محەمە حەسیب بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ماوەی ھەفتەیەکە بەنزینی عێراقی رەوانەی سلێمانی نەکراوە، بەو ھۆیەشەوە ئەو بەنزینە لە بەنزینخانەکان دابەش نەکراوە.
وتیشی، ھەوڵەکانیان بۆ دابینکردنی بەنزینی عێراقی بەردەوامە کە نرخی یەک لیتر ٦٩٠ دینارە، بڕیاریشە کاروانێکی تری ئەو بەنزینە رەوانەی سلێمانی بکرێت کە ١٤ تانکەرە، ١٠ تانکەر بۆ سلێمانی و ٤ تانکەریش بۆ پارێزگای ھەڵەبجە.
لەبارەی گرانبونی نرخی غازی ماڵانیش وتی، لە سلێمانی بڕی غاز کەمبوەتەوە، بەڵام بە ھیچ شێوەیەک نرخەکەی لەسەر ھاوڵاتیان گران نەبووە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، ماتەمگێڕی و ھاوخەمی و بەشداریی دامەزراوە حکومی و حیزبییەکان و سەندیکا و ڕێکخراو و کۆمەڵە و کەسایەتی و چین و توێژەکانی کوردستان، باری خەم و ئازاری لەدەستدانی مامۆستای بۆ سووک کردین و لەم کۆستە گەورەیەدا سەبوری پێ بەخشین.
دەقی سوپاسنامەکە...
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی مامۆستا (زرار محەمەد مستەفا ڕواندزی)یەوە:
کوردستانییانی ئازیز، خەڵکی ھاوسۆزی دەڤەری سۆران و باڵەکایەتی، ڕواندزییانی ماتەمگێڕمان.
ڕۆژی (٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١)، کەسایەتیی مەزن و ھەڵکەوتووی بنەماڵەکەمان، ڕابەری ھونەر (زرار محەمەد مستەفا ڕواندزی)، دوای تەمەنێک خزمەت و خەباتی (ھونەری و پەروەردەی و سیاسی و کۆمەڵایەتی)، ژیانئاوایی لە کوردستان و ئێمە کرد، بەم کۆچەی ھەموومانی خەمناک و پرسەدار کرد، ئەمەش ئەو ڕاستییەی سەلماندەوە، کە مامۆستا زرار لە ژیان و ئۆغریشیدا ھیی ھەر ھەموومان بووە. ماتەمگێڕی و ھاوخەمی و بەشداریی دامەزراوە حکومی و حیزبییەکان و سەندیکا و ڕێکخراو و کۆمەڵە و کەسایەتی و چین و توێژەکانی کوردستان، باری خەم و ئازاری لەدەستدانی مامۆستای بۆ سووک کردین و لەم کۆستە گەورەیەدا سەبوری پێ بەخشین.
بۆیە لێرەدا، سوپاس و پێزانینی خۆمان بە ھەموو ئەو بەڕێز و دۆستانەی مامۆستا و بنەماڵەکەمان ڕادەگەیێنین، کە چ بە پرسەکردن بێت، یان بە بروسکە و نامە و تەلەفۆنی سەرەخۆشی، یان لە ڕێی ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بێت، ھاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆیان پێ ڕاگەیاندین.
سوپاس و پێزانینی بنەماڵەکەمان بۆ ھاوخەمی و پەیامی سەرەخۆشی:
بەڕێز (بەرھەم ساڵح)، سەرۆکی کۆماری عێراق.
بەڕێز (نێچیرڤان بارزانی)، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان.
بەڕێز (قوباد تاڵەبانی)، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.
بەڕێز (بارەگای بارزانی).
بەڕێز (کۆسرەت ڕەسول عەلی)، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی (ی.ن.ک).
بەڕێز (بافڵ تاڵەبانی)، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
بەڕێزان لە مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی (پ.د.ک) و (ی.ن.ک).
بەڕێزان (بزوتنەوەی گۆڕان)، (حیزبی شیوعیی کوردستان)، (حیزبی سۆشیالیست دیموکراتی کوردستان) و (حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان).
