداد لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق بەردەوامە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر رەوشی سیاسی عێراق و نەخشە رێگەی پێکھێنانی حکومەت.


لەو چوارچێوەیەشدا بڕیارە ئەمرۆ لەگەڵ دەستەی سیاسی سەدر کۆببێتەوە، بۆ بەرچاوو رونی لەسەر ئەو نەخشە رێگەیانەی ھەیە بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، دواتر ئەنجامی ئەو کۆبونەوانە بۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەرز دەکرێتەوە بۆ ئەوەی ھەنگاوەکانی داھاتوو جێبەجێ بکرێت.


ئەوەش لە کاتێکدایە رۆژی چوارشەممەش وەفدی یەکێتی لەگەڵ فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھێڵی ئاسمانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، ھەموو ئامادەکارییەکانیان تەواوکردوە بۆ جێبەجێکردنی رێنماییەکانی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی بۆ پشکنینی کارتی نێودەوڵەتی وەرگرتنی ڤاکسین، بڕیارە لە رۆژی ٢٢ی ئەم مانگەوە، ھاوڵاتیان بۆ گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات ئەو کارتەیان پێبێت.


راشیگەیاندوە، لە رۆژی ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھەر ھاوڵاتییەکی عێراق بەنیازی گەشتکردن بێت بۆ دەرەوەی وڵات پێویستە بەڵگەنامەی نێودەوڵەتی وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا و بەڵگەی پشکنین"پی سی ئار"ی ٧٢ سەعات پێش گەشتەکەی پێبێت، ھەر کەسێک ئەو دوو مەرجە جێبەجێ نەکات رێگەی پێنادرێت گەشت بکات.


ھاوکات بڕیارە رۆژی یەک شەممەش لە سلێمانی پڕۆسەی دروستکردنی کارتی ڤاکسینی نێودەوڵەتی دەستپێبکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەھدی حەمەدانی وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لەگەڵ تەمام رەعد ھاوتا سورییەکەی، لە رێی ڤیدیۆ کۆنفرانسێکەوە، قەیرانی کەمبونەوەی ئاوی وڵاتەکانیان تاتوێکرد و باسیان لەو کاریگەرییە نەرێنییانە کرد کە ئەو گرفتە دروستیکردوە. 


ھەردولا دوپاتیان کردەوە کە گۆرانکارییەکانی کەش و ھەوا و سیاسەتەکانی تورکیا بۆ کەمکردنەوەی بڕی بەردانەوەی ئاوی روبارەکانی دیجلە و فورات، ھۆکارن بۆ کەمبونەوەی ئاوی سوریا و عێراق، ھەردولاش ئامادەیی تەواویان دەربری بۆ ھاوکاری و ھەماھەنگی بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەری ھاوبەش بۆ گرفتەکە . 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نازم عومەر نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە تاران لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەردانەکەی ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی بۆ عێراق بۆ ھێورکردنەوەی رەوشی سیاسی بووە، لەو سەردانەشدا پەیامی بە لایەنە سیاییەکانی عێراق داوە بە ئەنجامی ھەڵبژاردن رازی ببن، چونکە ئەوە سیاسەتێکی دروستە ئەگەر ھەڵبژاردن بکرێتەوە کەواتە ھەمان دەرگا بۆ لایەنەکەی تر دەکرێتەوە، ئەو کێشمە کێشمە بەردەوام دەبێت کە لە زیانی خەڵکی عێراقە.


وتیشی،  داوای لەلایەنە کوردییەکان کردوە، کورد نەکەوێتە ناو بەرداشی ململانێی شیعە بەشیعە، بەڵکو شیعە بە تەوافوق و زۆرینە لەناوخۆیاندا ڕێک دەکەون، ئەوکات کوردیش پشتیوانی ئەو لایەنە بکات کە دەتوانێت نوێنەرایەتی زۆرینەی شیعە و عێراق بکات، چونکە کورد ناتوانێت بچێتە ھیچ بەرەیەک دژی بەرەکەی تر بوەستێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تاریق حەرب رایگەیاندوە، بەپێی یاسا ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دووبارە ناکرێتەوە، تەنھا بە بریارێک نەبێت کە لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بدرێت لە دوای کۆبونەوەی ئەنجومەنەکە، بە جۆرێک کە ئەنجومەنەکە بریاری خۆ ھەڵوەشاندنەوە و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەخت بدات. 


