وەفدێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە سەرپەرشتی رەفعەت عەبدڵا سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد و لەلایەن بەختیار عومەر و ژمارەیەک لە ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی پێشوازی کران، لەکۆبونەوەیەکیشدا، رەوشی سیاسی و ئەمنی عێراق و دوا گۆڕانکارییەکان تاوتوێکران، بەتایبەتی ئەو رەوشەی دوای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھاتۆتە ئاراوە، جەختیشکرایەوە لە گرتنەبەری ھەموو ئەو ڕێوشوێنانەی کە یەکڕیزی کورد دەپارێزێت و لەو چوارچێوەیەشدا مافە دەستووریەکانی خەڵکی کوردستان بەدیدەھێنێت.
تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکە، ھەڵسەنگاندنی رەوشی ھەرێمی کوردستان و چاککردنی گوزەرانی ھاوڵاتیان بوو، بە تایبەتی خۆئامادەکردن بۆ ئەو ئاڵانگاریانەی ڕوبەڕوی ھەرێم دەبێتەوە لەسەر بنەمای گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن و سازان.
وتیشی، بودجەی تەواو لە بەردەستدایە بۆ قەرەبوکردنەوەی زیانلێکەوتووەکان و لیژنەکانیش دەست بە قەرەبوکردنەوەی زیانلێکەوتوەکان دەکەن.
بەپێی لیستەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری تا رۆژ پێنج شەممە مووچەی مانگی ١٠ی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان دابەشدەکرێت.
راوێژکارەکەی کازمی ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە، لە کۆی ٥٢ ملیار دۆلار کە بۆ قەرەبوکردنەوەی کوەیت لەسەر عێراق دیاریکرابوو، تەنھا ٦٠٠ ملیۆن دۆلار ماوە و بۆ دانەوەی ئەو بڕەش، لە بەھای ھەر بەرمیلێک نەوت، رێژەی لە سەدا ٣ی بۆ کوەیت دادەنرێت.
بە وتەی راوێژکارەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دۆسێی قەرەبوکردنەوەی کوەیت لە وەرزی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢دا بە تەواوی دادەخرێت.
"بافڵ جەلال تاڵەبانی"لە دەباشان پێشوازیكرد لە"د.مەهدی سەفەری"یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ كاروباری دبلۆماسی و بازرگانی و"مەهدی شوشتەری"سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی، لە دیدارێكدا جەخت لە فراوانكردنی هاریكاری ئابووری و بازرگانی لە نێوان هەردوولا كرایەوە.
لە بەشێكی تری دیدارەكەدا گفتوگۆكرا لەسەر رێوشوێنەكانی پەرەپێدانی كاری وەبەرهێنان و جێبەجێكردنی پڕۆژەی ستراتیژی لە هەرێم و كارئاسانی زیاتر بۆ خاوەنكار و سەرمایەدارانی ئێران تا لە هەرێم سەرمایەگوزاری بكەن و بەشداربن لە پێشخستنی ئابووری هەرێم.
"بافڵ جەلال تاڵەبانی"پەرۆشی و پشتیوانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بۆ زیاتركردنی ئاستی ئاڵوگۆڕی بارزگانی لە نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران دەربڕی و رایگەیاند، كارئاسانی تەواو دەكەن بۆ هەموو جموجۆڵێكی بازرگانی، و دەیانەوێت هاوكاریانبن بۆ جێبەجێكردنی چەندین پڕۆژەی ستراتیژی و گرنگ خزمەتی زیاتر بە هەرێم بكات، هەروەها پشتیوانی یەكێتی دەربڕی بۆ تەواوكردنی رێوشوێنە یاساییەكانی بەرەسمی ناساندنی دەروازەی"كێلی و شوشمێ و پشتە"كە هەزاران هەلی كار لە سنوورەكە دەڕەخسێنێت و كاریگەری دەبێت لە پێشخستنی ئابووری هەرێم.
عەمید سالار عەبدوڵا بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی بە كوردسات نیوزی راگەیاند : بەهۆی ئەو كێشەیەوە بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی زیاتر لە هەفتەیەكە گۆڕانكاری بەسەر كاتی دەوامی رەسمیدا هاتووە و لە ئێستادا دەوام لە سەعات 3ی دوای نیوەڕۆ بۆ 7ی ئێوارەیە و تەنیا لەو ماوەیەدا مامەڵەی هاوڵاتیان بەڕێ دەكرێت.
