وەزارەتی داد بڕیاری کردنەوەی بەڕێوبەرایەتی جێبەجێکردنی دووی سلێمانی دەدات
کوردسات نیوز
١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
وەزارەتی دادی ھەرێمی کوردستان بە نوسراوی ژمارە ٢٠/٨٤٩ لە ٩ی ئەم مانگە بڕیاریداوە بە کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی دووی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی دوو و سێی جێبەجێکردنی ھەولێریش بڕیاری کردنەوەیان لەسەر دراوە.
لە ئێستاشدا وەزارەتی داد سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ دانانی فەرمانبەر و دیاریکردنی شوێنێکی گونجاو.
گرنگی کردنەوەی ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەش ئەوەیە کە کار دەکان بۆ وەرگرتنی ئەو دۆسێیانەی لە بەغداد و ناوچە کێشە لەسەرەکانەوە دێن.



