هەواڵەکانهەواڵەکان

ناوەندی راگەیاندنی ھەسەدە لە راگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، ھێزەکانیان ١٠٠ تیرۆریستی داعشی بە رەگەز عێراقییان کە لە زیندانەکانی باکور و خۆرھەڵاتی سوریا بەندکرابوون، رادەستی حکومەتی عێراق کردوەتەوە. 


ئاماژەی بەوەشکردوە، پرۆسەی رادەستکردنی ئەو تیرۆریستانەی داعش لە رێگەی دەروازە سنورییەکانی نێوان سوریا و عێراق بووە و رادەستی سوپای عێراق کراونەتەوە.


ھەسەدە ئاشکراشیکردوە، لە چەند ساڵی رابردوودا چەندین تیرۆریستی دیکەی بە رەگەز عێراقی رادەستی ئەو وڵاتە کراونەتەوە و تائێستاش سەدان تیرۆریستی تری داعش لە بەندیخانەکانی باکور و خۆرھەڵاتی سوریا راگیراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی شورای ھەماھەنگی یەکێتی مامۆستایانی ئێران داوای لە مامۆستایان کرد، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بایکۆتی ھۆڵەکانی خوێندن بکەن، بەشێک لە مامۆستایانی شارەکانی بانە و سەقز و مەریوان و سنە و تاران و ئەسفەھان و تەبرێز و چەندین شاری تری ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران نەچوونە ھۆڵەکانی خوێندن و بایکۆتی دەوامیان کرد و خوێندن لە ڕێگەی ئۆنلاینیش ڕاگیرا.


لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە، پێشنیازی پلەبەندی مامۆستایان لە ئەنجومەنی شورای ئیسلامی ئێران، ڕەزامەندی لەسەر دراوە، بەڵام تا ئێستا پەسەند نەکراوە، بە دەستپێکی ساڵی نوێ خوێندن و لە چەند مانگی ڕابردووشدا مامۆستایان چەند جارێک دژی جێبەجێ نەبوونی ئەو بڕیارە گردبوونەتەوە و بەو ھۆیەشەوە ژمارەیەک مامۆستا دەستبەسەر کراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەوەش لە کاتێکدایە بە بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی ھەرێمی کوردستان کە ساڵانە بە ڕێژەی ١٠٪ بۆ٢٠٪ کەمدەکرێتەوە، ئەمەش لە پێناو لەبەرچاوگرتنی باری دارایی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ لە سەرتاسەری وڵات ٢٥٠ کەس تووشی کۆرۆنا بوون کە ٨٠ کەسیان لە ھەرێمی کوردستان بوون.


ھەروەھا ٦ کەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لە دەستداوە کە پێنجیان لە ھەرێمی کوردستان و یەکێکیش لە شاری کەربەلا بووە. لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا بەرزبووەتەوە بۆ ٩٨.٤٪ی کۆی تووشبووان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەزگای لوتکە لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەھۆی ڕووداوی ژێر ئاوکەوتنی بەلەمێکی چوپ لە ڕۆژی ٢٤ی مانگی ڕابردوو لە کەناڵی ئاوی ئینگلیزدا نزیکەی ٣٠ کۆچبەری نایاسایی بوون بە قوربانی و لەو ڕووداوەدا تەرمی ٢٧ کۆچبەر لەلایەن ھێزی دەریاوانی فەڕەنسی دۆزراوەتەوە.


بە مەبەستی دیاریکردنی چارەنووسی ئەو کۆچبەرانەی لەو ڕووداوەدا بوون، لەلایەن پزیشکی دادی لیل و پۆلیسی کاڵاس و دەزگای لوتکە سامپڵی کەسوکاری ١٩ کۆچبەری کورد وەرگیراون.