بەڕێزان (پارێزگاری ھەولێر) و (ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر).
بەڕێزان (سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران) و (قائیمقامی قەزای ڕواندز).
بەڕێزان (سەرۆکایەتیی زانکۆی سۆران) و (پەیمانگاکانی سنوری ئیدارەی سۆران).
بەڕێزان (ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و عێراق).
بەڕێزان (دامودەزگا حکومی و ئەمنی و حیزبییەکانی ڕواندز و سۆران).
بەڕێزان (ڕێکخراو و سەندیکا و کۆمەڵەکان)، (ھونەرمەندان و مامۆستایان)، (کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان)، (برا کریستیانەکانی دیانا و ھاودیان)، (دەزگاکانی ڕاگەیاندن) و (رەوەندەی کوردی- لە ھەندەران).
ھەروەھا ئەوپەڕی سوپاس و پێزانینمان بۆ خەڵکی خۆشەویست و تازیەباری ڕواندز، بەشداریتان لە تەدارەکی بەڕێکردن و بەخاکسپاردنی تەرمی مامۆستا، نیشانەی وەفاداریتانە بۆ خەباتی پڕسەروەری مامۆستا زرار. سوپاس بۆ یەک بە یەکی پۆستە پرسەگێڕەکانی دۆست و خۆشەویستانی مامۆستا، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
سوپاس و ڕێزی زۆرمان بۆ بەڕێزان (قائیمقامیەتی قەزای ڕواندز) و (ڕێکخراوی ھاوڕێیانی کتێب) و (پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی ڕواندز) و (کۆمەڵەی ھونەر و وێژەی کوردی-لقی ڕواندز) و (بەشی ڕۆشنبیری و ھونەریی ڕواندز)، کە سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنەکەیان کرد.
مامۆستا ھەمیشە خۆی بە خزمەتکاری نیشتمانەکەی زانیوە، لە بەرامبەر ئەمەشدا چاوی لە ھیچ شتێک نەبووە، لەم ڕوانگەیەوە ئێمەش خۆمان بە منەتباری ئەو ھاوخەمی و ڕێزەتان دەزانین، کە لە پرسە و ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنەکەیدا نواندتان.
مامۆستا وەک سیمبوڵێکی مەزنی نیشتمانپەروەری و مرۆڤپەروەری و دڵسۆزی و خزمەت و داھێنان و باوەڕبەخۆبوون، دەچێتە لاپەڕەکانی مێژووەوە؛ تەمەنای ئێمە ئەوەیە ڕێ و ڕێبازەکەی پڕ ڕێبوار بێت و بەمە گیانی شاد بکەین.
دروود بۆ ئەوانەی لەپێناو گەل و نیشتماندا ژیان...
بنەماڵەی (زرار محەمەد مستەفا ڕواندزی)
١٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١- ڕواندز
ئەو بڕیارە دوای کۆبوونەوەی دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل بوو، کە تیایدا باس لەوە کرا ھیچ ھۆکارێک نییە بۆ درێژکردنەوەی ھێشتنەوەی دەستەی پارێزگاری و ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ ھاوسەری سەرۆک وەزیرانی پێشوو.
دوای دەرچوونی بڕیارەکەش ھاوسەر و منداڵەکانی نەتەنیاھۆ ناڕەزاییان دەبڕی و رایانگەیاند، ئەو بڕیارە ژیانیان دەخاتە مەترسییەوە، لە بەرامبەردا نەفتالی بینیت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وتی، ھاوسەری نەتەنیاھۆ دەیەوێت خەزێنەی دەوڵەت دادۆشێت.
بنیامنین نەتەنیاھۆ کە لە ئێستادا سەرکردەی بەرەی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیلە، ئەو بڕیارە نایگرێتەوە و تا ٢٠ ساڵی دیکە ئەرکی پاراستن و گواستنەوەی لە ئەستۆی دەوڵەتدا دەبێت.
لیز تراس وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە لوتکەی جی ٧ لە لیڤەرپوڵ بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، ھەرگیز رێگە بە ئێران نادەن دەستی بە چەکی ئەتۆم بگات.