هەوڵی تیرۆركردنی "مستەفا كازمی" سەرۆك وەزیرانی عێراق كاردانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێكەوتەوە."موقتەدا سەدر" سەرۆكی رەوتی سەدر لە تویتەر رایگەیاند، هەوڵی تیرۆركردنی "كازمی" بە ئامانجكردنی عێراق و گەلەكەیەتی، هەروەها پەلكێش كردنێتی بۆ ناسەقامگیری بۆ ئەوەی هێزە نادەوڵەتییەكان كۆنترۆڵی بكەن،
"د.بەرهەم ساڵح" سەرۆك كۆماری عێراقیش رایگەیاند، پەلامارە تیرۆریستییەكەی سەر "كازمی" تاوانە دژ بە عێراق و دەبێت رێگە نەدرێت بە پەلكێشكردنی عێراق بەرەو ئاژاوە و كودەتا بەسەر دەستور، داوای یەكهەڵوێستیش دەكات بۆ روبەڕوبوونەوەی شەڕانگێزان.
"حەیدەر عەبادی"یش هۆشداریدا لە تێكەڵ كردنی كارتەكان و وتی، دوێنی خۆپیشاندەران كوژران و ئەمڕۆ سەرۆك وەزیران كرایە ئامانج، ئێمە لە گۆڕەپانی شەڕدا نین.
"عەمار حەكیم"یش رایگەیاند، بە ئامانجكردنی "كازمی" هۆشدارییەكە بۆ ئەگەری رووداوی مەترسیدارتر.
"قەیس خەزعەلی" ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهللحەق وتی، دەبێت تاوانباران بدۆزرێنەوە و سزا بدرێن، چونكە ئەوە هەوڵێكە بۆ تێكەڵكردنی كارتەكان، چونكە تەنها رۆژێك لەدوای كوشتنی خۆپیشاندەران دێت.
لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئیدانەی ئەو پەلامارە تیرۆریستییەی كرد و "نید پرایس" وتەبێژی وەزارەتەكە رایگەیاند، بە وردی چاودێری رەوشەكە دەكەن و خۆشحاڵن كە "كازمی" هیچ زیانێكی پێنەگەیشتووە. وتیشی لە پەیوەندیدان لەگەڵ هێز عێراقییەكان بۆ پاراستنی سەروەری خاكی عێراق. لای خۆشییەوە "عەلی شەمخانی" ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران وتی، ئەو پەلامارە ئاژەوەیەكی نوێیە و لەلایەن گروپە تیرۆریستەكانەوە ئەنجامدراوە. هەروەها سەرۆكانی میسر و لوبنان و وەزارەتەكانی دەرەوەی ئیمارات و سعودیە و قەتەر و كوەیت و ئوردن پەلامارەكەیان ئیدانە كرد و رایانگەیاند ئەو پەلامارە بە ئامانجكردنی سەقامگیری عێراقە.
لەو چوارچێوەیەدا مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە مەراسیمێكدا بەردی بناغەی پرۆژەكەی دانا، لە مەراسیمەكەدا فاخر شێخ تەیب سەرۆكی گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان رایگەیاند، پشتیوانی لە بەهێزكردنی ئابووری هەرێمی كوردستان و فراوانكردنی دەرفەتی كار دەكەن،هەر لە مەراسیمەكەدا د. ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە رایگەیاند، گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان لە وەڵامدانەوەی دەستپێشخەرییەكی سەرۆك وەزیراندا خوێندنگەیەكی 18 پۆلی لە گوندی كۆری پێشكەش بە وەزارەتی پەروەردە دەكات.
هاوكات د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی سوپاسی هەموو ئەو سەرمایەدارانەی كرد كە پشتیوانی لە كارەكانی حكومەتی خۆجێیی و خزمەتكردنی شاری سلێمانی دەكەن.
لوقمان وەردی سەرۆكی لیژنەی شارەوانی بە كوردسات نیوزی راگەیاند ، لە كۆبونەوەكەدا بابەتی پێوەری ئاوی ماڵان و یاسای تاپۆكردنی ئەو گوندانەی دەكەونە حەرەمی شارەكان و یاسای تایبەت بە خانوە زێدەرەوەكان و نەخشەی خانوو سیتییەكان و پاراستنی سەوزایی شارەكان تاوتوێ دەكرێن .