لە ئێستادا دەزگای لوتکە و پزیشکی دادی لیل ئاگادار ھەر ھاوڵاتییەکی کورد و عێراقی دەکات کە گومانی ھەیە کەسوکار و ڕۆڵەکانیان لەو ڕووداوەدا بێت، بە زووترین کات پەیوەندی بکەن بە دەزگای لوتکەوە بۆ دیاری کردنی چارەنووسیان. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کەمپینەکەدا ژمارەیەک لە کەسایەتییە جیاوازەکان و ھاووڵاتیان بەشداربوون و ھاوکارییەکانیان پێشکەش بە کەمپینەکە کرد بۆ ئەوەی لە داھاتوویەکی نزیکدا ئەو ئامێرە بۆ سەنتەری ژیانەوە بە مەبەستی چارەسەری شێرپەنجە دابین بکرێت بۆ زانینی تەندروستی نەخۆشانی شێرپەنجە لە ڕێگەی ئەو ئامێرەوە کە تا چەندێک پێویستیان بەوەیە بە تیشک نەشتەگەرییان بۆ بکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، لەو حاڵەتانەی گیان لە دەستدان کە مانگی ڕابردوو لە پەیمانگای پزیشکی دادیی سلێمانی تۆمارکراون، ٣٠ حاڵەتیان بەھۆی ڕووداوی ھاتوچۆ و ١٦ حاڵەتیان بە ھۆکاری جیاجیا و ١٢ حاڵەتیش بەھۆی تەقەکردن و تەقەمەنی تۆمارکراون، ھەروەھا ٩ حاڵەتیش بەھۆی سوتاوی و کەوتنەخوارەوە و کارەبا تۆمارکراون و حاڵەتێکی خۆخنکاندنیش ھەبووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"مەردان چاوشین" فەرماندەی میحوەری دووی ھێزی پێشمەرگە لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، ئەو کاتیۆشانە لە ھەمان ئەو جۆرە بوون کە مانگی نیسانی ڕابردوو تیرۆریستانی داعش ٣ دانەیان ئاڕاستەی ناو شاری کفری کرد.


وتیشی، پێویستە ھێزەکان وردتر کێوماڵی ناوچەکە بکەن بۆ ئەوەی سەرجەم ئاسەوارەکانی داعش لەناوببرێن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ھێزەکانیان دوای دەستکەوتنی چەند زانیارییەک لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە، توانییان دەست بە سەر ٧٠ کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری ھیرۆین و تریاک بگرن کە لە لایەن گرووپێکی ئەفریقییەوە ھێنرابووە ھەرێمی کوردستان.


ڕوونیشیکردەوە، ماددە ھۆشبەرەکان لە شێوەی ماددە خۆراکییەکانی وەک تەحین و ژاژی و کەشک و ڕەیحان و ئارد ھێنرا بوونە ھەرێم.


ئەنجومەنی ئاسایش ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەو گرووپەی ماددە ھۆشبەرەکانیان ھێنابووە ھەرێم پێکھاتبوون لە چوار ھاوڵاتی ئەفریقی خەڵکی وڵاتی غانا و لەلایەن ھێزەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمەوە بە پێی ماددەی چواردە لە یاسای سزادانی ماددە ھۆشبەرەکان، دەستگیر کران و ڕادەستی دادگا کران.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بۆیە بە پێویستی دەزانن ڕابگەیەنن کە ئەو کەسانە ھیچ پەیوەندیان بە بەڕێوەبەرایەتیەکانی وەزارەتیانەوە نییە و کەسانی قۆڵبڕن بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان ئەم کارە دەکەن ھەر کەسێک بەو شێوازە داوای کارتی مۆبایل یان پارەی لێکردن ڕاستەوخۆ ژمارەی مۆبایلەکەی بدەنە دەزگا پەیوەندیدارەکان.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی داواکاری گشتی ئەمریکا بڵاویکردە و "بایڤان نیومان" تەمەن ٤٩ ساڵ کە ناوی لە لیستی ئەو کەسانەدایە تۆمەتبارن بە ھێرشکردنە سەر کۆنگرێس، تا ئێستا نەچووەتە بەردەم دادگا و ھەڵاتووە بۆ بێلاروس.


نیومان لە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا لە پرۆگرامی "خوا حافیز ئەمریکا" لە تەلەفیزیۆنی حکومەتی بێلاروسدا دەرکەوت، چیرۆکی ھەڵاتنی خۆی گێڕایەوە لە ئەمریکاوە بۆ بێلاروس.


نیومان یەکێکە لەو ٢٢٠ کەسەی کە تۆمەتبارکراون بە ھێرشکردنە سەر کۆنگێرس و ڕێگری لە جێبەجێکردنی یاسا، لە کاتێکدا کۆنگرێس لە کۆبوونەوەدا بووە، بۆ پەسەندکردنی دیموکراسییەکان لە ھەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٠دا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، ھەر گۆڕانکاریی و چاکسازییەک لە ئیدارە و حزبدا بڕیاری لێبدرێت لە بەرژەوەندی کۆمەڵانی خەڵکی ھەرێمی کوردستان و گەشەپێدانی ئۆرگانەکانن، بە ڕێڕەوی حزبیدا تێدەپەڕێت و لە مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتییەوە بۆ ڕایگشتی ئاشکرا دەکرێت و بڵاودەکرێتەوە.


