بەشیر حەداد: ھیچ لایەنێک بە تەنھا ناتوانێت حکومەت پێکبھێنێت
کوردسات نیوز
١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
بەشیر حەداد جێگری خولی پێشووی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕەوشی عێراق بە ئاڕاستەیەکی نادیاردا دەڕوات، تا ئێستا ئەنجامی ھەڵبژاردن لە لایەن دادگای فیدراڵییەوە پەسەند نەکراوە.
وتیشی، ئەو لایەنانەی ناڕازین لە ئەنجامەکان دەیانەوێت ئەو پەیامە بگەیەنن، کە ئەنجامی ھەڵبژاردن نەکرێت بە مەرجی پێکھێنانی حکومەت، بەڵکو ئەوانەی کورسی کەمیشیان ھێناوە بەشدارییان پێبکرێت.



