هەواڵەکانهەواڵەکان

موختار موسەوی ئەندامی ھاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاندووە، دەستوەردانی دەرەکی لە ئەنجامی ھەڵبژاردن ڕوون و ئاشکرایە و ئەو ساختەکاریەش کە لە پڕۆسەی ھەڵبژاردندا ئەنجامدراوە بە دەستوەردانی دەرەکی بووە، بۆیە داوای لە سەرۆکایەتی کۆمار و حکومەت و کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان کردووە گوێ لە داواکارییەکانی خۆپیشاندەران بگرن و دوور بکەونەوە لە پشتگوێخستنیان.


ڕەوتی سەدریش دووپاتیکردووەتەوە ھەوڵ دەدەن بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی زۆرینەی نیشتمانی و بە ھەموو جۆرێک دەستوەردانی دەرەکیان لە کاروبارەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق ڕەتکردووەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆلێژی پەرستاری زانکۆی سلێمانی بە ھاوبەشی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان و زنجیرەی نەخۆشخانەکانی ھای کوالیەتی لە ڕۆژی جیھانی نەخۆشانی شەکرە، بە ناونیشانی "شەکرەی کەمتر .. ژیانێکی شیرین تر" چەند چالاکییەکیان ڕێکخست.


"عەلی دلاوەر" سەرۆکی بەشی پەرستاری لە پەیمانگای تەکنیکی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، لە ڕۆژی جیھانی نەخۆشانی شەکرە، ھەفتەیەکی ڕۆشنبیری بۆ بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری لە سلێمانی ڕێکدەخەن.


وتیشی، لە چوارچێوەی چالاکییەکاندا چەند پانێڵێک بۆ ھەڵسەنگاندنی نەخۆشی شەکرە لە سلێمانی دەکرێت، چونکە نەخۆشییەکە لە ھەڵکشاندایە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شیروان زرار وتەبێژی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی ھەرێم بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لەو دیبەیتەدا ھەموو خاڵەکانی تایبەت بە یاسای کۆمیسیۆن و ئەنجومەنی کۆمیسیاران دیاری دەکرێت، بۆ ئەوەی لایەنەکان ڕێککەوتنی لەسەر بکەن.


وتیشی، لە مانگی ١٢ی ٢٠١٩ ماوەی یاسایی کۆمیسیۆن تەواو بووە، پێش ئەو وادەیەش داوایان لە سەرۆکایەتی پەرلەمان کردوە، کار لەسەر دانانی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی داھاتوو بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە مەبەستی گرنگیدان بە پرسی پەروەردە و فێرکردن، بە ئامادەبوونی لێپرسراوان و شارەزایانی بواری پەروەردە، دیبەیتێکی تایبەت بە "کۆرۆنا و لێکەوتە و چارەسەرییەکان"ی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.


ئەوەش لە کاتێکدایە لە بەشێک لە ناوەندەکانی خوێندن، ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکاران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.


لێپرسراوانی پەروەردەش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، ھیچ بڕیارێک بۆ داخستنی ناوەندەکانی خوێندن نییە و ڤایرۆسەکە نەبووەتە ھۆی گرفت بۆ خوێندن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە ئەژمارکردنەوەی دەستی دەنگەکاندا نزیکەی ٧٥٠ ھەزار دەنگی پوچەڵ ھەبووە، بە کۆمەڵێک ھۆکاری جیاوازیش ئەو ٧٥٠ ھەزار دەنگە پوچەڵە ھەژمار کراوە.


وتیشی، بەشێکی ئەو دەنگانە دەنگدەر سوتاندوویەتی و بەشێکیشیان بێ مۆر بوون یاخود چەند مۆرێکیان لەسەر بووە یان لە شوێنی ناڕاستدا مۆرکراون، لە ئێستاشدا چاوەڕوانی دەستەی دادوەری دەکەن بە مەبەستی سەیرکردن و یەکلاکردنەوەی ھەموو ئەو تانانەی لەسەر ئەنجامەکان پێشکەشکراون.


