خاوەن زەوییەكانی گوندی كۆری چوونە بەردەم قائیمقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێر بەڵام پێیان راگەیەنراوە چارەسەری كێشەكە لای ئەوان نییە، خاوەن زەوییەكانیش ئێستا بەرەو بینای پارێزگاری هەولێر بەڕێكەوتوون.
لە ڕێوڕەسمەکەدا وەزیری ڕۆشنبیری عێراق و دکتۆر لەتیف ڕەشید سیاسەتمەدار کورد و ژمارەیەک سیاسەتمەدار و کەسایەتی سیاسی تری عێراق بەشداری کردنەوەی کتێبخانەکەیان کرد. لە ڕێوڕەسمەکەدا وتاری بنەماڵەی دکتۆر ئەحمەد چەلەبی خوێنرایەوە و مستەفا کازمی و وەزیری ڕۆشنبیریش وتاریان پێشکەش کرد.
دکتۆر ئەحمەد چەلەبی کەسایەتییەکی دیاری عێراق بووە و ڕۆڵی لە ڕووخانی ڕژێمی بەعس و بنیادنانی عێراقی نوێ ھەبوو.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، ئەمڕۆ وەفدێکی ئەمنی، بە سەرۆکایەتی فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، گەیشتنە مەخموور و لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەی میحوەرەکانی ٥ و ٦ و ٧ و ٨ و ژمارەیەک ئەفسەری باڵای وەزارەت، تاوتوێی ھەماھەنگی ئەمنی لە نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی کراوە لەو ناوچانەی جێگەی گرنگی ئەمنی ھاوبەشن، ھەروەھا گفتوگۆ کراوە لە بارەی ھەماھەنگی و ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقدا.
لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ سەرۆکی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، پێش ھاتنی وەرزی زستان نەوتی سپی بەسەر ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت، بەڵام تا ئێستا لە کۆی ٢٦٠ ملیۆن لیتر نەوت بۆ ماڵان حکومەت تەنھا ٤٥ ملیۆن لیتر دابەشکراوە، بەو پێیەش تاکو ئێستا ٨٣٪ی ھاوڵاتیان نەوتیان وەرنەگرتووە و پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بە سستی بەڕێوەدەچێت.
"موحسین تەھا" بەڕێوەبەری دابەشکردنی نەوت و کانزاکانی دھۆکیش بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ھاوڵاتیانی پارێزگای دھۆک پێویستیان بە ٥٥ ملیۆن لیتر نەوتە، بەڵام تا ئێستا ١٥ ملیۆن دابەشکراوە. ساڵانە تا ئەم وادەیە حکومەتی عێراق دەستی بە ناردنی ١٠٠ ملیۆن لیتر نەوت دەکرد بەڵام بۆ ئەمساڵ ھیچ بەشە نەوتێکی نەناردووە و بەڕێوەبەری دابەشکردنی نەوت و کانزاکانی دھۆکیش دەڵێت ھۆکاری نەناردنەکەی نازانێت.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ئەو ٢٠٠ ملیارەی مانگانە حکومەتی عێراق وەک پێشینە بۆ مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایانی ھەرێمی دەنێرێت، ئەمڕۆ خرایە سەر ھەژماری بانکی ھەرێم و دابەشکردنی مووچە خێرا دەکرێت.
ماوەی ١٨ ڕۆژە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ دەستی پێکردووە و تا ئێستا ژمارەیەک وەزارەت و دەستە مووچەیان وەرنەگرتووە.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لە بارەی پێشھات و گۆرانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی وڵات و جەختکرایەوە لە گرنگی ھاوکاری و ھەماھەنگی ئەمنی و سەربازی لە پێناو پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان و ڕیشەکێشکردنی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و ئارامی ھاووڵاتییان، ھەروەھا دووپاتکرایەوە لە پێویستی دیالۆگ و گفتوگۆ و چارەسەرکردنی دۆسێ ھەڵپەسێردراوەکان بە ئاڕاستەی ھێنانە ئاراوەی داوا ڕەواکانی خەڵک.
لە لایەکی تریشەوە ھێزە ئەمنیەکانی پارێزگای نەینەوا ٦ تیرۆرستیان دەستگیرکردووە کە بە نیازبوون کردەوەی تیرۆرستی لە ناوچەکە ئەنجام بدەن.
لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆکرا لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی و ئەمنی عێراق و ھەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کردەوە لەپێناو پاراستن و بەدیھێنانی بەرژەوەندی گشتی.
جەختیشکرایەوە کە؛ پێویستە ھەمووان رۆڵی خۆیان ببینن لەخێراترکردنی ھەنگاوەکانی دەستپێکردنی گفتوگۆی پێکھێنانی حکومەتی نوێ بەجۆرێک کەلەبەرژەوەندی عێراق و داخوازییەکانی گەلەکەیدا بێت.

دەقی پرسەنامەکە...
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان .
بەڕێزان کەسوکار و خانەوادەی دکتۆر ڕەفعەت ھیدایەت.
بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین کە لەکۆتایی حەفتاکان و سەرەتای ھەشتاکان لە ڕێکخستن و پێشمەرگایەتیدا خەباتی کردوە و لە دوای ڕاپەڕینیش چەند ساڵێک وەک بەڕێوەبەری ڤێرتێرنەری لە کۆیە و پاشان لە وەزارەتی کشتوکاڵ بەو گیانەی ساڵانی خەباتەوە کار و خزمەتی پێشکەشکردوە.
بۆ ئەوڕۆڵەی دکتۆر ڕەفعەت، لە ناخی دڵمانەوە پرسەو ماتەمی خۆمانتان پێ ڕادەگەیەنین و لە خودای مەزن داواکارین ڕۆحی پاکی بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش دوا خەم و ناخۆشیتان بێت.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان