هەواڵەکانهەواڵەکان

 فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق رایگەیاند، بەلەمێکی کۆچبەران بە ١٢ سەرنشینەوە لە دەریای ئیجە نقومبووبووە و لە ئاکامدا چەند کەسێک گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەکان کۆچبەرەکان خەڵکی ھەرێمی کوردستان و خۆرھەڵات و خۆرئاوای کوردستان بوون و ژنێکی خەڵکی ھەولێریش خنکاوە


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوێنەرانی هەریەكە لە وڵاتانی ئەمریكا و بەریتانیا و فەڕەنسا و نەرویژ و ئیستۆنیا و ئێرلەندا و ئەلبانیا، لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، راگەیاندراوێكی هاوبەشیان لەبارەی رەوشی كۆچبەران لەسەر سنوورەكانی نێوان بیلاڕوس و پۆڵەندا بڵاوكردەوە و رایانگەیاند، حكومەتی بیلاڕوس و سەرۆكەكەی بەشێوەیەكی رێكخراو خەڵك و كۆچبەران و ژیانیان بۆ مەرامی سیاسی دەخاتە مەترسیەوە و پشێوی لەسەر سنوورەكانی وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا كە هاوسنوورن لەگەڵدا دروستكردووە.

هاوكات ستیڤن دوجاریك وتەبێژی سكرتێری ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاند، هەزاران كەس دەیانەوێت لە رێگەی پۆڵەنداوە خۆیان بگەیەننە وڵاتانی ئەوروپا .


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 ھێڵی فڕۆکەوانیی بیلاڕوس بڵاویکردەوە، لەسەر داوای تورکیا، رێگە نادەن ھاوڵاتیانی عێراق و سوریا و یەمەن، لە رێگەی فرۆکەخانەکانی تورکیاوە گەشت بۆ بیلاڕوس بکەن،
پێشتریش نوسینگە سەرۆکایەتی پۆڵەندا و وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا باسیان لەوەکرد، قسەیان لەگەڵ عێراق و چەند وڵاتێکی تر کردووە، بۆ رێگرتن لە لێشاوی پەنابەران و راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لەگەڵ بیلاڕوس.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پاپا فرانسیس سەرۆکی کاسولیکەکانی جیھان رایگەیاند، کۆچبەران لەگەڵ ھەموو کێشە و کەموکوڕییەکانیان، دەتوانن نوێگەری لە شارەکانی ئەوروپا دروست دەکەن، بۆیە پێویستە وڵاتانی ئەوروپا لە جێگەی دەربڕینی رق و کینە بەرامبەر کۆچبەران، بە برایەتی و یەکسانی باوەشیان بۆ بکەنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئاژانسی ھەواڵی فرانس پرێسی فەڕەنسی، لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، لە میانی بەڕێوەچوونی نوێژی ھەینی لە ناو مزگەوتێکی ولایەتی "نەنگەرھار" لە ئەفغانستان، چەند بۆمبێک تەقیوونەتەوە و بەھۆیانەوە لانیکەم سێ کەس کوژراون، ١٥ کەسی تریش برینداربوون.
ھەرچەندە تائێستا ھیچ لایەن و گروپێک بەرپرسارێتی خۆیان لە تەقینەوە رانەگەیاندووە، بەڵام ئەوە جاری یەکەم نیە پەلاماری تیرۆرستی و تەقینەوە لە مزگەوتەکانی ئەفغانستان روودەدات، ھەربۆیە گوومان دەکرێت گرووپی تیرۆرستی داعش لە پشت تەقینەوەکەوە بێت.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
عودەی خدران سەرکردە لە ھاوپەیمانی فەتح جەختدەکاتەوە لەوەی ئەمریکا بەشێکی سەرەکییە لە کێشەکانی عێراق ھەربۆیە بڕیاری پاشەکشەی ھێزەکانی ئەو وڵاتە بڕیاری کۆتاییە و زۆرینەی عێراقییەکان پێشوازی لێ دەکەن، بەوتەی ئەو سەرکردەیەی ھاوپەیمانی فەتح، مانەوەی ئەمریکا کێشەکانی عێراق قۆڵتر دەکاتەوە ئەوەش لەبەرژەوەندی خۆی بەکار دەھێنێن، ئەمریکا لە عێراق ٣ بنکەی سەربازی ھەیە و بڕیارە کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم ھێزەکانی ئەو وڵاتە لە عێراق بکشێنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 كۆنفرانسەكە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت و 22 تەوەر لە بارەی نەشتەرگەری شكاوی جومگە و بڕبڕەی پشت و دەماری خوێن لەخۆ دەگرێت ، لای خۆشییەوە د. ئەریوان محەمەد سەرپەرشتیاری كۆنفرانسەكە رایگەیاند، لە كۆنفرانسەكە ئامێری نوێی نەشتەرگەری لەو بوارەدا خراونەتەروو بۆ ئەوەی پزیشكانی ناوخۆ ئاشنابن پێیان.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، بە رەسمی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستانی لە کەمبوونەوەی بڕی دەرمان لە نەخۆشخانەکان ئاگادار کردووتەوە، چونکە لە ھەفتەی داھاتووەوە نەخۆشخانەکانی سلێمانی رووبەڕووی کەمی دەرمان دەبنەوە، کە ئەوەش مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەکات،
ھۆکاری کەمبوونەوەی دەرمان دەگەڕێتەوە بۆ نەدانی شایستەدارییەکانی چەندین مانگی ئەو کۆمپانیایانەی دەرمان دابین دەکەن، ھەربۆیە ئەوانیش بڕیاریانداوە دەرمان نەھێنن و ئەو دەرمانانەشی ھێناویان دەیکشێننەوە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی نوسراوێک کە وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی کردووە بە ھەرێمی کوردستانیشەوە، باسی لەوە کردووە، بەھۆی کەمی وەرگرتنی ڤاکسین مەترسی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا ھەیە و حاڵەتەکانی تووشبوونیش لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٥٠٪ی تێپەڕاندووە.