جەختیشیکردەوە، دەستەی دادوەری دەتوانێت بڕیار لەسەر ئەژمارکردنەوەی دەستی لە بازنەیەک یاخود چەند ناوەندێکی دەنگدان یان چەند وێستەگەیەکدا بدات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەشیر حەداد جێگری خولی پێشووی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕەوشی عێراق بە ئاڕاستەیەکی نادیاردا دەڕوات، تا ئێستا ئەنجامی ھەڵبژاردن لە لایەن دادگای فیدراڵییەوە پەسەند نەکراوە.


وتیشی، ئەو لایەنانەی ناڕازین لە ئەنجامەکان دەیانەوێت ئەو پەیامە بگەیەنن، کە ئەنجامی ھەڵبژاردن نەکرێت بە مەرجی پێکھێنانی حکومەت، بەڵکو ئەوانەی کورسی کەمیشیان ھێناوە بەشدارییان پێبکرێت.

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دیدارێکدا، سکرتێری کۆمەڵەکە دەستخۆشی و پێزانینی خۆیانی پێشکەش بە شاناز ئیبراھیم ئەحمەد کرد لە پای ھاوکاری و پشتیوانییەکانی بۆ کۆمەڵەی داکۆکیکردن لە زیندانیانی سیاسی ناوخۆی ھەرێم، وتیشی: ئومێدمان بە ھەوڵ و پشتیوانییەکانتە و دەخوازین لە پشتگیرییەکانت بەردەوام بیت.


ئەمڕۆ بە پێویستمان زانی وەک پێزانین و وەفایەک سوپاس و پێزانینی خۆمانت پێشکەش بکەین بۆ ئەو خزمەت و ئاوڕدانەوەیەت بۆ کۆمەڵەکەمان و لە بیری ناکەین.


لە بەرامبەردا، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد، سوپاسگوزاری خۆی نیشاندا بۆ ھەڵوێستەکەیان و وتی: خزمەت کردنی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و زیندانیان و تێکۆشەران ئەرکی سەرشانمانە و وەک ھەمیشە درێغی ناکەین، بۆ کۆمەڵەکەشتان لە پشتیوانیتان بەردەوام دەبم.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"مەلا بەختیار" لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو پەرۆشییەی خەڵك بۆ پێشوازیكردنی لە بەرامبەر ئەو غەدرە گەورەیەیە كە لە خۆیی و بافڵ تاڵەبانی و وەستا حەسەن كراوە.
 وتیشی، رۆژی یەك شەممە لەسەر مەزاری سەرۆك مام جەلال كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی رێكدەخات و ووردەكاری پرسی ژەهرخواردكردنەكەی دەخاتەڕوو.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەسەن نوری بە كوردسات نیوزی راگەیاند: دوای ئەوەی ئاگادار كراوەتەوە گومان دەكرێت ژەهر خوارد كرابێت لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوو لە وڵاتی ئەڵمانیا پشكینینی بۆ كراوە و دەركەتووە كە ژەهر خواردكراوە و بەڵگەی پێویستیشی لە بەردەستدایە، وتیشی: بە پێی ئەو چارەسەر و پشكنینانەی كە بۆی كراوە تەندروستی باشە و مەترسی لە سەر ژیانی نەماوە ، جەختیشی كردەوە، هێشتا روون نیە ژەهرخوارد كردنەكەی پەیوەندی بە كەیسی سیاسی یاخود ئەمنییەوە هەیە, بەڵام بەڵگەی تەواوی لە بەردەستدایە و هەركاتێك پێویست بكات دەیخاتە بەردەم دادگا .