وتەبێژی یەکێتی داوا لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەکات بەرپرسیارانە و پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ ڕووداو و گۆڕانکاریە سیاسی وئیداری ڕێکخراوەییەکانی یەکێتی بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جێنشینی دوبەی لە تویتەری خۆی بڵاویکردەوە، خۆشحاڵە بەوەی حکومەتەکەی ئەمڕۆ وەک یەکەم شوێن لەسەر ئاستی جیھان بڕیاریدا چیتر کاغەز بەکار نەھێنێت لە ڕایکردنی کارەکانی ڕۆژانەی خۆی.


ڕاشیگەیاند، ئەو دەستکەوتە پێشبڕکی دوبەی زیاتر دەچەسپێنێت وەک پایەتەختێکی ئەلکترۆنی و دەبێتە نموونەیەک کە چاوی لێ بکرێت لە بواری گەشەپێدانی شێوازی کارکردنی حکومەت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆشکی سپی ئاشکرایکرد، جۆو بایدن "ئەلینا ڕۆمانۆڤسکی" باڵیۆزی وڵاتەکەی لە "کوەیت" دیاریکردووە بۆ شوێنگرەوەی "ماتیۆ تۆلەر" باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، ئەلینا ڕۆمانۆڤسکی تەمەنی ٦٥ ساڵە و شارەزای بواری تیرۆر و کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستە، ئەلینا لە ساڵی ٢٠٠٣ لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کاریکردووە و چەند پۆستێکی لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بەڕێوەبردووە و جگە لەوەش بۆ ماوەی ١٠ ساڵ وەک توێژەر لە دەزگای ھەواڵگری ئەمریکا "سی ئای ئەی" کاریکردووە، وەرگرتنی پۆستی باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عێراق لەلایەن ئەلیناوە ھاوکات دەبێت لەگەڵ کشانەوەی ھێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مستەفا ھیتی نەقیبی دەرمانسازانی عێراق ڕاگەیاندووە، سەندیکاکەیان دەستیکردووە بە پشکنینی دەرمانخانەکان بۆ دڵنیابوون لە شوێن و مۆڵەت و نرخەکانیان.


ھیتی دەشڵێت، ئەو سیستمە ئەلکترۆنیە نوێیە کە سەندیکاکەیان بۆ یەکەمجارە لە عێراقدا دەیسەپێنێت، ئامانج لێی ڕێنمایی و بەھێزکردنی کەرتی دەرمانە لە وڵاتدا.


جەختیشیکردەوە، خزمەتگوزاری (جی پی ئێس) دڵنیایی دەدات لە دابینکردنی دەرمانەکان و بەھێزکردنی خزمەتگوزاری بواری دەرمانخانە لە عێراقدا.


وتیشی بەھۆی ئەو خزمەتگوزارییەوە توانراوە دەرمانخانەی وەھمی و بێ مۆڵەت ئاشکرا بکرێت، کە بە دیاردەیەکی مەترسیدار دادەنرێت بۆ سەر تەندروستی ھاوڵاتیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، لە ویلایەتی چیاپاس لە باشوری مەکسیک، بارھەڵگرێک کە زیاتر لە ١٠٠ کۆچبەری نایاسایی تێدابووە، وەرگەڕاوە و بەھۆیەوە ٥٣ کۆچبەر گیانیان لە دەستداوە و دەیانی دیکەش برینداربوون، باری تەندروستی ژمارەیەکیان ناجێگیرە.


ئاماژە بەوەشکراوە ئەو کۆچبەرانە خەڵکی ئەمریکای ناوەڕاست بوون و لەناو قوربانیانی ڕووداوەکەش ژن و منداڵی تێدایە.


ساڵانە سەدان کۆچبەر بەھۆی ھەژاری و ئاڵۆزییەکانی ئەمریکای ناوەڕاست شوێنەکانی خۆیان جێدەھێڵن و ھەوڵدەدەن لە ڕێی مەکسیکەوە خۆیان بگەیەننە ئەمریکا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...676677678679680...1001