وتیشی، پێویستە لێپرسراوانی ئێران بچنەسەر مێزی دانوستان و لە گفتوگۆکانیشان جددی بن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ھەرچەندە ھێشتا کات ماوە بۆ پاراستنی رێککەوتنی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە، بەڵام دانوستانەکانی ڤییەننا کۆتا چانسە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن، بۆیە بە ئەنجام گەیاندنی دانوستانەکان زۆر گرنگە.
پێشتریش وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاندبوو، پێشنیازەکانی ئێران دانوستانەکانی بۆ شەش مانگ لەمەوپێش گەڕاندووەتەوە و لە چەند رۆژی رابردووشدا ھیچ بەرەوپێشچوونێک لە دانوستانەکاندا بەدی نەکراوە.
ئەنجومەنی شارەوانیی شاری ڤایماری ئەڵمانیا رایگەاند، لەبەرامبەر ھەوڵەکانی بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ، بەھاکانی دیموکراسی و رەخساندنی ئازادی، سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" خەڵاتی ئەمساڵی مافی مرۆڤی شارەوانیی شاری ڤایماری پێدەبەخشرێت.
خەڵاتی مافی مرۆڤی شاری ڤایمار لە ساڵی ١٩٩٥ بەدواوە ھەموو ساڵێک لە ڕۆژی ١٠ی کانوونی یەکەمدا لە یادی راگەیاندنی جاڕنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤ دەکات، دەدرێت بە کەسایەتی یان دەستە و گروپێک کە لە پێناوی مرۆڤایەتی و لێبوردەیی نێوان مرۆڤ و گەلاندا خەباتیان کردبێت.
لە ئێستاشدا بەشێکی زۆر لە رێکخراوەکان و میدیاکانی ئەڵمانیا بە گشتی پشتگیریی ئازادکردنی دەمیرتاش، ھاوسەرۆکی پێشوو تریھەدەپە دەکەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە حکومەتی تورکیا لە چوار ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦دا ھەر یەک لە سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یۆکسەگداغ و ١٣ پەرلەمانتاری تری ھەدەپەی بەتۆمەتی ھاوکاریکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان دەستگیرکرد.
رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین بڵاویکردووەتەوە، لە ساڵی ٢٠١٨ەوە سوپای تورکیا شاری عەفرینی لە رۆژئاڤای کوردستان داگیرکردوە، لە ماوەی چوار ساڵیشدا لەلایەن گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیاوە ٦٨٦ ھاوڵاتی کوژراون، ھەشت ھەزار و ٤٥٥ کەسیش رفێندراون و نیوەی زیاتری ئەو کەسانەی رفێندراون چارەنوسیان نادیارە، ٨٨ کەسیش لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستداوە، ٩٦ ژنیش لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە کوژراون.
لە راگەیەنراوەکەدا جەختکراوەتەوە، تەنھا لە ساڵی ٢٠٢١یشدا ٤٩ ھاووڵاتی رفێنراون، شەش لەو کەسانەش لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستداوە، کە دوانیان ژن بوون.
بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاند، بەمەبەستی ھاوکاریکردنی ئەفغانستان لەبوارەکانی پزیشکی و خۆراک، ٢٨٠ ملیۆن دۆلار لە پارە بلۆکەکراوەکانی ئەفغانستان ئازاد دەکرێت. روونیشیکردەوە، لەو بڕە پارەیە ١٠٠ ملیۆن دۆلار رادەستی رێکخراوی یونیسێف و ١٨٠ ملیۆن دۆلاریش رادەستی رێکخراوی جیھانیی خۆراک دەکرێت.
ئەفغانستان روبەڕوی قەیرانی ئابوری و مرۆیی بووتەوە و بەو ھۆیەشەوە نزیکەی سێ ملیۆن منداڵ تووشی بەدخۆراکی بوون.
گریگۆری میکس سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رایگەیاندوە، ھەڵوێستی دوژمنانەی ئێران و گروپە چەکدارە ھاوپەیمانەکانی، لە چەند مانگی رابردوودا لە رێی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانەوە زیادیکردوە و چەندین جار ھێزە ئەمریکییەکان و ھاوبەشەکانی ئەمریکا و کەشتییە بازرگانییەکان کراونەتە ئامانج.