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەشیر حەداد جێگری خولی پێشووی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رەوشی عێراق بە ئاراستەیەكی نادیاردا دەڕوات، تا ئێستا ئەنجامی هەڵبژاردن لە لایەن دادگای فیدراڵییەوە پەسەند نەكراوە.
وتیشی، ئەو لایەنانەی ناڕازین لە ئەنجامەكان دەیانەوێت ئەو پەیامە بگەیەنن، كە ئەنجامی هەڵبژاردن نەكرێت بە مەرجی پێكهێنانی حكومەت، بەڵكو ئەوانەی كورسی كەمیشیان هێناوە بەشدارییان پێبكرێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
گریگۆری گیلۆت، فەرماندەی ھێزی ئەسمانی ئەمریکا رایگەیاند، ھەموو ھێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست وەک خۆیان دەمێننەوە و لە ئێستادا تەنھا گۆڕانکاریی بچوک لە ھێزەکاندا دەکرێت و بابەتی کشانەوە لە ئارادا نییە. وتیشی، ھەر سیناریۆ و گۆڕانکارییەک لە ناوچەکەدا رووبدات ئەمریکا رۆڵی کاریگەری دەبێت تێیدا.
فەرماندەی ھێزی ئەسمانی ئەمریکا بەبێ ئەوەی ناوی ئێران بھێنێت باسی لە زیادبوونی ئەو ھێرشانە کرد کە لە رێگەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانەوە ئەنجام دەدرێن و جەختیشیکردەوە کە ئەوان روسیا و چین وەک رکابەرێکی گەورەی وڵاتەکەیان دەبینن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
یەك لەو كۆچبەرانە بە كوردسات نیوزی راگەیاند، سەربازانی پۆڵەندا بە بڵندگۆ پێیان وتوون، ئەڵمانیا و پۆڵەندا رێككەوتوون لەسەر ئەوەی كۆچبەرانی سەر سنوری بیلاروس و پۆڵەندا بە پاس بگوازنەوە بۆ ئەڵمانیا، بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی بڵاوكراونەتەوە، ئەو  هەواڵە خۆشحاڵی كۆچبەرانی لێكەوتۆتەوەو دەستیان كردووە بە ئاهەنگ گێڕان.
ئەوەش لەكاتێكدایە تا ئێستا هەردوو حكومەتی پۆڵەندا و ئەڵمانیا هیچ شتێكی رەسمییان لەو بارەیەوە بڵاو نەكردۆتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
قوباد تاڵەبانی دەشڵێت، چیتر پۆست و بەرپرسیارێتی ئیمتیاز نییە، بەڵكو بۆ خزمەتكردنە. لەمەودوا ئەوانەی بەرپرسیارێتییان پێ دەدرێت دەبێت خۆیان بە خزمەتكاری خەڵكی ئەم شارە بزانن. سلێمانی بێخاوەن نییە، شاری شاران بووە و هە واش دەمێنێت. 
 جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەڵێن دەدات ، جوانترین نمونەی خزمەتگوزاری بەو شارە خۆشەویستە پێشكەش بكەن و ناو و ناوبانگ و پێگەی ئەو شارە وەك پێشەنگی كاری هونەری و رۆشنبیری بەرز راگرن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 یاكوب كوموخ وتەبێژی نوسینگەی سەرۆكایەتی پۆڵەندا لە تویتێكدا بڵاویكردەوە، هێڵی ئاسمانی توركیا دڵنیایی داونەتێ لەوەی كە رێگە بە هاوڵاتیانی عێراق و سوریا و یەمەن نادات گەشتی ئاسمانی بۆ پۆڵەندا ئەنجام بدەن، جگە لەو كەسانەی كە خاوەنی پاسپۆرتی دیپلۆماسین.
پێشتریش هایكۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، وەك یەكێتی ئەوروپا قسەیان لەگەڵ عێراق و چەند وڵاتێكی تر كردووە، بە مەبەستی رێگەگرتن لە لێشاوی پەنابەران، گەشتە ئاسمانییەكان بۆ بیلاڕووس رابگرن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، تا کۆتایی مانگی ئەیلول ٥٧١ ھاوڵاتی عێراقی کە کوردیشیان لە ناودایە، بە شێوەیەکی رەسمی داوای مافی پەنابەرییان لە وڵاتی پۆڵەندا کردووە و لە ٨ کەمپی ئەو وڵاتە نیشتەجێ کراون، وتیشی، باڵیۆزخانەی عێراق لە مۆسکۆ دەستی بە تۆمارکردنی ناوی ئەو کەسانە کردووە، کە دەیانەوێت بە خواستی خۆیان بگەڕێنەوە بۆ عێراق، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ ھێڵی فڕۆکەوانیی عێراق لە پەیوەندیدان، ھاوکات بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران، نزیکەی ھەزار ھاوڵاتی عێراقی لەسەر سنووری نێوان بیلاڕوس و پۆڵەندا گیریانخواردووە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...720721722723724...1006