ھەر لە نوسراوەکەدا وەزارەتی تەندورستی عێراق داوای لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی کردووە ئامادەکاری زیاتر بکەن بۆ فراوانکردنی پێدانی ڤاکسین و دابینکردنی دەرمان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمساڵ بەفربارین زووتر لە ساڵی ڕابردوو لە چیاکانی باڵەکایەتی و ناو سەنتەری قەزای حاجی ئۆمەران دەستیپێکرد، بەفر بارینەکە ھیچ ئاستەنگێکی بۆ جوڵەی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دروست نەکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ئامارەکان، تا ئێستا ٤ کۆچبەری کورد لە سنوری نێوان ئەو دوو وڵاتە گیانیان لە دەستداوە و کۆچبەرێکیش بێسەروشوێنە.


ئێستا ھەزاران کۆچبەر کە لە ناویاندا ژمارەیەکی زۆر کۆچبەری کورد ھەیە لە سنورەکانی نێوان بێلاروس و پۆڵندا گیریانخواردووە و ئەمڕۆش دەیان کۆچبەری تری کورد گەیشتوونەتە ئەو سنورە.


بەردەوامی مانەوەی ئەو کۆچبەرانە لەو ناوچەیە لە کاتێکدایە، کۆچبەران خواردن و خواردنەوەکی کەمیان لایە و کەشوھەواش زۆر ساردە و شەوانیش پلەکانی گەرما دەچێتە خوار سفر پلەی سیلیزی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، تیمە فریاگوزارییەکان لە شارۆچکەی مەرمەریسی سەر بە پارێزگای موغڵا، ٢٠ کۆچبەری نایاساییان لە خنکان ڕزگار کرد.

لێپرسراوانی تورکیا دەڵێن، کۆچبەرەکان لەلایەن یۆنانەوە بە زۆر ڕەوانەی سنورە ئاوییەکانیان کراون و دوای ڕزگار کردنیان براونەتە بەڕێوبەرایەتی کاروباری کۆچ و کۆچبەرانی پارێزگاکە.

شەوی پێنجشەممەش بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە بە ١٢ سەرنشینەوە نقوم بوو و سەرجەمیان کورد بوون، لە ئەنجامدا چەند کەسێکیان گیانیان لە دەستدا کە یەکێکیان ژنێکی خەڵکی ھەولێر بوو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەباس جیھانگیر بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، ژمارەی ئەو عێراقییانەی لەسەر سنوری پۆڵندا و بیلاڕوس گیریان خواردووە زیاتر بە ھەزار کۆچبەر دەخەمڵێندرێن. 


وتیشی، حکومەت فڕۆکەیەکی بۆ کۆچبەرە گیرخواردووەکان ناردووە، بەڵام زۆرینەیان رەتیدەکەنەوە بگەڕێنەوە بۆ عێراق.


عەباس جیھانگیر جەختیشی کردەوە، لە نزیکەوە چاودێری رەوشی ئەو کۆچبەرانە دەکەن، بەڵام بەھۆی خراپی رەوشی وڵاتەکەیانەوە نەڕۆشتوون بەڵکو پلانی تریان ھەیە چونکە لە ئێستادا رەوشی عێراق باشە. 


داواشی لە پاسەوانەکانی سەر ئەو سنورە دەکەن کە کۆچبەران ئازار نەدەن و پابەند بن بە پەیمانامە نێودەوڵەتییەکانەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەروەھا ھەر ھاوڵاتییەک ڤاکسینی پێکوتەی کۆرۆنای لەخۆی نەدابێت ئەوا پێویستە پشکنینی"پی سی ئار"ی پێبێت. 


لە بەشێکی تری رێنماییەکاندا ھاتووە، لەکاتی گەڕانەوە بۆ ھەرێمی کوردستان، ھەر ھاوڵاتیەک ھەردوو دۆزی ڤاکسینی کۆرۆنای بەکارھێنا بێت پشکنینی بۆ ناکرێت و تەنیا ڕێگەپێدانی بۆدەکرێت و ھیچ بڕە پارەیەکی لێوەر ناگیرێت، ھەروەھا بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی و نەخۆشانی شێرپەنجە و ئەو خوێندکارانەی لەئێران دەخوێنن، پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت، بەڵام ھیچ بڕە پارەیەکیان لێ وەر ناگیرێت، منداڵانی خوار تەمەن ١٢ ساڵیش پشکنینیان بۆ ئەنجام نادرێت و تەنیا ڕێگەپێدانیان بۆ دەکرێت واتە ھیچ بڕە پارەیەک نادەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەیڤد برونشتاین جێگری نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا رایگەیاند، لەگەڵ وەفدێکی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی کۆبوونەتەوە و واشنتۆن پشتیوانی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەنێوان ئەنجومەنەکە و پارتەکانی تر دەکات، داواشی کرد پابەند بن بەو بەڵگەنامەیەی لەگەڵ مەزڵوم کۆبانێ ئیمزایان کردووە.


وتیشی، ئەمریکا بۆ رێگری کردن لە سەرھەڵدانەوەی تیرۆریستانی داعش، لە باکور و خۆرھەڵاتی سوریا دەمێننەوە و جەختی کردەوە لەسەر گرنگی پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە و پشتیوانی چارەسەری سیاسی بەپێی بڕیارە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە قەیرانی سوریا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆک مام جەلال لە ٦ی نیسانی ساڵی ٢٠٠٥  بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتمانی وەک یەکەم کورد بە سەرۆک کۆماری عێراق ھەڵبژێردرا، لەماوەی چوار ساڵدا بوو بە چەتر کۆکەرەوەی ھەموو لایەنە عێراقییەکان بە ھەموو پێکھاتەکانەوەو رۆڵی گەورەی ھەبوو لە راگرتنی سەقامگیری و دروستکردنی ھاوسەنگی لەنێوان پێکھاتەکاندا.


ھەر ئەوەش وایکرد، ھەموو ھێزوو لایەنە سیاسییەکان پشتیوانی بکەن بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار لەلایەن سەرۆک مام جەلالەوە و لە ١١ی ١١ی ٢٠١٠ بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ جاری دووم بە سەرۆک کۆمار ھەڵبژێردرایەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...721722723724725...1006