وتیشی، کۆنگرێس لێبوردەیی بەرامبەر ئەو ھێرشانە نابێت و یاسایەکی بۆ راگرتنی فڕۆکە بێفرۆکەوانەکانی ئێران پەسەند کردوە، ئیدارەکەی جۆ بایدنیش بە جددی مامەڵە لەگەڵ ھەڵوێستەکانی ئێران دەکات.
جۆن کێربی وتەبێژی پنتاگۆن لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی لێدوانێکی لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا کە رایگەیاندبوو، بژاردەی زۆریان بۆ روبەڕوبوونەوەی ئێران لەبەردەستدایە، وتی، بوونی ئێرانێکی خاوەن ئەتۆمی کێشەکانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست ئاڵۆزتر دەکات، ئۆستن لەو بڕوایەدایە دیپلۆماسییەت و گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمیی باشترین رێگەن بۆ دەربازبوون لەو قەیرانە.
کێربی ئامادەنەبوو لەبارەی مانۆڕی سەربازیی ھاوبەشی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل، زانیاری بدات و تەنھا وتی، ئەنجامدانی ئەو جۆرە مانۆڕانە ئاساییە و لە رابردووشدا ئەو کارەیان کردووە.
چەند رۆژێک پێش ئێستا وەزیرانی بەرگری ئەمریکا و ئیسرائیل لە واشنتن کۆبوونەوە و بەپێی ھەندێک لە راپۆرتەکان، تاوتوێی بژاردەی سەربازیان بۆ ھێرشکردنە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران کردووە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھێزە ئاسمانییەکانی عێراق بە فڕۆکەی ئێف ١٦، حەوت ھێرشی ئاسمانیان لە پارێزگای سەڵاحەدین ئەنجامداوە کە لە رێیەوە پێنج مۆڵگەی داعش کراونەتە ئامانج، بەڵام ھیچ ئاماژەیەک بۆ ئەنجامی ئەو بۆردومانانە نەکراوە.
پێشتریش ھێزەکانی بەرەنگاربونەوەی تیرۆری عێراق، لە ناوچەی متەیبیجە لە خۆرھەڵاتی سەڵاحەدین، ئۆپراسیۆنێکیان دژی شانە نوستوەکانی داعش ئەنجامدا.
عیماد فەیروز بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی لە ھەڵەبجە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لیژنەیەک بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرکەوتووانی چەکی کیمیمایی پێکھێنراوە، لە ماوەی رابردووشدا توانیویەتی ٣٠٠ کەس ببینێت، بڕیارە لەو ژمارەیەش ٥٣ کەسیان رەوانەی دەرەوەی وڵات بکرێن.
وتیشی، ١٨ کەس لەوانە کارتی وەرگرتنی ڤاکسینیان ھەیە و پشکنینی کۆرۆنایان کردووە و رەوانەی ئێران دەکرێن.
لوقمان عەبدولقادر سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیاییبارانی ھەڵەبجەش رایگەیاند، نابێت بەرکەواتنی چەکی کیمیایی دەرخستەیان بۆ بکرێت، پێویستە بودجەیەک لەبەردەستدابێت بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکان و نەگەڕێنەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی تەندوستی.
فەرماندەیی پاراستنی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا بڵاویکردوەتەوە، لە کەناراوەکانی پارێزگای ئیزمیر، ٣٣ کۆچبەری نایاسایی کە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی یۆنانەوە رەوانەی سنوورە ئاوییەکانی تورکیا کرابوون، لەگەڵ ٤٦ کۆچبەری تر کە لە دەریادا ماتۆڕی بەلەمەکانیان تێکچووبوو، رزگارکران.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە کەناراوەکانی شارۆچکەی مەندەرەس ٣٠ کۆچبەری نایاسایی لە بەلەمێکدا رزگارکراون کە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی یۆنانەوە رەوانەی سنوورە ئاوییەکانی تورکیا کرابوونەوە، ھەموو کۆچبەرەکانیش دوای ئەنجامدانی رێکارە یاساییەکان رەوانەی بەڕێوبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی پارێزگای ئیزمیر کراون.