وتیشی، ئەو بژاردەیەش بە دور دەزانرێت، چونکە ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر داوای رێژەیەکی کەمی لایەنە سیاسییەکان کە لە سەدا دوو تێناپەرێنن، خۆی ھەڵناوەشێنێتەوە، ھەربۆیە رێگایەکی یاسایی بۆ دووبارە ئەنجامدانەوەی ھەڵبژاردن نیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەفدی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ماوەی دوو رۆژە سەردانی بەغدادی کردووەو لە درێژەی دیدارو کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ ھێز و لایەنە سیاسییەکان، لەگەڵ دەستی سیاسی رەوتی سەدر کۆبووەوە. 


خالید شوانی سەرۆک وەفدی یەکێتی بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ دەستەی سیاسی رەوتی سەدر گفتوگۆیان کردوە لەبارەی کۆی رەوشی سیاسی و ئەنجامی ھەڵبژاردن و قۆناغی داھاتووی سیاسی.


وتیشی،  گفتوگۆکانی ئێستا راوێژکارین و دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردن، کۆبوونەوەی رەسمی دەستپێدەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی داراییدا ھاتووە، سەرجەم ئەو جیاوازیی مووچانەی بۆ ئەو مانگانەی، کە مووچەی تێدا پاشەکەوت کراوە، دەگەڕێتەوە بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆران.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە"پارەکە ھەرچەند بێت، بڕەکەی خەرج دەکرێت.


وەزارەتی دارایی ڕوونیکردوەتەوە، بابەتەکە پەیوەندی بە پاشەکەوتی مووچەوە نییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا وەفدی یەکێتی لە شاری بەغداد لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆبووەوە و ئەمڕۆش وەفدەکە کۆتایی بە کۆبوونەوەکانی ھێنا.


پێشتر خالد شوانی، سەرۆکی وەفدی یەکێتی ڕایگەیاند، گفتوگۆکانی ئێستا ڕاوێژکارین و دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردن، کۆبوونەوەی ڕەسمی دەستپێدەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە ھێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا بۆ سەر باکوری پارێزگای ئیدلب، لانیکەم سێ ھاوڵاتی مەدەنی کوژراون و ژمارەیەکی دیکە برینداربوون.


لای خۆیەوە وەزارەتی بەرگری سوریا ڕایگەیاند، بەھۆی ھێرشەکەوە نزیکەی پێنج کەس کوژراون کە لە ناویاندا منداڵ ھەیە.


لە ماوەی ڕابردوودا ئاڵۆزییەکانی نێوان حکومەتی سوریا و گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن لە ناوچەکانی ئیدلب پەرەی سەندووە و چەند جارێک ئاگربەستی نێوان ئەو دوو لایەنە پێشێلکراوە کە لە مانگی ئاداری ساڵی ڕابردوو ئیمزا کرا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند، ئەگەر بە شێوەیەکی تەواو کار لەسەر تانەکان نەکرێت ئەوا بە تەواوی لە پڕۆسەی سیاسیی دەکشێنەوە. وتیشی، بە ھیچ شێوەیەک قبوڵی ناکەن ھیچ لایەنێک ئیرادەی خۆی بسەپێنێت.


عامری ڕۆژی چوارشەممەش ڕەخنەی لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان گرت و وتی،  جێنین پلاسخارت، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بووە بە بڕیار بە دەستی کۆمیسیۆن و ئەمەش لای ئەوان قبوڵکراو نییە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەمین فەلاحی بەڕێوەبەری پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی مادەی ھۆشبەرەکان لە پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند، پاش ئاگادارکردنەوەی ھێزەکانیان لە چالاکی ژمارەیەک بازرگانی مادەی ھۆشبەر، توانیویانە دەست بەسەر ٢٠ کیلۆ مادەی ھۆشبەردا بگرن و حەوت کەسیش دەستگیر بکەن.


ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەرەتای بەھاری ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە دوو تۆن و ٧٥٠ کیلۆ مادەی ھۆشبەر لە کرماشان دەستی بەسەرداگیراوە، کە ڕێژەکە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو تا ئەمکاتە، ٢٨٪ زیادیکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیوا روكن هۆشمەند رەشید، جێگری سەرۆكی هەیئەی ئەركان بۆ ئیدارە و میرە، رایگەیاند، ئەمڕۆ لە چوارچێوەی هاوكارییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بۆ وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان، 204 هامەڕی درعی شەڕكەر و 42 هامەڕی ئیداری و چەندین ئامرازی جۆراوجۆری تری سەربازیی پێشكەش بە لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگە كران، داواشی كرد، هاوكارییەكان بەردەوامییان هەبێت.

 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی ئێران رایگەیاند، رۆژانە ھەزاران پەنابەری ئەفغانی ھەوڵدەدەن لە رێگەی ئێرانەوە خۆیان بە وڵاتانی ئەوروپا بگەیەنن و لەو سێ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کۆچبەرە ئەفغانیەی دوای گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ دەسەڵات بەرەو ئێران کۆچیانکردووە، زۆرینەیان بیر لە کۆچکردن دەکەنەوە، وتیشی، بەھۆی ھاوکاری نەکردنیان لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە و لەگەڵیدا قوڵبوونەوەی قەیرانی ئابووری، ھەزاران ئەفغانی ھەوڵی کۆچکردن بەرەو وڵاتانی ئەوروپا دەدەن.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە پێکدێن لە خالد شوانی و رێبوار تەھا و رابحا حەمەد و نزار محەمەد  لە بەغداد سەردانی ماڵی عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حکمەیان کرد، لە سەردانەکەدا رەوشی سیاسی عێراق دوای ھەڵبژاردن و  پێکھێنانی حکومەتی دھاتووی عێراق تاوتوێ دەکەن، بڕیاریشە ئەمرۆ وەفدەکەی یەکێتی لەگەڵ لایەنەکانی تری عێراق کۆببنەوە .



 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
زیاد ڕەئوف نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پۆڵەندا، بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، بەپێی ئەو ئامارانەی بەرپرسیانی پۆڵەندا بڵاویدەکەنەوە، ٣ بۆ ٤ ھەزار کۆچبەر لەسەر سنوورەکانی نێوان بێلاڕوس و پۆڵەندا کۆبوونەتەوە، کە زۆرینەیان کوردن، وتیشی، ھەزار و ٢٠٠ کۆچبەر کە گەیشتوونەتە خاکی پۆڵەندا، ھەڵگری رەگەزنامەی عێراقین و زۆربەیان کوردن.
لەبارەی رەوشی کۆچبەرەکانەوە نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە پۆڵەندا وتی، تەنھا ئاگاداری رەوشی ئەو کۆچبەرانە کە گەیشتوونەتە پۆڵەندا، بەڵام ئاگایان لەو کۆچبەرانە نیە کە لە بێلاڕوسن، چونکە سنوور داخراوە و باری نائاسایی تێدا راگەیەندراوە، وتیشی، ھەماھەنگی لەگەڵ باڵیۆزخانەی عێراق لە وارشۆ دەکەن بۆ گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرانەی، کە خۆیان دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنان رایگەیاند، بەلەمێکی لاستیکی کۆچبەران لە نێوان دوو کەشتی سەر بە ھێزی دەریایی تورکیا بەرەو دوورگەی "لیسبۆس" ئاڕاستە کراوە و ھەوڵدراوە بە شێوەیەکی نایاسایی بگەیەندرێنە خاکی "یۆنان". 
وەزیری دەریایی یۆنان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تورکیا جارێکی تر لە دەریای ئیجە" پابەندییەکانی بەرامبەر بە یەکێتی ئەوروپا پێشێل کردووە."کیریاکوس میتسوتاکیس" سەرۆک وەزیرانی یۆنانیش ئەو وڵاتەی تۆمەتبار کرد بە قۆستنەوەی دۆسیەی کۆچبەران و  وتی، تورکیا بەلەمی کۆچبەران بەرەو کەناراوەکانی وڵاتەکەی ئاڕاستە دەکات. 
بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە ٢ ھەزار و ٥٠٠ کەس لە تورکیاوە دەریای "ئیجە"یان تێپەڕاندووە، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو ژمارەیان ٩٧٠٠ کەس بووە و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش گیانیان لەدەستدا.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...722723724725726...1006