سوپای پاسداران لە رێوڕەسمێکدا لە بەندەرعەباس پەردەی لەسەر ١١٠ بەلەمی شەڕکەر لادا کە بەوتەی بەرپرسانی سەربازیی ئێران بۆ پاراستنی سنورە ئاوییەکانیان لە دەریای عومان و کەنداوی فارس بەکاردەھێنرێن.
عەلیڕەزا تەنگسیری فەرماندەی ھێزی دەریایی سوپای پاسداران رایگەیاند، خێرایی بەلەمەکان بەروارد بە جۆرەکانی پێشوو زیاترە، موشەک ھاوێژن و توانای سەربازیی باڵایان ھەیە کە بە ئاسانی ئامانجەکان دەپێکن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەلەمەکان لەلایەن شارەزایانی ناوخۆ دروستکراون و پلانیان ھەیە جۆری باشتر و خێراتر لە داھاتوو دروست بکەن.
ئەمڕۆ ١١ی ١٢ی ٢٠٢١ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێم، پێشوازیکرد لە فەریق رۆمەلۆس روسیزن، سوپاسالاری ھەنگاریا و ئاتێلا تار، باڵیۆزی ھەنگاریا لەعێراق و تۆس، کونسوڵی گشتی ھەنگاریا لەھەرێم و کۆلۆنێل پیتەر، فەرماندەی ھێزەکانی ھەنگاریا لە ھەرێم و کۆلۆنێل ھادی، بەرپرسی تیمی ھەماھەنگی ھەنگاریا لە کونسڵخانەی گشتی و وەفدێکی باڵای سەربازی و دیبلۆماسی.
ھەر لەو کۆبونەوەیەدا، جەختکرایەوە لەسەر ھەماھەنگی و ئەرکی ھاوبەش لە روبەڕوبونەوەو تێکشکاندنی تیرۆریستان، ھاوکات ھەردوولا بە گرنگیەوە تاوتوێی پەیوەندیەکانی ئێستای ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقی و ھاوپەیمانانیان کردەوە.
وەزیری پێشمەرگە، رۆڵی ھەنگاریا و ھێزەکانیانی ئەو وڵاتەی بەرز نرخاند، کە لە ماوەی جەنگی داعش ھاوکار و یامەتیدەری ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بوون، دووپاتیشیکردەوە لەو ئالنگارییەی، کە ئێستا ھاتووەتە پێشەوە بۆ راگرتن و لەناوبردنی ھەڕەشەکانی تیرۆر، پێویستیمان بەھاوکاری و یارمەتی ھەمووان ھەیە.
سوپاسالاری ھەنگاریا و وەفدی سەربازی و دیبلۆماسی ھەنگاریا، وەزیری پێشمەرگە و ستافی باڵای وەزارەتیان دڵنیاکردەوە لە ھاوکاری و پشتگیری پێشمەرگە بەردەوام دەبن و بڕیاریشدرا لەرێگەی راوێژکارە سەربازییەکانیان دەست بەمەشق و راھێنانەکانی پێشمەرگە بکرێتەوە.
عەبدولکەریم عومەر ھاوسەرۆکی فەرمانگەی کار و کاروباری دەرەوەی باکور و خۆرھەڵاتی سوریا رایگەیاند، کامپی ھۆل لە کونترۆڵیان دەرچووە و رووداوەکانی کوشتن و رفاندنیش لە لایەن تیرۆرستانی داعشەوە لەو کامپە بەردەوامە.
عەلا جبوری وەزیری بازرگانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، ھاوکاری باش لە نێوان ھەرێم و حکومەتی عێراقدا ھەیە بۆ دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک و دابینکردنی شایستە داراییەکانی جوتیاران.
وتیشی، لەبارەی ئاسایشی خۆراکیش بە ھەمان شێوە ھەماھەنگیی باش لە نێوان ھەردولادا ھەیە.